::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: The Soufan Center
و: بێستوون حسێن عارف
• هه‌وڵه‌كانی ڕژێم بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نزیك له ڕێبه‌ری باڵا سه‌ركه‌وتوو بوو به ده‌رچوونی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی.
• كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگه‌ده‌ران پیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوانه له دژی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كاندیده‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌ئیسی، و سه‌ركێشان بۆ ئه‌گه‌ری خۆپیشان و ناڕه‌زایه‌تی فراوان له داهاتوودا.
• وه‌ك سه‌رۆك، ڕه‌ئیسی له ڕێگه‌ی دیبلۆماسی له گه‌ڵ دووژمنه‌كانی ئێران دوو دڵ ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر ، به‌ڵكور زیاتر په‌نا بۆ پیشه‌سازی ناوخۆی ئێران ده‌بات له بری وه‌به‌رهێنانی بیانی.
• پێده‌چێت سه‌رۆكی نوێ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بگاته ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه بۆ ناو ڕێكه‌وتنامه‌ی ناوه‌كی ٢٠١٥، به‌ڵام كاته‌كه‌ی به دیاری نه‌كراوی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له ١٨ حوزه‌یران وه‌ك پێشبینی ده‌كرا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به ده‌نگێكی ئێگجار زۆر بردیه‌وه. به‌پێی وه‌زیری ناوخۆی ئێران، ڕه‌ئیسی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ نزیكه‌ی ١٨ ملیۆن ده‌نگی له كۆی ٢٩ ملیۆن ده‌نگده‌ری به‌شداربوو برده‌وه. هه‌ڵبژاردنی ڕه‌ئیسی زیاتر پلانی ڕێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ئیی ته‌مه‌ن ٨١ ساڵه بۆ ئاماده‌كردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خۆی وه‌ك به‌رزترین پله‌ی فه‌رمانڕه‌وا له ئێران. ڕه‌ئیسی كه‌سێكی زۆر نزیكه له خامنه‌ئیی، وه‌ك خامنه‌ئیی ئه‌و له شاری مه‌شهه‌د له دایك بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له ڕیفۆرمخوازه‌كان به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكرده‌وه و پێیان وابوو كه ده‌ره‌نجامه‌كان پێشوه‌خته یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ڕێژی به‌شداریكردن ٤٩٪ بوو – نزمترین ئاستی به‌شداریكردنه له دوای دامه‌زراندی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٩٧٩ وه. چوونی ژماره‌یه‌كی كه‌می ده‌نگ بۆ عه‌بدولناسر هه‌متی تاكه كاندیدی ڕیفۆرمیسته‌كان كاریگه‌ری ئه‌و بایكۆته بوو له لایه‌ن ڕیفۆرمیسته‌كانه‌وه. ئه‌وه ده‌نگده‌رانی ڕیفۆرمیست و میانڕه‌وه‌كان بوون كه حه‌سه‌ن ڕووحانی میانڕه‌ویان كرده سه‌رۆك كۆمار به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ساڵه‌كانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧، له ناویشیدا به‌زاندنی ڕه‌ئیسی له هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٧ دا.
ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت له قۆناغێكدا ببێته هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره، هه‌روه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو له دژی ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٠٩ و به‌م دوایانه‌ش له دژی گه‌نده‌ڵی و خراپی بارودۆخی ئابوری له كۆتایه‌كانی ٢٠١٩. ده‌وترێت زۆرێك له ئێرانیه‌كان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ڕه‌ئیسی گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی ناوخۆی وه‌ك زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانی ڕابردوو. ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان زیاتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕه‌ئیسی نه‌توانێت به‌لێنه‌كانی كه‌مپینه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه ئابورییه‌كانی په‌تای كرۆنا و سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. له كاتی كه‌مپینه‌كه، كه دیبه‌ت و گفتوگۆی به‌هێزی زۆركرا، ڕه‌ئیسی به‌ڵێنیدا كه شوێن سیاسه‌تی ئاشكرای ڕێبه‌ری باڵا كه خۆی له ستراتیجی ئیكتیفای ئابوری ده‌بینێته‌وه ( كه به "ئابوری به‌رگری" ناسراوه) بكه‌وێت، سیاسه‌تێكه كه پشتگیری له كۆمپانیا لۆكاڵیه‌كان له به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی ده‌كات – ستراتیجیه‌كه كه زۆرێك له ئابوری‌ناسان گومانیان هه‌یه كه سارێژی برینه ئابورییه‌كانی ئێران بكات.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاڕاسته‌ی ڕه‌ئیسی و هاوپه‌یمانه ئوسوڵگه‌راكانی ڕاسته‌خۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕووحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محمد جه‌واد زه‌ریفه‌وه جێبه‌جێكراوه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دووژمنه‌كانی ئێران، له ناویاندا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا و شانشینه‌كانی كه‌نداوی فارس، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی ئابوری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. كه‌مپینه‌كه‌ی ڕه‌ئیسی جه‌ختی له په‌یوه‌ندی نزیكی له گه‌ڵ " به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ده‌كرده‌وه بۆ نمونه سوپای پاسداران به تایبه‌تی هێزه‌كانی قودس به فه‌رمانده‌یی قاسم سوله‌یمانی كه له هێرشێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له یه‌نایری ٢٠٢٠ كوژرا . یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه‌یه ك ئاخۆ ته‌نانه‌ت ڕه‌ئیسی ڕێگه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ئه‌وروپا یان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێده‌درێت. كاتێك ئه‌و وه‌ك داواكاری گشتی له ١٩٨٨ خزمه‌تی كردووه، ده‌وترێت پشتگیری كوشتنی چه‌ندین هه‌زار زیندانی سیاسی ئێرانی له زیندانه‌كانی ئێران كردووه. ڕه‌ئیسی هه‌رگیز بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵام بۆچوونێكی گشتی هه‌یه كه ڕه‌ئیسی به ده‌گمه‌ن ئێران به‌جێده‌هێلێت له ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه یان دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و له‌سێداره‌دانانه. له ٢٠١٩، ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ڕه‌ئیسی خسته ڕیزی سزادراوانه‌وه له ژێر بڕیاری سزادانی ئه‌و به‌رپرس و دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به نوسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵان.
پرسیاری سه‌ره‌كی بۆ ئیداره‌كه‌ی بایدن ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی ڕه‌ئیسی چی كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئه‌مریكا – ئێران ده‌بێت كه له ئێستادا له ڤیه‌ننا به‌رده‌وامه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه بۆ ناو ڕێكه‌وتنامه‌ی ناوه‌ی ٢٠١٥. هه‌ندێك نیگه‌رانی هه‌یه كه ڕئیسی ڕه‌نگه هه‌ڵوێستی ئێران توندتر له گفتوگۆكان بكات ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرا له پێش ده‌ستبه‌كاربوونی ڕه‌ئیسی له مانگی ئاب. له‌به‌رئه‌وه‌ی پلانه ئابورییه‌كه‌ی ڕه‌ئیسی پشت به ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ركی نابه‌ستێت یان فراوانكردنی بازرگانیه ده‌ره‌كیه‌كان، ئه‌و ڕه‌نگه داواكارییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاپه‌ندبوونی ناوه‌كی له به‌رامبه‌ر سوكردنی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌تكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك كه‌سێكی نزیك له ڕێبه‌ری باڵا، كه پێشوه‌خته ووتویه‌تی كه ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ڕێكه‌وتنه‌كه و پاپه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌مان شت بكات، پێده‌چێت ڕه‌ئیسی گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به پرسی ناوه‌كی ته‌واو بكات ئه‌گه‌ر سوككردنی سزاكانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێبكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئێران له ڕاستیدا گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا خێراتر بكات له پێناو گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌كار بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات ئه‌وا ڕه‌ئیسی ده‌توانێت پارێزاو بێت له ڕه‌خنه تونده‌كانی ئوسوڵگه‌راكان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو ڕێكه‌وتنامه‌كه. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی كات، ڕێكه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران له ڤیه‌ننا پرسیارێك به‌بێ وه‌ڵام ده‌هێلێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت زیاتر له ئێرانێك نزیك بێته‌وه كه له لایه‌ن پاڵپشتیكارێكی سه‌رسه‌ختی بنه‌ماكانی شۆرشی ئیسلامی ئێرانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێـت.