::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
دوای چه‌ند ڕۆژێك له موشه‌كباران كردنی یه‌كتر، ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دواجار ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و هه‌ریه‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن. ئێران كه ئیسرائیل به دووژمنی سه‌ره‌كی خۆی له ناوچه‌كه ده‌زانێت و پاڵپشتییه‌كی سه‌ره‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی فەلەستینه، به‌ده‌ر نییە له‌و ململانێیه و كاریگه‌ره به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه. هاوكات ئیسرائیلیش به‌رده‌وامه له به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك له ماوه‌كانی ڕابردوودا هێرشی كردووەته سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كی ئێرانی و پێشتریش وێستگه‌یه‌كی ناوه‌كی ئێرانی كرده ئامانج و ته‌واوی سیستمی كاره‌بای وێستگه‌كه‌ی له كارخست. پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییەی ئیسرائیل – فه‌له‌ستین جگه له ڕه‌هه‌نده‌كانی تری ده‌كرێت گورزێكی تر بێت له ئێران بۆ په‌لوپۆ كردنی توانای بریكاره‌كانی تاران، به تایبه‌ت له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئیسرائیل، به تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هه‌روه‌ك هه‌وڵێكیشه بۆ له‌مپه‌ڕدانان و له‌باربردنی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی ئێران و ڕۆژئاوا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو ڕێكکه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی ئێران له ساڵی ٢٠١٥. به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ باكگراوندی مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و فه‌له‌ستین ئاسان نییە له ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین تێبگه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌تا تیشك ده‌خاته سه‌ر باكگراوندێكی مێژوویی و گفتوگۆی ئه‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی كۆماری ئیسلامی پرسێكی هامشی بووه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دواتر له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه پرسی فه‌له‌ستینیش بووه‌ته یه‌كێك له پرسه ههنوكەییهكان بۆ ئێران>
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە