::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسينى: رایتشل تیكوت
سه‌رچاوه: independentarabia
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
ساڵح
هه‌وڵه‌كانى ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردن و به‌هێزكردنى هێزى
سه‌ربازى ئه‌فغانستان كۆتاییه‌كى ئابڕووبه‌رانه‌ى هه‌بوو، دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى
ئه‌مه‌ریكا بیست ساڵى ته‌رخان كرد و 83 ملیارد دۆلارى خه‌رجكرد له دروستكردنی هێزێكدا
كه ته‌نها له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بوو به‌هه‌ڵم و وڵاتى دایه ده‌ست چه‌كداره‌كانى
جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبان به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌ڕێكى ئه‌وتۆ بكات. شكستى خێراى هێزى سه‌ربازى
ئه‌فغانستان حاڵه‌تێكى زۆر نامۆ نه‌بوو، بگره ئه‌كرێت بوترێت كه حاڵه‌تێكى ئاستییه
بۆ ئه‌و هێزه لۆكاڵییانه‌ى كه به‌پشتیوانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
دروست ده‌كرێن. ئه‌مه‌ریكا له سێ هه‌وڵى زۆر گرنگدا شكستى گه‌وره‌ى هێناوه له‌دروست
كردنى سوپاى هاوپه‌یماندا، سه‌ره‌تا له ڤێتنام و دواتر عێراق و ئێستاش له ئه‌فغانستان.
سروشتیشه كه‌وێنه‌كان، رووداوه‌كانى سایگۆن له ساڵى 1975 و (موسڵ) مان له ساڵى
2014 بیربخاته‌وه.
ئه‌و پڕۆسانه‌ى
كه سوپاى ئه‌مه‌ریكا ناوى ده‌نێت پشتیوانى له هێزى سه‌ربازى، دروست كردنى هێزى
هاوپه‌یمانانان یاخود پڕۆسه‌كانى مه‌شق و پڕ چه‌ك كردن، به‌بنه‌ما داده‌نرێت له‌ستراتیژى
به‌رگرى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ركیا. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌فغانستان و عێراق به‌ته‌واوه‌تى
بخه‌ینه ئه‌ولاوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ساڵانه به ملیۆنه‌ها
دۆلار خه‌رج ده‌كات و به‌هه‌زاره‌ها له سه‌ربازه‌كانى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه له پێناو
مه‌شق كردن و پشتیوانى كردنى هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كان له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
سه‌ربارى بوونى جیاوازى له هۆكارى ئه‌و هاوكارییانه، به‌ڵام ئامانجى سه‌ره‌كى به‌هێزكردنى
تواناى سه‌ربازى وڵاته هاوپیه‌مانه‌كانه تا بتوانن به باشی به‌ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵسن
و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش بتوانێت به‌ئه‌ركى گرنگتر هه‌ستێت به‌پێى
كاره له‌پێشترینه‌كانى.
به‌ڵام گرفت لێردا
ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا زۆر جار گرنگى ناده‌ن به دروست كردنى هێزێكى
سه‌ربازى كه تواناى شه‌ڕكردنى هه‌بێت. به پێى روونكردنه‌وه‌كانى مامۆستاى زانكۆكانى
جۆرج تاون و كایتلین، سه‌ركرده سیاسی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان پێویسته كه
كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ئه‌فسه‌ره به‌تواناكانیان بكه‌ن و ریزبه‌ندى
سه‌ركردایه‌تى دابمه‌زرێنن و هانى مه‌شقى راسته‌قینه بده‌ن و كۆتایی بهێنن به گه‌نده‌ڵى
له پێناو دروست كردنى هێزێكى چالاك و كاردا. به‌ڵام له ده‌وڵه‌ته لاواز و فشه‌ڵه‌كاندا،
هاوكارییه‌كانى واشنتۆن زیاتر بۆ هێشتنه‌وه‌ى سه‌ركرده سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌كانه
له‌برى ئه‌وه‌ى كه بۆ به‌هێز كردنى تواناى سه‌ربازى وڵاته‌كانیان بێت. زۆربه‌ى
كاتیش ئه‌و سه‌ركردانه به شێوه‌یه‌كى نایاسایی هێزكانیان به‌كار ده‌هێنن له دژى
ركابه‌ره سیاسییه‌كانیان. ئه‌و جۆره سه‌ركردانه پێشوازى له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان
ده‌كه‌ن به‌ڵام له هه‌مانكاتدا له‌وه‌ش ده‌ترسن كه هێزێكى پڕۆفیشناڵ دروست بێت و
له‌داهاتوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان دروست بكات هه‌ربۆیه كه داواكارى راوێژكاره
سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن و سوپاكانیان به لاوازى ده‌هێڵنه‌وه.
له‌ماوه‌ى مانه‌وه‌ى
راوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له ئه‌فغانستان، ئه‌فسه‌ره ئه‌فغانییه‌كان
سه‌لماندیان كه ئه‌وان زۆر بایه‌خ به شه‌ڕكردن ناده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌ته
گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان و له به‌رامبه‌ر دا زیاتر گرنگى به‌زیاتر كردنى سامانى تایبه‌تى
خۆیان ده‌ده‌ن له رێگه‌ى پێدانى گرێبه‌ست و ره‌تاندنى گه‌لى ئه‌فغانی له مامه‌ڵه‌كانیاندا.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه دركیان به گه‌نده‌ڵى ئه‌فسه‌ره‌كانیان كردبوو، زۆر به‌یان
گرنگیان به‌خستنه مه‌ترسی گیانیان نه‌ده‌دا، هه‌ر بۆیه له دواى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هێزانه به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاواز و نارێكخراوبوون، زۆرینه‌یان بڕیاریان
دا كه ده‌رگاكان به‌ڕووى جوڵانه‌وه‌ى تاڵیباندا بخه‌نه سه‌رپشت.
ئه‌ركه راوێژكارییه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و له زۆر شوێنى تر‌ى جیهاندا پشت به ستراتیژێكى شكست
خواردوو ده‌به‌ستێت، سه‌ره‌تا سوپاى ئه‌مه‌ریكا كاری له‌پێشترینی بریتی ده‌بێت له
دروست كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوپاى وڵاتى بیانی‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه
له رووى ئاسایش و سه‌ربازییه‌وه پێویسته هاوكارى بكرێـت، دواتر سوپاى ئه‌مه‌ریكا
راپۆرتى گه‌شبینانه پێشكه‌ش به‌گه‌لى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات تایبه‌ت به‌و پێشكه‌وتنه‌ى
كه هاوبه‌شه‌كه‌یان به‌ده‌ستیان هێناوه، رۆژه ره‌كه‌ش ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات
كاتێك كه داوا له‌و هێزه ده‌كرێت به‌ته‌نها كاربكات، ئه‌و كات ئه‌وه روو ده‌دات
كه له سایگۆن و موسڵ و و ئێستاش له كابول رووى دا.
كه‌س باوه‌ڕ
ناكات
سوپاى ئه‌مه‌ریكا
به‌رپرسیارێتى ته‌واوى ده‌كه‌وێته سه‌رشان له‌بوارى پڕگرامه‌كانى پشتیوانى دا، به‌و
پێیه‌ى كه ئه‌وه سوپاى ئه‌مه‌ركیایه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه
لۆكاڵییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به پێشخستنى هێزه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه سوپاى
ئه‌مه‌ریكایه كه ستراتیژى پێویست داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاندانى
هاوبه‌شه‌كانیان.
ئه‌و بنه‌مایه‌ى
كه راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌رى كارده‌كه‌ن، رێگریان لێده‌كات كه ریگه‌ى
ترساندن به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده لۆكاڵییه‌كان تا پشت به پێوه‌رى توندتر
ببه‌ستن و ریزیبه‌ندى سه‌ركردایه‌تى له‌به‌رچاوبگرن و مه‌شقى توند توڵ بكه‌ن و رێگرى
له‌گه‌نده‌ڵى بكه‌ن. هه‌روه‌ها رێگرى له‌وه كراوه كه راوێژاره‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا
به‌رتیل یاخود زۆر به‌كاربهێنن تا سه‌ركرده لۆكاڵییه‌كان ناچار بكه‌ن به‌وه‌ى كه
كارێكى دیارى كرا‌و بكه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێیان وایه كه ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و
كاره كاتی ده‌بێت، له‌برى ئه‌وه ئه‌وان باوه‌ڕیان به دروست كردنى په‌یوه‌ندى كه‌سی
هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (ئه‌وه متمانه‌یه كه دیارى ده‌كات تا چه‌نده راوێژكار
سه‌ركه‌وتوو بووه له دروست كردنى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هێزى بیانی). زۆرێك له راوێژكاره
سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باوه‌ریان به‌وه‌یه كه دروست كردنى په‌یوه‌ندى كه‌سی
له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان ئامانجى سه‌ره‌كى كارى راوێژكارییه، كاتێكیش كه ره‌وشی
باوه‌ڕپێهێنانى هاوبه‌ش شكست ده‌هێنێت، رێگه نادرێت كه راوێژكار هیچ هه‌نگاوێكى
دیكه بنێت كه مه‌ترسی دروست بكات له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
ستراتیژى باوه‌ڕپێهێنانى
پشت به‌ستوو به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كان به‌رده‌وام بوو له‌كاتێكدا كه ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت پاڵنه‌ر به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت
كار له هاوبه‌شه‌كانى بكات له‌هێزه سه‌ربازییه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش سه‌ركرده‌ى
وڵاته سوود مه‌نده‌كان به پله‌ى باڵا پشت به‌هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌ستن ته‌نها
له پێناو دابین كردنى مانه‌وه‌ى سیسته‌م و دابین كردنى ئاسایشی تایبه‌تى بۆخۆیان.
سه‌رۆكى ڤێتنامى باشوور نغو دینه و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالكی كه وڵاته‌كانیان
سوود مه‌ندبوون له هاوكارییه زه‌به‌لاحه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
رایان گه‌یاند كه ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كانیاندا نه‌یان
هێڵێت (ترسه‌كانیشیان له شوێنى خۆیدا بوو: دیم له ساڵى 1963 تیرۆركرا له كوده‌تایه‌كدا
كه سه‌رۆك كه‌نه‌دى به‌نهێنی ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر ده‌ربڕیبوو و مالكیش له ساڵى
2014 ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك ئۆباما پشتیوانی له مالكى
نه‌كرد). سه‌ربارى ئه‌و ترسه‌ش له‌ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ واشنتۆن
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه.
بیرۆكراتییه‌ت
كارى خۆی ده‌كات
چ شتێك هۆكارى
ئه‌وه‌یه كه سوپاى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گرتنه به‌رى ستراتیژێكى
راوێژكارى شكست خوادروو؟ وه‌ك زۆرێك له‌سیستمه بیرۆكراتییه‌كان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا مه‌یلی به‌لاى ئه‌وه دا هه‌یه كه كار له‌سه‌ر دروست كردنى ئه‌و دامه‌زراوانه بكات كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى
ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌و دێت كه سه‌ربه‌خۆ بێـت له‌وه‌ى كه هه‌ركاتێك بییه‌وێت
ده‌ستى بگات به‌سه‌رچاوه‌كان.
ئه‌گه‌رچی كه هۆكاره‌كانى
ره‌زامه‌ند كردن ره‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت له‌وه‌ى كه پاڵ به سه‌ركرده
لۆكاڵییه‌كانه‌وه بنێت تا سوپاى به‌هێزتر دروست بكه‌ن، به‌ڵام خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه
بیرۆكراسییه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م نزیكایه‌تییه پارێزگارى
له قورسیی كارى دیبلۆماسی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه لۆكاڵییه‌كان و له‌هه‌مان
كاتدا بیانوى هاوبه‌شیی هاوكارى به‌هێزتر ده‌كات و په‌رده‌پۆشى كارى هێزى راوێژكاریش
ده‌كات. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م كاره ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ركرده لۆكاڵییه‌كانیش
نه‌هێلێت ئه‌ویش له رێگه‌ى كه‌م كردنه‌وه‌ى هاوكارى یاخود په‌شیمان بوونه‌وه لێی
به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ى كه سوپاى ئه‌مه‌رییا ده‌یه‌وێت پڕۆسه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام
بدات.
به‌پێى زانیارییه‌كان،
خزمه‌تى راوێژكاره‌كان كه‌م بووه و ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له هۆكارى شكستى شاندى مه‌شق
و پڕچه‌ك كردنه‌كان داده‌نرێت، ره‌خنه گره‌كانیش راست ده‌كه‌ن كاتێك كه ئاماژه
به ماوه‌ى كورتى خزمه‌تكردنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ تیۆره‌ى
تایبه‌تى سوپا كه ده‌ڵێت پێویسته راوێژكارییه‌كه به‌شێوه‌ى كاریگه‌ر پێشكه‌ش
بكرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه
سوپاى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتى مانگانه به‌رز ده‌كاته‌وه ده‌لێت كه كارى شانده راوێژكاریه‌كان
پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه سه‌ربارى بوونى كه‌موكوڕى دیار تیادا. له
رێگه‌ى خستنه رووى به‌ره‌وپێشچوونى خاو به‌ڵام به‌رده‌وام، سوپا خۆى ده‌پارێزێت
له ره‌خنه و ده‌ست وه‌ردان له‌كاره‌كانى.
پشكنه‌رى ئه‌مه‌ریكی
جۆن سوبكو پسپۆڕى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌فغانستان له‌كاتى هه‌ڵسه‌نگاندنى
دۆخه‌كه ده‌ڵێت: سوپاى ئه‌مه‌ریكا به‌ئاگا بوو له دۆخى سوپاى ئه‌فغانستان به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ئامانجه‌كانى خۆى ده‌گۆڕى له راپۆرته‌كانیدا تا وێنه‌ى
سه‌ركه‌وتن پێشكه‌ش بكات، كاتێكیش له‌م رێگه‌یه‌ش شكستى هێنا، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى
كرد به زانیارى نهێنی تا هاوڵاتى ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ى كه باج ده‌دات له ئه‌مه‌ركیا،
ئه‌ندامى كۆنگرێس و كه‌سی ئاسای كه‌له باڵوێزخانه كارده‌كات نه‌زانێت دۆخه‌كه
چه‌ند خراپه.
له عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنه
سه‌ربازییه‌كان فۆكسی خستبووه سه‌ر پێوه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى تا چه‌نده هێزه سه‌ربازییه‌كان
مۆڵه‌تى هه‌یه كه ئامێر، ته‌قه‌مه‌نى و هێزى مرۆیی له‌به‌رده‌ستدا بێت. ئه‌م راپۆرتانه‌ى
سوپا هه‌میشه زانیارى گه‌شبینانه‌ى ده‌دا به‌سه‌رووى خۆی. كه‌م بوون ئه‌و راوێژكارانه‌ى
كه راستى دۆخه‌كه‌یان ده‌زانى له عێراق. به‌پێى زانیارى یه‌كێك له راوێژكاره‌كانى
پێشوو، پێوه‌ره‌كانى كارایی له هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌گه‌یشت به‌ده‌ستمان، له‌و هێزه‌ى
كه‌له‌به‌غداد بوونیان هه‌بوو، زانیارییه‌كانیش هیچ په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه نه‌بوو
كه ده‌گوزه‌را. بۆنمونه ده‌پرسرا : ئایا هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ته‌واوه
له ڕووى پێكهاته‌كه‌یه‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو: به‌ڵێ ته‌واوه.
لێكچوویی دۆخه‌كه
له‌گه‌ڵ ڤێتنام به‌شێویه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ره، جه‌نه‌ڕاڵ ویلیا‌م ویستموردلاند فه‌رمانده‌ى
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام به‌رده‌وام گله‌یی له كارایی كه‌مى ئه‌فسه‌ره ڤێتنامییه‌كان
ده‌كرد به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پشتى ده‌به‌ست به سیستمێكى هه‌ڵسه‌نگاندن كه تیایدا
پێوه‌رى گه‌یشتنى چه‌كى (ئێم 16)ى وه‌ك نیشانه‌ى به‌ره‌وپێشچوون ئه‌ژمار ده‌كرد.
به ئاشكراش رێگرى له راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرا كه هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى
تیمه راوێژكارییكانیان بكه‌ن بۆ هاندانى ئه‌فسه‌ره ڤێتنامییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى
كه هاوكاریان نه‌ده‌كرد له‌ترسی ئه‌وه‌ى له واشنتۆن ده‌زگاكانى راگه‌یاند له‌سه‌ریان
نه‌نوسێت.
له كۆتاییدا،
فه‌رمانده مه‌ده‌نییه‌كان به‌رپرسیارێتى ئاڕاسته‌كردنى ستراتیژى راوێژكارى ئه‌مه‌ریكا
و سه‌رپه‌رشتى دیزاین و جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، به‌ڵام له ئێستادا
ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه شانده‌كانى مه‌شق و پڕچه‌ك كردن له‌سه‌ر پێوه‌رێكى
خه‌مناك و باو ده‌چێت به‌ڕێوه: یه‌كه‌م پنتاگۆن ئه‌ركه قورسه‌كه – هه‌ندێك جاریش
ئه‌سته‌م- ده‌دات به‌سه‌ر فه‌رمانده مه‌ده‌نییه‌كه‌دا كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ستن
به دامه‌زراندنى هێزى سه‌ربازى بۆ نه‌ته‌وه‌ى بێده‌وڵه‌ت، دواتر ئه‌ركى جێبه‌جێكردنه‌كه
ده‌درێت به سوپاى ئه‌مه‌ریكا. له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بوونى به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر شكستى هێزه‌سه‌ربازییه
لۆكاڵییه‌كان، گومان و نیگه‌رانى له‌ناو ریزی سه‌ركرده مه‌ده‌نییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات،
به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه ده‌ست وه‌ردان ناكه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه وورده‌كارى سه‌ربازییه
و جگه‌له‌ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنه گه‌شبینانه‌كانى
سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێنه‌وه له‌سه‌ر هێزى سه‌ربازى هاوبه‌شه لۆكاڵییه‌كه تا ئه‌وكاته
كه دۆخه‌كه به یه‌كجارى هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
ئایا ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت وانه له هه‌ڵه‌كانییه‌وه فێر بێت؟
ره‌نگه كۆتایی
هاتبێت به‌هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له ئه‌فغانستان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى دروست
كردنى تواناى سه‌ربازى هاوبه‌شه لۆكاڵییه‌كان به‌به‌شێك له ستراتیژی به‌رگرى ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له شكسته‌كانى
پێشووترى شانده راوێژكارییه‌كانى وانه فێر نه‌بووبێت، پێویسته چاوه‌رێى ده‌ره‌نجامى
نوێ نه‌كات. به‌ڵام كاركردن
له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستنى هاوبه‌شه لۆكاڵییه‌كان به پشتیوانى هێزى
ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا، ده‌توانێت به‌شێك له كێشه‌كه چارسه‌ر بكات، به‌ڵام پرسه سه‌ره‌كییه‌كه
ئه‌وه‌یه كه لایه‌نى لۆكاڵى ده‌سته‌وه‌ستانه له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر.
مانه‌وه‌ى زۆرى
راوێژكاره‌كان و هێنانى فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ى پله باڵا، جیاوازییه‌كى گه‌وره
دروست ناكات ئه‌گه‌ر راوێژكاره‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رێگه‌ى باوه‌ڕپێهێنان و
مه‌رایی كردنى فه‌رمانده لۆكاڵییه‌كان بۆ به‌هێزكردنى تواناكانیان. له‌برى ئه‌وه
پێویسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر پڕۆگرامى مه‌شقپێكردنى
سه‌ربازى دووباره هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى پێوه‌رى سروشتى مه‌ترسی
و پێگه‌كه‌ى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت بكرێت سوپایه‌كى
گه‌وره و پڕۆفیشناڵ دروست بكرێت یاخود ته‌نانه‌ت ره‌نگه ئه‌وكاره پێویستیش نه‌بێت.
له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ره‌نگه كارى لۆژیكی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه بێت كه كار بكات له‌سه‌ر دروست كردنى یه‌كه‌ى سه‌ربازى كه‌م و چالاك كه
به پیشتیوانى ئه‌مه‌ریكا كار بكات. سه‌باره‌ت به شانده راوێژكارییه‌كانیش كه ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بریارده‌دات جێبه‌جێى بكات له داهاتوودا، پێویسته ده‌ست
به‌ردارى سیاسه‌تى ستراتیژییه‌تى زیاده‌ڕۆیی كردن بێت له گه‌رمكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان
و كار بكات له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى باوه‌ڕپێهێنان و جێبه‌جێكردنى پاڵنه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى
رێكخراو. وه‌ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كان پێویستیان به نمونه‌یه‌ك بوو تا سوودى لێوه‌رگرن،
پێویسته سه‌یرى باشترین نمونه بكه‌ن له‌و باره‌وه: كارى سوپاى هه‌شته‌مى ئه‌مه‌ریكا
له‌سه‌ر مه‌شق كردن به سوپاى كۆریاى باشوور له نێوان ساڵه‌كانى 1948 و 1953 .
ته‌نانه‌ت دواى
داگیركارى كۆریاى باكور له ساڵى 1950، به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له كۆریاى
باكوور به حاڵه‌تێك له ململانێدا تێده‌په‌ڕین له نێوان پاڵنه‌ره نیشتیمانییه‌كان
و پاڵنه‌ره تاك ره‌وه‌كان به شێویه‌ك كه ئه‌و حاڵه‌ته ببوه لاوازكردنى هێزه
سه‌ربازییه‌كه‌یان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى سوپاى ئه‌مریكاى ئه‌مڕۆ، جه‌نه‌ڕاڵ و
راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وكاته‌دا په‌یڕه‌ویان له رێگه‌یه‌كى جیاواز ده‌كرد:
جه‌نه‌ڕال جیمس فان فلیت فه‌رمانده‌ى سوپاى هه‌شتى ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆى
سوپاى كۆمارى كۆریاى ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌م كردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانى ده‌كرد
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابینكردنى به‌رز كردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌ره كارا و به‌تواناكان
تا بگه‌ن به‌پۆستى سه‌ركردایه‌تى و دوور خستنه‌وه‌ى سوپا له‌وه‌ى كه له‌كارى سیاسییه‌وه
تێوه‌بگلێت. له‌سه‌ر ئاستى ته‌كتیكیش راوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵیان
دا كه باوه‌ڕى هاوتا كۆرییه‌كان بگۆڕن، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و هه‌وڵه شكستى هێنا،
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌بڕن كه پێشكه‌ش
به یه‌كه سه‌ربازییه كۆرییه‌كان ده‌كرا به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى كه هانى ئه‌فسه‌ره
كۆرییه‌كان بدات تا په‌یڕٍه‌وى له رێنمایی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ن.
پرسی به‌راورد
كردن و وه‌ستان له‌سه‌ر حاڵه‌ته هاوبه‌شكانیش هه‌ندێك جار گرێ و گرفت دروست ده‌كات،
بۆنمونه سوپاى ئه‌مه‌ریكا له كات و شوێنێكى جیاوادا سوپاى كۆریاى دروست كرد،
دروست كردنه‌كه‌ش به‌شێویه‌ك بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌ك كه ته‌واو جیاواز
بوو له‌وه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى بۆوه له ئه‌فغانستان و عێراق. له كۆریا
ئه‌گه‌ر سوپاى كۆریا هه‌ره‌سی بهێنایه، مه‌ترسی راسته‌وخۆ دروست بوو له‌سه‌ر یه‌كه
شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ركیا له كۆریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌كانه له ریزی پێشه‌وه
شه‌ڕیان ده‌كرد و گاینى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌مه‌ش
حاڵه‌تێك بوو له سوپاى ئه‌مه‌ریكا كه‌له هیچ شوێنێكى دیكه‌ى جیهان دووباره نه‌بۆوه.
راسته ئێستا ناكرێت ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تى سوپاى هاوبه‌شه‌كانى
بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت زۆر وانه فێر بێت له
ئه‌زموونى راوێژكارى خۆى له كۆریا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا بژارده‌یه‌كى دیكه‌شی له‌به‌ر ده‌ستایه: ده‌توانێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌ركى
مه‌شق و پڕچه‌ك كردنى هێزى هاوبه‌شه‌كان بێت وله‌به‌رى ئه‌وه كارى شانده راوێژكارییه‌كانى
به‌كار بهێنێت بۆ به‌هێز كردنى سوپاى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌راستى خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ى
نیشتیماى به‌هێزن و زۆر گرنگه له‌لایان كه ببنه خاوه‌ن سوپایه‌كى به‌هێز، به‌مه‌ش
زۆرێك له پڕۆگرامه‌كانى پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێ دێت له‌وانه ئه‌وهه‌وڵانه‌ى
ئێستا بۆ دروست كردنى سوپایه‌كى به‌هێز له عێراقدا.
زۆر جار پاڵنه‌رى
هه‌وڵه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كرگتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروست كردنى سوپایه‌كى به‌هێز
و مه‌شق كردن و پڕ چه‌ك كردنى هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كان، لۆژیكیی بیرۆكراسی
بووه له‌به‌رى پشت به‌ستن به سیاسه‌تێكى دروست، كه‌وتنى (كابۆل)یش زیاتر گه‌نده‌ڵیی
ئه‌و سوپایه‌ى ده‌رخست كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دروستى ده‌كرد،
ئه‌وه كه‌وتنه ده‌ریخست كه تاچه‌نده گرفت هه‌یه له‌و رێگایانه‌ى كه ئه‌مه‌ركیا
به‌كارى ده‌هێنێت بۆ دروست كردنى سوپاى هاوبه‌شه‌كان.