خه‌وشه‌كانى سیستمى هه‌ڵبژاردن؛ سیستمى هه‌ڵبژاردنى عێراق و ئه‌مەریكا وه‌ك نمونه‌

16/09/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی/ هێمن ڕه‌ئوف سەلام

پێشه‌كى
له ‌ژیانى سیاسى و فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌مڕۆدا، دیموكراسى به ‌باشترین جۆرى سیستمى فه‌رمانڕه‌وایى داده‌نرێت، ‌دیموكراسى نوێنه‌رایه‌تیش جۆرى سه‌ره‌كى په‌یڕه‌وكردنێتى، یه‌كێك له‌ ئامڕازه‌ سەرەکییە‌كانى سیستمى فه‌رمانڕه‌وایی دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تیش بوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد و ئازاد و دووباره‌بووه‌وه‌‌یه‌، كه ‌كاریگه‌رى ئه‌رێنى دابنێت له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات و ژیانى سیاسى به‌ گشتى. هەروەها ‌ئامڕازى سه‌ره‌كى ڕێكخستن و كرداره‌كى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌، كه ‌خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له ‌بڕگه‌ ده‌ستوورى و یاسایى و كارگێڕییه‌كانى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژردن و شێوازى ئه‌نجامدانى، هه‌روه‌ك هه‌ڵده‌ستێت به‌ گۆڕین و وه‌رگێڕانى ده‌نگى ده‌نگده‌ران بۆ كورسییه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان. له‌م ڕووه‌وه‌ سیستمى هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ره‌ به‌ پرۆسه‌ى یاریكردن (التلاعب) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌، چونكه‌ به‌كارهێنانى هه‌ر یه‌كێك له‌ جۆره‌ سەرەکییە‌كانى هه‌ڵبژاردن كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر سیستمى سیاسى، به تایبه‌تى و ‌سیستمى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى...هتد. هەروەها ‌ده‌رچوونى كام پارت و كام پاڵێوراو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به ‌گوێره‌ى نزیكى له ‌بنه‌ماكانى دیموكراسى له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت.

گرنگى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ سیستمه‌كانى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و خه‌وشانه‌ى هه‌ریه‌ك له‌و سیستمانه‌ هه‌یانه‌، هه‌روه‌ك سیستمه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكاى به‌ نمونه‌ وه‌رگرتووه‌، لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر به‌راوردكردنى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ڕووى سیستمى سیاسى و هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ نییە‌، به‌ڵكو وه‌كو دوو وڵات كه‌ دوو سیستمى هه‌ڵبژاردنى جیاواز په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، وه‌رگیراوه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یە خۆى له‌ دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ ته‌وه‌رى یه‌كه‌م باسى سیستمى هه‌ڵبژاردن و جۆره‌كانى و خه‌وشه‌كانیان ده‌كات، ته‌وه‌رى دووه‌میش باسى سیستمى هه‌ڵبژاردنى عێراق و ئه‌مریكاو خه‌وشه‌كانیان ده‌كات.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە



زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure