::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
ن: جاسم محەمەد
سه‌رچاوه: europarabct
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
فرۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان (UAVs) له نێوان ساڵه‌كانى 2001 - 2002 بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ره‌كانى جه‌نگدا له ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر بەكارهات، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ڕه‌خساند بۆ ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى و به‌رگرى بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى زۆر نهێنی بۆ كۆتاییهێنانى به ژیانى كه‌سانى داواكرا له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، به تایبه‌ت رێكخراوه‌كانى قاعیده و داعش و تاڵیبان، زیاترین شوێنێكیش كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ناوبانگ بوو له ئه‌نجامدانى چالاكی تیایدا، یه‌مه‌ن و به ئه‌گه‌رى زۆر بیابانى مه‌ئەرب بوو.
سه‌ربارى جیاوازى له پێناسه‌كانى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام زیاترین پێناسه‌یه‌ك كه له سه‌رجه‌م پێناسه‌كانى دیكه راستتر بێت ئه‌وه‌یه كه: به زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنى سیاسی ده‌وترێت كه ده‌وڵه‌تێك ده‌یگرێته به‌ر بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه رووبه‌ڕووى به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازى، كلتورى، سیاسی، ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: به تواناى ده‌وڵه‌تێك ده‌وترێت بۆ پاراستنى خاك، سه‌رچاوه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى ناوخۆ. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه جیهانگیری هێناویه‌ته ئاراوه، گۆڕانكارى له چه‌مكى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا هاتووه‌ته ئاراوه، كه دیارترین چه‌مكى هێزه كه چیدی په‌یوه‌ندى نییه به هۆكارى سه‌ربازییه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تێپه‌راندووه و ڕووى له سیاسه‌ت، ته‌كنه‌لۆجیا، گه‌شه‌ى ئابوورى، زانست و پشتبه‌ستن به زانیارى كردووه.
له 28 ئابی 2012 سوپاى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كى له دژى داعش له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ى فرۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌ندامێكى رێكخراوى داعش كراوه‌ته ئامانج له ویلایه‌تى نانگارهار له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان. به‌پێى به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، له هێرشه‌دا كه‌سێك كراوه‌ته ئامانج كه به‌رپرسی پلاندانان بووه له‌ناو رێكخراوى داعش. هه‌ر به پێى به‌یاننامه‌كه‌ى (پنتاگۆن)، له پڕۆسه‌كه‌دا، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان توانراوه كۆتایی به ژیانى ئامانجه‌كه بهێنرێت و له هه‌مان كاتدا زیان به‌ر هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌كه‌وتووه له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین هێرشی سوپاى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له‌دواى ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى كابۆل كه لانى كه‌م 85 كوژراوى لێكه‌وته‌وه كه له‌ناویاندا 13 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی بوونى هه‌بوو.
دواى ئه‌و هێرشه‌ش كه رێكخراوى داعش له خوراسان له ئه‌ستۆى گرت، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به‌ڵێنى دا كه وه‌ڵام بداته‌وه و به جیبه‌جێكه‌رانى ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ى كه له‌دواى ساڵى 2011 به‌یه‌كێك له خوێناوی‌ترین هێرشه‌كانى سه‌ر سوپاى ئەمەریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت، بڵێت: (ده‌كه‌وینه دواتان و ناچارتان ده‌كه‌ین كه باجی ئه‌و كاره‌تان بده‌ن).
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له 30 ئه‌یلولى 2011 كوژرانى سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى رێكخراوى قاعیده‌ى راگه‌یاند به‌ناوى ئه‌نوه‌ر عه‌وله‌قى له هێرشێكى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بۆسه‌ر كاروانه‌كه‌ى له ناوچه‌یه‌كى شاخاوى له ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌نعاى پایته‌خت.
بنكه‌ى (رامشتاین)ى ئه‌مه‌ریكی له ئه‌ڵمانیا، به یه‌كێك له‌و بنكانه داده‌نرێت كه بوونى بۆته جێگه‌ى باس‌وخواس، به‌رده‌وام حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رى رووبه‌ڕووى ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌م بنكه‌یه‌دا، به تایبه‌ت كاتێك كه باس دێته سه‌ر به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان و له ئێستاشدا ئه‌م پرسه له دادگاكانى ئه‌ڵمانیایه. بۆ ئاراسته‌كردنى فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له پاكستان و ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نیش، مه‌وداكه دوور ده‌بێت له ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشت به بنكه‌ى (رامشتیان) ده‌به‌ستن بۆ گه‌یاندنى داتاكان له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ شوێنى ئامانجه‌كه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه فه‌رمانبه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له (رامشتیان) چاودێرى پڕۆسه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ڵى ده‌سه‌نگێنن.
رێكخراوى قاعیده له نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان
ناوچه‌ى وه‌زیرستانى پاكستان، هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان له به‌شی باكورى رۆژئاواوه، ئه‌م ناوچه‌یه شاخاوییه و به به‌شێك له‌و ناوچه هۆزنشینانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕالییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌م ناوچه‌یه له دواى ساڵی (1947)ه‌وه به به‌شێك له پاكستان ئه‌ژمار ده‌كرێت. ناوچه‌یه‌كى نیمچه ئۆتۆنۆمه به‌پێى رێكه‌وتنێكى نێوان هۆزه‌كانى ناوچه‌كه و حكومه‌تى ناوه‌ندى، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌گاته نزیكه‌ى 1.2 ملیۆن كه‌س. ناوچه‌ى وه‌زیرستان توندترین هێرشی ئاسمانى كراوه‌ته سه‌ر، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانه‌وه، رێكخراوى قاعیده‌ش ئه‌م ناوچه‌یه‌ى نه‌وه‌ك ته‌نها وه‌ك سه‌ربازگه به‌ڵكو وه‌ك ناوچه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنا كه قوڵایی هه‌بوو له نێوان هه‌ردوو وڵاتى پاكستان و ئه‌فغانستاندا و به‌و هۆیه‌وه له ڕووى جوگرافییه‌وه سوودى له‌م ناوچه‌یه وه‌رده‌گرت. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه پێوه‌ر بوو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و پاكسان و سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى قاعیده‌ش به‌ده‌ر نه‌بوون له‌و په‌یوه‌ندییه. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ناوچه‌ى وه‌زیرستان به‌لانكه و داڵده‌ده‌رى رێكخراوى قاعیده ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌دواى پاشه‌كشێى شه‌ڕكه‌ره عه‌ره‌به‌كان و شه‌ڕكه‌رانى دیكه‌ى وڵاتان له ئه‌فغانسان.
له سه‌رده‌مى جیهانگیریدا، وا پێویسته كه پێناسه‌ى نوێ بكرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى هێرشی ئه‌لكترۆنى، هاكه‌ر، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له هه‌مانكاتدا پێویسته كه پیاچوونه‌وه بكرێت به‌سه‌ر پێناسه‌كانى سیخوڕ‌ى و دژه سیخوڕ‌ى و به‌سه‌ربازگرتنى سه‌رچاوه و جۆره‌كانى.
كۆمسیۆنى ئه‌وروپا هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان (Drone) له‌لایه‌ن ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هێرشی خوێناوى ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه. له‌و باره‌وه كۆمیسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى ئاسایش ده‌ڵێت: "تا دێت فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان باشتر و باشتر ده‌بن له رووى كارایی و به‌كارهێنانه‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر خوازراو بێت بۆ به‌كارهێنان به هه‌ردوو رووى ره‌وا و ناڕه‌وادا"، شایانى باسه كه له دواى ساڵى (2013)ه‌وه یه‌كێتى ئه‌وروپا مه‌به‌ستێتى پرۆژه‌یه‌كى ئه‌زموونى دابمه‌زرێنێت بۆ چاودێریكردنى ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له رێگه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به چاودێرى نێوه‌ندى ئه‌ڵمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له فرۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان.
بیرۆكه زۆره له‌سه‌ر چۆنییه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره فرۆكانه له بوارى جیاجیادا، بۆ نمونه له بوارى پۆلیس و به‌رگرى شارستانى و ئاگركوژاندنه‌وه و پڕۆسه‌كانى ڕزگاركردن له كاره‌ساته سروشتییه‌كان و چاودێرى وردى ئاسایش له چالاكییه گه‌روه‌كاندا نمونه‌ى خۆپیشاندانه‌كان و ئاهه‌نگ و ئه‌و ڤیستیڤاڵانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
له ئێستادا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان (Drone) به تایبه‌ت ئه‌و جۆره‌ى كه له بوارى سه‌ربازیدا به‌كاردێت به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ زۆرێك له وڵاتان، به تایبه‌ت جۆرى (Switchblade) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره سه‌ربارى به‌كارهێنانى له بوارى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری دا، ده‌شتوانرێت به‌كاربهێنرێت له هێرشی خۆكوژیدا، ئه‌وه‌ش كه زیاتر مه‌ترسی دروستده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره به سه‌ختى له‌لایه‌ن ڕاداره ئاساییه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، به تایبه‌ت جۆره نوێكه‌ى ئه‌م فڕۆكه‌یه كه تواناى خۆونكردنى هه‌یه له ڕاداره‌كان.
یه‌كه‌مین هێرشى ئاسمانى ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جۆرى (پریده‌یتۆر) ئه‌نجامدرابێت كه سه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكایە (CIA)، له 7 تشرینی دووه‌مى 2001 بوو له ئه‌فغانستان كاتێك كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبووندا فڕى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تاڵیبانى كرده ئامانج. (كریستۆف هاینز)ى بڕیارده‌ر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه له ساڵى 2012 له جنێف به‌سترا، باس له‌و حاڵه‌ته ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشانه هاوشێوه‌ى له سێداره‌دانى كه‌سێكه به شێوه‌ى زۆره‌ملێیانه به‌ده‌ر له یاسا و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه یاساییه‌كان، سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریكی له به‌كارهێنانى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى (كوشتنى به‌مه‌به‌ست) هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تى. ئه‌م فڕۆكانه له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشیشه‌وه به‌كارهێنراوه له به‌ره‌كانى شه‌ڕ له یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه خۆكوژییه‌كان
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ته‌یار به موشه‌ك له‌م دواییانه‌دا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بڵاوبۆته‌وه. پێشكه‌وتنى ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ى كه پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان به خۆیانه‌وه بینیویانه له ململانێ هاوچه‌رخه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌ركى سیستمه‌كانى چاودێرى و ئاشكراكردن و تێكشكاندنى قورس‌تر ده‌كات به‌و پێیه‌ى كه كارى ئه‌و جۆره فڕۆكانه چاودێرى و زانیارى كۆكردنه‌وه و تێكشكاندنه.
له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو، كۆمپانیاى (MBDA) له ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه خۆكوژییه‌كانى جۆرى (Fire Shadow) كاردەكات بۆ دابینكردنى پێداویستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا، ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى 6 كاتژمێر به ئاسماندا بفڕێت. فڕۆكه‌ى جۆرى (Fire Shadow) بۆ یه‌كه‌مینجار له به‌هارى 2008 تاقیكرایه‌وه، كارى هاوشێوه له ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نموونه كۆمپانیاى (WB Electronics) پۆڵه‌ندى، فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى خۆكوژى جۆرى (Warmate) هه‌یه. شاره‌زا له بوارى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان (گیوم دی مارلیاڤى)ى كۆمپانیاى (Elistair) ده‌ڵێت كه ئه‌مڕۆكه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به قه‌باره و كێش و تواناى جیاواز دروست ده‌كرێت، ده‌بێت ئێمه جیاكاری بكه‌ین له نێوان دوو جۆر له‌و فڕۆكانه‌دا: جۆرى كاتبه‌سه‌ربردن و جۆرى پڕۆفیشناڵانه. یاسا سه‌ره‌كییه جیهانییه‌كانیش بریتیه له: نه‌فڕین به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه دانیشتوان تیایدا نیشته‌جێیه، نه‌فڕین له شه‌ودا و دواجا رێزگرتن له دوورترین مه‌وداى فڕین كه 150م.
فڕینی فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان نزیك له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانى به‌ڕیتانیا بووه هۆى قه‌ڕه‌باڵغى و تێكدانى هاتوچۆى فڕۆكه‌كان بۆ چه‌ند جارێك له فڕۆكه‌خانه‌كه. سوپاى ئه‌مه‌ریكاش به ئاشكرا و بۆ یه‌كه‌مینجار رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى له دووره‌وه ئاڕاسته‌كراوى له سه‌ربازگه‌ى (Lemonier) له جیبۆتى هه‌یه له جۆرى (USAFROCOM) و پشتیوانى كاره‌كانى ئاسایش ده‌كات له‌ناوچه‌كه. به‌پێى گریمانه‌كانى واشنتۆن پۆست، پڕۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ش كه ئه‌و زانیارییه پشتراستده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره فڕۆكانه له ساڵى 2021، ژماره‌یان ده‌گاته 30.000 فڕۆكه له ئاسمانى ئەمەریكا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م كاره له‌زیادبوونى به‌رده‌وامدا ده‌بێت سه‌ربارى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه لێى ده‌گیرێت به‌و پێیه‌ى كه ده‌بێته جێگره‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وى.
دیارترین به‌كارهێنانه‌كانى فرۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان
1- چاودێرى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى.
2- چاودێرى راسته‌وخۆى به‌ره‌ى شه‌ڕ و ئه‌مه‌ش یارمه‌تى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى ده‌دات كه بڕیارى دروست بدات.
3- رێگریكردن و به‌هه‌ڵه‌دابردنى موشه‌كه زیره‌كه ئاڕاسته‌كراوه‌كان.
4- به‌هه‌ڵه‌دابردنى موشه‌كه‌كان له رێگه‌ى هه‌ڵدانى مه‌شخه‌ڵى ئاگرینه‌وه.
5- دروستكردنى ته‌شویش له‌سه‌ر بنكه موشه‌كییه‌كان و به‌رگرى ئاسمانى.
6- به‌كاردێت بۆ زانینی زیانه‌كانى تۆپبارانكردن.
7- به‌كاردێت بۆ دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى په‌خش.
8- به‌كاردێت بۆ زانینى پله‌ى گه‌رما و با و زریانه‌كان.
9- به‌كاردێت وه‌ك موشه‌كێكى خۆكوژى كاتێك كه ئه‌ركى فڕۆكه‌كه شكست ده‌هێنێت یاخود ته‌واو ده‌بێت.
10- به‌كاردێت وه‌ك ڕادار و ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خت له هاتنى فڕۆكه‌كان له جۆرى (E2C)و ئێف 16 و ئێف 15.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان
ده‌كرێت فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان به موشه‌كى (بازوكا) بكرێته ئامانج، هه‌روه‌ها ده‌كرێت بوونى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له رێگه‌ى به‌كارهێنانى كامێرا دیاریبكرێت، رادار و ده‌زگاى تایبه‌ت كه پشت به له‌ره‌له‌رى شه‌پۆله‌كانى رادیۆ ده‌به‌ستێت. به‌ڕیتانیا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنى فڕینی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان پیاده ده‌كات به دوورى یه‌ك كیلۆمه‌تر له سنوورى فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م یاسایانه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى دیكه ده‌گۆڕێت.
هه‌ندێك له كۆمپانیاكانیش ئامێرى تایبه‌تیان دروستكردووه كه به‌ده‌ست هه‌ڵده‌گیرێت یاخود له‌سه‌ر شانه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان ده‌هاویژرێت كه له شێوه‌ى تۆڕدایه و ده‌ورى په‌روانه‌ى فڕۆكه‌كان ده‌گرێت و دواتر ده‌یانخاته خواره‌وه. كۆمپانیاى (ئوبن ۆرك)ى ئه‌ندازیارى توانیویه‌تى جۆرێك له موشه‌كى بازوكاى گه‌وره دروست بكات كه ده‌توانێت تۆڕێك و په‌ڕه‌شوتێك به ئاڕاسته‌ى فرۆكه‌كه هه‌ڵبدات و بیخاته خواره‌وه، به‌م جۆره موشه‌كه ده‌وترێت (سكاى ۆڵ 100). هۆڵه‌نداش توانیویه‌تى چاره‌سه‌رێكى ئاسان بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ش هه‌ستاوه به مه‌شقكردن به هه‌ڵۆ بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له رێگه‌ى گرتنى په‌روانه‌ى فڕۆكه‌كه و دواتر له‌كارخستنى. راهێنه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه به شێوه‌یه‌ك مه‌شق به هه‌ڵۆكان كراوه كه هه‌ر كاتێك فڕۆكه‌كان ببینن وا ده‌زانن كه ئه‌وه نێچیره و په‌لامارى ده‌ده‌ن، به پێى زانیارییه‌كان پۆلیسی هۆڵه‌ندا یه‌كه‌م وڵاته كه ئه‌و رێگه‌یه به‌كار ده‌هێنێت بۆ له‌كارخستنى فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان.
شاره‌زایانى بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌ڵێن كه بڵاوبوونه‌وه‌ى فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان و گه‌یشتنى به‌ده‌ستى چه‌كداره‌كان به جۆرێك له په‌ره‌سه‌ندن له بوارى كۆنتڕۆڵكردنى شه‌ڕ له دووره‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانن هێزێكى ئاسمانى به‌هێز دروستبكه‌ن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان هه‌میشه ده‌بن به سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه و نیگه‌رانى بۆ ئاسایشی ئه‌وروپا به تایبه‌ت له بۆنه گشتى و شوێنه كراوه‌كاندا.
ئه‌وه‌ى وڵاتان پێویستیان پێیه‌تى له بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا ئه‌وه‌یه كه تۆڕی ئاڵوگۆڕى زانیارى دروستبكه‌ن و پلانى به‌رگرى گونجاو فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ وه‌ستان له‌دژى مه‌ترسی ئه‌و جۆره فرۆكانه‌دا، به تایبه‌ت كه هه‌ندێك له‌و فڕۆكانه ده‌توانێت موشه‌كى بایۆلۆجى یا جۆره‌كانى دیكه‌ى موشه‌كى وێرانكه‌رى گه‌وره هه‌ڵبگرێت. ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیش پێویستیان به‌وه‌یه كه جارێكى تر پێناسه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان و سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا یه‌كه‌ى تایبه‌ت دروستبكه‌ن بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه كه دێته ئاراوه په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌مى جیهانگیریدا.
له كۆتاییدا، ده‌كرێت بوترێت فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان ته‌كنیكێكه كه خزمه‌ت به حكومه‌ته‌كان ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له كاتى جه‌نگه نوێكان و جه‌نگى بریكاره‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت ئامانجه‌كان بپێكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى بڵاوه پێبكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بێگومان پڕۆسه‌ى به‌كارهێنانى فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان پێویستى به هێزی مرۆیى هه‌یه نزیك له ئامانجه‌كان تا شوێنه‌كان به‌دروستى دیارى بكات بۆ فرۆكه‌كان، تادواجار بتوانرێت ئامانجه‌كه به دروستى بپێكرێت.