::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
ن: كریگ ویتلۆك
سه‌رچاوه: interregional
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
له مانگى ئابی 2021 له نیۆیۆرك، كتێبێكى گرنگ له‌دووتوێى 373 په‌ڕه به‌چاپ گه‌یه‌نرا له ژێر ناونیشانى (به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌فغانستان: مێژووى نهێنى جه‌نگ) له‌لایه‌ن نوسه‌ر (كریگ ویتلۆك) كه‌وه‌ك په‌یامنێرێكى كنه‌كار كارى كردووه بۆ واشنتۆن پۆست، له‌هه‌مان كاتدا په‌یامنێرى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ ماوه‌ى بیست ساڵ و رووماڵى جه‌نگه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كردوه‌وه له ئه‌فغانستان، پاكستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، باكورى ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا. ئه‌م كتێبه له‌ناواخندا پشت ده‌به‌ستێت به‌ووته‌ى تۆماركراوى ده‌یان سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر له ئه‌فغانستان كاریان كردووه و له‌ماوه‌ى بیست ساڵى رابوردوودا قسه‌یان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌فغانستان كردووه واته له‌سه‌ره‌تاى داگیركردنى ئه‌فغانستان له ساڵى 2001 تا پاشه‌كشێى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته.
ساخته‌كردنى راستییه‌كان
كتێبه‌كه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆجه‌نگى ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌دواى تێپه‌ڕ بوونى دوو هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه‌كانى 11 سپتێمبه‌رى ساڵى 2001 كه ئه‌مه‌ریكا رێكخراوى قاعیده‌ى هاوپه‌یمانى جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبانى به‌ئه‌نجامدانى هێرش بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار كرد كه تیایدا هه‌ردوو تاوه‌رى بازرگانى جیهانى له نیۆیۆرك كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 3000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، و به‌رده‌وام ده‌بێت تا بڕیارى پاشه‌كشێ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی 2021 ، ئه‌م كتێبه باس له‌و رێكارانه ده‌كات كه‌گیراونه‌ته به‌ر بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داگیركردن و دواتر پاشه‌كشێ له ئه‌فغانستان سه‌ربارى باسكردن له‌چه‌ند رووداوێكى گرنگى دیكه كه له ئه‌فغانستان روویان داوه و ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بخرێته ڕوو:
1.بڕیارێكى به‌په‌له بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى 11 سپتێمبه‌ر: له 7 ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2001، سوپاى ئه‌مه‌ریكا پڕۆسه‌ى داگیركردنى ئه‌فغانستانى ده‌ستپێكرد دواى ده‌ركردنى بڕیارێك كه په‌له‌یی پێوه‌دیار بوو وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانى 11 سپتێمبه‌ر. بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه واشنتۆن هاوپه‌یمانێتییه‌كى دروست كرد له‌گه‌ڵ 33 ده‌وڵه‌ت له ئه‌ندامه گرنگه‌كانى ناتۆ و چه‌ند وڵاتێكى دیكه كه ته‌نها له‌به‌ر ناوه‌كانیان له هاوپه‌یمانییه‌كه بوونیان هه‌بوو. وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكاى ئه‌وكاته دۆناڵد رامسفیڵد، ئه‌ندازیارى جه‌نگه‌كه‌بوو و له‌هه‌مان كاتدا ره‌تى كردووه كه زۆرێك له نهێنییه‌كانى ئه‌و جه‌نگه ئاشكرا بكات، كاتێكیش له‌و باره‌وه له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا پرسیارى له‌و باره‌وه لێده‌كرا ووتى :(راستییه‌كان پڕ به‌هان، پێویسته درۆكان پارێزگاى لێوه بكه‌ن).
2.سه‌ركه‌وتنێكى درۆزنانه و شاردنه‌وه‌ى راستییه‌كان: ئه‌م كتێبه پێى وایه كه سه‌ركه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاڵیبان له ساڵى 2001، سه‌ركه‌وتنێكى ساخته بووه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه درێژ بوونه‌وه‌ى ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه بوو كه بیست ساڵى خایاندووه و بووه به درێژترین شه‌ڕ له مێژووى ئه‌مه‌ریكا ته‌نانه‌ت درێژتر له تێكڕاى ئه‌و كاته‌ى كه هه‌ردوو جه‌نگى یه‌كه‌م، دووه‌مى جیهانى و جه‌نگى ڤێتنامیش خایه‌ندوویه‌تى. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه له‌سه‌ره‌تاى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له 19 ئازارى 2003، بایه‌خ پێدانى واشنتۆن بۆ ئه‌فغانستان رووى له‌كه‌مى كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌كانیش راستییه‌كانى جه‌نگیان شاردۆته‌وه و شتێكى ئه‌وتۆیان نه‌زانیوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌له‌سه‌ر زه‌وى گوزه‌راوه، له‌و باره‌وه ئه‌ندامى كۆنگرێس ئه‌مه‌ریكا (ئلیه‌ت ئه‌نجڵ) سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ڵێت (گه‌لى ئه‌مه‌ریكا هیچ ئاگاى له‌وه نه‌بووه كه له ئه‌فغانستان گوزه‌راوه و له ده‌ره‌نجامدا گه‌لى ئه‌مه‌ریكا زۆر له‌و حاڵه‌ته توڕه بووه).
3.ئه‌و راستیانه‌ى كه شۆكى بۆ سه‌ره‌بازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروست كردووه: وه‌ك به‌ده‌مه‌وه چوونێكى یاسای ئه‌مه‌ریكی (ئازادى زانیارى / FOIA) په‌رده له‌سه‌ر زۆر راپۆرت و چاوپێكه‌وتن هه‌ڵماراوه كه له‌ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ئه‌نجامدراوه. چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ زیاتر له 1000 كه‌س ئه‌نجامدراوه له‌وانه‌ى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رۆڵێكى راسته‌وخۆیان هه‌بووه له شه‌ڕه‌كه‌دا و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه واشنتۆن له ساڵى 2001 ه‌وه زۆر به كاوه‌خۆیی، جڵه‌وى كۆنترۆڵى له‌ده‌ست داوه و سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ره له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى بۆشی كوڕ (2001 - 2008)، باراك ئۆباما (2009 – 2016)، دۆناڵد ترامپ (2016 - 2020) و دواتر سه‌رۆكى ئێستا جۆ بایدن له ساڵى (2021 - ) شكستیان هێناوه له‌وه‌ى كه ستراتیژێكى باش دابنێن بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.
سنووره‌كانى شكست
به‌پێى زانیارى كتێبه‌كه، ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ده‌بوایه به‌رێوه‌ببرایه، ئامانجیش جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبان و په‌یوه‌ندییه‌كانى بووه به رێكخراوى قاعیده‌وه، ئه‌ڵبه‌ته واشنتۆن لێكۆڵینه‌وه و تێگه‌یشتنێكى بنه‌ڕه‌تى نه‌بووه بۆ سروشت و مێژووى ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان. ئامانجى واشنتۆن له داگیركردنى ئه‌و وڵاته، مسۆگه‌ر كردنى ئه‌وه بوو كه جارێكى دی یانزه‌ى سپتێمبه‌رێكى دیكه دروست نه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌یان ویستووه كه له راستى ئه‌فغانستان تێبگه‌ن و ستراتیژێك دابنێن بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیدا، له كتێبه‌كه‌دا رۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر هه‌ندێك له سنووره‌كانى ئه‌و شكسته به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:
1.شاردنه‌وه‌ى شكسته‌كانى جه‌نگ له‌لایه‌ن فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه: دواى تێپه‌ڕ بوونى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى ئه‌فغانستان، سه‌ركرده، دیپلۆمات كار وسه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌لایانه‌وه قورس بووه دان به‌وه‌دابنێن كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌ڵه‌بووه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داگیر كردنى ئه‌فغانستان، هیچ كام له‌و به‌رپرسانه‌ى كه باسیان لێوه‌كرا دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه كه ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌پێناو هۆكارێكى ره‌وادا هه‌ڵگیرسا – شه‌ڕى تیرۆر – تیایدا واشنتۆن دۆڕاوه. له راستیدا پیلانێك هه‌بووه بۆ شاردنه‌وه‌ى راستییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناچار بوون په‌نا ببه‌نه به‌ر درۆ و ساخته كردنى راستییه‌كان تا بتوانن پاساو بهێننه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لى ئه‌مه‌ریكادا و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
2.شكست هێنانى هه‌وڵه‌كانى دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان: هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ى بیست ساڵى رابوردوودا بۆ دووباره بنیات نانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستانى نوێ شكستىهێنا سه‌ربارى خه‌رجكردنى ترلیۆنێك دۆلار. له هاوینی 2016 ئاژانسێكى فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا پڕۆگرامێكى بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان ده‌ستپیكرد و له‌هه‌مان كاتدا پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ستپێكرا له ژێر ناوى (ئه‌و وانانه‌ى كه سوودمان لێوه‌رگرتووه) ئامانج لێی دیاریكردنى شكستى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌فغانستان تا دووباره واشنتۆن له داهاتوودا دووباره‌ى نه‌كاته‌وه. ره‌نگه دیارترین گرفتێك كه ئه‌وكاته ده‌ركه‌وتبێت ئه‌وه بووبێت كه ئه‌مه‌ریكا ره‌تى كردبێته‌وه هۆكارى شكستى پڕۆژه‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان ئاشكرا بكات سه‌ربارى ئه‌نجامدانى چه‌ندین لێپرسینه‌وه له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و پاره زۆرانه‌ى كه هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریكی داویانه بۆ جه‌نگ و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان له ساڵى 2001 ه‌وه تا ساڵى 2021 . كتێبه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له دواى شه‌ڕێكى یاسایی كه ماوه‌ى 3 ساڵى خایاندووه، زیاتر له 2000 په‌ڕه تێبینی نوسراو ئاشكرا كراوه كه پێشتر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ 428 كه‌س كه رۆڵێكى راسته‌وخۆیان هه‌بووه له شه‌ڕدا و بریتی بوون له جه‌نه‌ڕاڵ و دیبلۆماتكار و كه‌سانى دیكه كه‌له ئه‌فغانستان كاریان كردووه. چاوپێكه‌وتنه‌كان له نێوان ساڵانى 2014 – 2018 ئه‌نجامدراوه و تیایدا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه واشنتۆن به ملیاره‌ها دۆلارى له ئه‌فغانستان به‌فیرۆداوه له هه‌وڵى دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته بۆ كردنى به‌وڵاتێكى مۆدێرن، به‌پێى زانیارى زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌ئاژانسى ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌ره‌پێدان كاریان كردووه، به‌ڕێژه‌ى 90% ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه خه‌رج كراوه له ئه‌فغانستان، زیاده‌ڕۆیی تیادا كراوه.
3.په‌لكێشانى خێراى تاڵیبان و ناچار بوونى ئه‌مه‌ریكا به‌دانوستان: به‌پێى زانیارییه‌كانى كتێبه‌كه، جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبان له دواى ساڵى 2005 ه‌وه ده‌ستى گرتۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێك له گونده دووره ده‌سته‌كاندا سه‌ربارى بوونى له شاخى (تورا بورا)، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانى بوو له عێراق، ئه‌م دۆخه‌ش پاڵى به‌جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه نا تا سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت بۆ زیاتر په‌لكێشان له ئه‌فغانستان. بڵاو بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و په‌ك كه‌وتنى پڕۆسه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه، هۆكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبان. له هاوینی ساڵى 2019، واشنتۆن ئاشكراى كرد كه له قه‌ته‌ر دانوستانى هه‌یه له‌گه‌ڵ تاڵیبان تایبه‌ت به پاشه‌كشێى سه‌ربازى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان وه‌ك جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنێكى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ركیا، دواتر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن ڕۆژى 31 ئابی 2021 ى دیارى كرد وه‌ك دوا واده‌ى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان تا به‌و شێوه‌یه كۆتایی بهێنرێت به 20 ساڵ له داگیركارى ئه‌و وڵاته.
4.بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی پاشه‌كشێ و گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات: سه‌ر له ئێواره‌ى 15 ئابی 2021، جوڵانه‌وه‌ى تاڵیبان رایگه‌یاند كه توانیویه‌تى ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر كابۆلى پایته‌ختدا دواى ئه‌نجامدانى هێرشێكى خێرا كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكى خایاندووه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌فغانى (ئه‌شره‌ف غه‌نى) ئه‌فغانستانى به‌جێهیشت و به‌و شێوه‌یه‌ش حاڵه‌تێك له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی سیاسی و ئاسایش باڵى به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا كێشا. دواى دوو هه‌فته له ده‌ست گرتنى خێرای تاڵیبان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا و دواى بیست ساڵ له داگیركارى، دواهه‌مین سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی له 30 ئابی 2021 له ئه‌فغانستان كشایه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى جۆرى (17-C)، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین گه‌شتى فڕۆكه‌ى دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فغانیانه دابینكرا كه ده‌یانویست وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییه‌ى كه به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا باڵى كیشابوو، پڕۆسه‌كه كوژرانى ده‌یان هاوڵاتى ئه‌فغانى لێكه‌وته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ى كه‌ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌نن به‌و فڕۆكانه‌ى كه فڕۆكه‌خانه‌ى كابۆلیان به‌جێده‌هێشت.
له كۆتاییدا و به‌پێى ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كتێبه‌كه پێى ده‌گات، ده‌كرێت بوترێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌دواى تیپه‌ڕ بوونى بیست ساڵ له داگیركارى ئه‌فغانستان، شكستيهێنا له‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تێكى مۆدێرن دروست بكات، شكستيهێنا له‌وه‌ى كه كۆتایی بهێنێت به گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان و گروپ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى دیكه بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی و دواجار شكستيهێنا له‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك كارى پاشه‌كشێ رێكبخات، كه زیانى مرۆیی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش گومان دروست ده‌كات له‌سه‌ر مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكا له داگیركردنى ئه‌فغانستان و سه‌ركه‌وتووى پڕۆسه‌ى ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى سیاسی له داهاتوودا و ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت واشنتۆن به‌رده‌وام پیاچوونه‌وه بكات به سیاسه‌ته‌كانى خۆیدا تا ئه‌و سیناریۆیه‌ى له‌ئه‌فغانستان رویدا، جارێكى دیكه دووباره نه‌بێته‌وه.