سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا لە سایەی گۆڕانكارییه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا

27/09/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

سیاسه‌تى تازه‌ى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبى داد و گه‌شه‌پێدان له‌نێو ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا بۆته‌ جێگاى گفتوگۆیه‌كى زۆر، فۆكه‌سى ئه‌و گفتوگۆ سیاسى و ستراتیجیانه‌ زیاتر له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن كه‌ بووه‌ هۆى گۆڕینى زۆر له‌ پێكهاته‌ جیۆپۆله‌تیكییه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه‌ زۆر له‌ توێژه‌ر و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان ئاماژه‌یان به‌و گۆڕانكارییه‌ كتوپڕانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئەفەریقا ده‌دا، كه‌ ببووه‌ هۆى لاوازكردنى پێگه‌ى هه‌رێمایه‌تى توركیا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا به‌هارى عه‌ره‌بى هیوایه‌كى زۆرى به‌خشییه‌ هێزه‌ مه‌ده‌نى و دیموكراتخوازه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئەفەریقا بۆ ئه‌وه‌ى بیناى ستراتیجێكى تازه‌ بوونیادبنرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ بووه‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى ئاڵنگارییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ بۆ توركیا و ئه‌ركێكى قورسى كه‌وته‌ سه‌رشان تا باڵانسه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلابكاته‌وه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure