::
فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
ساڵی 2003 سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شبوونی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ژێر ناونیشانی له‌ناوبردنی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی عێراق ڕژێمی به‌عسی ڕووخاند. زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له كۆتایی ساڵی 2011 عێراقیان جێهێشت به‌پێی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام به‌هۆی په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه دووباره هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ساڵی 2014 له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م وڵاته. به‌ڵام دوای لاوازكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران و هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا شیعه‌كانه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2020یشدا په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییەكانی له عێراق په‌سه‌ندكرد. له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە