داهاتووی بوونی ئێران لە سووریا

03/10/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: د. نزار عبدالقادر

ئێران دەستوەردانی سەربازیی لە سووریادا دەستپێكرد لەكاتی سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە له‌ ساڵی 2011 ، هۆكاری سەرەكی ئەو دەستوەردانەش بۆ تێكشكاندنی شۆڕش و ڕزگاركردنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو لە كەوتن تا لەو ڕێیەشەوە دەسەڵاتی عەلەوییەكان لەو وڵاتەدا جێگیر بكەن، كە خاڵێكی سەرەکییە لە ستراتیژیی درێژخایەنی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێكەوەنانی هیلالی شیعی كە لە ئێرانەوە درێژ دەبێتەوە و بەناو عێراق و سووریادا تێدەپەڕێت تا دەگاتە لوبنان.
دوای دەیەیەكی تەواو لە بەرەوپێشچوونە سەربازییەكانی سووریا، ئەم نووسراوە هەوڵێكە بۆ پێشبینیكردنی داهاتووی سوپای ئێرانی لەو وڵاتەدا لەژێر ڕۆشنایی هەبوونی پێشبڕكێی توندی نێوان دەستتێوەردەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە جیاوازەكان بۆ هەبوونی كاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە، بەتایبەت ڕووسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی پەستانی بەردەوامی سوپای ئیسرائیلیشدا لەسەر ئێران بۆ دەرچوونی لەو وڵاتەدا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure