نێوەندگیری ئاوێتەیی و ئامڕازە نوێیەکان بۆ چارەسەری ناکۆکی لە سیستمێکی ناسەقامگیری نێودەوڵەتیدا

12/10/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

پێشه‌كی
نێوەندگیری لە سیستمێکی نوێی فرەلایەندا ئاڵۆزبوونی زیاتری ململانێکان و پرۆسەی ئاشتی و فرەیی ئەکتەرە بەشداربووەکان وایکردووە چارەسەری ململانێکان زیاتر قورس و ئاڵۆز بێت. تیرۆریزم و توندڕەوەیی بووتە هەڕەشەیەکی ئەمنی خێرا و مەترسییەکانی سەر ژینگە و کۆچکردنی نارێکخراو و ئاوارەبوونی ناچاری کاریگەری گەورەی لە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان داناوە بە تایبەتی لە دەوڵەتە لەرزۆک و لاوازەکان بەشێوەیەک کە پێشینەی نەبووە. لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنەگارییە فرەڕەهەندەکان لە پرۆسەی چارەسەری ململانێکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، فەرمانگەی کاری دەرەوەی ئەوروپا و وەزارەتە تێکەڵکراوەکانی بەرگری و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا چەند پرسێکی تری وەک میراتی کولتووری و بنیاتنای ژینگەیی و یەکسانی جێندەریی و ئەو پرسانەی تر کە بوونیان نەبووە لە شیکردنەوەی نێوەندگیری هێناوە و تێکەڵی کردووە وەک هەندێک ئامڕازی نوێ لە پرۆگرامی چارەسەرکردنی ململانێکان.
هەروەک ئێمە دەزانین کە سیستمی نێودەوڵەتی لە گۆڕانی بەردەوامدایە، ئەو گۆڕانە خێرایەش کە لە ئێستادا ڕوودەدات لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پەتای کۆڤید- ١٩ کاریگەری دوورمەودای دەبێت، نەک تەنها سەبارەت بەوەی کە چۆن پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدرێت، بەڵکو بۆ هەموو کایەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئێمە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure