::
بێ نوسەر
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه له ململانێ و قهیرانهكان
پێشهكی
یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكان كە لە ڕكابەری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری 2021 بە داخراوەیی و پەراوێزخراوی مایەوە، بابەتی سیاسەتی دەرەكی بوو، بابەتێك كە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری 2013 و 2017 و لە نێویدا دۆسێی وزەی ناوەكی زۆر گەرم بوو. ڕستەی بەناوبانگی ڕۆحانی كە «باشە كە سانتریفیوژەكان دەجوڵێنەوە، بەڵام ژیانی خەڵكیش دەبێت بجوڵێت » بووە یەكێك لە دروشمەكانی ڕكابەرایەتی هەڵبژاردنی 2013 و لە دۆخێكدا كە سزا قورسە نێودەوڵەتییەكان فشاری سەرەكیان لەسەر ئابووری ئێران دروستكردبوو، ئەم دروشمە زۆر بە بەهێزی دەنگی كۆكردەوە و لە سەركەوتنی رۆحانی ڕۆڵێكی بەرچاوی بینی. ساڵی 2017 بەشێكی گرنگ لە سەركەوتنی دووبارەی ڕۆحانی قەرزارباری بانگەشەی لە سەركەوتنی دەوڵەتەكەی بۆ گەیشتن بە بەرجام و كۆتاییهێنان بە سزاكانی سەر ئێران لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەی بوو.
ڕكابەرییەكانی هەڵبژاردنی ساڵی 2021 لە دۆخێكدا هەڵپەیسەند، كە سەرەڕای فشارە ئابوورییە قورسەكانی ئەمەریكا لە دوای چوونەدەرەوەی لە بەرجام و سەرلەنوێ سەپاندنی سزاكان بۆ سەر ئێران و تەنانەت توندتركردنیان بەشێكان و لەژێر ناونشینانی تر، دانوستانەكان لەگەڵ ئیداره كه ی بایدن بۆ هەڵگرتن یان كەمكردنەوەی سزاكان لە ئارادا بوو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە