بوونیادنانی توانای دامه‌زراوه‌كان

20/10/2021

:: بێ نوسەر

ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لەململانێ و قەیرانەکان
پێشەکی:

پرۆگرامه‌كانی بوونیادنانی توانای دامه‌زراوه‌كان، كه‌ چاودێریكراون له‌لایه‌ن DSCA، چالاكییه‌ هاریكارییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌خۆده‌گرن، كه‌ ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌پێناو باشتركردنی ئیداره‌دانی سێكته‌ری ئاسایش ئه‌ویش به‌ ئامانجی به‌ده‌ستخستنی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواری ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ و كاریگه‌رانه‌. تێگه‌یشتن له‌ توانای دامه‌زراوه‌یی دۆسته‌كان و هاوپه‌یمانه‌كان زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی میتۆدێكی زنجیره‌یی ته‌واو له‌بواری هاریكاری ئه‌منیدا. میتۆدی زنجیره‌یی ته‌واو "full-spectrum approach" یارمه‌تی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌دات به‌وه‌ی دڵنیابن كه‌ هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕۆڵێكی ئه‌منی سه‌ركه‌وتوو، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان. ئه‌م پرۆگرامه‌ ICB-Institutional Capacity Building- هاریكاری دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كات له‌ تاقیكردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوانتری سیستماتیكیانه‌ی ئه‌و فاكته‌رانەی‌ كه‌ پێویستن بۆ ئاماژه‌دان به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویست و داواكراون له‌نموونەی (پاره‌، كه‌لوپه‌ل، مرۆڤ،)

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure