::
كارزان عومه‌ر عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
دانوستان پرۆسه‌یه‌كی ئاشته‌واییه له‌نێوان دوولایه‌ن، یاخود زیاتر به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی پرسێك، یاخود كێشه‌یه‌ك. دانوستانی نێوده‌وڵه‌تی جۆرێكی دانوستانه كه دوو ده‌وڵه‌ت، یاخود زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن له‌بری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی، به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر به‌كه‌ن. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به‌درێژایی ماوه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان یه‌كێتی سۆڤێت و ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌یه‌ك بووه به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموون و ململانێی نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌دا بووه، به‌و پێیه‌ی گرنگییه‌كی جیۆستراتیژی به‌رچاوی هه‌بووه، به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو، چونكه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، یان پارچه‌یه‌ك بوون له كۆماره‌كه وه‌ك ئۆكرانیا، یاخود ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری سۆڤێتدا بوون. پاش لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت و دابه‌شبوونی بۆ پانزه كۆمار، ئۆكرانیا یه‌كێك بوو له‌و كۆمارانه‌ی كه له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌دا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام سه‌ربه‌خۆبوونی ئۆكرانیا هۆكارێك نه‌بووه بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌وململانێیه‌ی كه هه‌بووه سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌م وڵاته كه له‌مێژووی سه‌ربه‌خۆبوونییه‌وه له‌گه‌ڵیدا ژیاوه تاكو سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه و قه‌یران و به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانه‌كان و ڕوودانی جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازی. لێكۆڵینه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان هه‌میشه جێگای سه‌رنجی نووسه‌ران و توێژه‌ران بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیان هه‌یه. قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له نموونه‌ی ئه‌و جۆره قه‌یرانه‌یه. ئاشكرایه بۆ ڕێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی، یاخود له‌پێناو كۆتاییهاتنی ناكۆكی، قه‌یران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان، لایه‌نه نه‌یاره‌كان په‌نایان بۆ دانوستان بردووه وه‌ك ئامڕازێكی دیپلۆماسی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. ئه‌م توێژینه‌وه هه‌وڵێكی ئه‌كادیمیه له‌پێناو تیشك خستنه سه‌ر پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه به‌شداره‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی ئۆكرانیا.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە