پاڵنه‌ره‌كانى كێبڕكێى ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ بیابان و كه‌ناراوه‌كانى ئه‌فەریقا

06/11/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

ناوچه‌ى بیابان و كه‌ناراوه‌كان بووەته‌ گۆڕه‌پانێكى تازه‌ى ململانێى نفوز و هه‌ژموونى نێوان فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا، ئه‌م ناوچانه‌ كاریگه‌رى و كارلێكێكى زۆرى ستراتیجى هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى له‌سه‌ر فایلى ئاسایش و ڕێگاى كۆچبه‌ران و تیرۆر و وه‌به‌رهێنان، هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته‌ ده‌یانه‌وێت پێگه‌ى خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆن له‌ 20ى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 2020 دا و له‌ گوتارێكیدا تۆمه‌ته‌كانى مۆسكۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئامانجه‌كانى پاریس له‌ ئه‌فەریقا، ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ڕابردوو و ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتى ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین جوڵه‌ى ئاست جیاوازى له‌ بواره‌كانى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى و سه‌ربازى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى ستراتیجى له‌م ناوچه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا، كه‌ خاوه‌نى سامانێكى سروشتى زۆره‌ و جگه‌ له‌و دوو وڵاته‌ سه‌رنجى زۆرى وڵاتانى جیهانى بۆ لاى خۆى ڕاكێشاوه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure