::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:
جیمی كارته‌ر سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ساڵی ١٩٨٠ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به كاره‌سات بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد. ئه‌و وتی "هه‌ر هه‌وڵێك له لایه‌ن هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا لێكده‌درێته‌وه" و "دهسترێژییهكی له‌و جۆره وه‌ڵامی پێویستی ده‌بێت، له ناویاندا به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی." ئه‌و به‌ڵێنه وه‌ك بنه‌مای كارته‌ر ناسراوه و وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاكه‌ره‌وه و سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ته‌وه و كاری پێده‌كرێت له‌و كاته‌وه.
له كاتی به‌یانه‌كه‌ی كارته‌ر، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پشتی به هاورده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌به‌ست و له‌سه‌دا ٢٩ی ئه‌و نه‌وته له كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌هات بۆ ئه‌مەریكا. ته‌نانه‌ت دوای دوو ده‌یه شتێكی ئه‌وتۆ نه‌گۆڕا: ساڵی ٢٠٠١ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێشتا له سه‌دا ٢٩ی نه‌وتی كه‌نداوی هاورده ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا چی تر ساڵانی ١٩٨٠كان و ٢٠٠١ نییه. له ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هه‌مان قه‌باره‌ی نه‌وتی هاورده كرا‌و نه‌وت له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ته‌نها له سه‌دا ١٣ی له وڵاتانی كهنداوهوە هاورده ده‌كات. له ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاورده‌ی نه‌وتی له مه‌كسیكه‌وه زیاتره وه‌ك له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە