::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كى
كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانى ئاسایش (Companies Security Private) له ئێستادا بوون به یه‌كێك له ئامڕازه كاریگه‌ره نافه‌رمییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌رییه‌كه‌ى له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕووى له هه‌ڵكشان كردووه له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و ڕۆڵه‌ى ده‌یگێڕێت له ناوچه‌كانى ململانێدا، ئه‌ویش به‌هۆى ئاسانى گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵیدا به‌دوور له كۆت و به‌نده یاسایی و لێكه‌وته نێودەوڵەتییەكانى ناردنى هێز بۆ ده‌وڵه‌تێكى دیاریكراو. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كاتێك كه باس له كۆمپانیایه‌كى بوارى ئاسایش ده‌كرێت، مه‌به‌ست لێی ئه‌و كۆمپانیا خزمه‌تگوزاریانه نییه كه هه‌ڵده‌ستن به دابینكردنى ئاسایش بۆ كۆمپانیایه‌ك له‌ناو ده‌وڵه‌تێك، یاخود ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى ده‌وڵه‌تێكى دیاریكراودا، به‌ڵكو لێره‌دا مه‌به‌ست له كۆمپانیایه‌كه كه هه‌ڵده‌ستێت به‌كارى فه‌رمى سوپاى وڵاتێك له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى خۆى به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى به‌رپرسی ئه‌و كۆمپانیایانه و سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ده‌وڵه‌تدا دارایی بێت، یاخود مه‌به‌ست لێی جێبەجێکردنی ئه‌جێنداى حكومه‌ته‌كان بێت به‌ده‌ر له یاسا لۆكاڵى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە