::
كارزان عومه‌ر عه‌لی
ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لەململانێ و قەیرانەکان
پێشه‌كی
یه‌كێك له تایبه‌مه‌ندییه‌كانی زیندویه‌تی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان بریتییه له بوونی ململانێ و كێبڕكێی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان. ململانێ به‌چه‌ندین فۆڕمی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، ململانێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كاری توندوتیژی، یاخود ململانێ به‌شێوازه توندوتیژه‌كه‌ی كه زۆرجار ده‌گاته ئاستی ڕووبه‌رووبوونه‌وه و یه‌كترسڕینه‌وه. سیستمه سیاسییه دیموكراسییه‌كان به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه هه‌میشه ملمڵانێكانی نێوان ده‌سته و گرووپ و پارته سیاسییه‌كان به‌شێوازێكی ئاشتیانه و هاوچه‌رخانه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی سیستمه نادیموكراسییه‌كانه‌وه‌یه، چونكه له سیستمه نادیموكراسییه‌كاندا به‌هۆی لاوازی ڕێگرییه یاساییه‌كانه‌وه، زۆرجار ململانێكان سه‌رده‌كێشن بۆ توندوتیژی. پارته سیاسییه‌كان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕێكخراو له دیارترینی ئه‌و گرووپه سیاسیانه‌ن كه مێژوویه‌كی دوورودرێژیان له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ململانێدا هه‌یه به‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه، ململانێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی حزب و ململانێ له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا. توێژه‌رانی بواری پارته ڕامیارییه‌كان به‌گرنگییه‌وه له‌م دیارده‌یان ڕوانیوه، شرۆڤه‌ی سه‌رچاوه‌كان، هۆكاره‌كان، شێوازه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری ململانێ حزبییه‌كانیان كردووه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر پرسی ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی پارته سیاسییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی ململانێكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو پاشان گه‌نگه‌شه‌ی گرنگترین ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری دیارده‌كه ده‌كەن.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە