سیاسه‌تى توركیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا

22/11/2021

:: د.فواد عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

پێشه‌كى
سیاسه‌تى توركیا به‌ ئاڕاسته‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌چه‌ندین قۆناغى هاوپه‌یمانى و هاوبه‌شى جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه‌ و چه‌ندین شێوازى جۆراوجۆرى له‌خۆگرتووه‌، وه‌ك ڕێكکه‌وتنى ئه‌نكه‌ره‌ له‌گه‌ڵ كۆڕبه‌ندى ئابوورى ئه‌وروپا و یه‌كێتى گومرگى ئه‌وروپا و ئه‌ندامێتى له‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ و ئەندامێتی هاوبه‌ش له‌ ئۆرۆى ناوین، به‌ڵام توركیا ناوه‌ناوه‌ واز له‌پابه‌ندبوونى خۆى به‌و كۆمپانیا و گرووپ و ڕێكخراوانه‌وه‌ ده‌هێنێت و هه‌ندێكجار ده‌یانگه‌یه‌نێته‌ دۆخى هه‌ڵچوون. هه‌رچه‌نده‌ توركیا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هیواى ئەندامێتی له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا بژارده‌ى ستراتیجیه‌تی، به‌ڵام ڕه‌فتاره‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دوایى توركیا  ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وروپییه‌كان نیشاندا كه‌ له‌ ڕووى تیۆرى و مه‌یدانییه‌وه‌ له‌و ئامانجه‌ى دووركه‌وتووەته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى توركیا بوو به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى شێواندنى بارودۆخى سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین. ئەم توێژینەوەیە ڕۆدەچیتە ناو ئەو پرسەی کە ئەگەر پێشتر توركیا ستراتیجیه‌تى "گوێپێنه‌دان و فه‌رامۆشكردن"ى به‌رانبه‌ر زۆر كێشه‌ و بابه‌ت په‌یڕه‌و كردبێت‌، به‌ڵام به‌مدواییانه‌ له‌ژێر فشارى ناوخۆیى و ده‌ره‌كیدا به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌نگاوى ناوه‌، به‌ تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتى ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ ئاڕاسته‌یه‌كى زۆر خراپدا ڕۆیشت و له‌ ئێستادا ئه‌وروپا سه‌رقاڵى سه‌پاندنى سزایه‌ به‌سه‌ر توركیادا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌نگاوه‌ نه‌رێنییه‌كانى توركیا بووه‌ له‌ دروستكردنى بارگرژى له‌ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى ناویندا.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure