توندوتیژى سیاسی

28/11/2021

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

ده‌وڵه‌ت بنچینه‌ى سیاسه‌تى مۆدێرنه‌، زۆر به ‌ساده‌یی ده‌وڵه‌ت بریتییه ‌له‌ مۆنۆپۆڵكردنى به‌كارهێنانى توندوتیژى، یان هێز به‌سه‌ر ناوچه‌یەكی دیاریكراودا. له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتى سیاسیی مه‌ركه‌زی به‌شێك بووه‌ له‌م مۆنۆپۆڵكردنه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت كێبڕكێكاره‌ ناوخۆییه‌كانى له‌ناو ده‌بات، به‌رگری له‌خۆى ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به‌ دامه‌زراندنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ناوخۆدا. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌ گۆڕان له‌ جه‌نگی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ جه‌نگی گشتى پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ تاكه‌كان ئازادى خۆیان بۆ به‌كارهێنانى هێز له‌دژى یه‌كتری بۆ ده‌وڵه‌ت به‌جێهێشت، ئه‌و مافه‌یان به‌ ده‌وڵه‌ت به‌خشى. ئه‌م مافه‌ له‌پێناو ئاسایشى زیاتردا ئاڵوگۆڕ كرا.
به ‌دڵنیاییه‌وه‌ مۆنۆپۆڵكردنى توندوتیژى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌رگیز كامڵ و ته‌واو نه‌بووه‌. ده‌وڵه‌تانى تر هه‌میشه‌ خۆیان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ پێشانده‌ده‌ن به‌ له‌به‌رچاوگرتنى تواناكانیان بۆ توندوتیژى. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ، توندوتیژى بوونى هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ى كوشتن و تاڵانكردن و دزیكردن له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure