::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:
له دیبلۆماسییه‌تدا وته‌یه‌كى به‌ناوبانگ هه‌یه كه ده‌ڵێت، وڵاتان دۆستیان نییه، به‌ڵكو ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه. له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌ست به‌بوونى بێسهرهوبهرهییهك ده‌كرێت، به تایبه‌ت كاتێك كه وڵاته‌كان زۆر به ئاسانى ته‌نها له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانن، له ژینگه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه پڕ مه‌ترسییه‌دا زۆرجار به شێوه‌ى ههڕهمهكیانهش، هێزى گه‌وره بچوك ده‌خوات، پێویستیشه وڵاته‌كان بتوانن هاوسه‌نگى ڕابگرن له نێوان هێزه ڕكابه‌ره نمونه‌ییه‌كان و ڕیالیستییهكاندا. له كاتێكدا كه هه‌ندێك كات بۆچون وابوو بیری ڕیالیستى ناگونجێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا، به‌ڵام له ئێستادا و به‌هۆى ئه‌و گۆڕانه ڕوو له ههڵكشانهى له سیستمى نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووەته ئاراوه، دووباره ئه‌م بیره هاتووەته‌وه به‌ر باس و خواس، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بتوانرێت پارێزگارى له هه‌لومه‌رجى نمونه‌یی و بیرى ڕیالیستى بكرێت له سنورى خۆیدا، كاتێكیش كه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بیرى ڕیالیستى ده‌كرێت له دیبلۆماسییه‌تدا، ناوى دوو كه‌س له زه‌یندا زیندوو ده‌بێتەوە، كه چهندهیهیهك مه‌ودا كه‌وتووەته نێوانیانه‌وه، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌كانیان به‌گشتى گرێدراوى یه‌كدین.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە