::
فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دواجار ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی وڵاتی ڕاگه‌یاند. سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گشتی و ناوچه‌ی به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هێز و حزبه عێراقییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی نزیكن له ئێران و خاوه‌ن گرووپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبین، به‌ڵام جموجۆڵه‌كانی دروستكردنی هاوپه‌یمانی بۆ حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ده‌ستیپێكردووه. هه‌روه‌ها سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه‌كان گوتاری تایبه‌ت به شكڵ و سروشتی حكومه‌ت و پێكهاته‌كه‌ی ده‌ده‌ن به گوێی لایه‌نگران و نه‌یارانیاندا، به‌تایبه‌تی موقته‌دا كه حزبی یه‌كه‌می براوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به زیاتر له 70 كورسی په‌رله‌مانی. به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه هێشتا بوون به براوه‌ی یه‌كه‌م به‌و ژماره كورسییه‌وه ڕێگه ناگرێت له‌لایه‌نه‌كانی تر كار بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن و حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنن. هه‌رچه‌نده دوورخستنه‌وه‌ی هێزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له پێكهێنانی حكومه‌ت كارێكی ئاسان نییە، به‌ڵام پێشینه‌یه‌كی له‌وجۆره هه‌یه، به‌تایبه‌ت كاتێك له ساڵانی ڕابردوودا هاوپه‌یمانی ئه‌لعراقیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێت. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می له‌لایه‌ك و ڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان بۆ ته‌شكیلكردنی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌كی تره‌وه. هه‌روه‌ها بژارده‌كانی به‌رده‌م كورد بۆ بوون به به‌شێك له هاوپه‌یمانییە‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و دواجار كۆسپه‌كانی به‌رده‌م له‌لایه‌نه كوردییه....
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە