::
د.فواد عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەکی
ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه دیموكراسیى ڕۆژئاوا تووشى قه‌یرانێكى ڕاسته‌قینه بووه و گه‌یشتووەته ئه‌و قۆناغه‌ى كه هه‌ڕه‌شه له سیستمه سیاسییه‌كه‌ى ده‌كات، كار گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ى ئاستى بزووتنەوە ڕاستڕه‌وه میللییه‌كان له زۆر وڵاتانى دیموكراسى به‌رزبێته‌وه و له كوده‌تایه‌ك ده‌چێت به‌سه‌ر چه‌ندین به‌هاى سیستمى دیموكراسیه‌تى لیبراڵى له ڕۆژئاوادا. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا زۆرینه‌ى ده‌سته‌بژێرى سیاسى و توێژه‌رانى سیاسى له ڕۆژئاوا ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاون له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه دێت كه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ بڕوایان وابووه كه دیموكراسیه‌تى لیبراڵى ڕۆژئاوا "كۆتایى مێژووه" و مۆدێلێكه ده‌بێت هه‌موو جیهان په‌یڕه‌وى بكات، به تایبه‌تى بۆچوونه‌كانى زاناى زانستى سیاسى ئه‌مەریكى "فرانسیس فۆكۆیاما" پاش ڕووخانى یه‌كێتى سۆڤێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌م بابه‌ته باس له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى سیستمى دیموكراسی ڕۆژئاوا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به هۆكاره سیاسى و دامهزراوهییهكانى ئه‌م قه‌یرانه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە