::
فهرهاد حهسهن عهبدوڵڵا
پێشەکی
گرووپە تیرۆریستییەکان
هاوشێوەی گرووپە یاخیبووەکان و گەریلاکان خاوەن تاکتیک و ستراتیجی جەنگی خۆیانن کە
جیایان دەکاتەوە لە تاکتیک و ستراتیجی جەنگی سوپا ڕێکخراوەکان (سوپای فەرمی وڵاتان). هەر ئەو جیاوازییەشە
توانای مانەوە و بەردەوام بوونی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەی (جەنگی نابەرامبەری) بەو
گرووپانە دەدات بۆ ماوەی چەندین ساڵ و دەیە. ڕەنگە دیارترین تاکتیکی هاوبەشی جەنگی
گرووپە تیرۆریستییەکان و بزووتنەوە جوداییخواز و گەریلاکان جەنگی پارتیزانی بێت.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت پۆلێنکردنی گرووپێکی چەکداری بە گرووپێکی
تیرۆریستی و دانەیەکی تر بە گرووپی جوداییخواز پرسێکە لەلایەک پەیوەندی بەو لایەنەوه
هەیە کە پێناسەی گرووپەکە دەکات، لەلایەکی ترەوە ئەو شوێن و کەس و لایەنانەی
گرووپە چەکدارییەکان دەیانکەنە ئامانجی هێرشەکانیان. بۆیە لێرەدا هێندە فۆکەس
لەسەر تاکتیکی جەنگی گرووپە تیرۆریستییەکانه هێندە لەسەر سروشتی پۆلێنکردنی گرووپە
تیرۆریستییەکان نییە، چونکە بەلایەنی کەمەوە لەم کەیسەدا ڕوونە کە داعش گرووپێکی
تیرۆریستییە بەپێی پێوەرەکانی پۆلێنکردنی گرووپێک بە گرووپی تیرۆریستی، یان
ئازادیخواز. لەگەڵ ئەوەشدا گرووپە تیرۆریستییەکان هەڵگری کۆمەڵێک تاکتیکی جەنگی
گرووپ و بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانن کە دەیان ساڵ بە ڕووبەڕووبونەوەی سوپای
وڵاتەکانیان خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆی دەکەن. بۆیە تاکتیکی جەنگی داعش و گرووپە
تیرۆریستییەکان و ستراتیجی بەرپەرچدانەوەیان بەگشتی پرسی سەرەکی گفتوگۆی ئەم
بابەتەیە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە