ئۆفرا بینگۆ
وه‌رگێڕانى له ئینگلیزیه‌وه: هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
سه‌نته‌رى بێگن- سادات بۆ دراساتى ستراتیجى
زانكۆى بار-یل
پوخته‌یه‌ك
ئه‌م دراسه‌یه له ڕۆڵى كورد ده‌كۆڵیته‌وه له گۆڕانكارییه خێراكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. له‌كاتێكدا له سه‌ده‌ى
بیسته‌مدا، كورده‌كانبه‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كى قوربانى و نیگه‌ران سه‌یرده‌كران،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مین كورده‌كان ڕۆڵى بزوتنه‌وه‌یه‌كى
نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه خاوه‌نى ئه‌جێنداى سیاسى و گوتارى تایبه‌ت
به‌خۆیانن. به‌م هۆیه‌وه، ئه‌وان به‌رهه‌ڵستى و ته‌حه‌داى ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه
ده‌كه‌ن كه تێدا نیشته‌جێن: توركیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق. له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌وان
ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى په‌ڕگیرو و توندڕه‌ودا
(داعش)، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانى ده‌ره‌وه‌ى
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕِاست.
ئه‌گه‌رچى، بزووتنه‌وه كوردییه‌كان له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستانى
گه‌وره‌دا له‌كۆنه‌وه تا ئێستا داواى خوود موختارییان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى
سه‌ره‌كى جیاوازن له ته‌فسیركردنى بیرۆكه‌ى سیاسی ئه‌و مافه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا له
به‌ده‌ستهێنانى دا له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعدا. به‌م شێوه‌یه، كوردستانى عێراق له‌ئێستادا
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت، كوردستانى سوریا له‌ناو چه‌ندین شۆڕشى جیاواز
جیاوازدایه، كوردستانى توركیا له سه‌رده‌مێكى تاریكى سه‌ركوتكردنى كه‌م وێنه‌دایه،
وه كوردستانى ئێران به‌دواى مه‌نفه‌زێكى سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م دراسه‌یه ته‌حلیلى كێبڕكێ و پشت به‌یه‌ك به‌ستنى چڕ‌وپڕ ده‌كات له‌نێو
چوار پارچه‌كه‌ى كوردستاندا له‌گه‌ڵ داینامیكى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاته هه‌رێمى
و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. ئێستا، له‌كاتێكدا كه ته‌واوى ناوچه‌كه له حاڵه‌تى ناسه‌قامگیرى
و گۆڕاندایه، پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئایا كورده‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له شێوه
كردنه‌وه‌ى یان داڕێژانه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونی
دروستكردنى ده‌وڵه‌تێك یان بوونێكى سه‌ربه‌خۆى خۆیان.
پێشه‌كى
له‌به‌شى هه‌ره‌زۆرى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، سیستمى سیاسى له ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوڕاستدا له‌لایه‌ن بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌وه حوكمكراوه.له‌و سیستمه‌دا، مه‌جالێكى
زۆر كه‌م بۆ گرووپه ڕه‌گه‌زیی و نه‌ژادییه‌كان به‌جێ هێڵڕابوو كه‌وا هه‌وڵیانده‌دا
ناسنامه‌و خه‌سڵه‌تى جیاوازى خۆیان بپارێزن له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تى هه‌یمه‌نه‌كارو خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تى ڕاسته بۆ كورده‌كان، كه خاكه‌كه‌یان سنورى چوار
ده‌وڵه‌ت ده‌بڕێت: توركیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق.
كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كى ئاڵۆز سه‌یرده‌كران
كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌قامگیرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست تێكبده‌ن. به‌ڵام،
ئه‌گه‌ر پێناسه‌ى " كه‌مینه " وه‌ك گرووپێكى لاواز‌و بێبه‌ش بكرێت، ئه‌و
زاراوه‌یه چیتر ڕاست نیه بۆ كورد و به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كوردا پیاده نابێت. سه‌ده‌ى
بیست و یه‌كه‌مین له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه وه‌ك سه‌ده‌ى كورد ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، نه كورد و نه ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌یان
كورده چه‌مك یان زاراوه‌ى كه‌مینه‌یان بۆ كورد به‌كارناهێناوه. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى
كه به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌یان كورده ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و زاراوه‌یه به‌كاربهێنن
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌هه‌وڵى تواندنه‌وه‌ى كوردان له بۆته‌ى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كپارچه‌ییدا كه خۆیان خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات بن.
ئایه‌تووڵا خومه‌ینى سه‌ركرده‌ى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، له نۆڤه‌مبه‌رى
ساڵى 1979دا ده‌ڵێت : " هه‌ندێك ووشه‌ى " كه‌مینه" به‌كارده‌هێنن بۆ
ئاماژه‌دان به خه‌ڵكى وه‌كو كورد و لوڕ و
فارس و به‌لوش و بۆ پێكهاته‌كانى تر. ئه‌م خه‌ڵكانه نابێت به كه‌مینه بانگ بكرێن،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م زاراوه‌یه وا گریمانه ده‌كات جیاوازى هه‌یه له‌نێوان ئه‌م برایانه‌دا.
له ئیسلامدا وه‌ها جیاوازییه‌ك جێگه‌ى
نابێته‌وه‌و له ڕاستیشدا جێگه‌یه‌كى نیه........ ئه‌م بیرۆكانه ئه‌گه‌رى زۆره له‌لایه‌ن
ئه‌و كه‌سانه‌وه دروستكرابێتن كه‌وا حه‌زناكه‌ن وڵاتانى ئیسلامى یه‌كگرتووبن. كورده‌كان
له‌و باوه‌ڕه‌دان كه نابێت 35 ملیۆن كورد وه‌ك كه‌مینه ته‌ماشا بكرێت. له‌ساڵى
1923، كاتێك كه چاره‌نوسى كورد گفتوگۆى لێوه‌كرا له كۆنفرانسى لۆزان، كورده‌كان له‌دژى
ئه‌وه وه‌ستانه‌وه كه وه‌ك كه‌مینه حسبابیان بۆبكرێت. " ئه‌و داوایه‌ى كه
ئێمه له كۆنفرانسی لۆزاندا كردمان بریتى نه‌بوو له پاراستنى كورد وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك،
به‌ڵكو ئه‌وه داواى مافى ژیان بوو بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى گه‌وره كه ده‌بێت
خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆى بێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مین، كورده‌كان
له به‌شه جیاوازه‌كانى كوردستان گۆڕانیان له پێگه‌ى و چاره‌نوسى خۆیاندا ئه‌نجامدا
له‌ڕێگه‌ى ته‌ماشاكردنى خۆیان وه‌ك گرووپێكى نه‌ته‌وه‌یی-ڕه‌گه‌زیی، كه مافى ڕه‌وای
خۆیه‌تى كه چاره‌نوسى خۆی دیاریبكات له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێیان وابوو كه ڕۆڵى سه‌ره‌كیان
هه‌یه له داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى جوگرافى ناوچه‌كه‌دا.
كوردستانى گه‌وره: تێڕوانینێكى
باو
دراساتى ئه‌كادیمى له‌سه‌ر كورد زیاتر فۆكه‌س ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ر تاقه
پێكهاته‌یه‌كى كود وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له هه‌ریه‌ك له پارچه‌كانى كوردستاندا‌و
به‌جیا لێی ده‌كۆڵنه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه له‌و گۆڕاوانه بكۆڵرێته‌وه
كه‌وا هاوبه‌شن به نیسبه‌ت هه‌موو پێكهاته كوردییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و
چوار ده‌وڵه‌ته‌ى كه حوكمیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن. تێڕوانینى دورمه‌ودا وا له چاو‌دێر
و لێكۆڵه‌ر ده‌كات كه بتوانێت د‌رك به جیاوازى و لێكچوونه‌كانى نێوان ئه‌و سیسمه
سیاسیانه بكات كه ده‌ركه‌وتوون و گه‌شه‌یان كردوه له هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى دێرینه كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا بوونى هه‌بووه
به‌درێژایی سه‌ردامانێك كه ئه‌وه‌نده كۆنه ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ى نه‌زانراوه. كورده‌كان
وه‌ك نه‌وه‌ى مادده دێرینه‌كان له خۆیان ده‌ڕوانن، به‌م هۆیه‌شه‌وه، ساڵنامه‌یه‌ك
به‌كارده‌هێنن كه‌وا له داگیكركردنى نه‌ینه‌واوه له‌لایه‌ن مادده‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات
له‌ساڵى 612ى پێش زاینه‌وه. لێره‌وه، ڕۆژ ژمێره‌كه‌یان شه‌سه‌ت ساڵ كۆنتره له گریگۆریان
و زیاتر له 1000 ساڵ كۆنتره له ئیسلام. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى ساڵنامه‌ى ئیسلامیه‌وه،
ساڵنامه‌ى كوردى له مانگى ئازاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه له‌م كاته‌دا یادى پیرۆزترین
جه‌ژنیان ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌ویش جه‌ژنى نه‌ورۆزه.
له‌ته‌واوى ئه‌و مێژووه كۆنه‌یاندا كه هه‌یانه، كورده‌كان نه‌یان توانیه‌وه
ببن به خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆیان. ئه‌گه‌رچى، میرنشینى سه‌ربه‌خۆى خۆیانیان هه‌بوو
له سه‌رده‌مى حكومى ئیمپڕاتۆرییه‌تى عوسمانیه‌كاندا. ئه‌م میرنشینانه توانیویانه بۆ ماوه‌ى 300 بۆ
400 ساڵ درێژه به‌ژیانى خۆیان بده‌ن، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه عوسمانیه‌كان له‌ناوییان
بردوون له ناوه‌ڕستى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌میندا. ئه‌و كوردانه‌ى كه له‌هه‌مانكاتدا له
ئیمراتۆرییه‌تى فارسی‌دا نیشته‌جێبوون ئه‌و مافه‌یان نه‌بوو كه میرنشینى سه‌ربه‌خۆ
دروستبكه‌ن، كه ئه‌مه ئه‌شێت پێگه‌ى سیاسى په‌ڕاوێزخراویان له سه‌رده‌مى هاوچه‌رخیشدا
ڕوون بكاته‌وه به‌به‌راورد به پێكهاته‌كانى تر‌ى كورد.
له‌دوا ڕووخانى ئیمپراتۆرییه‌تى عوسمانى له‌كۆتایی جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیداو
دروستكردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى هاوچه‌رخ، كورد خۆیان به دابه‌شبوویی بینیه‌وه
له سنورى چوار ده‌وڵه‌تدا: توركیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق. ئه‌گه‌رچى له‌ڕووى جوگرافیه‌وه،
ناوچه كوردییه‌كان وه‌ك دراوسێى یه‌كترى مانه‌وه، به‌ڵام له‌ڕووى سیاسه‌وه دابه‌شكرانو
دابڕێنران له یه‌كترى. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كاتدا، هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى كورد گه‌شه
یان بره‌ویی به خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى تایبه‌تى خۆى دا، كه زیاتر له خه‌سڵه‌ت
و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌چوو كه تێیدا نیشته‌جێبوو.
له هه‌وڵدانیان بۆ دامه‌زراندنى مۆدێڵێكى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یی، حكومه‌ته
مه‌ركه‌زییه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ى كه كوردى تێدا نیشته‌جێیه هه‌مان
میتۆدیان گرته‌به‌ر له‌ژى كورد: له‌وانه‌ش نكوڵیكردن له ناسنامه‌ى كورد، ڕیشه‌كێشكردنى
كورد، سه‌ركوتكردن، دروستكردنى پشتێنه‌ى ئه‌منى، گۆڕین و ڕاگواستنى دانیشتوان، وه
له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، ته‌نانه‌ت كورده‌كانیانڕووبه‌ڕووى پاكتاوكردن كرده‌وه. حكومه‌ته
مه‌ركه‌زییه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه سه‌ركه‌وتووبوون له دۆزینه‌وه‌ى
میكانیزمه‌كانى هاوكاریكردن له نێوان خۆیاندا كه یارمه‌تیده‌دان كه احتواى كورد
بكه‌ن له‌سه‌رانسه‌رى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌میندا. دیارترین ئه‌و میكانیزمانه‌ش ڕێكه‌وتنى
به‌غداى ساڵى 1955بوو، كه توركیا‌و عێراقى و ئێران تێیدا به‌شدرابوون. ئامانجه‌كه‌ى،
پێش هه‌مووشتیێك، بریتى بوو له ئیحتواكردن و ده‌وره‌دانى كورد.
سه‌باره‌ت به كورده‌كان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ڕاستیه‌ى كه ئه‌وان دابه‌شبوون
و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییان سه‌ركوتكراوه، به‌ڵام چه‌ند خه‌سڵه‌ت و سیمایه‌كى هاوبه‌شی
دیاریكراوییان هه‌یه كه جیایان ده‌كاته‌وه له دراوسێكانیان و یارمه‌تیان ده‌دات
كه زاڵ‌بن به‌سه‌ر ئه‌و به‌رئه‌نجام یان لێكه‌وته‌ى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى
وه‌ك توركیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق. عه‌زیز ماهیر باس له‌م خاسیه‌ته هاوبه‌شانه‌ى
كورد ده‌كات به‌م شێوه‌یه: "پێكه‌وه‌بوونێكى
مێژوویی، خاك و زمان". له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌یه‌كى هاوبه‌ش كه سه‌رچاوه‌ى گرتووه
له كورده دێرینه‌كان كه ده‌شێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ میمۆرى مێژووى هاوشه‌یی كورد،
سه‌رده‌می زێڕینیان و قاره‌مانێتى و سمبۆڵه‌كانیان. به‌هه‌مان شێوه، زمانى كوردى له‌گه‌ڵ
هه‌موو دیالێكته‌كانیدا، له‌وانه‌ش كرمانجى و سۆرانی و زازا، كاریگه‌رترین سیماى ناسنامه‌ى
كورد بووه- به‌م هۆیه‌وه ته‌واوى ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان هه‌وڵیانداوه كورد
له‌ڕێگه‌ى سیاسه‌ته‌كانى به‌عه‌ربیكردن و به توركردن و به فارسكیردن له بۆته‌ى خۆیاندا
بیتوێننه‌و، یان هه‌وڵیانداوه زمانه‌كه‌ى له‌ناوبه‌رن.
ئیسلامى سیاسى كۆتایی به ڕه‌گوڕیشه قوڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نه‌هێنا
(به‌پێچه‌وانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كانى دراوسێه‌وه)، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵێكى گرنگى نه‌گێڕا
له دروستكردنى ناسنامه‌ى كوردوجوڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد یان له ئه‌دا سیاسیه‌كه‌یدا.
كورد به‌شێوه‌یه‌كى ساده ئیسلامى وه‌رگرتوه هه‌روه‌ك له‌م وته‌یه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت:"به‌به‌راورد
به بێباوه‌ڕه‌كان كورده‌كان ئیسلامن". وه‌ك ئه‌وه‌ى ماهیر پێشنیار ده‌كات، ئیسلام
دیاریكه‌رى سه‌ره‌كى ناسنامه‌ى كورد نیه: " كلتورى سیاسى هاوچه‌رخى كوردستانى
به‌شێوه‌كى قوڵ ڕه‌گى له ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی بووندایه نه‌ك له ناسنامه ئاینیه‌كه‌یدا".
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، تێگه‌یشتنى كورد بۆ ئیسلام ئاماژه‌یه‌كى ڕۆحى به‌هێزى
هه‌یه، زۆرێك له عه‌لامه‌كانى كورد سه‌ربه ته‌ریقه‌تێكن، یان سه‌ربه ڕێبازێكى ڕۆحین.
توێژه‌رى دیار مارتن ڤان برونێسن باس له په‌یوه‌ندى نێوان ناسیۆنالیزم و ئاین ده‌كات
له كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به‌زۆرى له كێشمه‌كێشم و ناكۆكیدابووبێتن. ئه‌و باس
له‌وه ده‌كات: " زۆرێك له ناسیۆنالیسته دیاره‌كان، كه‌سانى ئاینى نه‌بوون و
یان لایه‌نى كه‌م خۆشحاڵنه‌بوون به كاریگه‌رى به‌هێزى مه‌لاو شێخ له‌سه‌ر خه‌ڵكى.
له له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌وه موسڵمانه ئۆرسۆدۆكسیه‌كان بوون كه بڕبڕه‌ى پشتى جوڵانه‌وه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردی‌یان پێكهێناوه. له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه پاڵپشتى به‌ده‌ستبهێنن
بۆ ئامانجه ناسیۆنالیسته‌كانیان، ڕووناكبیره عه‌لمانیه‌كان دووباره پێویست بووه
كه بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئایندا".
له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌میندا، جیهانى كورد له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی سیستماتیكیدایه،
گرنترین ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش بریتیه‌له زیندوبوونه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه. فاكته‌رى
جۆراوجۆر ڕۆڵ ده‌گێڕێت له‌م ڕێنسانسه‌دا: یه‌كه‌مینیان، لاوازبوونى ئه‌و حكومه‌ت و
ده‌وڵه‌تانه‌ى كه‌وا كوردی‌یان سه‌ركوتكردوه: دووه‌مینیان، ڕۆڵى گرنگى میدیاى نوێ،
كه یارمه‌تى زیندووكردنه‌وه‌ى زمانى كوردى داوه‌و ئاسانكارى كردووه بۆ په‌یوه‌ندى
نێو سنورى كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستاندا: سێهه‌مینیان، ڕۆڵى دایه‌سپۆڕا
(ڕه‌وه‌ندى كوردى) وه‌ك وزه‌به‌خشێك و داینه‌مۆیه‌كله پێكهێنانى ناسنامه‌ى كوردى به‌هۆى
ئه‌و ئازادى ڕاده‌ربڕینه‌ى كه ده‌توانێت موماره‌سه‌ى بكات له ڕۆژئاوا: چواره‌م، بڵاوبوونه‌وه‌ى
سیستمه‌كانى په‌روه‌رده‌یی كه، سه‌ره‌ڕاى به‌ربه‌رسته تونده‌كانى به‌رده‌مى، ئاسانكارى
كردوه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به كلتور‌و مێژوو و كه‌له‌پوورى كوردى.
ڕه‌هه‌ندێكى ئه‌م دروستكردنى ناسنامه نوێیه له‌بوارى زمانه‌وانیدایه.
كورده‌كان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زه‌ینیان بۆخۆیان دروستكردوه ده‌رباره‌ى كوردستانى گه‌وره
(كوردستانى مه‌زن)، كه چوار سه‌نته‌رى هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تى ناوچه‌یه‌كى
جیاواز ده‌كات. سه‌نته‌ره‌كان پێكدێن له باكور، له باكورى توركیا (گه‌وره‌ترین و
به‌سیاسیكراوترین پێكهاته‌یه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 15 ملیۆن كه‌س ده‌بێت): دووه‌م
سه‌نته‌ر سه‌نته‌رى ڕۆژهه‌ڵاته، له ڕۆژهه‌ڵاتى ئێران (دووه‌م گه‌وره‌ترین دانیشتوانى
كورده، به‌ڵام له‌ڕووى سیاسیه‌وه كه‌مترین كاریگه‌رییان هه‌یه، ژماره‌یان نزیكه‌ى
7.5 ملیۆن كه‌س ده‌بێت): سه‌نته‌رى سێهه‌م، باشوره، هه‌رێمى كوردستانه له عێراق، كه زۆر نزیكه‌له سه‌ربه‌خۆییه‌وه و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى
6.5 ملیۆن كه‌سه. چواره‌م و كۆتا سه‌نته‌ر سه‌نته‌رى ڕۆژئاوایه،
كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه (نوێترین سه‌نته‌ره كه وه‌ك كیانێكى
سیاسى سه‌رهه‌ڵده‌دا، كه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 2.5 ملیۆن كه‌سه). ئه‌و
بیرۆكه‌یه‌ى كه‌وا گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات كوردستانى گه‌وره له‌بیرو هزرى زۆرێك له
كورده‌كاندایه ده‌شێت تاقى بكرێته‌وه به‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا تێكست بووكه‌كانى مناڵانى
كوردانى سوریا نه‌خشه‌ى كوردستانى ڕۆژئاواى له‌سه‌ر نیه به‌ڵكو نه‌خشه‌ى كوردستانى
گه‌وره‌ى له‌سه‌ره، كه له ساڵى 1945 كێشراوه.
له‌ڕووى سیاسیه‌وه، شۆڕشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست كه له كۆتایی
ساڵى 2010 ده‌ستیان پێكرد بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى دۆخێك كه به به‌هارى كوردى گوزارشتى
لێده‌كرێت. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامى دوو پرۆسه‌یه كه له یه‌ك كاتدا ڕوویانداوه
كه زه‌رووره‌تى یه‌كتریان هێناوه‌ته ئاراوه: یه‌كه‌م، بریتیه‌له ڕووخانى ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌و هیلاله‌ى كه به هیلالى به پیت ناوده‌برێت (عێراق و سوریا)،
دووه‌میش، بریتیه‌له سه‌رهه‌ڵدانى ئاكته‌ره ناده‌وڵه‌تیه‌كان، كه یه‌كێك له‌و ئاكته‌رانه‌ش
بریتیه‌له پێكهاته كوردییه‌كان كه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه
كه حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان به‌جێیان هێلاوه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌م ئاكته‌ره
نا ده‌وڵه‌تیانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به نه‌زعه‌ى به‌ده‌ستهێنانى كاریگه‌رى
زیاتر یان باڵاتربوون.
بۆ كورد، ئه‌م گۆڕانكارییه خێرا‌و له‌ناكاوانه زه‌مینه‌یه‌كى له‌باره
بۆ به‌هێزكردنى جوڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی: به‌هێزكردنى ناسیۆنالیستى نێونه‌ته‌وه‌یی،
كۆتاییهێنان به سنورى جوگرافى نێوان كورد و چوار ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى تر: دورستكردنى ده‌وڵه‌ت
له سوریا‌و عێراق، له‌گه‌ڵ جه‌نگێكى ڕانه‌گه‌یه‌نراوى سه‌ربه‌خۆیی له‌دژى ئه‌و دوو
ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زییه‌و داعش.
به‌ڵام، خێرایی بوونیاتنانى ده‌وڵه‌ت و بونیاتنانى نه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌كى
كوردیه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى كوردى تر ده‌گۆڕێت پشت ده‌به‌ستێت به‌م فاكته‌رانه‌ى خواره‌وه:
گرنگى ستراتیجى و ئابوورى ناوچه‌ى كوردستان ده‌بێت له‌به‌رچاو بگێرێت: هاوسه‌نگى هێز
له‌نێوان ئاكته‌ره نا ده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كانى ده‌وروبه‌ر: له‌هه‌مووى
گرنگتر، به‌هێزى و یه‌كانگیرى ناسیۆنالیزمى كوردى به‌به‌راورد به ناسیۆنالیزمى ده‌وڵه‌ت.
به‌م پێیه بێت، كوردستانى عێراق له هه‌موو پارچه‌كانى تر له پێشتره و كوردستانى
ئێرانیش له‌دواى هه‌ردوو پارچه‌كه‌ى تره‌وه‌یه.
هه‌رێمى كوردستانى عێراق: هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی؟
هه‌رێمى كوردستانى عێراق، كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دیفاكتۆ له‌سه‌ره‌تاى
سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مین دا به‌ده‌ركه‌وت، له‌چاو به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستانى گه‌وره‌دا
له‌ڕووى سیاسییه‌وه له‌هه‌موویان پێشكه‌وتووتر و ڕێكخراوتره. به هه‌رێمى كوردستانى
عێراق ناوده‌برێت، جێگره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستانه، ئه‌م كیانه ته‌واوى خاسیه‌ته‌كانى
ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆی تێدایه. حكومه‌تێكى هه‌یه كه سه‌ربه‌خۆیه له به‌غدا (حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان) له‌گه‌ڵَ بوونى په‌رله‌مانى تایبه‌ت به‌خۆى، هه‌ڵبژاردنى خۆیی ئه‌نجامده‌دات
كه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنى گشتیه‌كانى عێراق. لایه‌نێكى تر‌ى گرنگى سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتى
هه‌رێم پێشمه‌رگه‌یه، كه له ڕێكخراوێكى گه‌ریلاییه‌وه گۆڕا بۆ هێزێكى سه‌ربازیی
ڕێكخراو و كاریگه‌ر.
هه‌رێمى كوردستانى عێراق پایته‌خێتیكى ڕانه‌گه‌ینراوى هه‌یه، كه ناسراوه
به ئه‌ربیل/هه‌ولێر (له‌گه‌ڵ بوونى سرودى نیشتمیانى و ڕۆژى نیشتیمانى تایبه‌ت به
خۆی، كه نه‌ورۆزه، كه جیاوازه له‌وانه‌ى عێراق. به‌هه‌مان شێوه، كوردانى عێراق
خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، كه له هه‌موو شوێنێكى كوردستاندا ده‌شه‌كێته‌وه، له‌سه‌ر
ئاڕمى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش هه‌یه.
ئاڵاى عێراق به‌كه‌مىده‌بینرێت له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ئاڵاكه
له چه‌ند شوێنێكى كه‌م ده‌بینرێت له‌وانه‌ش له فڕۆكه خانه‌ى هه‌ولێر. سمبولێكى تر‌ى
سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمى كوردستان زمانى كوردییه، كه وه‌ك زمانى فه‌رمى هه‌رێمى كوردستان
دانیپێدانراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ى هه‌رێم و میدیاكان و قوتابخانه‌و زانكۆكانه‌وه به‌كارده‌هێنرێ.
هه‌ردوو فڕۆكه خانه‌ى سلێمانى هه‌ولێر، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا دروستكران،
ئاستێكى ئازادى به‌هه‌رێم به‌خشى بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌خۆیی په‌یوه‌ندى به جیهانى
ده‌ره‌وه‌وه بكات. بۆ هه‌رێمێك كه ناتوانێت به ده‌ریاو مه‌نفه‌زى ئاوى بگات، وه‌ها
ئامڕازێك گرنگه بۆ مانه‌وه. له‌هه‌مووى گرنتر ئه‌وه‌یه كه، ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى نه‌وت
و غاز كه له هه‌رێمى كوردستاندا دۆزراوه‌ته‌وه فاكته‌رى سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی سیاسى
و ئابوورى هه‌رێمى كوردستانه. كۆمپانیا نه‌وتیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وا له‌دواى
سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێنه‌وه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كرد بوون به داكۆكیه‌ر له
كورد له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كانیان. به‌گشتى، 47 كۆمپانیا له هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا
هه‌یه كه سه‌ربه 17 وڵاتى جیاوازن. به‌م شێوه‌یه، كۆمپانیان ئه‌مریكییه نه‌وتییه‌كان
كه خاوه‌نى به‌رژه‌وه‌ندین له هه‌رێمى كوردستانى عێراق، له‌وانه‌ش ئیكسۆن موبێڵ،
فشارى خستۆته‌سه‌ر ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتیكردنى كورد. هه‌روه‌ها نه‌وت هۆكارێكى
سه‌ره‌كیه بۆ ئاسانكاریكردن بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر. بۆڕى
نه‌وتى كوردستان- توركیا كه له مانگى پێنجى ساڵى 2014 ده‌ستی پێكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كى
سه‌ربه‌خۆ له به‌غدا كارده‌كات، ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌ى پێشه‌وه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستێكى تر، هۆشیاریى نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو
به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووه به‌هۆى سیستمى په‌روه‌رده‌ییه‌وه، كه له ساڵانى خۆشگوزه‌رانى
ئابووریدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو (2003-2014). ئه‌م سیستمه به‌ته‌واوه‌تى جیاوازه له
سیتسمى عێراق و وانه‌كانى. ته‌واوى په‌رتوكه‌كان به زمانى كوردین، به‌پێچه‌وانه‌ى
نه‌وه‌ى كۆنه‌وه، گه‌نجانى كورد چیتر عه‌ره‌بی نازانن یاخود به‌كارى ناهێنن. به‌هه‌مان
شێوه، گوتارى نێو ئه‌م كتێبانه ته‌ركیزى خستۆته‌سه‌ر كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى،
و مێژوو كلتورى كورد وه‌ك له ته‌ركیز خستنه سه‌ر مێژوو كلتور‌و كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی
و عه‌ره‌ب. شێركۆ كرمانج باس له‌وه‌ده‌كات كه "په‌رتووكه مێژوویه‌كانى قوتابخانه‌كانى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سیاسى سه‌ره‌كى ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌وه‌ى كه‌وا كورد،
وه‌ك گرووپێكى نه‌ته‌وه‌یی له جیهانى ده‌وڵه‌ته‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، مافى چاره‌ى خۆنوسین
و ده‌وڵه‌تدارى هه‌یه". شۆڕشێكى تر كه له‌بوارى سیستمى خوێندنى باڵادا هاتۆته
كایه‌وه ئه‌وه‌یه، كه به‌پێى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له
ئێستادا 28 زانكۆ له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، كه 14 تایبه‌تن.
ئه‌م ده‌سكه‌وتانه واى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه ببێت
به سه‌رچاوه‌ى شانازى و سه‌ره‌نجڕاكێشان بۆ ته‌واوى كورد‌و ببێت به مۆدیڵێك كه لاسایی
بكرێته‌وه، لایه‌نى كه‌م له‌سه‌ر ئاستى گشتى.
چۆن ئه‌مه به‌ده‌ستهات؟ ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نى خاڵێكى به‌هێز بوو به‌به‌راورد
به ناوچه‌كانیتر، ئه‌و ته‌حه‌دایانه چین كه له‌پێشین؟
ڕێگاى به‌ده‌ركه‌وتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دیفاكتۆ سته‌یتێك
ڕێگایه‌كى دژوار‌و درێژبوو، بۆ ماوه‌ى نزیكى 80 ساڵ درێژه‌ى كێشا. ته‌نانه‌ت ئێستاش
ئه‌وه به ته‌واوه‌تى به‌دى نه‌هاتووه. سه‌ركه‌وتنى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ چه‌ندین فاكته‌رى سۆسۆئابوورى و جوگرافى هه‌مه‌چه‌شن.
یه‌كه‌مین فاكته‌ر، ده‌بێت باس له سیاسه‌ته ناڕوونه‌كانى به‌ریتانیا
بكرێت به‌رامبه‌ر به كورد له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراقیدا، كاتێك كه
په‌یمانى سه‌ربه‌خۆیی به‌كورد دا‌و دوایش له‌و په‌یمانه پاشگه‌زبۆیه‌وه. پاشان یاساى
زمانه ناخۆییه‌كان هه‌بوو، كورده‌كان توانیان جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی كلتورى به‌ده‌ستبهێنن
له‌كۆتایی مانده‌یتی-ئیتیدابی- به‌ریتانیادا له‌ساڵى 1932دا. ئه‌گه‌رچى به‌ته‌واوه‌تى
جێبه‌جێنه‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا واقعێكى دورستكرد كه هیچ حكومه‌تێكى عێراقى
نه‌یتوانى ئه‌و واقعه له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
فاكته‌رێكى تر‌ى گرنتر كه له هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا بوونى هه‌بوو
به‌ڵام له‌ناوچه كوردییه‌كانى تردا بوونى نه‌بوو ئۆتۆنۆمى سیاسى بوو، كه حكومه‌تى
به‌عس له عێراق به‌خشیه كورد له‌ساڵى 1970دا. ڕ‌ژێمى به‌عس ئه‌م هه‌نگاوه ته‌كتیكیه‌ى
نا له كه‌متر له دووساڵ دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست له‌پێناو ئه‌وه‌ى
نیه‌تپاكى كورد به‌ده‌ستبهێنێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ده‌سه‌ڵات و هێزى خۆى جێگیر
ده‌كات له حكومه‌تدا. ئه‌م گفت پێدانه درۆیه پێنج ساڵ دواتر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه،
به‌ڵام زه‌مینه‌یه‌كى دروستكرد بۆ بونیاتنانى ئۆتۆنۆمى كوردى ڕاسته‌قینه له‌ساڵانى دواتردا.
پشت به‌ستنى كورد تائه‌و په‌ڕى ئاست به چیا سه‌خته‌كان، له‌گه‌ڵ زۆرى
ژماره‌ى دانشتوانى كورد له‌نێو ژماره‌ى گشتى دانیشوانى عێراقدا (%20-25)، یارمه‌تیده‌ره
بۆ تێگه‌یشتنله چۆنێتى پارێزگاریكردن له‌خۆیان له‌دژى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى
بۆ له‌ناوبردنى كورد به‌یه‌كجارى.
فاكته‌رێكى تر كه هیچى كه‌متر نیه له فاكته‌ره‌كانى تر بریتیه‌له
به‌رده‌وامى سه‌ركردایه‌تى كه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌كان و به‌رزانییه‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى
ده‌كرا. بارزانییه‌كان ده‌ستیان به‌خه‌باتى خۆیان كرد له‌دژى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى له
كۆتا ساته‌كانى ئیمپڕاتۆرییه‌تى عوسمانی‌دا، به‌رده‌وامبوون له خه‌بات له‌سه‌رانسه‌رى
سه‌ده‌ى بیسته‌م و دواتریش. تاڵه‌بانییه‌كان هه‌مان شێوازییان گرته‌به‌ر له ساڵى
1960كانه‌وه. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ده‌سته‌بژێرانه گه‌نده‌ڵى و خزم خزمێنانه‌یان كردوه،
له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆرێك له سه‌قامیگرى و به‌رده‌وامیان دابین كردوه، به‌تایبه‌تى
به‌به‌راورد به ئه‌و نوخبه نوێیه‌ى كه ده‌ركه‌وتن له به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌دا له‌دواى
سه‌رده‌مى سه‌ددام حوسێنه‌وه. بوونى هێزێكى سه‌ربازى كارا‌و كاریگه‌ر واى لێكردوون
كه ته‌حه‌دایه‌كى ڕاسته‌قینه بن بۆ ته‌واوى ڕژێمه عێراقیه‌كان له‌كاتى دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى عێراقى مۆدێرنه‌وه له‌ساڵى 1920ه‌وه.
جه‌نگ ڕۆڵیكى دژبه‌یه‌ك یان پارادۆكسى گێڕاوه له مێژووى كوردا. له‌لایه‌كه‌وه،
جه‌نگه‌كان ماڵوێرانى و كارساتى زۆریان هێنا تا
ئاستى جینۆساید. له‌لایه‌كى تره‌وه، ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكیان بۆ كورد ڕه‌خساندوه
بۆ باشتركردنى پێگه‌ى سیاسى خۆیان. ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تى ڕاسته بۆ كوردانى عێراق.
جه‌نگى ئێران عێراق (ساڵانى 1980 بۆ
1988) كاریگه‌رییه‌كى مه‌ترسیدارو توندى هه‌بوو له‌سه‌ر كورد. له‌ڕێگه‌ى تۆمه‌تباركردنى
كورد به پاڵپشتیكردنى ئێران له جه‌نگه‌كه‌دا، ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسێن ده‌ستی كرد به
هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ركوتكردنى كورد. ئه‌مه‌ش هێرشى كیمیایی بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانى
ئه‌نفالى له خۆ ده‌گرت له‌كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا، كه بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 5.000 كورد له
هه‌ڵه‌بجه‌و 180.000كورد له هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌نفالدا، ئه‌مه جگه‌له وێرانكردنى
زیاتر له 4.500 لادێى كوردستان.
جه‌نگى كه‌نداوى ساڵى 1991 ده‌شێت به‌هه‌مان كاریگه‌رى كۆتایی هاتبێت،
به‌ڵام له‌برى ئه‌وه ده‌شێت سه‌ره‌تایه‌كیش بووبێت بۆ ئۆتۆنۆمى ڕاسته‌قینه‌ى كوردستان.
له‌مانگى ئازارى ساڵى 1991دا، له‌به‌رئه‌نجامى جه‌نگه‌كه‌وه، كورد له‌دژى ڕ‌ژێمى به‌عس
ڕاپه‌ڕى. سه‌دام حوسێن هه‌وڵى دا كه شۆڕشه‌كه به هێز كپبكاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ىده‌رئه‌نجامى
پێچه‌وانه‌ى هه‌بوو. هه‌ڵهاتنى یان ڕه‌وكردنى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كورد به‌ره‌و سنوره‌كانىتوركیاو
ئێران كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕازیكرد به‌وى كه پێویسته ناوچه‌ى ئارام دروست بكات
له هه‌رێمى كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاو
هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه بپارێزرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌دام حوسێن هێزى سه‌ربازى خۆى له كوردستان كشانه‌وه‌و
موچه‌ى به‌رپرسانى كوردى بڕى به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره ڕووخانى هه‌رێمه‌كه خێراتر
بكات. له‌ڕاستیدا، پێچه‌وانه‌كه‌یی هێنایه كایه‌وه، هه‌رێمى كوردستانى عێراق ورده
ورده خۆى وه‌ك كیانێكى سه‌ربه‌خۆ بونیاتنا.
جه‌نگى عێراق له‌ساڵى 2003 كاریگه‌رى به‌رچاوى هه‌بوو. پێشمه‌رگه‌كانى
كوردستان ڕۆڵێكى به‌رچاوییان گێڕا له ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسێن‌دا له‌ڕێگه‌ى پاڵپشتیكردنى ستراتیجى سوپاى ئه‌مریكى
بۆ داگیركردنى به‌شى باكورى ئه‌و وڵاته- له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كاتێك توركیا، ئه‌ندامى
هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى، داواى ئه‌مریكاى ڕه‌تكرده‌وه بۆ به‌كارهێنانى بنكه‌ى
ئاسمانى ئه‌نجه‌لیك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌قووڵى كاریگه‌رى له‌سه‌ر
كورد هه‌بوو. له هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا، ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ئه‌و نه‌هامه‌تی
و ئازاره‌ى له‌سه‌ر شانى كورد سووككرد كه ڕووبه‌ڕووى بوو بوونه‌وه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی
سه‌ددام حوسێن‌دا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بووه هۆى به‌هێزكردنى پرۆسه‌كانى دروستكردنى
نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت. كورد به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵێكى گرنگى گێڕا له حكومه‌تى ناوه‌ندى
له به‌غدا، كه ده‌رفه‌تێكى پێدان له كاروباره سیاسه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا به‌گشتى.
فاكته‌رێكى گرنتر ده‌ستورى نوێى عێراق بوو، كه له ساڵى 2005 دا ده‌رچوو، كه بۆ یه‌كه‌مین
جار له مێژووى عێراقدا په‌یڕه‌ویی له شێوازێكى تایبه‌تى دامه‌زراندنى سیستمى فیدرالیزم
كرد بۆ عێراق. به‌شێوازێك، كه ئه‌و سیستمه
هه‌نگاونانى له‌ناو هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا به‌ره‌و خۆبه‌ڕێوبردن به یاسایی
كرد.
دروستكردنى په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كى به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌هه‌مان شێوه
له‌دواى جه‌نگى عێراقى ساڵى 2003 وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌ره‌وپێشه‌وه برا. نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى
كورد له وڵاتانى جیهاندا كرانه‌وه، قۆنسۆڵ و نوسینگه‌ى وڵاتانى ده‌ره‌كى له هه‌ولێر
كرانه‌وه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مان شێوه وه‌زیرى خارجى هه‌یه، كه ناوى
فه‌لاح موسته‌فا به‌كره، كه له‌ساڵى 2006 له‌و پۆسته‌دا كارده‌كات له‌ژێر ناونیشانى
دیبۆماسى " سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه".
گرنترین په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌گه‌ڵ
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادایه، كه سیاسه‌تى ته‌قلیدى خۆى له پشتگوێ خستنى
كورده‌وه گۆڕى بۆ سیاسه‌تێكى پاڵپشتى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوردا. خاڵى وه‌چه‌رخان
به‌دڵنیایه‌وه جه‌نگى ساڵى 2003 بوو، كه ئه‌وه‌ى پێشاندا كه كورد هاوپه‌یمانێكى
متمانه پێكراوى هاوپه‌یمانێتى ڕۆژئاوایه. هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا به‌ناڕوونى مایه‌وه،
ئه‌گه‌رچى (وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌خواره‌وه باسى لێوه دكرێت).
خاڵێكى تر‌ى به‌هێز بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له عێراقى دواى سه‌دام
حوسێن‌دا بریتى بوو له ئابووریه گه‌شاوه‌كه‌ى، كه نه‌وت پاڵنه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌رى سه‌ره‌كى
بوو. به‌ڵام، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه له شوێنه‌كانى جێهانیشدا ده‌بینرێت، نه‌وت له‌به‌ر
چه‌ند هۆكارێك پڕكێشه‌یه. نه‌وت په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانى به‌ره‌و باشتر برد، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیادا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵى و خزم خزمێنه‌ى هێنایه كایه‌وه، له‌گه‌ڵ هێنایه
كایه‌ى كێبڕكێ و منافه‌سه له‌نێوان هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانى
عێراق، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان. هه‌روه‌ها نه‌وت حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستانى خسته دۆخێكه‌وه كه موعه‌ره‌ز بوو بۆ هه‌ڵبه‌زوو دابه‌زى نرخى
نه‌وت و ناجێگرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به‌كورتى، گومانى تێدانیه كه هه‌رێمى كوردستانى عێراق گه‌یشتۆته دۆخێك
كه ده‌شێت سه‌رئه‌نجام سه‌ر بكێشێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام، به‌شدارى هه‌رێمى كوردستان
له شه‌ڕى دژ به داعشدا، كه‌وا له ساڵى 2014 به‌شداره تێیدا، ته‌حه‌داى ئابوورى
و سیاسى و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ هه‌رێمى كوردستان هێناوه. ئه‌م جه‌نگه باسى
لێوه ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا.
سه‌رهه‌ڵدانى له‌ناكاوى كوردستان له سوریا- ڕۆژئاوا
شۆڕشێكى ڕاسته‌قینه له‌نێو كوردانى سوریادا ڕوویدا، كه‌وا تاوه‌كو ئه‌م
دوایانه‌ش كه‌مینه‌یه‌كى بێ ده‌نگبوون كه له‌به‌شه‌كانى تر‌ى جیهان دابڕابوون. زۆرێك
له چاودێران گومانیان له‌وه هه‌بوو كه‌وا
وه‌ها پێكهاته‌یه‌ك، كه له‌ڕووى سیاسی و جوگرافیه‌وه
دابه‌شبووبوون و خاوه‌نى شاخ و چیا نه‌بوون كه بیان پارێزێت له دووژمن هاوشێوه‌ى
به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان، ده‌توانن ڕۆڵێكى گرن بگێڕن له سه‌ر ساحه‌ى كوردستان. بۆ
ماوه‌یه‌كى دوروودرێژ بوو دراساته‌كانى تایبه‌ت به كورد كوردانى سوریایان پشتگوێ خستبوو.
به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا، وه‌ك ڕۆڵگێڕێك به‌ده‌ركه‌وتن كه چیتر ناكرێت حسابیان
بۆ نه‌كرێت.
چۆن ئه‌مه هاته كایه‌وه؟ په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى كوردانى سوریا
له‌گه‌ڵ "برا له‌پێشینه‌كانیان"، كوردانى توركیا‌و یارمه‌تیده‌ره له تێگه‌یشتن
له ده‌سكه‌وته سیاسی و سه‌ربازییه خێراكانیان. له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش گرنگى تایبه‌تى
په‌یوه‌ندییه سه‌ربازیی و سیاسى و ئایدۆلۆژیه‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى
كوردستان (په‌كه‌كه)، كه له توركیا دامه‌زرا له‌ساڵى 1978 و كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ
هاوزمانه‌كانیان هه‌بوو له سوریا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه.
پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت كه‌وا سه‌رۆكى سوریا حافز ئه‌ل ئه‌سه‌د
زه‌مینه‌یه‌كى سیاسى و سه‌ربازى بۆ سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
و لایه‌نگره‌كانى ده‌سته‌به‌ركردبوو له‌ساڵى 1980دا. ئامانجى له‌م كاره بریتى بوو
له‌وه‌ى په‌كه‌كه ڕووبه‌ڕووى توركیا بێته‌وه، كه دووژمنى بوو. له‌كاتێكدا له سوریا،
ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵَ كوردانى سوریا به‌هێز كرد. سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه توانا‌و وزه‌ى كوردانى سوریا له‌سوریاوه بگۆڕێت بۆ دوژمنێكى ده‌ره‌كى، ئه‌سه‌د
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پاڵى به كوردانى سوریاوه نا كه بچنه پاڵ چه‌كدارانى په‌كه‌كه،
كه مه‌شقى پێده‌كردن له چیاى قه‌ندیل له عێراق.
ئۆجه‌لان و پارتى كرێَكارانى كوردستان ناچار كران كه سوریا جێبهێڵن له‌دواى
ڕێكه‌وتنى عه‌ده‌نه، كه له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا ئیمزا كرا له‌ساڵى
1998دا. به‌ڵام، بیست ساڵ مانه‌وه‌كه‌ى له سوریا وایكرد كه په‌كه‌كه كاریگه‌رى هه‌ر بمێنێت له‌نێو كوردانى
سوریادا. ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ دروستكردنى هێزێكى تایبه‌ت به كوردانى
سوریا له‌ساڵى 2004 به‌هێزتربوو له‌ناو كوردانى سوریادا، پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده)،
كه وه‌ك كاریگه‌رترین پارتى كوردى به‌ده‌ركه‌وت له ساڵى 2011دا. ئه‌وه‌ى كه زیاتر
به‌هێزى كرد به‌سه‌ر پانزه پارته كوردییه‌كه‌ى تردا كه له‌ژێر چه‌ترى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستانى عێراقدان كاریگه‌ریی هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ى بوو، كه پێكهاتبوو له یه‌كینه‌كانى
پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕێكخراوى ژنان، یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه)،
كه له ساڵى 2012 دا دروست بوو.
كاتێك شۆڕشه‌كان ته‌قیته‌نه‌وه له‌ساڵى 2011 دا له سوریادا، به‌شار
ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا سیاسه‌تێكى هاوشێوه‌ى هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ى گرته‌به‌ر كه
له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنى عێراقه‌وه زیاتر له بیست ساڵ پێش ئێستا گیرایه‌به‌ر كاتێك
كه هێزه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كشانه‌وه. هاوشێوه‌ى عێراق، ئه‌سه‌د له‌و په‌ڕى
لاوازیدابوو كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى گرته‌به‌ر، هاوشێوه‌ى عێراق، ئه‌و سیاسه‌ته زۆر پێویست
بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئۆتۆنۆمى كورد. به پاڵپشتى لقه سه‌ربازییه‌كانى، په‌یه‌ده
زۆر به‌خێرایی هه‌نگاوى نا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى كه دروستبووبوو له هه‌مان
كاتیش‌دا پانزه هێزه سیاسیه‌كه‌ى تر‌ى په‌راوێزخست، كه هاوپه‌یمانى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان بوو به‌ڵام زۆر له په‌یه‌ده لاوازتربوون.
ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا كوردانى سوریا له ناوچه لاوه‌كیه سیاسی و جوگرافیه‌كاندا
ده‌ژین یارمه‌تیدان ده‌ستپێشخه‌ربن دوور له چاوى حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنى سوریا. هه‌وڵ
و كۆششى ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه واى له ئه‌سه‌د كرد كه چاوپۆشى بكات له‌و پێشكه‌وتنانه‌ى
كه ناوچه كوردییه‌كان به‌خۆوه بینیویانه، ته‌نانه‌ت كورد بهێنیێته نێو هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه
به جۆرێك له جۆره‌كان له‌دژى گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان. به‌تایبه‌تى هێزه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و
گرووپه جیهادییه جۆراوجۆره‌كان كه ئه‌وانیش هه‌وڵى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشایییان
ده‌دا كه حكومه‌ت به‌جێى هیشتبوو. په‌یوه‌ندى نزیكى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان
و په‌یه‌ده زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو به‌هۆى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان دیمه‌شق
و ئه‌نقه‌ره‌وه، كه پاڵى نا به دیمه‌شقه‌وه كه هه‌م په‌كه‌كه‌و هه‌میش په‌یه‌ده
له‌دژى هاوپه‌یمانه كاتیه‌كه‌ى پێشووى به‌كار بهێنێت (ئه‌نقه‌ره).
وزه‌و هێز بۆ ده‌ركه‌وتنى جوڵانه‌وه‌ى كوردى له سوریا بریتى بوو له
سیاسه‌تى تواندنه‌وه‌ى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى، له‌وانه‌ش به عه‌ره‌بیكردن و له‌ناوبردن
و سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كورد. بێبه‌شكردنى كوردانى سوریا له مافه‌كانیان زیاتر چڕبۆیه‌وه
به‌هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ڕژیمى به‌عس له
سه‌ره‌تاى ساڵى 1960كاندا، كه سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر كورد له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆكترینێكى
نه‌خوازراوه داڕشت بوو، كه هه‌ندێك ده‌ی شووبهێنن به ئایدۆلۆجیاى نازى.
له كتێبه‌كه‌ى دا به‌ناونیشانى " دراسه‌ت ئه‌لموحافه‌زه‌ت ئه‌لجه‌زیره"
ته‌لاب هیلال ترسى خۆى نیشاندا له ئه‌گه‌رى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى له كوردستانى
عێراق كه ده‌شێت په‌لباویژێت بۆ كوردانى سوریا. به‌م هۆیه‌وه، ئه‌و پێشنیارى دروستكردنى
پشتێنه‌یه‌كى عه‌ره‌بی كرد (حیزام عه‌ره‌بی) به درێژایی سنوره‌كانى سوریا-توركیا-عێراق
بۆ ڕێگه‌گرتن له وه‌ها كاریگه‌رییه‌كى سنور بڕ و نێونه‌ته‌وه‌یی. یه‌كێك له بیرۆكه‌كانى
دۆكترینه‌كه‌ى بریتى بوو له رێگرتن له ناسنانه‌ى تایبه‌تىكورد له‌ڕێگه‌ى به عه‌ره‌بیكردن
و ته‌نانه‌ت فه‌رامۆشكردنى به ئه‌نقه‌ست (ته‌جهیل) له‌ڕێگه‌ى داخستنى قوتابخانه كوردییه‌كان،
ئه‌گه‌رچى به عه‌ره‌بی ده‌رسیان تێدا ده‌وترێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌تانه به‌رده‌وامبوو
هه‌تا شۆڕشه‌كانى سوریا، كه كۆتایی هێنا به ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانه‌وه.
ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه زۆر به‌خێرایی ڕوویاندا بۆ كوردى سوریا پێشكه‌وتن
گه‌لێكى كه‌م وێنه‌بوون له مێژووى كوردانى سوریادا. به‌هێزێكى 10.000 جه‌نگاوه‌رى
یه‌په‌گه‌وه، كوردانى سوریا توانیان له ماوه‌یه‌كى كورتدا كۆنتڕۆڵى ده شارى كوردى
بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌شێك له حه‌ڵه‌ب كه دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن. ده‌سكه‌وتێكى گرنى تر
له مانگى یه‌كى ساڵى 2013 به‌ده‌ستهات، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌بوو كه كوردانى سوریا كۆنتڕۆڵى ناوچه‌ى ڕامیلانیان كرد كه ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده
به نه‌وت. ئه‌گه‌ر بتوانن به‌رده‌وامى به ده‌ستبه‌رداگرتنى بده‌ن، ڕامیلان ئه‌شێت
كاریگه‌رى سیاسی و ئابوورى زیاتریان پێبدات.
به‌ڵام، هه‌روه‌كو چۆن له كه‌یسى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دیده‌كرێت، ده‌سكه‌وته‌كانى
كوردانى سوریا پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا توشى شكست بووبێتنه‌وه (له‌خواره‌وه گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت). له‌به‌رئه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه وا یه‌په‌گه ته‌نها هێزبووه كه تواناى
وه‌ستاندنى پێشڕه‌وییه خێراكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هه‌بووه له باكورى سوریادا، له‌به‌رئه‌وه
ته‌ركیزى هێرشه‌كانى له‌دژى ناوچه كوردییه‌كان بوو. گرنترین شه‌ڕِ، كه بوو به سمبوول
و خالى وه‌رچه‌رخان بۆ كورد، شه‌ڕى كۆبانێ بوو له مانگى سێپته‌مبه‌رى ساڵى 2014 بۆ
مانگى یه‌كى ساڵى 2015. له‌و جه‌نگه‌دا، هێزه‌كانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه توانیان سه‌ركه‌وتن
به ده‌ستبهێنن له‌دژى ته‌واوى نه‌یاره‌كانیان.
شه‌ڕِى كۆبانێ كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و لێكه‌وته‌ى ستراتیجى قوڵى گرنگى هه‌یه:
یه‌كه‌م ئاماژه بریتیه‌له، هاوكارى ئاشكرا له نێوان كورد و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مریكادا، كه پاڵپشتى هێزى ئاسمانى بۆ ده‌سته‌به‌ر كردن له‌دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى و به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردا هاوسه‌نگى هێزى شكانده‌وه. دووه‌مینیان
بریتیه‌له‌وه‌ى، ئاڵۆزى و ناكۆكى زۆرى نێوان توركیا‌و كوردانى سوریاى پێشاندا.
له‌كاتێكدا شه‌ڕه‌كه تا ئه‌و په‌ڕى ئاست چڕبۆیه‌وه، هێزه‌كانى تورك
له‌سه‌ر سنوره‌كه جێگیركراوبوون، هیچ شتێكیان نه‌كرد بۆ پاڵپشیكردنى یه‌په‌گه. ئه‌مه
شتێك نیه جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره وا سه‌یرى سه‌ركه‌وتنى
كوردى له كۆبانێ ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی توركیا.
ئه‌نقه‌ره، كه وا ته‌ماشاى په‌یه‌ده‌و باڵه سه‌ربازییه‌كانى ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى
كه درێژكراوه‌ى په‌كه‌كه بن، په‌یه‌ده‌ى وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریستى ناساندوه كه
پێویسته له‌ڕێگه‌ى گرتنه‌به‌رى هه‌موو ئامڕازه جۆراو جۆره‌كانه‌وه له‌ناوببرێت.
توركیا له‌وه ده‌ترسێت كه‌وا ده‌كه‌وتنى كیانێكى كوردى له سوریا ئه‌گه‌رى هه‌یه
ببێت به مۆدێلێك بۆ كورده‌كانى توركیا، به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌هوو تواناى خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دات
پێشڕه‌وى كورد له سوریا بوه‌ستێنێت.
ئاماژه‌یه‌كى تر‌ى ستراتیجى جه‌نگى كۆبانێ ئاڵۆزبوونى نوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن
بوو. ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سووربوو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پاڵپشتیه‌كانى
بۆ یه‌په‌گه، كه وه‌ك كاراترین هێز سه‌یرى ده‌كرد كه بتوانێت داعش بووه‌ستێنێت.
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى سه‌ره‌ڕاى فشارى توركیاى هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كی له ناتۆدا بۆ وه‌ستاندنى هاوكارییه‌كانى.
هه‌روه‌ها ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خوازیارى ئه‌وه نه‌بوو كه په‌یه‌ده بخاته لیستى
تیرۆره‌وه سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندییه ئایدۆلۆژیی و به‌هێزه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا.
سه‌ركه‌وتنى كۆبانێ ده‌رخه‌رى سه‌ركه‌وتنى نوێى سه‌ربازى بوو له سوریا.
له 18 مانگى دواتردا، هێزه كوردییه‌كان به پاڵپشتى چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان له‌ناو
ڕێكخراوى كوردى-عه‌ره‌بی سوپاى سوریاى دیموكرات و به پاڵپشتى هێرشى ئاسمانى ولایه‌ته
یه‌كگترووه‌كانى ئه‌مریكا، توانیان ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له چه‌ندین ناوچه‌دا وه‌ده‌ربنێن
و فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ببه‌نه ئه‌و ناوچانه. سێ كانتۆنیان دامه‌زراند به‌ناوى عه‌فرین
و كۆبانێ و ئه‌لجه‌زیره- سه‌ركردایه‌تیسوربوو له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و شوێنانه‌ى
كه ده‌كه‌وته نێوان كانتۆنه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى
كه كۆبانێى له عه‌فرین جیاده‌كرده‌وه. به‌م شێوه‌یه، له‌كاتى فراوانخوازییه‌كى
خێرادا، نه‌ك ته‌نها ده‌ستى گرت به‌سه‌ر ناوچه‌كانى
ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ناوچانه‌ش كه له ده‌ستى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانى
سوریادا بوو له ڕێڕه‌ویی ئه‌عزاو، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى ژێر ده‌سى سوپاى سوریا له حه‌سه‌كه.
زنجیره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى كورد گه‌وره‌تربوو له‌ڕێگه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى
به‌شى زۆرى ناوچه‌ى عه‌ره‌بی مه‌نبه‌ج له ده‌ستى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا له 12 مانگى
ئابى ساڵى 2016دا.
توركیا له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى مه‌نبه‌ج تۆقى، كه وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوى
یه‌په‌گه سه‌یرى ده‌كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بۆ جه‌رابلوس و دروستكردن یان
به‌یه‌كگه‌یاندنى نێوان عه‌فرین و كۆبانی، توركیا ده‌ستى به جوڵه كرد. ته‌نها 12
ڕۆژ له‌دواى گرتنى مه‌نبه‌ج، له 24 ئابدا، هێزه یاخیبووه‌كانى سوریا كه له‌لایه‌ن
توركیاوه پاڵپسشتى ده‌كرێن سوپاى سوریاى ئازاد و هێزه پیادییه‌كانى توركیا ده‌ستیان
كرد به ئۆپه‌راسیۆنى گرتنه‌وى جه‌رابلووس له ده‌ستى داعش.
ته‌ده‌خولى توركیا، به‌ناوى قه‌ڵغانى فورات، یه‌كه‌مین ئۆپه‌راسیۆنى له‌و
جۆره‌ى توركیابوو له ده‌ره‌وه‌ى خاكى توركیا له كاتى داگیركردنى قوربرسه‌وه له
مانگى حه‌وتى ساڵى 1974دا. تاوه‌كوو مانگى ئابى ساڵى 2016 ده‌وڵه‌تى ئیسلامى چالاكبوو له سوریا بۆ ماوه‌یه‌كى دورودرێژ،
ئه‌نقه‌ره هیچ شتێكى ئه‌وتۆى نه‌كرد بۆ ڕاگرتنى داعش. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ڕاپۆرت بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا توركیا ئه‌وه‌ى كه كردویه‌تى تاوه‌كو ئێستا بریتی بووه له
پشتگیریكردنى داعش. كه‌واته چى واى له ئه‌نقه‌ره كرد سیاسه‌تى خۆى بگۆڕێت؟
جكومه‌تى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان تا ئه‌وپه‌ڕى ئاست هه‌ستى به هه‌ڕه‌شه
كرد له‌دواى كوده‌تاكه‌ى 15 مانگى حه‌وتى ساڵى 2016 توركیا‌و، سه‌ركه‌وتنه به‌رفراوانه‌كانى
یه‌په‌گه له سوریا‌و، زنجیره هێرشه تیرۆریستیه‌كانى داعش و لایه‌نگره‌كانى په‌كه‌كه
(ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان) له‌ناوخۆى توركیادا. له‌ده‌رئه‌نجامدا حكومه‌ت بڕیارى
كاردانه‌وه‌ى دا به ئامانجى كوشتنى چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك به یه‌ك به‌رد. له‌ناوخۆدا،
هه‌وڵى كۆكردنه‌وى پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى و به‌رزكردنه‌وه‌ى
وره‌ى سوپاى دا، كه توشى چه‌ندین نسكۆ بووبۆیه‌وه له‌دواى كوده‌تاكه، له‌گه‌ڵ ڕیشه‌كێشكردنى كێشه‌ى په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده. له‌ئاستى ده‌ره‌وه‌دا،
توركیا هه‌وڵى دا ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه له‌پێشتردا به‌ده‌ستى داعشه‌وه بوون
له‌گه‌ڵ دروستكردنى پشتێنه‌ى ئه‌منى له‌سه‌ر سنورى باشورى و له‌هه‌مووى گرنگتر هه‌وڵیدا
پێشڕه‌وه‌ییه‌كان كورد بۆ ئۆتۆنۆمى ڕابگرێت.
فیكره‌ت بیڵا كه له حوریه‌تدا ده‌نوسێت، تێبینى ئامانجى ستراتیجى باڵاى
پشت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ى كردبوو: "ئامانجى ئۆپه‌راسیۆنى قه‌ڵغانى فورات
بریتی بوو له گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه بۆ دۆخى دیمۆگرافیاى پێش ساڵى 2011 ی، وردتر
بۆ گێڕانه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى ناوچه‌كه بوو بۆ پێش شه‌ڕى ناوخۆیی سوریا. ئه‌مه دڵنایی
ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رده‌كرد كه‌وا دانیشتوانى توركمان و عه‌ره‌به‌كان كه له‌و ناوچه‌یه‌دا
ده‌ركرابوون له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه‌وه و ده‌وڵه‌تى ئیسلامیه‌وه ده‌توانن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان و شار‌و شارۆچكه‌كانیان. ئێمه ده‌توانین بڵێن ئۆپه‌راسیۆنى
قه‌ڵغانى فورات به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كوو ئه‌م ئامانجه به‌دى ده‌هێنرێت".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه توركیا باوه‌ڕى به‌خۆى هه‌یه، به‌ڵام له‌ناوبردنى
كیانى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌ند ئاسان نی كه توركیا پێشبینى ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر
ئه‌رزى واقع شه‌ڕ ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یه‌ده هه‌نگاوى خێراى هاویشتووه به‌ره‌و
ئاڕاسته‌ى دورستكردنى ده‌وڵه‌ت. بوارى بونیاتنانى دامه‌زراوه له فراوانبووندایه،
كه شانبه‌شانى فراوانبوونى ئه‌و ناچانه‌ى كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورده‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ئه‌م دامه‌زراوانه ده‌زگا ئیداری و سیستمى په‌روه‌رده‌ى كوردى و
بونیاده سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆر به‌جۆره‌كان له خۆ ده‌گرێت.
یه‌كه‌مین هه‌نگاو بریتى بوو له ڕاگه‌یاندنى سێ كانتۆن ئه‌وانیش كانتۆنه‌كانى
جزیره‌و كۆبانێ و عه‌فرین بوون، وه‌ك یه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆ. دواتر، له 21 مانگى دووى
ساڵى 2014، په‌یه‌ده ئه‌و سیستمه‌ى دامه‌زراند كه به ئۆتۆنۆمى دیموكراسی ناوده‌برێت
"خۆسه‌رى دیموكراسی"، كه دامه‌زاندنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌ن
و هێزى پۆلیس و هێزى سه‌ربازى له خۆ ده‌گرت.
ئه‌م سیستمه، كه هه‌ندێك كات به ڕێگاى سێهه‌م ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت،
له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه دانراوه له كتێبه‌كه‌ى دا كه له زیندان نوسیوێتى له‌ساڵى
2004 له ژێر ناونیشانى " به‌رگریكردن له گه‌ل". كتێبه‌كه گۆڕانكارى پێشانده‌دات
له بیرى ئۆجه‌لاندا له چه‌مكى ده‌وڵه‌تى كوردى سه‌ربه‌خۆوه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى
نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و به " مه‌ترسیدارترین ئامڕاز ده‌یبینێت له مێژوودا".
له‌برى ئه‌وه، ئه‌و پێشنیاری جۆرێك له سیستمى سیاسى یۆتۆپی ده‌كات كه گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست ده‌توان به ئاشتى پێكه‌وه بژین، له گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له دیموكراسى و سۆسیالیزم.
له ئازارى ساڵى 2016، سه‌ركردایه‌تى كورد له سوریا سیستمى كانتۆنه‌كانى
هه‌ڵوه‌شانده‌وه، مۆدێڵێكى نوێى فیدڕاڵى ڕاگه‌یاندن (به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندن
گرووپى هاوپه‌یمان)كه ئامانجى دابه‌شكردنى هێزبوو له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌كانى ئه‌و
ناوچه‌یه‌دا، له‌وانه‌وش كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و موسوڵمان و مه‌سیحى و یه‌زیدى.
ئه‌وان وه‌ك سیستمى فیدراڵ دیموكراسى ئاماژه‌یان بۆ ئه‌م یه‌كێتیه ده‌كرد. به‌پێی
وته‌بێژێكى كورد، هه‌نگاوه‌كه له‌دواى چه‌ندین هه‌وڵه‌وه نراوه له‌لایه‌ن كورده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى كه گوێى لێبگیرێت. گه‌لى كورد به‌شدارى پێنه‌كرا له دواترین گفتوگۆكانى
ئاشتى له جنێڤ. ئه‌و د‌ڵێت: " ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه هێزه‌كانى جیهان
ئێمه وه‌ك ئامڕازیك به‌كارده‌هێنن بۆ پێشخستنى ئه‌جێنداكانى خۆیان". ئێستا مافى
خۆمانه خۆمان بپارێزین. ئێمه پشتگیرى له دابه‌شبووى سوریا ناكه‌ین، به‌ڵام پێشبینى ده‌رئه‌نجامێكى عادیلانه‌و یه‌كسان ده‌كه‌ین له
گفتوگاكانى ئاشتیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه تا ئێستا هیچمان نه‌بینیوه".
له‌مانگى حه‌وتى ساڵى 2016دا، كوردانى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان شاری
قامیشلۆیان وه‌ك پایته‌ختى سیستمه فیدڕاڵیه‌كه‌ى باكورى سوریا‌و ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند،
پاساوییان بۆ ئه‌و بژارده‌یه به فره‌ییه‌كه‌یی و پێویستى بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنى ته‌واوى
نه‌ته‌وه‌كانى باكورى سوریا ده‌هێنایه‌وه". هه‌مان ئه‌و مانگه، ڕه‌شنوسێكى نوێ
بۆ ده‌ستور له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه له ساڵى 2014 ته‌به‌نى كرا بۆ ڕاى گشتى بڵاو
كرایه‌وه. پڕه‌نسیپى سه‌ره‌كى بریتى بوو له دامه‌زراندنى یه‌كێتیه‌كى فره ڕه‌گه‌ز
وه‌ك به‌شێك له سوریا نه‌ك ده‌وڵه‌تێكى نه‌وته‌وه‌یی جیاواز. ئه‌م پڕه‌نسیپه زۆر
له‌گه‌ڵ چه‌مكى ئۆتۆنۆمى دیموكراسیدا په‌یوه‌ندیداره، وه ئامانجى بریتیه‌له ئاشته‌وایی
له‌گه‌ڵ كه‌مینه لۆكاڵیه‌كانى تردا‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ڕه‌وانه‌وه‌ى ترسى دیمه‌شق و
ده‌وڵه‌ته‌كانتیره له ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام ئه‌مه ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌دا
توندكردوه كه له‌ژێر سایه‌دا چه‌ندین گرووپى تر هه‌یه‌و سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانى
عێراقه له سوریا، كه خۆى بۆخۆى داكۆكى ده‌كات له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ێكى كوردى.
جیاوازییه‌كى تر‌ى گرنگ له‌م به‌شه‌ى كوردستان- كه به هه‌مان شێوه له
بیرۆكه‌كانى ئۆجه‌لانه‌وه وه‌رگیراوه- ڕۆڵى دیارى ئافره‌ته له كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌وانه‌ش
له ئیداره‌و سیستمى سیاسى و ، هێزه ئه‌منیه‌كاندا. كه ده‌شێت به شۆڕشى جێنده‌رى
ناوببرێت، یاساى نوێ ده‌ركراوه بۆ ڕێگرتن له فره‌ژنى و زه‌واج له ته‌مه‌نى مناڵیدا‌و
ته‌ڵاقدانى تاكلایه‌نه. په‌یه‌ده سیستمى هاوسه‌رۆكى ژن پیاده ده‌كات بۆ مه‌نسه‌به‌كانى
هێز، كه ژن تێدا به‌شدارى ده‌كات له پڕۆسه‌ى دروستكردنى بڕیاردا. ژنانى كورد، كه
ڕێژه‌ى %35 ته‌واوى هێزه چه‌كداره‌كان پێكده‌هێنن، ڕۆڵێكى چالاكیان گێڕاوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌دژ گرووپه ڕادیكاڵه ئیسلامیه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له ژى داعش، كه ئه‌مه‌ش ناوبانگێكى
زۆرى به ژنانى كورد به‌خشیه‌وه‌و وایكردووه ببن به جێگه‌ى سه‌ره‌نجى جیهانى.
پێشكه‌وتنه‌كانى كوردانى سوریا بووه هۆى گۆڕانێك له ڕۆڵى سێ به‌شه‌كه‌ى
كوردستاندا. ئه‌گه‌رچى له‌ڕووى مێژووییه‌وه، كوردانى توركیا‌و عێراق نموونه‌ی چاو لێ‌كردن
بوون بۆ كوردانى سوریا، كوردانى سوریا زیاتر له ژێر كاریگه‌رى كوردانى ئه‌م دوو وڵاته‌دابوون،
به‌ڵام له‌دواى شۆڕشه‌كه‌یان شوێنى شێوازى تایبه‌ت به‌خۆیان كه‌وتن. ته‌نانه‌ت زیاتر
له‌وه‌ش، بوون به جۆرێك له مۆدێل بۆ كوردانى توركیا ئه‌گه‌رچى له‌هه‌مان كاتیش‌دا
دركیان به گرنگى تیۆره‌كانى ئۆجه‌لانكرد خۆیان
به دورگرت له مۆدیڵى سیاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. به‌ڵام هێشتا، ده‌سكه‌وته
پێنج ساڵه‌ییه‌كانیان له‌وانه‌یه بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه به‌هۆى پێشكه‌وتنه جیۆ
ستراتیجیه‌كانه‌وه.
گێژاویی كورد بۆ توركیا
توركیا یه‌كێكه له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر لێزانانه
كه‌مینه‌ى كوردى ئاوێته‌و بێ ده‌نگ كردوه. له‌به‌ر یه‌ك شت، توركیا به‌پێچه‌وانه‌ى
ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌كانى وه‌كو عێراق و سوریا،توركیا خاوه‌نى ڕه‌گ و ڕیشه‌ى قوڵى
ده‌وڵه‌تدارى بووه كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى عوسمانى كه ئه‌مش
پێده‌چێت ئه‌و جورئه‌ته‌ی پێ به‌خشى بێت كه ده‌رفه‌تى بۆ نه‌ته‌وه‌كانیتر هێشتبێته‌وه.
هۆكاره‌كه‌ى تر ئه‌وه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ى ئیمپراتۆرییه‌تى فارسیه‌وه، ئیمراتۆرى عوسمانى
ڕێگه‌ى داوه به میرنشینه كوردییه‌كان، كه خاوه‌نى حوكمى سه‌ربه‌خۆ بوون به‌درێژایی
سه‌دان ساڵ.
له‌ساڵانى سه‌ره‌تاى ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌كه‌دا، موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك
به‌ڵێنى ئۆتۆنۆمى به كورد دا وه‌ك پاداشتێك بۆ به‌شدارییان له چالاكى سه‌ربازیی توركیا
له كاتى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م دا، هه‌روه‌ها له‌پاى به‌شدارییان له جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیی
توركیا. له‌مه‌ش زیاتر، توركیا وه‌ك دیموكراسیترین ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌رٍاستدا سه‌یر ده‌كرێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێشبینى ئه‌وه‌ى لێده‌كرا كه ڕێگه
به مافه كلتورى و سیاسیه‌كانى كورد بدات.
پێچه‌وانه‌كه‌ى یان دژه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه كوردانى توركیا زیاتر سه‌ركوتران
و سته‌میا لێكرا، هه‌م له‌ڕووى سیاسى و هه‌میش له‌ڕووى كلتورییه‌وه، وه‌ك له براكانیان
له به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستانى گه‌وره‌دا.
سیاسه‌ته‌كانى تواندنه‌وه‌ى حكومه‌تى تورك، یه‌ك كلتورى و نكوڵیكردن زمانى
كوردى له‌ناوبرد و خاسیه‌ته تایبه‌ته‌كانى تر‌ى كوردى وێران كرد. خه‌ڵكى كورد تا ماوه‌یه‌كى
زۆر وه‌ك سپڵه‌و بێ ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورك ته‌ماشا ده‌كران، به‌كارهێنانى
زاراوه‌و زمانی خۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك هێماو نیشانیه‌یه‌ك بۆ جودا خوازى ته‌ماشا ده‌كرا. سه‌رچاوه ئه‌رشیفكراوه‌كان
ئه‌وه پێشانده‌ده‌ن كه‌وا كورده‌كان وه‌ك تورك ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه زمانى داكیان
بیرچۆته‌وه"، له‌كاتێكدا زمانى كوردى وه‌ها وێنا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك
بێت له زمانى ئاسیاوی و توركى و فارسى".
نوخبه‌ى سیاسى تورك زۆر له زمانى كوردى ترساوه كه بۆ چه‌ندین ساڵ سیاسه‌تى
له‌ناوبردنى زمانى كوردی‌یان گرتۆته به‌ر، له‌وانه‌ش، قه‌ده‌غه‌كردنى ناوى كوردى و
هه‌م به نوسینى كوردى و هه‌میش به زاره‌كى، له‌گه‌ڵ ئه‌لف و بێ كوردیدا. پیته‌كانى
كیو ده‌بلیو ئێكس (Q, W, X) به ئاكشرا قه‌ده‌غكران، له‌به‌رئه‌وه‌ى
له ئه‌لف و بێى توركیدا نه‌بوون. ڕاسته‌وخۆترین هێرش بۆ سه‌ر ئازادىڕاده‌ربڕین یاسای
نه‌گریسی 2932، كه له‌كۆتایی ساڵى 1983 هاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانى
زمانى كوردى قه‌ده‌غه‌كرد هه‌م له فه‌زاى گشتیه‌كه‌و هه‌میش له فه‌زا تایبه‌ته‌كه‌دا. وشه‌ى كورد له میدیادا به‌كار
نه‌ده‌هێنرا. هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ له‌ناوبردنى ناسنامه‌و كلتورى و به‌هه‌مان شێوه
قه‌ده‌غه‌كردنى میوزیكى كوردى و جلوبه‌رگى ترادیشناڵى كوردى و پشووه كوردییه‌كانى
(به‌تایبه‌ت نه‌ورۆز)یشى گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروشمه كوردییه‌كان هیچ كامیان
ڕێگه‌یان پێنه‌درا به‌كاربهێنرێن له شوێنه گشتیه‌كاندا.
ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی و خه‌سڵه‌ته كوردییه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كڕیزى ده‌وڵه‌تى
توركسه‌یركراون، ئه‌وا چالاكیه سیاسیه كوردییه‌كان وه‌ك خیانه‌تى گه‌وره بینراون.
هیچ پارتێكى كوردى ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه به‌شداربێت له سیستمى سیاسی‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌و
كاته‌ش كه ده‌وڵه‌تى توركیا ڕووى له سیستمى فره حزبی كرد له‌ساڵى 1950دا. له‌به‌رئه‌وه‌ى
توركیا وا ده‌ره‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسى بێت، نوخبه‌ى سیاسى تورك پێویست
بوو ته‌كنیكێك بهێننه كایه‌وه كه ڕووى دیموكراسى توركیا بپارێزێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
ڕێگه بگرێت له‌سه‌رهه‌ڵدانى پارتى سیاسى كوردى. ئه‌و ئامڕازه‌ش كه هێنایانه كایه‌وه
نه‌ریتى به‌ربه‌ستى % 10ى هه‌ڵبژاردن بوو كه پارته‌كان پێویسته مسۆگه‌رى بكه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ى بچنه‌نێو په‌رله‌مان- به‌ربه‌سته‌كه ڕێگربوو له‌وه‌ى كه پارته كوردییه‌كان
بتوانن هیچ كورسیه‌ك به‌رنه‌وه له هه‌ڵبژاردندا.
پارته كوردیه‌كان پێویست بوو ته‌كنیكى پێچه‌وانه بگرنه به‌ر بۆ زاڵبوون
به‌سه‌ر ئه‌م به‌ربه‌سته‌دا. چاره‌سه‌ره‌كه‌یان بریتى بوو له خۆ هه‌ڵبژاردن وه‌ك كاندیدى
سه‌ربه‌خۆ، پاشان هێزیان بكه‌ن به یه‌ك وه‌ك گرووپێك هه‌ر كاتێك چوونه په‌رله‌مان.
حكومه‌تى توركیا هه‌وڵى دا پارته‌كانی لایه‌نگرى كورد قه‌ده‌غه‌بكات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى
هه‌ر پارتێكى داده‌خست، هه‌مان پارتبه ناوێكى جیاوازه‌وه ده‌رده‌كه‌وته‌وه.
ئه‌م " یارى مشك و پشیله‌یه " بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ به‌رده‌وامبوو،
له‌ساڵى 1990ه‌وه تاوه‌كو ساڵى 2015. به‌گشتى، هه‌شت پارتى كوردى هه‌بوون به ناوى
جیاوازه‌وه، له‌وانه‌ش پارتى كرێكارانى گه‌ل له‌ساڵى 1990و پارتى ئاشتى و دیموكراسى
له‌ساڵى 2008.
دۆخه‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى شه‌شى ساڵى 2015دا كۆتایی پێهێنرا،
كه خاڵێكى وه‌رچه‌رخان بوو له ساحه‌ى سیاسى توركیادا. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووى
توركیادا، پارتێكى كوردى، پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌پ) ، توانى بچێته په‌رله‌مان
وه‌ك پارتێك نه‌ك وه‌ك كه‌س یان كۆمه‌ڵه كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ. له‌ساڵى 2012 پارتى دیمو‌كراتى
گه‌لان دامه‌زراوه كه به‌رجه‌سته‌كه‌رێكى نوێى پارتى ئاشتى و دیموكراسى بوو، جیاوازبوو
له جێگره‌وه‌كه‌ى له‌وه‌ى كه سه‌ره‌نجى ته‌نها ده‌نگده‌رى كوردى به‌لاى خۆیدا ڕانه‌كێشا
به‌ڵكو توركه لێراڵه‌كان و ئه‌ندامانى كه‌مینه‌كانی تریشی به‌لاى خۆیدا ڕاكیشا. جازبیه‌تى
له تێڕوانینه چه‌په عه‌لمانیه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنى تورك
و كه‌مینه‌كانى تر له نێو لیسته‌كه‌ى دا. یه‌كسانى جێنده‌رى به‌هه‌مان شێوه به‌شێك
بوو له ئایدۆلۆجیه‌كه‌ى و سیاسه‌ته‌كه‌ى، كه ئافره‌ت وه‌ك هاوسه‌رۆك له چه‌ندین
مه‌نسه‌بی ده‌سه‌ڵاتدا خزمه‌تى ده‌كرد.
ئه‌م سیاسه‌تانه یارمه‌تیده‌ره له تێگه‌یشتن له سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په
به‌سه‌ر به‌ربه‌ستى % 10دا بردنه‌وه‌ى %13.1 ده‌نگه‌كان. به‌ڵام، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه
سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئاكه‌په‌و و نوخبه‌ى
سیاسى كورد.
سه‌ركوتكردنى سیستماتیكى ناسنامه‌ى كوردى له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه،
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌وپێدانى یه‌ك كلتورى توركى پێش هه‌موو شتێك، ده‌رئه‌نجامێكى
پێچه‌وانه‌ى به‌رهه‌م هێنا. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه سیلیم ئه‌سلان باسى لێوه ده‌كات:
" گه‌شه‌سه‌ندن و خۆماڵى بوونى جوڵانه‌وه‌ى كوردى ده‌رئه‌نجامى پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرى
دورستكردنى نه‌ته‌وه بوو له توركیادا". ئه‌م سه‌ركوتكردنه به‌هه‌مان شێوه
ئه‌م سه‌ركوتكردنه هۆكاره‌كه‌ىده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ چه‌كدارییه به‌رده‌وامه‌كان
كه له‌نێوان سوپاى توركیا‌و بزوتنه‌وه كوردییه‌كه‌دا ڕوویداوه له‌سه‌رتاى ساڵانى
ده‌وڵه‌تى توركیاى هاوچه‌رخدا (شۆڕشى شێخ سه‌عیدى پیران ساڵى 1925، ڕاپه‌ڕینى ده‌رسیم
ساڵى 1937 بۆ 1938) وه له 1980كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا.
دواى سه‌ركوتكردنى ڕاپه‌ڕینى ده‌رسیم ناوچه كوردییه‌كان نزیكه‌ى 40 ساڵ
بێده‌نگوو كپبوون، ئه‌مه واى له ده‌وڵه‌تى توركیا كرد وابیر بكاته‌وه كه سیاسه‌ته‌كانى
تواندنوه‌ى كورد‌و ڕیشه‌كێشكردنى كورد سه‌ركه‌وتوو بووه له "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كورد دا" بۆ هه‌میشه‌و به‌یه‌كجارى. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تادا هێزێكى
كه‌مى به‌خشیه گرووپێكى بچوكى خوێنكار له لادێیه‌كى دوره ده‌ستدا، له‌ساڵى 1978دا،
كه ڕێكخراوێكیان دامه‌زران به‌ناوى پارتى
كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه ڕێبه‌رایه‌تى
ده‌كرا. له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا، ئه‌م ڕێكخراوه بوو به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه
له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى توركیا.
له‌به‌رئه‌نجامى كوده‌تاى سه‌ربازى ساڵى 1980ه‌وه، سه‌ركوتكردنى كلتور‌و
ناسنامه‌ى كورد به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكرد، بووه هۆى شه‌ڕێكى خوێناوى له‌نێوان
چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانى سوپاى توركیادا. ئه‌م جه‌نگه، كه له ساڵى 1984
ده‌ستى پێكرد، له‌ساڵانى 1990كاندا گه‌یشته لوتكه، ده‌یان هه‌زار كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌و،
تێچوویه‌كى زه‌به‌لاحى ئابوورى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له كورده‌كان لادێكانیان
چۆڵكرد. سیاسه‌ته توندوتیژه‌كانى حكومه‌تى توركیا له‌دژى كورد به‌گشتى یارمه‌تیده‌ره
بۆ تێگه‌یشتن له كرده‌وه توندوتیژه‌كانى په‌كه‌كه، له‌وانه‌ش له‌دژى دانیشتوانى
مه‌ده‌نى.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا بوو كه‌وا حكومه‌تى توركیا سه‌ره‌نجى دۆسته‌كانى
له ڕِۆژئاوا ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه بخه‌نه لیستى تیرۆرى خۆیانه‌وه. به‌م هۆیه‌وه،
له‌ساڵى 1997، ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا په‌كه‌كه‌ى خسته لیستى تیرۆره‌وه
له‌سه‌ر بنه‌ماى مێژووى توندوتیژییه‌كانى هه‌م له دژى سوپاى توركیا‌و هه‌میش له دژى
ئه‌و كوردانه‌ى كه په‌كه‌كه پێى وابوو كه هاوكارى ده‌زگا ئه‌منیه فه‌ڕمیه‌كان ده‌كه‌ن.
یه‌كێتى ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه له‌ساڵى 2002 دا په‌كه‌كه‌ى خسته
لیستى تیرۆره‌وه. بڕیارى خستنه لیستى په‌كه‌كه بۆ نێو لیستى ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان كاریگه‌رییه‌كى خراپى
نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر په‌كه‌كه هه‌بوو، به‌ڵكو كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ته‌واوى جوڵانه‌وه‌ى
كوردى هه‌بوو له توركیا.
له‌تێڕوانینى توركیادا، ئاڵۆزى ئه‌م شه‌ڕه له‌وه وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
كه په‌كه‌كه له سنورى سێ ده‌وڵه‌تدا بوونى هه‌یه، ئه‌مه جگه‌له‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه
گرنگه‌ى كه هه‌یه‌تى له‌نێو ڕه‌وه‌ندى كوردیدا. سه‌ره‌ڕاى به‌هێزى له كوردستانى توركیا، په‌كه‌كه بنكه‌ى سه‌ربازى
له چیاى قه‌ندیل هه‌یه له عێراق، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر توركیا.
تاوه‌كو ساڵى 1999، ئۆجه‌لان دووربووه، له سوریاوه ڕێبه‌رى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌كرد،
ئه‌و شوێنه‌ى كه له‌ساڵى 1979 بنكه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ى لێیه.
ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ى كه توركیا گرتیه به‌ر بریتى بوو له بڕینى په‌یوه‌ندییه
نێو سنورییه‌كان له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریی، كه په‌كه‌كه‌ى
وه‌ك ئامڕازێك به‌كار ده‌هێنا له‌دژى ئه‌نقه‌ره. به‌م شێوه‌یه، له‌ژێر فشارى توركیادا،
سه‌رۆكى سوریا حافز ئه‌سه‌د ئۆجه‌لانى ده‌ركرد له سوریا له 9 مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى
1998دا، ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه‌ش زیاتر هه‌نگاوى نا تا كار گه‌یشت به‌وه‌ى كه په‌كه‌كه‌ى
وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریستى ناساند. ڕاسته‌وخۆ دواى ئه‌وه، سوریا‌و توركیا ڕێكه‌وتنامه‌ى
عه‌ده‌نه‌یان ئیمزا كرد له‌دژى په‌كه‌كه.
پێنج مانگ دواى ئه‌وه، ئۆجه‌لان له نایرۆبى ده‌ستگیركرا و خرایه زیندانى
ئیمرالیه‌وه له توركیا، كه به زیندانى هه‌تا هه‌تایی له‌و شوێنه سزادرا.
ده‌ستگیركردنى ئۆجه‌لان زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره‌بوو له په‌كه‌كه، وه‌ك
ئه‌وه‌ى له ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌سته تاك لایه‌نه‌كه‌ى دا به ده‌ركه‌وت كه بۆماوه‌ى
پێنج ساڵ به‌رده‌وامبوو. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدرا، ئۆجه‌لان خۆیشى
له زینداندا ئایدۆلۆجیاكه‌ى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات، ده‌ستبه‌ردارى ئامانجى سه‌ربه‌خۆیی
بوو له‌پێناوى ئۆتۆنۆمى دیموكراسیدا.
په‌كه‌كه ده‌ستى به شه‌ڕكردن كرده‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا له‌ساڵى
2004دا، به‌ڵام، له‌وانه‌یه ئامانجى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ بریتى بووبێت له‌وه‌ى
كه په‌كه‌كه ویستبێتى هه‌مان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست
بهێنێت كه له‌دواى ساڵى 2003 و جه‌نگى عێراق به‌ده‌ستى هێنا. جارێكى تر، كێشه‌ى كورد
سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى توركیا. له‌ماوه‌ى
ساڵانى 1990كاندا، هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایشى ناوخۆیی له تێڕوانینى توركیادا دوو ڕه‌گه‌زى
سه‌ره‌كى له‌خۆ ده‌گرت: ئیسلامیزم و ناسیۆنالیستى- ئیسنى كوردى. به‌ڵام له‌ساڵى
2002ه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى ئیسلامى، تێڕوانینى
حكومه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه له‌سه‌ر توركیایه زیاتر له‌ده‌ورى په‌كه‌كه و چالاكیه
سه‌ربازییه‌كانى ده‌خولایه‌وه، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به تیرۆریزم ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت
و له‌لایه‌ن كوردیشه‌وه به جه‌نگى ئازادكردن یان ئازادى گوزارشتى لێده‌كرێت. به
چاوپۆشین له‌وه‌ى كه چۆن پێناسه ده‌كرێت، جه‌نگى ده‌وڵه‌تى توركیا‌و كورد پارادۆكسێكى
ڕوونه. سوپاى توركیا دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپایه له ناتۆدا له‌دواى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مریكاوه، به‌ڵام نه‌یتوانیه‌وه به‌سه‌ر هێزێكى چه‌كدارى بچوكى وه‌ك په‌كه‌كه‌دا
زاڵ‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌دا، حكومه‌تى ئاكه‌په هه‌وڵیشى
داوه بگاته چاره‌سه‌رى ئاشتى بۆ كێشه‌ى كورد. یه‌كه‌مین هه‌وڵ، له‌ساڵى 2009 دابوو،
كه به " كرانه‌وه به‌ڕووى كوردا" یان " كرانه‌وه‌ى دیموكراسیانه"
گوزارشتى لێكرا. ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌وه بوو سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆگان
بوو، كه هه‌وڵى دا سوپاى توركیا لاواز بكات له‌ڕێگه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى گرنگترین ده‌وور
له سوپا، كه ئه‌ویش شه‌ڕى په‌كه‌كه بوو." سیاسه‌تى ئه‌ردۆگان له سیاسه‌تى
سه‌رۆكى پێشووى عێراق سه‌ددام حوسێن ده‌چوو، كه، چوار ده‌یه پێش ئێستا، پرۆسه‌یه‌كى
ئاشتى له‌گه‌ڵ كوردى عێراق ده‌ستپێكرد كه مه‌به‌ستى لێى بریتى بوو له كه‌مردنه‌وه‌ى
كارایه‌تى سوپا (لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕۆڵێكى گرنگ له سوپا تاوه‌كو بێ بایه‌خى بكه‌ى).
له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌ك هێزێكى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع سه‌یرى په‌كه‌كه‌ى
ده‌كرد، ئه‌نقه‌ره زیاتر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه سه‌رقاڵبوو وه‌ك له پارته سیاسیه كوردیه‌كه،
كه ئه‌ویش پارتى ئاشتى و دیموكراسی بوو. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2009دا، نوێنه‌رایه‌تیه‌كى
تورك به‌سه‌رۆكایه‌تى هاكان فیدان، كه دواتر وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمان
ده‌سنیشانكرا، له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا كۆبۆیه‌وه‌و داواى لێ‌كرد كه پێكه‌وه ڕاگه‌یاندنێك
له‌باره‌ى تیڕوانین و ئاڕاسته‌یان ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌نجامه‌كه‌ى بریتى بوو له
" نه‌خشه ڕێگایه‌ك"، كه له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه له ژورى زیندانه‌كه‌ى
له دورگه‌ى ئیمراڵى نوسرابوو.
هه‌روه‌ك ئۆجه‌لان خۆى ڕوونى كرده‌وه، دۆكۆمێنته‌كه مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى
چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌ى كورد و هێنانى دیموكراسى بۆ توركیا. كرۆكى گفتوگۆ نهێنیه‌كانى
نێوان ئه‌كه‌په‌و په‌كه‌كه له ئۆسلۆبوو له ده‌سپێكى ساڵى 2009 تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى
كه فه‌شه‌لى هێنا له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2011دا.
له‌سه‌ره‌تادا كرانه‌وه‌كه واده‌ره‌كه‌وت كه شتێكى باش بێت و كوردیش
ئاهه‌نگى ده‌گێڕا بۆ ئه‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنه. به‌ڵام، ئه‌م خۆشیه زۆر به‌خێرایی
كۆتایی هات، پرۆسه‌ى ئاشتى كۆتایی پێهات، خولێك نوێ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌ستى
پێكرد. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى، ڕاگه‌یاند كه كرانه‌وه‌كه
به‌ڕووى كوردا ته‌نها هه‌نگاوێكى تاكتیكى بووه‌و ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتى ده‌نگى
كورد بوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2011دا. له‌ڕاستیدا، له‌كاتى گفتوگۆ ئاشتیه‌كاندا،
حكومه‌ت 10.000 كوردى ده‌ستگیركرد به پاساوى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به ڕێكخراوێكى
تیرۆریستیه‌وه هه‌بووه- ئه‌و كوردانه له‌ڕاستیدا ئه‌ندامى پارتێك بوون كه مۆڵه‌تى
یاسایی هه‌بوو.
له‌ساڵى 2013دا، خولى دووه‌مى گفتوگۆكانى
ئاشى ده‌ستى پێكرده‌وه، هه‌مان شێواز دووباره بۆیه‌وه. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م گفتوگۆیه‌ش
له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌ردۆگاندا بوو، له‌نێوان میتى توركى و په‌كه‌كه‌دا ئه‌نجامدرا
له‌كاتێكدا كه توركیا به فه‌رمى به‌رده‌وامبوو له‌وه‌ى كه وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریستى
سه‌یرى په‌كه‌كه‌ى ده‌كرد. پێده‌چێت هه‌مان هه‌نگاوى تاكتیكى بووبێت: به‌تایبه‌تى،
بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى ده‌نگده‌رى كورد بووه بۆ ڕیفراندۆمێكى نه‌خشه بۆ ڕێژراو
له‌سه‌ر گۆڕینى سیستمى سیاسى توركیا له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى، كه ده‌سه‌ڵاتێكى
زۆرى به ئه‌ردۆگان ده‌به‌خشى. به‌ڵام، سه‌ركه‌وتنه‌كانى هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانى
مانگى حه‌وتى ساڵى 2015دا خه‌ونى ئه‌ردۆگانى له‌باربرد له‌وه‌ى كه بتوانێت دوو له‌سه‌ر
سێى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كا به‌ده‌ست بهێنێت كه پێویستى بوو بۆ گۆڕینى سیستمى سیاسى توركیا
له سیستمى په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى. هه‌ده‌په نه‌یه‌ویست پشتگیرى
له ئه‌ردۆگان بكات به پاڵپشتیكردنى بۆ گۆڕینى
سیستمى په‌رله‌مانى.
ئه‌مه یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى
هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شه‌ڕى ساڵى 2015ى نێوان سوپاى توركیا‌و په‌كه‌كه. هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى
تر به‌دڵنیاییه‌وه بریتى بوو له دامه‌زراندنى كیانى كوردى له سوریا‌و، كه توركیا
وه‌ك مه‌ترسیه‌كى به‌رده‌وام سه‌یرى ده‌كرد به‌هۆى بوونى نزیكى ئایدۆلۆجى و سیاسى و
ڕێكخراوه‌یی له‌نێوان كوردانى سوریا‌و كوردانى توركیا. بۆ ساڵ و نیوێك له هاوینى ساڵى
2015ه‌وه، توركیا سه‌رقاڵه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كان له سێ به‌ره‌ى
جیاواز به‌ڵام وابه‌سته‌ى یه‌كتریه‌وه. له‌ناوخۆدا، له باشورى ڕۆژهه‌ڵات توركیا،
له كوردستانى عێراق، له چیاى قه‌ندیل (كه بنكه‌و باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ى لێیه)
و له كوردستانى سوریا.
له‌دواى شكستى گفتوگۆكانى ئاشتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له‌هاوینى ساڵى
2015دا، چالاكوانه كورده‌كان ئۆتۆنۆمى ئیدارى لۆكاڵیان له چه‌ندین شارى جۆراوجۆرى
كوردستانى توركیادا ڕاگه‌یاندوه. ئه‌مه، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلى هێرشه نوێیه‌كانى
په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ چه‌ندن كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌دژى
خه‌ڵكى مه‌ده‌نى، به‌رپرسانى توركیایان تۆقاند به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌ستیان كرد به جه‌نگێكى
به‌حه‌ماس له‌ناو دڵى شاره كوردییه‌كانى توركیادا. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2016دا، ئه‌ردۆگان
ڕایگه‌یاند ژماره‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌كه‌كه كه كوژراون گه‌یشتۆته 3.100 كه‌س،
له‌كاتێكدا سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانى توركیا ڕایانگه‌یاند زیاتر له 420 كه‌س له هێزه
ئه‌منیه‌كانى توركیا كوژروان.
وێرانكارییه‌كان بۆ سه‌ر شار‌و
شارۆچه‌كه كوردییه‌كان ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه دانیشتوانه‌كه‌یان قوربانیه‌كى گه‌وره
بده‌ن. حكومه‌تى توركیا 45 بارى نائاسایی له شار‌و شارۆچكه كوردییه‌كان ڕاگه‌یاندوه،
نزیكه‌ى نیو ملیۆن دانیشتوانى مه‌ده‌نى ئاواره بوون، وێرانبوونێكى گه‌وره ده‌بینرێت
له ناوچه كوردییه‌كاندا. به‌پێى گرووپێكى قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، " ته‌واوى
به‌شه‌كانى زۆرینه‌ى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا وێران بوون".
ئامانجى توركیا برتیه‌له‌وه‌ى كه توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌ى كوردى له
ڕه‌گه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ونا به‌رێت و نه‌یهێڵێت و په‌یوه‌ندى نێوان كوردانى
توركیا‌و سوریا ببڕێت. ئه‌ردۆگان له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاند كه په‌كه‌كه دوو بژارده‌ى
له‌به‌رده‌سته: یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت خۆى
به‌ده‌سته‌وه بدات یان ئه‌وه‌تا له‌ناوه برێت. به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه، كه جیهان چاوپۆشى
لێده‌كات، ئه‌گه‌رى زۆره لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجامێكى پێچه‌وانه‌ى هه‌بێت. به‌رگرى بزووتنه‌وه‌ى
كوردى له توركیا به‌هێزتر بكات.
سه‌باره‌ت به كوردانى سوریا، له مانگى شه‌شى ساڵى 2015دا، ئه‌ردۆگان
هۆشدارى دا به‌وه‌ى كه‌وا هه‌رگیز ڕێگه به ده‌وڵه‌تى كوردى نادات له‌وێ دروست بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه زیاتر نیگه‌رانى كرد، كورده‌كان
له سنورى باشورى توركیادا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
داعشدا، كه ئه‌مه‌ش وایكرد كه پشتگیرى سه‌ربازیان بۆبێت له‌لایه‌ن ڕووسیاو ڕۆژئاواوه.
له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌ردۆگان ناچار بوو تاڵاوى كرده‌وه‌كانى خۆى بچێژێت كاتێك كه داعش
هێرشى تیرۆریستى كرده سه‌ر توركیا. یه‌كێك بوو له خوێنڕێژترین هێرشه‌كان له مانگى
ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2016ه‌وه له ئه‌نقه‌ره، هێرشێك كه 100 قوربانى لێكه‌وته‌وه. جگه
له‌و زیانه‌ى كه هێرشه‌كان به خه‌ڵكى بێتاوانى گه‌یاند، هێرشه‌كان زیانێكى گه‌وره‌شیان
به كه‌رتى گه‌شتیارى توركیا گه‌یاند.
له‌م دوایانه‌شدا توركیا ڕایگه‌یاند كه
ده‌یه‌وێت به‌شدارى بكات له ئۆپه‌راسیۆنى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ له ده‌ستى داعش
كه له ناوه‌ڕاستى مانگى 10 ساڵى 2016 ه‌وه ده‌ستى پێكردوه. یه‌كێك له پاساوه‌كانى
توركیا بۆ به‌شداریكردن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا وا گریمانه ده‌كرێت بریتى بێت له وه‌ستاندنى
په‌كه‌كه- كه هێزى هه‌یه له شنگال و هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه
له كه‌ركوك و شوێنه‌كانى تر- له‌وه‌ى كه ڕۆڵ بگێڕێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا. ئامانجه‌كانى
تر‌ى توركیا بریتیه‌له وه‌ستاندنى پێشڕه‌وییه‌كانى ئێران له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رٍاست
به‌گشتى.
سه‌ركردایه‌تى كوردیش بۆخۆیان گێژاوى خۆیانیان هه‌یه. ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه
سێ به‌شى هه‌یه: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆك و ئایدۆلۆجى خوازى په‌كه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په.
ئۆجه‌لان به‌ئاشكرا پشتگیرى له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا وه‌ك چاره‌سه‌رێك
له مانگى ئازاراى ساڵى 2013دا. به‌ڵام له كاتى ڕووخانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه له هاوینى
ساڵى 2015دا، ئه‌و ئاگادارى ئه‌وه نیه چى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع ده‌گوزه‌رێت. وه‌ك
سمبوڵ و قاره‌مانى كورد سه‌یرده‌كرێت له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا، به‌ڵام تواناى
بۆ كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر پرۆسه‌ى دورستكردنى بڕیار خه‌ریكه كۆتایی پێدێت. له‌سه‌ر
ئاستى شه‌خسى، ئۆجه‌لان له سزاى له سێداره‌دان ڕزگارى بوو له‌دواى ده‌ستگیركردنى
له ساڵى 1999دا به‌هۆى فشارى زۆرى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر توركیا بۆ وازهێنان له
سزاى له سێداره‌دان به‌یه‌كجارى. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر سزاى مه‌رگ جارێكى تر به‌هۆى له‌ئه‌نجامى
كوده‌تاكه‌ى توركیاوه بهێنرێته‌وه كایه، فایله‌كه‌ى ئۆجه‌لان له‌وانه‌یه جارێكى
تر بكرێته‌وه.
په‌كه‌كه و لقه سه‌ربازییه‌كانى به‌هه‌مان شێوه توشى شكستبوونه‌وته‌وه
له‌كۆتا قۆناغى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا. ستراتیجى گۆڕینى شه‌ڕكردنى په‌كه‌مه بۆ‌نێو شار‌و
شارۆچكه‌كان له چه‌قى كوردستاندا بۆته هۆى وێرانكارییه‌كى مه‌ترسیدار و شه‌كه‌تیه‌كى
گه‌وره بۆ دانیشتوان. به‌م هۆیه‌وه، په‌كه‌كه هه‌وڵى ستراتیجیه‌كى نوێ ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى
ئه‌و قورساییه‌ى كه كه‌وتۆته سه‌ر شانى دانیشتوانه كوردییه‌كان.یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه ده‌ستى پێكردوه بریتیه‌له
بردنه‌وه‌ى شه‌ڕ بۆ ناوچه ده‌شتاییه‌كان.
پارته مه‌ده‌نیه‌كه، هه‌ده‌په، بوو به سێهه‌مین پارت له په‌رله‌ماندا
له‌دواى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى حه‌وتى ساڵى 2015دا. به‌ڵام،
هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 2015 نسكۆیه‌ك بوو بۆ هه‌ده‌په، له‌به‌رئه‌وه‌ى
بووه هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ده‌پ بۆ 10.7 به‌هۆى زیادبوونى ئاڵۆزى نێوان
ناسیۆنالیسته تورك و كورده‌كان. لێره به‌دواوه، هه‌ده‌په كه‌وته بازنه‌یه‌كى داخراوه‌وه.
زۆرێك له توركه‌كان كه ده‌نگیان به هه‌ده‌په دابوو له هه‌ده‌په دووركه‌وتنه
به‌هۆى په‌یوه‌ندى گریمانه‌كراوى هه‌ده‌پ به
په‌كه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شه‌ڕ. به‌دڵنیایه‌وه، ئه‌گه‌رچى هه‌ده‌په
به‌رده‌وامه له جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر تێڕوانینێكى تورك سه‌نته‌رى و پشتگیرى بۆ
چاره‌سه‌رى ئاشتى كێشه‌ى كورد، به‌ڵام ناتوانێت خۆى له په‌كه‌كه دابڕێت به ته‌واوه‌تى،
له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى وه‌ك به‌شێك له حه‌ره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردى ده‌بینێت و ئه‌گه‌رى
هه‌یه پاڵپشتى ده‌نگده‌رانى كورد له ده‌ست بدات ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكات. به‌م هۆیه‌شه‌وه،
پێویسته هاوسه‌نگیه‌ك ڕابگرێت له‌نێوان ڕاكێشانى سه‌ره‌نجى توركه لیبڕاڵه‌كان به‌لاى
خۆدا له‌گه‌ڵ كوردى ناسیۆنالیسته‌كان.
له‌ده‌رئه‌نجامى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركیاوه له 15 مانگى حه‌وتى
ساڵى 2016دا، ململانێى نێوان حكومه‌تى توركیا‌و بزوتنه‌وى كوردى زیاتر قوڵبۆتوه. حكومه‌ت
ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كردن ده‌ستگیریكردن، له‌وانه‌ش گوڵه‌نیه‌كان
و لیبڕاڵه‌كان و كه‌سانى سه‌ر به په‌كه‌كه‌و هه‌ر كوردێك كه گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرا
په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه بێت. ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى ڕاگواستن ڕاماڵینى
كورد بوو كه له‌مێژووى كوردا له توركیا یه‌كێك بووه له خراپترین هه‌ڵمه‌ته‌كان.
نزیكه‌ى 10.000 مامۆستاى كورد له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌ڵپه‌رسێردران
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ك گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرا كه په‌یوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بێت.
له‌دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ه‌وه، 185 ده‌زگاى ڕاگه‌یاند داخران، زۆرێك له‌وانه
به‌زمانى كوردى بوون. شه‌پۆلى سه‌ركوتكردنه‌كه ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده كورده‌كانیشى
گرته‌وه، له 4 نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 2016دا، هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
و فیگان یوكسیكداغ له‌گه‌ڵ هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانى هه‌ده‌پ به‌تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى
پڕوپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌ستگیركران.
له‌هه‌وڵێكدا بۆ هاوسه‌نگردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه توندوتیژانه‌و بۆ هێوركردنه‌وه‌ى
دانیشتوانى كورد، سه‌رۆك وه‌زیران بیناڵى یه‌ڵدرم له مانگى سێپته‌مبه‌رى ساڵى
2016دا ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ت 2.6 ملیار دۆلار سه‌رف ده‌كات بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ى
زۆرنى زیان لێكه‌وتووى باشورى توركیا به‌هۆى جه‌نگه‌كه‌وه، كه ئه‌وه‌ش پیلانى دروستكردنى
67.000 شوقه‌و، نه‌خۆشخانه‌و كارگه‌و یاریگاى وه‌رزشى و بنكه‌ى پۆلیسى له خۆده‌گرت.
كورده‌كان به‌گومانن كه ئه‌م به‌ڵینانه جێبه‌جێبكرێن.
هاوڵاتیه‌كى كورد باس له دۆخه‌كه ده‌كات به‌م شێوه‌یه: " زۆرێك
له حكومه‌ته‌كانى توركیا توندوتیژییان تاقى كرده‌وه. لادێكانیان وێران كردین، دارستانه‌كانیان
سووتانین. ئێستاش شاره‌كانمان وێران ده‌كرێت. دیالۆگ تاكه ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى
كێشه‌كان. ئه‌رۆدگان ده‌تونێت به‌یه‌ك ڕسته كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنێت". به‌ڵام
ئه‌ردۆگان سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌و پێویستى به پشتگیرى ناسیۆنالیسته توركه‌كانه كه له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه نوێنه‌رایه‌تى
ده‌كرێن بۆ به‌رنامه‌كه‌ى كه خه‌ونى پێوه ده‌بینێت كه ئه‌ویش گۆڕینى سیستمه‌كه‌یه
له په‌رلمانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى.
كورده نادیاره‌كانى ئێران
كورده‌كانى ئێران دژ به‌یه‌كیه‌ك پێشان ده‌ده‌ن: ئه‌وان پێشه‌واو سه‌رده‌سته‌بوون
له دروستكردنى ده‌وڵه‌ت و دورستكردنى نه‌ته‌وه‌دا، به‌ڵام له له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى
بیست و یه‌كه‌مینه‌وه ئه‌وان له‌دواى به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستانه‌وه بوونه‌وه. ئه‌وه
له ئێران بوو كه كۆمارى كوردستان، مه به كۆمارى مه‌هاباد ناسراوه، له‌ساڵى
1946 دا دروستبوو. ئه‌گه‌رچى ته‌مه‌نى كۆماره‌كه كه‌متر بوو له‌ساڵێك، به‌ڵام ئه‌م
كۆماره ساوایه بۆ هه‌موو كورده‌كان مۆدێلێكى گرنگى به‌میرات به‌جێهێشت كه ئیداره‌ى
كوردى و به‌كارهێنانانى ئازادانه‌ى زمانى كوردى و كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه به‌ڕووى ژنانداو
به‌كارهێنانى ئازادانه‌ى سومبوڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى وه‌كو ئاڵا‌و سروده‌كان له خۆده‌گرت.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه، له‌كاتێكدا كه كوردى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى تر‌ى كوردستان
له پرۆسه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خود به‌ڕێوبه‌رى خۆیاندا، به‌ڵام كوردانى ئێران
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بێده‌نگ و كپن و كه‌مترین ئاماده‌ییان هه‌ی له‌سه‌ر ساحه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى.
ته‌فسیكردن و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م لاوازییه
دوو ڕووانگه‌ى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت یه‌كه‌مینیان بریتیه‌له
كێشه‌ی به‌رده‌وامه‌وه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی و دووه‌مینیشیان بریتیه‌له سیاسه‌ته‌كانى
ڕژێمه جیاوازه‌كانى ئێران. له‌ئێران، ناسنامه‌ى كوردى ناسنامه‌یه‌كى دابه‌شبوو ناڕوونه
یان تێكه‌ڵبووه به ناسنامه‌ى ئێرانى. له‌ڕووى مێژووییه‌وه، ناسنامه‌ى كوردى كه‌متر
به‌ره‌و پێشچوونى به‌خۆه‌وه بینیه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیمراتۆرییه‌تى فارسی‌دا وه‌ك
له‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ى كه ناسنامه‌ى كوردى له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیمراتۆرییه‌تى
عوسمانی‌دا به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه، ئیمراتۆرییه‌تى سه‌فه‌وییه‌كان
میرنشینه كوردییه‌كانى له‌ناوبردوه‌و سووربووه له‌سه‌ر مه‌ركه‌زیی بوون و به شیعه‌كردن.
كوردانى ئێران ئه‌گه‌رچى ناكۆییه‌كى ناسنامه‌ییان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى
مه‌ركه‌زى له‌تاران. له‌ڕووى نه‌ژادییه‌وه، ئه‌گه‌رچى كوردانى ئێران هه‌ندێك لێكچوونى
دیاریكراویان هه‌یه‌ل له‌گه‌ڵ فارسه‌كاندا، به‌ڵام كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیایه له‌فارس. سه‌باره‌ت به مه‌یلى ئیانى كورد، زۆرینه‌ى
كوردى ئێران سوننه مه‌زهه‌بن، كه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه زیاتر دایبڕانوون له حكومه‌تى
مه‌ركه‌زى تاران. به‌مه به‌تایبه‌ت ڕاسته بۆ كۆمارى ئیسلامى، كه ئاینى شیعه‌ى ئیسلامى
به ئاینى فه‌رمى ده‌زانێت و ڕێبازى شیعه‌ى ڕادیكاڵى بۆ ماوه‌ى چوار ده‌یه‌یه ئایدۆلۆجیای
ده‌وڵه‌ته.
ئه‌گه‌رچى، گرووپێكى به‌رچاوى كورد له ئێران هه‌ن كه شیعه مه‌زهه‌بن،
به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى تره‌وه، كه كورد تێدا به‌زۆرى موسوڵمانى سوننین. ئه‌م
دابه‌شبوونه ئاینیه وایكردوه قورس بێت بۆ بزاوتى نه‌ته‌وه‌یی كوردى كه ته‌واوى
كورده‌كان كۆبكاته‌ووه له‌سه‌ر بنه‌ماى عه‌لمانیه‌تى هاوچه‌رخ.
له‌ڕووى سیاسیه‌وه، پێده‌چێت بزوتنه‌وه‌ى كوردى به‌ته‌واوه‌تى نه‌گه‌ڕابێته‌وه
بارى ئاسایی خۆى له ئه‌زموونى كۆمارى مه‌هاباده‌وه. له‌دواى ڕووخانى كۆمارى مه‌هاباد،
دیارترین ڕێكخراوى سیاسى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران بووه، كه تاڕاده‌یه‌كى
زۆر له‌ناوچووه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه ماون پێویست بوو به‌نهێنى كاربكه‌ن. له‌و كاته
به‌دواوه، ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵبه‌زوو دابه‌زى زۆر بۆته‌وه له ژیانى سیاسی خۆیدا. پارتى
نوێ به‌ده‌ركه‌وتن له ساڵى 2016دا، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵه‌و پژاك و پاك، به‌ڵام هیچ كام
له‌وانى نه‌یان توانیه‌وه خه‌ڵكى ئێران له
ده‌ورى خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران و كۆمه‌ڵه ڕووبه‌ڕووى دابه‌شبوون و
په‌رتبوونى درێژخایه‌ن بوونه‌وه. هه‌موو پارته‌كان به‌نهێنى كارده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌كانیان په‌یوه‌ندییه‌كى توند‌و تۆڵ نیه‌و زۆر
جاریش مه‌ترسیداره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ر هه‌موویان باره‌گاو بنكه‌یان له‌ناو هه‌رێمى
كوردستانى عێراقدا هه‌یه، كه ئازادى جوڵانه‌وه‌یانى سنورداركردووه له ئێران به‌هۆى
په‌یوه‌ندییه له مێژیینه‌كانى نێوان كوردانى عێراق و ده‌وڵه‌تى ئێران.
به‌پێچه‌وانه‌ى برا كورده‌كانیان له به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستانى گه‌وره،
كه له‌م دواییانه‌دا توانیان خۆیان بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانى، كوردانى ئێران تا
ئاستێكى زۆر شاراوه‌و كپن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یان توانیه‌وه پاڵپشتیه‌كى دیارى
وڵاتانى هه‌رێمى نێوده‌وڵه‌تى بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه پارادۆكس و دژبه‌یه‌كیه‌كه. تاوه‌كو هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكانى سه‌ر
ئێران له مانگى یه‌كى ساڵى 2016دا، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى
ده‌وڵه‌تێكى خوازراو نه‌بوو، كه ئه‌مه ده‌یتوانى پاڵنه‌رێك بێت بۆ ده‌عمكردنى و پشتگیریكردنى گرووپه
كوردیه ئۆپۆزسیۆنه‌كان. به‌ڵام، وه‌ها سیاسه‌تێك شكتى هێنا بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته واقع-
هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و گرووپانه‌ى كه ده‌بوو ئه‌مایان بكردایه وا داده‌نرێت كه
زۆر له‌وه لاوازتربوون كه بتوانن حكومه‌تى ئیسلامى له‌سه‌ر كارلابه‌رن، هه‌میش له‌ترسى
تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به‌پێى تێڕوانینى چاودێرێكى كورد
" ڕۆژئاوا، له ده‌یه‌ى ڕابردودا، ئه‌و له‌ویاتى سه‌ره‌كى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى
ئێران بوو، به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ئازادى ته‌واوى به‌خشى به ئێران بۆ گرتنه به‌رى
ڕێوشوێنى سه‌ركوتكه‌رى توند له‌دژى چالاكوانه كورده‌كان، به ڕاده‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت
ڕێگه به كه‌مپه‌ینه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان نادرێت.
سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى ئێرانى یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتن له دۆخى
كوردانى ئه‌و وڵاته. له‌سه‌رانسه‌رى مێژووى هاوچه‌رخدا، حكومه‌ته‌كانى ئێران هه‌وڵیانداوه
كه بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌ركوتبكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆر له سیاسه‌ته‌كانى
ده‌وڵه‌تانیترى ناوچه‌كه چووه كه خاوه‌نى پێكهاته‌ى كوردى بوون، له‌و سیاسه‌تانه‌ش
تواندنه‌وه‌ى به‌زۆرو نكوڵیكردن له ناسنامه‌ى كوردى و تۆقاندنى دانیشتوانى كوردى.
به‌ڵام ئێرانیه‌كان زۆر تایبه‌تن له كوشتنى سه‌ركرده به‌هێزه‌كانى كورد به‌شێوه‌یه‌كى
سیستماتیكى، ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌ر ئه‌ساى ئه‌و گریمانه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر كه ده‌ڵێت
بزوتنه‌وه‌یه‌كى بێ سه‌ركرده ماوه‌یه‌كى دووروودرێژى ده‌وێت تاوه‌كو خۆى ڕێك ده‌خاته‌وه.
ئه‌م لۆژیكه وه‌حشیگه‌رییه سه‌ركه‌وتووبووه. تیرۆركردنى سه‌ركرده‌كانى
وه‌ك ئیسماعیل سمكۆ، قازى موحه‌مه‌د، سه‌رۆكى كۆمارى مه‌هه‌باد، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو،
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. ئه‌م تیرۆركردنانه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورد له نه‌وه‌ى
جیاوازدا كاریگه‌رى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردى به‌گشى.
تاڕاده‌یه‌ك، حكومه‌ته‌كانى تر‌ى سێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى تر كه كورد تێدا نیشته‌جێیه هه‌م
سیاسه‌تیكى كه‌متر یه‌كانگیرو به‌رده‌وامبووه‌و هه‌میش كه‌متر سه‌ركه‌وتوو بووه له
جێبه‌جێكردنى وه‌ها پیلانێكى ماكیاڤیلانه.
كۆمارى ئیسلامى هه‌وڵى لاوازركردنى بزوتنه‌وى كوردى دا له‌ڕێگه‌ى سه‌ره‌نج
ڕاكیشانى كورده‌ه شیعه مه‌زهه‌به‌كانى ئێرانه‌وه ئه‌وانه‌ى كه كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیان
له ئێران بوو. له‌ڕیگه‌ى به‌رده‌وام به‌گوێدادانى ناسنامه ئاینیه‌كه‌یاندا كه ئه‌وان
شیعه مه‌زهه‌بن و هه‌رووها له‌رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى
ستراتیجى باوى په‌رتكه‌و زاڵبه، حكومه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئێران توانیان شیعه
كورده‌كان له بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد
دابڕێنن. هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئێرانى هه‌وڵیدا یاریه‌كى دیمۆگرافیانه‌ش بكات له‌ڕێگه‌ى
هێنانى كورده شیعه مه‌زهه‌به‌كانه‌وه بۆ ناوچه كوردییه‌كان یان له‌ڕێگه‌ى به شیعه‌كردنى
گه‌نجه كورده‌كانه‌وه. پێگه‌و ئاستى بچووكى كورده سوننه مه‌زهه‌به‌كان كاریگه‌رییه‌كى
خراپى هه‌بوو له‌سه‌ر داستڕاگه‌یشتنى ئه‌وان به فرسه‌تى خوێندن و پۆسته‌كانى نێو دامه‌زراوه‌كانى
ده‌وڵه‌ت، به‌شدارییانى له سیاسه‌تى نیشتمانى و سیاسه‌تى لۆكاڵیدا قورس كرد.
له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه، كۆمارى ئیسلامى ئێران ته‌نانه‌ت زۆر توندڕه
و هجومیتربوو له‌به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ى نیشتمانىكوردا وه‌ك له هاوتاكانى. خۆمه‌ینى
هه‌تا ئه‌و ئاسته ڕۆیشت كه جیهادى له دژى كورد له مانگى ئابى ساڵى 1979دا ڕاگه‌یاند،
مۆركێكى ئاینى به په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌خشى. خراپترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له سه‌روبه‌ندى
دوو ساڵى یه‌كه‌مى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا بوو (له‌ساڵى 1979-1980)، له‌و كاته‌دا نزیكه‌ى
10.000 كورد كوژران هه‌م به‌هۆى شه‌ڕه‌كه‌وه‌و هه‌میش له‌و قه‌تڵ و عامه‌ى كه له‌لایه‌ن
ڕژێمه‌وه گیرایه‌به‌ر بۆ تۆقاندن و ترساندنى دانیشتوانه كوردییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى چۆكیان
پێدابدات كه ملكه‌چبن. له‌ساڵى 1983دا، ڕژێم سه‌ركه‌وتوو بوو له له‌ناوبردنى جوڵانه‌وه‌ى
كوردا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا سه‌رقاڵبوو به‌شه‌ڕى عێراقه‌وه. له سێ ده‌یه‌ى
ڕابردودا، كورده‌كان چه‌ندین هه‌وڵى دووباره‌یان دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕژێم به‌ڵام
هه‌میشه شكستیان هێنا.
سه‌ركه‌وتنى ڕ‌ژێمى ئێرانى له سه‌ركوتكردنى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی
كوردا ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌حشیگه‌رییه
ناوخۆیییه‌كه‌ى و مامه‌ڵه‌ى توندى به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆى توانایه‌وه بوو
به گه‌مه‌كردن یاریكردن به كارتى خارجى كوردییه‌وه. ئێران یه‌كه‌مین وڵاته له‌و
چوار وڵاته‌ى كه كوردى تێدا نیشته‌جێیه كه ئه‌مه‌ى كردبێت. حكومه‌ته‌كانى ئێران
هاوكارییان پێشكه‌ش به كوردانى عێرق كردوه
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى وایان لێبكات كه پشت به تاران ببه‌ستن:
دووه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى هانیان بدات كه له دژى دوژمنه‌كه‌ى ئێران بجه‌نگن، به‌تایبه‌تى
ده‌وڵه‌تى عێراقى، سێهه‌م بۆ ئه‌وه‌ى دووریابخاته‌وه له‌وه‌ى كه هاوكارى كوردانى
ئێرانبكه‌ن- یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن ئه‌گه‌ر پێویست بوو. ئه‌م پاڵپشتیه،
كه‌له سه‌ره‌تاى ساڵانى 1960كاندا ده‌ستى پێكرد تاوه‌مو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه،
ئه‌مه‌ش خۆى بۆخۆى یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى لاوازى حه‌ره‌كه‌ى كوردى له ئێران.
دوو گۆڕاوى پێچه‌وانه وا ده‌كه‌ن كه داهاتووى جوڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی
كورد له ئێران تا ئاو په‌ڕى ئاست به ناڕوونى بمێنێته‌وه: له‌لایه‌كه‌وه، هێماو
ئاماژه‌ى په‌راوێزخستنى به‌رچاوى كور ده‌بینرێت له حكومه‌تى ئێران‌دا. به‌ڵام له‌لایه‌كى
تره‌وه، هه‌ڵگرتنى سزاكان له‌سه‌ر ئێران له مانگى یه‌كى ساڵى 2016دا تواناى كاریه‌تى كوردى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێرانى لاوازتر
كرد كه خۆى له پێشتریشدا هه‌رلاوازبوو.
له‌كۆتایی ساڵانى 1990كاندا، شیعه كورده‌كانى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى
ناسنامه‌كه‌یان به‌سیاسیكرا، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشانیاندا له دژى حكومه‌تى ئیسلامى و جه‌ختكردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر ناسنامه‌ى كوردى. له مانگى شه‌شى ساڵى 2009دا، كورده شیعه مه‌زهه‌به‌كان
له " شۆڕشى سه‌وزدا " ڕۆڵیان هه‌بوو،
كه دژایه‌تى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادییان ده‌كرد كه بیروبۆچوونى جیاوازى
له‌سه‌ر هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى ئێران‌دا. ئه‌م گۆڕانكاریه ده‌شێت
بۆ چه‌ند هۆكارێك بگه‌ڕێنرێته‌وه: یه‌كه‌م، قه‌یرانى ئابوورى له ئێران، كه تواناى
حكومه‌تى سنوردار كرد له‌وه‌ى بتوانێت نیازپاكى كورد به‌ده‌ستبهێنێت له‌ڕێگه‌ى ده‌سكه‌وتى
ماددیه‌وه. دووه‌مینیان، میدیاى نوێ، كه شه‌پۆلى ناسیۆنالیزمى كوردى له چیاكانه‌وه
گواسته‌وه بۆ گه‌نجانى كوردى ئێران. كۆتا خاڵ، پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونه‌كانى
كورد بوو له‌به‌شه‌كانیترى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌سوریا.
له‌سه‌ر ئاستى ڕێكخراوه‌یی، پارتێكى نوێ، پارتى ژیانى ئازادى كوردستان،
كه به پژاك ناسراوه، له‌ساڵى 2004دا دامه‌زرا. پژاك لقێكه له په‌كه‌كه. باره‌گاكانى
له چیاى قه‌ندیله له سنورى هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا، توانى سه‌ره‌نجى جیهانى به‌لاى
خۆیدا ڕابكێشێت له‌ڕێگه‌ى چالاكیه پارتیزانیه‌كانیه‌وه له‌دژى ڕ‌ژێمى ئێران. وه‌ك
په‌كه‌كه، هه‌ڵگرى ئایدۆلۆجیایه‌كى نه‌ته‌وه‌یی چه‌پى ئیگالیتاریانه (له‌ڕووى جێنده‌رییه‌وه)،
كه ئه‌ڤیندار ڕیناس، هاوسه‌رۆكى حزبه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان حاجى ئه‌حمه‌دى.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا پژاك له‌لایه‌ن ولایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه هاوكارى كراوه به‌هۆى چالاكیه‌كانى له‌دژى كۆمارى ئیسلامى
ئێران.
له‌مانگى ئابى ساڵى 2012دا، پژاك و كۆمه‌ڵه، .....ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكردن
و دواواى ڕووخانى حكومه‌تى ئیسلامى ئێران و دامه‌زراندنى سیستمێكى فیدڕاڵیان له ئێران
و جیاكردنه‌وه‌ى ئاینیان له ده‌وڵه‌ت ده‌كرد. دووساڵ دواتر، ئه‌و دوو پارته كێبڕكێكارى
یه‌كتر، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى عێراق و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران ده‌ستیان
به گفتوگۆكردن كرد له‌سه‌ر دووباره ڕێكخستنه‌وه‌و داڕشتنى سیاسه‌تێكى باو له‌به‌رامبه‌ر
حكومه‌تى ئێران‌دا. تا ئێستا هیچ شتێك له‌و باره‌وه‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌وه‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
گرنگه ئه‌وه وه‌بیر بهێنینه‌وه كه كوردانى ئێران له‌ڕووى ژماره‌ى
ته‌واوه‌وه، له‌كوردانى عێراق ژماره‌یان زیاتره‌و وه زۆریش له كوردانى سوریا زۆر
ترن. هه‌روه‌ها توانایه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌ڕووى مه‌عریفى و زانستیه‌وه، به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌مه زۆرى ژمارى ڕوناكبیرانى كوردى ئێرانه
له دایه‌سپۆرا. زۆرێك له‌وان چالاكن له جوڵانه‌وه‌ى نیشتیمانى كوردا، په‌یوه‌ندى
ڕێكخراوه‌یی گه‌وره بۆ بزوتنه‌وه‌ى نیشتیمانى كوردى به‌جێده‌گه‌یه‌نن له جیهانى ده‌ره‌وه‌دا.
ئه‌گه‌رچى، ئه‌م پێشكه‌وتنانه كۆتاییان پێهێنرا، به‌هۆى به‌هێزبوونى
كۆمارى ئیسلامیه‌وه له هه‌مان كاتدا. ئه‌گه‌ر پارته كوردییه‌كانى ئێران هیواى ئه‌وه‌یان
خواستبێت كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشتیگرییان ده‌كات، هاوشێوه‌ى ئه‌و پشتگیرییه‌ى
كه پێشكه‌ش به كوردانى عێراقى كرد وه تاڕاده‌یه‌كیش كوردانى سوریا، هه‌ڵگرتنى سزاكان
له‌سه‌ر ئێران ئه‌و خۆزگه‌و ئاواتانه‌ى له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكیشا.
ئێران بووه به‌خاوه‌نى هه‌ژموون له ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ بوونى كاریگه‌رییه‌كى
به‌رچاو نه‌ك له‌سه‌ر یان له‌نێو شیعه‌دا به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه له‌ناو كوردانى عێراقیشدا.
تاران به‌دڵنیاییه‌وه ته‌واوى هه‌وڵى خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌كارهێنانى كوردانى عێراق
بۆ زیاتر سه‌ركوتكردنى براكانیان له ئێران. له‌مه‌ش زیاتر، جگه له پاك، كه به
شه‌سه‌ت چه‌كدارییه‌وه له دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلام ده‌جه‌نگێت له هه‌رێمى كوردستانى
عێراق، پارته كوردییه‌كانى ئێران ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ش ناگێڕن. ئه‌گه‌ر ڕاست بێت یان
هه‌ڵه، حكومه‌تى ئێرانى وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌به‌رامبه‌ر داعشدا ده‌بینرێت.
ڕ‌ژێمى ئێرانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پێگه‌و مه‌كانه‌تى خۆى به‌هێز كرده‌وه
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا، وایكردوه كه خه‌ونى به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه
نه‌ته‌وه‌یه‌كانى كورد قورس بێت به‌دیبهێنرێن. ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا ته‌واوى پارته
كوردییه‌كان كه به‌نهێنى له ئێران كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى پاڵپشتیه‌كى جه‌ماوه‌رى
كه‌م له‌نێو دانیشتوانى خۆیاندا، وا ده‌كات كه دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وى كۆمارى مه‌هاباد
وه‌ك هیوایه‌كى دوور ببینرێت. هێشتا، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگاته ئێران، كوردانى ئه‌و
وڵاته له‌وانه‌یه پێشه‌نگبن بۆ گۆڕانكارى به‌هۆى سه‌ركوتكردنیان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی
كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا، هه‌روه‌ها به‌هۆى كارى ده‌سته‌جه‌معیان له‌گه‌ڵ كوردانى به‌شه‌كانى
تر‌ى كوردستاندا‌و، له‌گه‌ڵ په‌رۆشى نه‌ته‌وایه‌تى نێو ڕێكخراوه كوردییه‌كاندا له ڕه‌وندى
كوردیدا. ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌ك هه‌بێت كه چاوى لێبكرێت له ئه‌زمونى كۆمارى مه‌هاباده‌وه،
ئه‌وه كاتێكه باردوخه سیاسیه خوازراوه‌كان خۆیان به‌ده‌رده‌خه‌ن، حه‌ره‌كه‌ى نیشتیمانى
كوردى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌و دره‌فه‌ته زۆر به‌خێرایی بقۆزیته‌وه.
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى: به‌دبه‌ختیه‌ك كه ده‌رفه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا پێیه
ئه‌و بۆشایه‌ى كه ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان له عێراق و سوریا به‌جێانهێشت
بووه هۆى ده‌كه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین ئاكته‌رى نا ده‌وڵه‌تى، دیارترین ئه‌و
ئاكته‌رانه‌ش بزووتنه‌وه كوردییه‌كان و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوون. زۆر به‌خێرایی بوون
به نه‌یارى سه‌ره‌كى له جه‌نگی مان و نه‌ماندا. پێكه‌وه، كورده‌كان و ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى عه‌رشى ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق و سوریایان هه‌ژاند، سنوره نێوده‌وڵه‌تیه
اعتراف پێكراوه‌كانیانى عێراق و سوریایان كاڵكرده‌وه، ڕێككه‌وتنامه‌ى سایكسپیكۆتیان
خسته ژێر پرسیاره‌وه كه له‌ڕێگه‌وه نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كێشرا.
به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌دائى كورده‌كان و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ساڵى
2014دا لێكچوون پێشانده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ندین جیاوازى گه‌وره‌دا. له‌زۆر ڕووه‌وه،
پێشكه‌وتنه‌كانى ناوچه كوردییه‌كانى سوریا‌و عێراق له‌و پێشكه‌وتنانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى
ده‌ژن له به‌شێكى زۆر له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستیدا، به‌ڵام به‌ره‌و پێشچوونه‌كانى
كورد به‌ره‌وپێشچوونى مه‌ترسیدار نین. هه‌م كیانه كوردییه‌كان و هه‌میش ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى به‌خیرایی ده‌سیتان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌ى نوێ‌دا، سنوره ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كاڵكرده‌وه،
ئیداره‌ى نوێیان دورستكرد، سه‌ره‌نجى چه‌كدارانى خۆبه‌خشیان له‌ده‌ره‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌ندامانى
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیان كۆكرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنه‌كانیان. جه‌نگى
كورده‌كان و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى جه‌نگێكى خوێناوى و توندوتیژبوو له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
هه‌ردوولا هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات و هێزو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان
ده‌دا له هه‌مان ناوچه‌دا: له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نى ئایدۆلۆجیاو دنیابینى
جیاوازبوون: كۆتا خاڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یان ویست كیانێكى به‌هێز دروست
بكه‌ن له‌سه‌ر دار‌و په‌رتوى ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه كۆنه‌كاندا.
ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان هه‌وڵێك بووبن بۆ بونیاتنانى نه‌ته‌وه،
ئه‌وا جه‌نگى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و كورده‌كان وه‌ها ڕۆڵێكى گیڕاوه بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد.
له‌ڕاستیدا، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كاریگه‌رییه‌كى پێچه‌وانه‌ى له‌سه‌ر كورد هه‌بووه، بووه هۆى گه‌شانه‌وه‌ى هه‌مه‌ئاهه‌نگى و نیشتیمان
په‌ره‌وه‌رى له‌نێو سه‌ركردایه‌تى و دانیشتوانه كوردییه‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان.
هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ى دروستكردنى نه‌ته‌وه‌ى له‌ڕۆژئاواو
له هه‌رێمى كوردستان عێراقدا خێراتركرد، به‌تایبه‌تى
به‌له‌به‌رچاوگرتنى دروستكردنى سوپایه‌كى یه‌كگرتوو و به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى نوێ. له‌هه‌مان
كاتیش‌دا، دسكۆرسى ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه له‌ناو چوار ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى
به‌رچاو به‌ره لاوازى ڕۆشت، ده‌رفه‌تى دروستكرد بۆ گوتارى كوردى و په‌یامى تایبه‌ت
به كورد.
به‌گشتى، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى له‌سه‌ر كورد هه‌بووه.
داگیكردنى به‌شێك له خاكى عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه له هاوینى ساڵى 2014دا پاڵى
به پێشمه‌رگه‌وه نا ده‌سه‌ڵاتى خۆیان فراوانبكه‌ن به‌سه‌ر ناوچه ستراتیجیه‌كاندا
كه نه‌وتیان تێدایه- به‌اتایبه‌تى، كه‌ركوك، كه كورده‌كان وه‌ك قودسى خۆیان سه‌یرى
ده‌كه‌ن. له‌سوریاش، به‌هه‌مان شێوه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌په‌گه‌و ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ قه‌واره كوردییه‌كه
كه ده‌سكه‌وتى سه‌ربازى و سیاسى به‌ده‌ست بهێنێت، ڕێگه‌ى بۆ خۆشكرد كه زۆر زیاتر‌و
باشتر له دووژمنه‌كه‌ى خۆى پێشان. جه‌نگه بووه هۆى باشتركردنى و به‌هێزكردنى ناسۆنالیزمى
نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوكارى و پشت به‌یه‌كبه‌ستنى چڕوپر له‌نێو هه‌موو كورده‌كاندا: حكومه‌ته‌كانى
عێراق و سوریاى ناچاركرد كه هێز بخه‌نه پاڵ ئه‌وان له‌به‌ر هۆكارى تاكتیكى، یارمه‌تى
به‌نێو ده‌وڵه‌تى كردنى پڕسه‌كه‌یانى دا.
دیوى دووه‌مى جه‌نگه ئه‌وه‌یه كه‌وا تێچوویه‌كى زۆرى هه‌بووه‌و ئه‌شێت
ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌و دووكیانه له دوورمه‌ودادا بخاته ژێر مه‌ترسیه‌وه. له‌ڕووى
زیانى مرۆییه‌وه، له‌هاوینى ساڵى 2016دا، هه‌رێمى كوردستانى عێراق 1.466 كورژاو و
8.610 بریندارى هه‌بوو. ڕێژه‌كه له‌نێو هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده زۆر له‌وه
زیاتره. به‌پێى ته‌له‌فیزیۆنى ڕۆژئاوا، له‌كۆتایی ساڵى 2015، 1.722 كه‌س ته‌نها لاله پارێزگاى حه‌سه‌كه كوژراون.
له‌سه‌ر ئاستى سۆسیۆ ئابوورى، جه‌نگه‌كه جه‌نگێكى كاره‌ساتباراوى بووه
بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق. دواى ده‌یه‌یه‌ك له بوژانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوون، هه‌رێمه‌كه
ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئابوورى توند بۆته‌وه به‌هۆى كۆمه‌ڵێك هۆكاری وابه‌سته‌ى یه‌كترى،
له‌و هۆكارانه‌ش: پێویستى ئیداره‌دانى 2 ملیۆن ئاواره، تێچوویه‌كى زه‌به‌لاحى بوارى
سه‌ربازى، داته‌پینى نرخى نه‌وت، ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، كه ڕه‌تى كرده‌وه
به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت، كێشه‌كانى گه‌نده‌ڵى
و خراپ ئیداره‌دان. قه‌یرانى ئابوورى زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره‌بوو كه زۆرێك له خه‌ڵكى
یان ئه‌وه‌تا بێكارن یان موچه‌ى مانگانه‌یان وه‌رناكرن. ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆى خۆپیشاندانى
به‌رده‌وام و ناكۆى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌ره‌یه‌ك و یه‌كێتی نیشتیمانى
كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌ره‌كه تر. كاڵبوونه‌وه‌ى سنوره‌كان له‌نێوان
به‌شه جیاوازه‌كانى كوردستاندا به‌هه‌مان شێوه كێبڕكێ و ململانێیكانى توندتر كردۆته‌وه.
هه‌وڵدان بۆ هێز له نێوان پارتى و په‌كه‌كه‌داو/په‌یه‌ده‌دا گه‌یشتۆته لوتكه، به‌هه‌مان
شێوه‌ى ململانێى ئایۆدۆلۆجیایان له‌سه‌ر هه‌یكه‌لى سیاسى داهاتوو، پارتى پتشگیرى له
ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده داكۆكى له ئۆتۆنۆمى ده‌كه‌ن. له‌هه‌مان
كاتیش‌دا، جه‌نگى دژ به داعش تۆوى ناكۆكى و پێكدادانى له‌نێوان كورد و حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كاندا
چاندوه، به‌له‌به‌رچاوگرتنى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكى له‌سه‌ره‌كان، له سوریاش،
له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى ئۆتۆنۆمى كوردى. هیچ گره‌نتییه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌شدارى
سه‌ره‌كى كورد له جه‌نگى جیهادییه‌كاندا پاڵپشتى و پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كورد ده‌هێنێته
كایه‌وه كه پێویستیانه بۆ پێشخستنى دۆزه سیاسییه‌كه‌یان.
ڕۆڵى ناڕوونى ڕۆڵگێڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
له‌سه‌رانسه‌رى مێژووى هاوچه‌رخدا، ڕۆڵگێڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كوردیان
وه‌ك ئامڕاز به‌كارهێناوه له جه‌نگه‌كانیاندا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. به‌ڵام،
هیچ كام له‌و زلهێزانه ئاماده‌نه‌بوون كه پشتگیرى له كورد بكه‌ن له هه‌وڵدان و
خه‌باتیاندا بۆ مافه سیاسى و كلتورییه‌كانیاندا، چى جاى بگات به‌وه‌ى كه پشتگیرى
له سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ن. وه‌ك یاسایه‌ك، هه‌ركاتێك كه ئه‌م هێزانه فشارییان لێكراوه،
یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵبژاردووه‌و پشتگیری‌یان له حكومه‌ته ناوه‌ندییه‌كان
كردوه نه‌ك پشتكیرى له پڕۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی كوردى.
بۆنموونه، دواى ئه‌وه‌ى كه كورد به‌ڵینى ده‌وڵه‌تێك یان ئۆتۆنۆمى پێده‌درێت
له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاى گه‌وره‌وه، به‌ریتانیا
له به‌ڵێنه‌كه‌ى پاشگه‌زبۆیۆیه‌وه. یه‌كێتى سۆڤیه‌ت پشتى له كۆمارى مه‌هه‌باد كرد
له‌ساڵى 1946 ئه‌و كاته‌ى كه زانى چیتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ناكات. ولایه‌ته
یه‌كگترووه‌كانىئه‌مریكاش هه‌مان شتى كرد له‌ساڵى 1975، كاتێك كه پشتى كرده كورده‌كانى
عێراقى و به‌جێى هێشتن بۆ ڕه‌حمه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراقى و شا. ئایا ئه‌م شێوازه هێشتا
ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى؟
ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه له ده‌سكه‌وته خێراكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و كاره
وه‌حشیگه‌ره‌كانیه‌وه كه‌وته‌وه بووه هۆى گۆڕانكارییه‌كى گرنگ له هه‌ڵویستى كۆمه‌ڵگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ڕ‌وژئاواو یارمه‌تى به‌هێزبوونى
پێگه‌ى كوردى دا له‌سه‌ر ئاستى جیهان. چه‌كداره كوردییه‌كان له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا
وه‌ك دیوارێكى به‌رگرى له‌به‌رامبه‌ر هێرشى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا سه‌یرده‌كران، نه‌ك
ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌لكو له ته‌واوى جیهاندا. هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى
به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، نه‌یان ویست هێزى خۆیان ڕاه‌وانه‌ى شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، پشتگیرى
كوردی‌یان كرد وه‌ك دۆستێكى به متمانه‌و به‌هێز كه ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه بۆ ئه‌وان
بگێڕێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌دواى سه‌رده‌مى سه‌دام، هه‌رێمى كوردستانى عێراق
سه‌لماندى كه ناوچه‌یه‌كى ئارام و میانڕه‌و و لێبورده‌یه له ناوچه‌كه‌دا. به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ى عێراق. ئه‌و ڕاستیه‌ى كه ئه‌مه
پشتڕاست ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌ساڵى 2003 جه‌نگى عێراقه‌وه 4.486 ئه‌مریكى
له عێراقدا بوونه‌ته قوربانى، به‌ڵام یه‌ك تاكه سه‌ربازى ئه‌مریكى له ناوچه‌ى هه‌رێمى
كوردستان نه‌كوژراوه له‌سه‌ر ده‌ستى كورد. ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ خراپبوونى به‌رده‌وامىدۆخى
به‌غدا، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه بۆچى زۆرێك له وڵاتان نوێنه‌رى دیبلۆماتى له
هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌ك كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌مان وه‌زیفه‌ى سه‌فاره‌تیان هه‌یه ته‌نها به‌ناو نه‌بێت كه ناویان
سه‌فارات نیه.
له‌دواى ڕووخانى به‌رچاوى سوپاى عێراقى، هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانى
پێشمه‌رگه ته‌نها هێزى متمانه پێكرابوون له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع.زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى
ڕۆژئاوا به‌م هۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى چالاك، ئه‌گه‌ر به گومانیشه‌وه بووبێت، ده‌ستیان كرد به پشتگیریكردنى قه‌واره‌ى كوردى.
هه‌مان شتیش ڕاسته بۆ كوردانى ڕۆژئاوا، كه ئازایه‌تى خۆیانیان سه‌لماند له ڕێگرتن
و وه‌ستاندنى پێشڕه‌وییه‌كانى داعش له سوریا. هه‌ردوو قه‌واره كوردییه‌كه له‌ڕێگه‌ى
ئه‌وه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانى ڕه‌سه‌نى ڕۆژئاوا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌گه‌رچى ئه‌م هاوپه‌یمانییه
هاوپه‌یمانییه‌كى ڕاگه‌یه‌نراو نیه.
به‌هۆى دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، هاوپه‌یمانیه‌كه
په‌یمانى پاڵپشتى و پشتگیرى گرنگى به كورد دا له شێوه‌ى هێرشى ئاسمانى دژى بنكه‌و
هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسسلامى، كه به‌بێ ئه‌وه هه‌ولێر له‌وانه‌یه بكه‌وتایه. هێرشه
ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانیه‌كه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له كۆبانێ، به‌هه‌مان شێوه،
زیاتر بوو له هێرشه ئاسمانیه‌كان له عێراق له كۆتایی ساڵى 2014 و یارمه‌تى چه‌كدارانى
كوردى دا كه ئه‌و شاره ئازاد بكه‌ن.
ئه‌و پێداویستى و مه‌شقه سه‌ربازیانه‌ى كه ڕۆژئاوا پێشكه‌ش به هێزه
شه‌ڕكه‌ره كوردییه‌كانى كرد به‌هه‌مان شێوه زۆر گرنگ بوون. بۆنموونه، له‌سه‌رتاى
ساڵى 2015دا، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى دا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له هه‌ولێر
بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیارى ناردنى به‌رپرسانى سه‌ربازى و فڕۆكه‌ى جه‌نگى
دا بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى لۆجستى له‌دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى. له‌مانگى حه‌وتى ساڵى
2016دا، ڕێكه‌واتنێكى فه‌رمى له‌سه‌ر هاوكارى سه‌ربازى له‌نێوان ولایه‌ته یه‌كگرووه‌كان
و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ئیمزا كرا. هه‌ندێك له چاودێران وه‌ك خاڵى وه‌رچه‌رخان له ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌یان
ڕووانى له‌به‌رئه‌وه‌ى دۆستایه‌تیه‌كى دروستكرد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد. هه‌روه‌ها
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕازی بوو به پێدانى 22.2 ملیۆن دۆلار وه‌ك موچه به هێزه‌كانى
پێشمه‌رگه له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى ئابوورى سه‌خت بوو.
ماڵپه‌رى ڕووداو كوردى ڕووداو به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كه وخت ده‌كاته‌وه:
" له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى ئیسلامیه‌وه، هاتووچۆى به‌رده‌وامى
نوێنه‌رایه‌تى مه‌ده‌نى سه‌ربازى له ئاستى سه‌ربازى باڵادا بۆ كوردستان هه‌بووه‌و
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چۆته
قۆناغێكى نوێیه‌وه له دۆستایه‌تى ستراتیجى و تایبه‌ت. وڵاتانى ئه‌وروپیش به‌هه‌مان
شێوه پێداویستى سه‌ربازى و چه‌كیان ڕه‌وانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوه: ئه‌مه
پێده‌چێت گرنگ بێت نه‌ك ته‌نها له‌شه‌ڕى دژ به ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا به‌ڵكو له به‌هێزكردنى
سوپاى نیشتیمانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكى گرنگ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى
سه‌ربه‌خۆى كوردستان له داهاتوودا دروستبكرێت.
هه‌ندێك له سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه‌نده چاو نه‌ترسبوونه سه‌ردانى
هه‌ولێریان كردوه‌و، پاڵپشتى ئه‌خلاقی خۆیانیان پێشانده‌وه‌و، پاڵپشتى ئه‌و چالاكیانه
بوونه له دژى داعش. سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسۆ هۆڵاند، بۆنموونه، له مانگى سێپته‌مبه‌رى
ساڵى 2014دا سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد، كه له‌وێ ڕاگه‌یاند ئه‌و چه‌كانه‌ى كه فه‌ره‌نسا
پێشكه‌ش به كوردى ده‌كات به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه هاوسه‌نگى هێز
ده‌گۆڕێت له شه‌ڕى دژ به چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا. له مانگ دووى ساڵى
2015دا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید، مارگۆت ۆڵسترۆم ڕایگه‌یاند كه كاتى ده‌وڵه‌تى كوردى
هاتووه. " ئێمه وه‌ك پارتى دیموكرسی سۆشیالیستى سیاسه‌تێكى ڕوونمان هه‌یه به‌رامبه‌ر
كه‌یسى فه‌له‌ستین، من حه‌زه‌كه‌م سوید سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆى بگۆڕێت له‌به‌رمبه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا كاتى گونجاوه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى
ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستانه‌وه. ڕاسته‌وخۆ له‌دواى ئه‌وه، ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆك
وه‌زیرانى هه‌نگاریا پشتگیرى خۆى بۆ بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردى ڕاگه‌یاند.
هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگه نوخبه‌ى سیاسى كوردى به هه‌ڵه‌دا بردبێت و واى
لێكردبن كه وابیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌وان بوون به هاوپه‌یمانى زلهێزه‌كان نه‌ك ئه‌وه‌ى
ته‌نها ئامرازێك بن به‌ده‌ستى زلهێزه‌كانه‌وه. ئه‌م هه‌ڵه تێگه‌یشتنه به‌ته‌واوه‌تى
بێ بنه‌مایه نیه. له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، پێده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و لێكچوو هه‌بێت
له‌نێوان كورد‌و هاوپه‌یمانه‌كانیدا. هه‌روه‌ها، له گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌دا، ئه‌و
پشتگیرییه‌ى كه پێشكه‌ش به كورد كرا پشتگیرییه‌كى ئاشكرا‌و ڕاسته‌وخۆ بوو نه‌ك ئه‌وه‌ى
به‌نهێنى پشتگیرى بكرێت. سه‌باره‌ت به كورده‌كان خۆشیان، له ئێستادا وا ده‌ره‌كه‌ون
كه ئاستێكى باڵا له هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزییان هه‌بێت، كه زیاتر وایان لێده‌كات
خه‌بات بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمیه‌كى زیاتر.
به‌ڵام، لایه‌نێكى كه‌متر ئه‌رێنى هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه. سه‌ره‌تا، ئه‌و
پاڵپشتیه سه‌ربازییه‌ى كه پێش كه‌ش به كورد كراوه له ئاستى داواكاریی ئه‌واندا
نه‌بووه‌و پێداویستیه‌كانیانى پڕ نه‌كردۆته‌وه: ئه‌و پاڵپشتیه‌ى پێشكه‌ش به كورد
كراوه چه‌كى قورسى وه‌كو ده‌باه‌و فڕۆكه‌ى له‌خۆ نه‌گرتووه. دووه‌مینیان بریتیه‌له‌وه‌ى،
بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر، هاوكارى سه‌ربازى بۆ پێشمه‌رگه
له‌ڕێگه‌ى به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرا بۆ پێشمه‌رگه، كه به گومان بوو له ناردنى
ئه‌و هاوكارییانه بۆ هه‌رێم. ئه‌مه ڕێگربوو له ئاماده‌كردن و سازدانى پێشمه‌رگه.
له‌سوریا، به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و هاوكارییه‌ى كه ده‌نێردرا زۆر له‌ه‌وه كه‌متر بوو
كه هێزه كوردییه شه‌ڕكه‌ره‌كان پێویستیان بوو.
كاتێك كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى
ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیكى به‌شدارى كوردیان ڤیتۆكرد له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و
دیدارێكى نێوده‌وڵه‌تیدا كه تایبه‌ت بێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجیانه‌ى
كه پێویستن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى یان پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌ر
بۆ قه‌یرانه‌كانى سوریا‌و عێراق. ئایرۆنیكاڵى، ئه‌وه ڕووسیابوو كه زه‌ختى كرد بۆ ئه‌وه‌ى
كه كوردیش به‌شدارى پێبكرێت. له مناسه‌به‌یه‌كدا، به‌رپرسێكى ڕووسی ده‌ڵێت:
"ئه‌وه ڕوونه كه بۆچى كورد به‌شدارى پێناكرێت له كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا
كه ئه‌ویش بۆ هێوركردنه‌وه‌و دڵخشكردنى وڵاتانى هه‌رێمیه، چى پاڵنه‌رو ئامانجێك له
سه‌قامگیركردنى ڕاسته‌قینه‌ى دۆخى سوریا گرنتره. ڕووسیا به ڕوونى مه‌به‌ستى دژایه‌تى
توركیابوو بۆ به‌شدارى پێكردنى كورد له كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
دۆخه‌كه زۆر زیاتر ئاڵۆزبوو به‌هۆى به‌شدارى ڕاسته‌وخۆى وڵاتانى هه‌رێمى
و نێوده‌وڵه‌تى له ململانێ كانى عێراق و سوریادا. گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌واوى ڕووسیا بۆ
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ پاڵپشتى ڕاسته‌وخۆى سه‌ربازى كه له مانگى سێپته‌مبه‌رى
ساڵى 2015ه‌وه پێشكه‌ش به ڕ‌ژێمى لاوازى ئه‌سه‌دى ده‌كات، هاوسه‌نگى هێزى له سوریا
به‌تایبه‌ت و له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى گۆڕى. له‌هه‌مان كاتدا، ڕووسیا به‌هه‌مان شێوه
پشتگرى له یه‌په‌گه كرد، یان لایه‌نى كه‌م چاوپۆچى له پێشڕه‌وییه‌كانى یه‌په‌گه
كرد له جه‌نگه‌كه‌دا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دژ به‌یه‌كه ئه‌شێت له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى
نێوان كریملین و په‌كه‌كه ڕوون بكرێته‌وه. فاكته‌رێكى تر ئه‌وه‌یه كه‌وا ڕووسیا
ده‌یه‌وێت ڕێگه له كورد بگرێت له‌وه‌ى كه به‌ته‌وى ببێت به هاوپه‌یمانى ڕۆژئاوا،
كه ڕێگه خۆشده‌كاتى بۆ دووژمنانى ڕووسیا كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر كوردا.
گۆڕانێكى تر له هه‌ڵویستى ڕووسیادا به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا ڕوویدا له‌دواى ئاسایكردنه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ڕووسیا له پایزى ساڵى 2016دا، كه واى له ڕووسیا كرد چاوپۆشى
بكات له داواكارییه‌كانى به‌شداری پێكردنى كورد له گفتگۆكانى ئاشتیدا له‌سه‌ر ئاستى
نێوده‌وڵه‌تى. سه‌باره‌ت به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌دۆخێكى نادڵنیاییدا،
ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكات له‌نێوان توركیاى هاوپه‌یمانى ناتۆى و هێزه كوردییه شه‌ڕكه‌ره‌كان
له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع له‌هه‌مانكاتیشدا له‌یه‌ك كاتدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تورك و عره‌ب
و كوردیشدا بكات.
ده‌رئه‌نجامى ته‌واوى ئه‌م فاكته‌رانه ئه‌وه‌یه كه جه‌نگى ساردى نێوان
ولایه‌ته یه‌كگترووكانى ڕووسیا جارێكى تر ده‌ستى پێكردۆته‌وه له شێوه‌ى ململانێ
له‌سه‌ر سوریا و عێراق، خاكى كوردیش بووه به به‌شێ له‌و ململانی.
ده‌ستێوه‌ردانى توركیا له سوریا له‌مانگى هه‌شتى ساڵى 2016ه‌وه، وه
سووربوونى بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ له عێراق و له
سوریاشدا له ڕه‌قه، دۆخه ئاڵۆزه كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات له‌ڕِێگه‌ى دووباره زیندوكردنه‌وه‌ى
ململانێ له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ى هه‌رێمایه‌تى له‌گه‌ڵ كێبڕكێكاره مێژوییه‌كه‌ى، ئێران.
هه‌ردوو هێزه عه‌میل و به‌كرێ گیراوه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
هێزه كوردییه‌كان: ئێران میلیشیا شیعه‌كان به‌كارده‌هێنێت " ئه‌ل حه‌شد ئه‌ل
شه‌عبى" بۆ ده‌وره‌دا و ته‌وقدانى پێشڕه‌وییه خێرا كانى پێشمه‌رگه له جه‌نگى
موسڵدا، له‌كاتێكدا توركیاش هێزى سوپاى سوریاى ئازاد به‌كار ده‌هێنێت بۆ ده‌وره‌دان
و ته‌وقدانى یه‌په‌گه له سوریا.
هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزییانه ته‌حه‌داو به‌رهه‌ڵستى توند ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م
پڕۆژه‌ى نیشتمانى كوردا. هه‌م توركیا‌و هه‌میش ئێران چیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن بۆ
نا ئومێدكردنى كورد، له‌هه‌مان كاتیشا، هاوپه‌یمانى ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ كورد- كه كورد
به‌كار ده‌هێنێت بۆ له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى- ئه‌شێت ته‌نها تاكتیكێك بێت. ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانى
له‌وانه‌یه بیانه‌وێت تا ئه‌وكاته پشتگیرى له كورد بكه‌ن كه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن،
په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه حكومه‌ته ناوه‌ندییه‌كان
توڕه‌نه‌كات. له‌ڕاستیدا، هه‌تاوه‌كو ئێستا، ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانى كۆمه‌ڵگى نێوده‌وڵه‌تى
به‌به‌رده‌وامى ئه‌وه‌یان دووپاتركردۆتوه كه ئه‌وان پشتگیرى له یه‌كپارچه‌یی خاكى
عێراق و سوریا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچى له‌واقعدا شتێكى جیاوازتر ده‌گوزه‌رێت.
ده‌رئه‌نجام: چى داهاتوویه‌ك چاوه‌ڕوانى كورده‌كان ده‌كات؟
له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مینه‌وه، پڕۆسه‌یه‌كى دووژمنكارییانه
له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێت: له‌نێوان ده‌وڵه‌ته لاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له هه‌مانكاتیشدا ئاكته‌ره ناده‌وڵه‌تیه به‌هێزه‌كان. نمونه‌یه‌كى باشتر نیه بۆ
ئه‌م گۆڕاوه له نموونه‌ى ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه شتكستخواردووه‌كانى وه‌كو سوریا‌و
عێراق هاوشانى ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنى كورد و دوژمنه‌كه‌یان ده‌وڵه‌تى ئیسلامیه. یه‌كێك
له ده‌رئه‌نجامه ڕوونه‌كانى ئه‌مه بریتیه‌له كاڵبوونه‌وه‌ى سنوره جوگرافیه‌كانى
نێوان عێراق و سوریا، كه بۆ كورد به واتاى به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندییه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
و ناسیۆنالیستی نێو نه‌ته‌وه‌یی دێت. ده‌رئه‌نجامێكى تر بریتیه‌له كۆبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه
كوردییه‌كان له كوردستانى گه‌وره‌دا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كى خۆڕسم بۆ وه‌ستانى پێڕه‌وییه‌كانى
دوژمنه نوێیه‌كه. گرنترین لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجام بریتى بوو له جه‌نگێكى به‌رفراوان
كه‌وا له‌نێوان كور د و ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا له دووبه‌ڕه‌دا ڕوویاندا: به‌ره‌ى هه‌رێمى
كوردستان له عێراق و به‌ره‌ى ڕۆژئاوا له سوریا.
پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانى كوردستانى
گه‌وره پێشنیارى گۆڕانكاریه‌كى جوگرافى هه‌یكه‌لى ده‌كه‌ن كه له‌مه‌و پێش ده‌ستى
پێكردوه، گۆڕانكاریه‌ك كه لێكه‌وته‌كانى شێوه‌ى ژینگه‌ى جیهانى و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ده‌كه‌ن له داهاتوودا. ئه‌م گۆڕانكارییه به‌رهه‌مى پێنج پێشكه‌وتنى گرنگبووه كه
ڕوویاندا له ساڵانى سه‌ره‌تاى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا: جه‌نگى عێراق له‌ساڵى 2003، به‌هارى
عه‌ره‌بی، ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له هاوینى ساڵى 2014دا، قوڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكى
له‌نێوان بلۆكى شیعه و سوننه‌دا، كه نه‌خشه‌ى جوگرافى زیاتر ئاڵۆز كرد، له‌كۆتایشدا،
گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕووسیا بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ جه‌نگى ساردى نێوان ڕووسیا و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
له‌سه‌ر كاریگه‌رى هه‌رێمى.
ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ى كه كورد تێیاندا نیشته‌جێیه هه‌ر چواریان ڕووبه‌ڕووى
قه‌یران بوونه‌ته‌وه به‌شێوازێك له شێوازه‌كان له‌سه‌ر قه‌زییه‌ى كوردى، كه مه‌ترسیداریترن
كێشه‌و ته‌حه‌داى بۆ یه‌كپارچه‌ییان دروست كردوه له‌كاتى دورستبوونیانه‌وه له جه‌نگى
جیهانى یه‌كه‌مه‌وه. له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، كێشه‌ى كورد حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كانى
لاوازكرد به‌ڵام كورده‌كان خۆیان لێى بێبه‌شبوون. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى
نوێ‌دا، چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى كرده ئه‌مانج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجامى
پڕشنگدارى بۆ پێكهاته كوردییه‌كان هه‌بوو- لایه‌نى كه‌م له عێراق و سوریا.
گۆڕاوه ناوخۆییه‌كانى نێو چوار پارچه‌كه‌ى كوردستانى گه‌وره به‌هه‌مان
شێوه ئه‌وانیش گۆڕاون به‌هۆى گۆڕانه گشتیه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌كان و ناوچه‌كه‌وه. هه‌رێمى
كوردستان وه‌ك سه‌نته‌رى ناسیۆنالیزمى كوردى به‌ده‌ركه‌وت، ته‌واوى گرووپه‌كانیتر بنكه‌و
باره‌گایان له خاكه‌كه‌ى دا كرده‌وه. ئه‌م دیارده‌یه ناسیۆنالیزمى نێوان سنوره‌كانى
به‌ره‌و پێشبرد به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا كێبڕكێ و ململانێى زیادكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى
هه‌ر گرووپێك خاوه‌نى ڕاڤه و ته‌فسیرى جیاوازى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
به‌هه‌مان شێوه هاوپه‌یمانى نێو نه‌ته‌وه‌یی
كوردى جیاوازى هێنایه كایه‌وه. بۆنموونه، له‌نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و په‌كه‌كه‌دا كه یه‌كه‌میان له هه‌رێمى كوردستانه‌و
ئه‌وه‌ى دواتریش له توركیا. دیارترین نموونه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانیه له‌نێوان كوردانى
سوریا‌و كوردانى توركیادایه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێڕوانینى توركیاى
بۆ هه‌ڕه‌شه سه‌رى گۆڕى به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نقه‌ره ڕۆژئاواى وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى كوشنده
بینی، ڕه‌ویه‌تیدا به سێ شه‌ڕى جیاواز له‌دژى په‌كه‌كه‌و ته‌واوى لقه‌كانى.
یه‌كێكى تر له گۆڕانكارییه سه‌ره‌كیه‌كان بریتى بوو له به‌نێوده‌وڵه‌تى
بوونى كێشه‌ى كورد به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى داعشه‌وه، كه كوردى خسته لوتكه‌وه له‌دواى
ئه‌وه‌ى كه بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه په‌ڕاوێز خرابوو. ئه‌م گۆڕانكارییه به‌هه‌مان
شێوه ده‌شێت له‌سه‌ر ئاستى ئه‌كادیمى ڕه‌چاو بكرێت، كه دراساتى مێژووى كورد‌و، كلتورى
و سیاسه‌تى بووه به شتێكى باو له‌نێو توێژه‌رانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. بۆ ماوه‌یه‌كى
دورودرێژ له سه‌ده‌ى بیستدا، ده‌نگى كورد یان ڕا‌وبۆچوونى خرابۆ نێو دراساتى ئه‌كایمى
ده‌وڵه‌ته سه‌نته‌رییه‌كانه‌وه.
له‌كاتى نوسینى ئه‌م ڕاپۆته‌دا له زستانى ساڵى 2017دا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕست به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دۆخێكى ناجێگیرو نائارمبوو، هه‌لومه‌رجه‌كانى ده‌وڵه‌تیك
كاریگه‌رى له‌سه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى تر‌ى كوردستان ده‌بێت. هه‌رێمى كوردستانى عێراق،
كه گه‌وره‌ترین هه‌نگاوى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هاویشتووه، له ئێستادا هه‌وڵى سه‌ربه‌خۆیی
ده‌دا. لێره‌دا دوو تێڕوانین هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه: تێڕوانینێك پێى وایه
ئه‌مه هه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌و ئامانجى بریتیه‌له كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى بۆ
بارزانى، لایه‌نى دووه‌م پێى وایه ئه‌مه پیلانێكى جدییه‌و كه ئاڕاسته ده‌كرێت به‌ره‌و
سه‌ربه‌خۆیی له داهاتوویه‌كى نزیكدا.
نوخبه‌ى سیاسى كه له‌لایه‌ن به‌رزانیه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، باس
له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه له ڕاستیدا گونجاوترین ده‌رفه‌ته بۆ وه‌ها هه‌نگاوێك.
ئه‌وان ئاماده‌سازى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌ناوخۆداو هه‌وڵى به لۆبیكردنى ده‌ده‌ن
له چه‌ندین وڵاتى تردا بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى و پشتگیرى بۆ حكومه‌ته‌كه‌یان به‌ده‌ست
بهێنن له‌كاتى گونجاو‌دا.
په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و سیاسی و ئایدۆلۆجیه‌كانى نێوان كوردستانى توركیا‌و
كوردستانى سوریا دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزكردوه بۆ هه‌ردوولا. گومانى تێدا نیه كه‌وا توركیا
ئه‌و جه‌نگه‌ى كه له‌دژى په‌كه‌كه له توركیا ده‌ستى پێكردوه له ناوه‌ڕاستى ساڵى
2015دا به‌شێكى تۆڵه‌یه له‌دژى ده‌سكه‌وته‌كانى كورد له‌سوریاو به‌شێكیشى هه‌وڵێكه
بۆ ڕێگه‌گرتن له كاریگه‌رییه گواستراوه‌كانى بۆ نێو كوردستانى توركیا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
توركیا هه‌وڵیداوه وێنه‌ى په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه ناشرین بكات له‌ڕێگه‌ى پێشاندانیان
وه‌ك گرووپى تیرۆریستى به‌وه‌ى كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن. ئه‌م هه‌وڵانه شكستیان هێناوه
تا ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌م ڕووسیاو هه‌میش ڕۆژئاوا پێویستیان به یه‌په‌گه‌یه بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و گرووپه جیهادییه‌كانى تر. به‌گشتى باشترین
ته‌حه‌دى كورد له ئێستادادا بریتیه له بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن به باشترین
شێوه ده‌توانن جه‌نگى ئازادكردنى موسڵ‌و ڕه‌قه به‌كاربهینن بۆ پشتگیریكردنى قه‌زییه‌كه‌یان.
سه‌باره‌ت به كوردانى ئێران، دواى ماوه‌یه‌ك و قۆناغێك له بێده‌نگى
و كپى، چه‌ندین گرووپى ئێرانىده‌ركه‌وتنه‌وه جارێكى تر بۆ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى پارتى
زانى له‌دژى حكومه‌تى ئێرانى و له پایز-و به‌هارى ساڵى 2016. لۆژیكى كاتى هێرشه‌كان
ڕوون نه‌بوو، به‌ڵام ده‌شێت په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به كێشمه‌كێشم و ململانێى جیۆستراتیجى
نێوان عه‌ره‌بستانى سعودی و ئێران و هه‌وڵه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعودییه بۆ به‌كارهێنانى
كورد له جه‌نگێكى به‌وه‌كاله‌تدا له‌دژى تاران. ئه‌گه‌رێكى تر ڕه‌نگه ئه‌وه بێت
كه‌وا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بارزانى ڕه‌نگه چاوپۆشیان كرد بێت له‌و چالاكیانه
وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و هێزدا له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی
دا، كه زیاتر سه‌ر به بلۆكى ئێرانین.
كورده‌كان چى ده‌رئه‌نجام و ده‌سكه‌وتێكیان به‌ده‌ست هێناوه له‌ماوه
100 ساڵى ململانێ و خه‌باتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی؟ ئه‌م پرسیاره ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كى
پۆلێن كرا‌و وه‌ڵام بدرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوچه كوردییه‌كان له‌یه‌ك تۆپ قوماش
نه‌بڕاون و له قۆناغى جیاوازى پرۆسه‌ى دورستكردنى ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌دان. هه‌رێمێك،
هه‌رێمى كوردستان له عێراق، پێشه‌نگ بووه، وا پێده‌چێت زیاتر ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى هه‌بێت
كه ئامانجه ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ى كه بریتیه له سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئۆفرا بینگۆ كێیه؟ ئۆفرا بینگۆ هه‌ڵگرى نازناوى پرۆفیسۆرییه‌و توێژه‌رى
باڵایه و سه‌رۆكى پرۆگرامى دراساتى كوردییه له سه‌نته‌رى مۆشى دایان بۆ دراساتى
ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕست. ئۆفرا پسپۆڕه له بواره‌كانى مێژووى هاوچه‌رخى ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست و سیاسه‌تى نوێى و هاوچه‌رخى عێراق و توركیا‌و كورد. نوسه‌رى ئه‌م كتێبانه‌ى
خواره‌وه‌یه: 1- شۆڕشى كورد له عێراق، 2-
وته‌كانى سه‌دام، گوتارى سیاسى له عێراق، 3- په‌یوه‌ندى نێوان توركیا‌و ئیسرائیل:
په‌یوه‌ندییه گۆڕاوه‌كانى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، 4- كوردانى
عێراق: بونیاتنانى ده‌وڵه‌تێك له ناو ده‌وڵه‌تدا. بینگۆ سه‌رنوسه‌رى كوردش ئه‌وه‌یه‌كنینه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆفرا خاوه‌نى زیاتر له 100 توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مێژووى ڕِۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌رٍاست.
سه‌نته‌رى بێگن-سادات (بیسا) بۆ دراساتى ستراتیجى
سه‌نته‌رى بێگن سادات بۆ دراساتى ستراتیجى(The
Begin-Sadat Center for Strategic Studies) مه‌ركه‌زێكى دراساتى سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه
كه توێژینه‌وه‌ى ڕاپۆرتى له‌سه‌رسیاسه‌ته‌كانى جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕست ئه‌نجامده‌دات،
به‌تایبه‌تى ئه‌و بوارانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ئاسایشى نیشتیمانى و سیاسه‌تى
ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل و سه‌قامگیرى و ئاشتى هه‌رێمیه‌وه. ئه‌م سه‌نته‌ره به‌ناوى میناچه‌م
بێگن و ئه‌نوه‌ر ساداته‌وه ناونراوه، كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دیهێنانى ئاشتى بوو
به‌به‌ردى بناغه‌ى چاره‌سه‌رى ململانێ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
دراساتى سیاسى و ئه‌منى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك فۆره‌مێك كارده‌كات
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى
سه‌ر به بیساوه ئه‌نجامدراون. بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه یان بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن
بیساوه به‌ماناى ئه‌وه دێت كه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه شایسته‌ى تێڕمانى گشتیه، به‌ڵام
ئه‌وه به‌ماناى ئه‌وه نایه‌ت كه بیسا پشتگیرى له تێڕوانینى نوسه‌ره‌كه ده‌كات،
ڕاو بۆچونه‌كانى ناو نوسینه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بۆچوونى نوسه‌ره‌كان خۆیانه نه‌ك بیسا. سه‌نته‌رى كۆلۆَكیوا له‌بوراى ستراتیجى و دیبلۆماسى ئه‌و په‌یپه‌رانه
كورت ده‌كاته‌وه كه له كۆنفرانس و سه‌میناره‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له‌لایه‌ن
بیساوه ئه‌نجامدراون بۆ كه‌سانى ئه‌كادیمى و سه‌ربازیی و به‌رپرسان. له پاڵپشتیكردنى
ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا، سه‌نته‌رى بیسا ئامانجى هاندانى په‌بلیك دیبه‌یت و له‌به‌رچاوگرتنى
ڕا‌وبۆچوونى جیاوازه بۆ كێشه‌ى ئاشتى و جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. سیریه‌سى
میمۆرانده‌م پۆلیسى پێكدێت له‌و په‌یپه‌رانه‌ى كه گرنگى به سیاسات ده‌دات. ناوه‌ڕۆكى
بڵاوكراوه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى تیڕوانین و ڕا‌وبۆچوونى نوسه‌ر خۆیه‌تى به‌ته‌نها نه‌ك
سه‌نته‌رى بیسا.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنى ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌ى پی دی ئێف
#
ئاسایش