هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
پێشه‌كى
له‌م دوایانه‌دا به‌لجیكا بۆته شوێنێك بۆ به‌رهه‌مهێنانى گه‌وره‌ترین ژماره‌ى سه‌ربازانى بیانى له عێراق و سوریا كه به‌راورد ناكرێت به هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپى. به‌رپرسانى به‌لجیكا خۆیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌لجیكا بۆته شوێنێك بۆ كه‌سانى جیهادى كه ده‌چن بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ى شانبه‌شانى داعش بجه‌نگن.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا حكومه‌تى به‌لجیكا چه‌ندین كه‌سى سه‌ر به گروپى "شه‌ریعه بۆ به‌لجیكا" ڕه‌وانه‌ى دادگا كردوه. ئه‌م گروپه هۆكارى سه‌ره‌كییه له‌پشت ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چون بۆ سوریا بۆ شه‌ڕكردن شانبه‌شانى داعش، ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چونه‌ته پاڵ داعش له به‌لجیكاوه به‌راورد ناكرێت به هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپى كه به‌پیى هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ى 350 كه‌سن هه‌ندێكى تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌كه له‌و ڕێژه‌یه زیاتره. ئه‌م راپۆرته به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌وڵێكه بۆ وڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره، بۆچى به‌لجیكا بۆته لانكه‌ى تیرۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌چنه پاڵ داعش؟
بۆچى به‌لجیكا بۆته لانكه‌ى تیرۆر؟
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه ده‌كرێت ئاماژه‌یان بۆ بكرێت كه به‌شداریی سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌وه‌ى كه به‌لجیكا بۆته شوینێك بۆ تیرۆر له گرنگترینیان:
یه‌كه‌م/ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه به‌شدارییه‌كى سه‌ره‌كى هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و په‌ڕگیرى و تیرۆر بریتیه له دامه‌زراندنى گروپى "شه‌ریعه بۆ به‌لجیكا". ئه‌م گروپه له‌ساڵى 2010 دا دامه‌زراوه‌و دژى دیموكراسیه‌و بانگه‌شه‌ى جێبه‌جێكردنى شه‌ریعه‌ت ده‌كات له به‌لجیكادا. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م گروپه چالاكیه‌كانى به‌ئاشكرا ئه‌نجامده‌داو له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌یر نه‌ده‌كرا. له‌سه‌ره‌تادا ئامانجى سه‌ره‌كیان بریتى بوو له بانگه‌شه‌كردن بۆ دین (ده‌عوه) و گۆڕینى خه‌ڵكانى نا موسوڵمان بۆ موسوڵمان له‌ڕێگه‌ى نوێژكردن له شوێنه گشتیه‌كانداو خۆپیشاندان له‌دژى ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌م گروپه پێى وابوو كه پێشێلى مافى موسوڵمانان ده‌كات. ته‌واوى ئه‌م چالاكیانه به‌ئاشكرا ده‌كران. یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانى ئه‌م گروپه هه‌وه‌ك ماریۆن ڤان توێژه‌ر له زانكۆى ڕۆته‌ردام ده‌ڵیت ئه‌وه‌یه كه "ئه‌م گروپه تێگه‌یشتنێكى زۆر ساكاریان بۆ ئیسلام هه‌یه‌و ته‌نها ڕه‌ش و سپی ده‌بینین هیچ ڕه‌نگێكى تریان لانیه، شاره‌زایه‌كى زۆر كه‌میان له قورئاندا هه‌یه‌و هاتوچۆى مزگه‌وتیش ناكه‌ن. و هه‌روه‌ها حه‌ز به گفتوگۆ ناكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى شاره‌زادا.
دووه‌م/ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا ڕێكخراوى شه‌ریعه بۆ به‌لجیكا توانى عه‌قڵى خه‌ڵكێكى زۆر بگۆڕێت له‌ڕێگه‌ى بانگه‌شه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى و به‌رگریكردن له حیجاب له شوێنه گشتیه‌كاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یرى ئه‌م گروپه‌یان نه‌ده‌كرد، كاتێك كه به‌رپرسان دركیان به مه‌ترسی ئه‌م گروپه كرد له ساڵَى 2012 دا كار له‌كار ترازابوو. كاتێك كه به‌رپرسانى به‌لجیكا دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م گروپه‌یان ده‌ستگیركرد كه ناوى (Fouad Belkacem) ، چالاكیه‌كانى قه‌ده‌غه‌كرد، لایه‌نگرانى ئه‌م ڕێكخراوه ده‌رفه‌تێكى تریان قۆسته‌وه كه ئه‌ویش بریتى بوو له جه‌نگى سوریا، جه‌نگى سوریا ده‌رفه‌تێكى تر‌ى بۆ لایه‌نگرانى ئه‌م گروپه ڕه‌خساند بۆ پیاده‌كردنى بیروباوه‌ڕه‌كانیان و پێیان وابوو كه سوریا شوێنێكى له‌باره بۆ ئه‌وان نه‌ك به‌لجیكا كه هیچ شوێنێكى نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پیاده‌كردنى بیروباوه‌ڕه ئاینیه‌كانیان، زۆبه‌ری لایه‌نگرانى ئه‌م گروپه چونه پاڵ داعش، له ئێستادا مه‌ترسى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ئاسایشى به‌لجیكا بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شدارییان له‌جه‌نگى سوریادا كردبوو.
سێیه‌م/ یه‌كێكى تر له‌و هۆكارانه‌ى كه وایكردوه به‌لجیكا ببێته شوێنێك بۆ تیرۆر بریتیه له مامه‌ڵه‌ى خراپى حكومه‌تى به‌لجیكى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌گشتى و خه‌ڵكى ئیسلامى به تایبه‌تى، بۆنمونه جێگرى سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى موسوڵمانان له به‌لجیكا "موحه‌مه‌د ئه‌چایبى" ده‌ڵێت" باشه ئاساییه ئه‌م وڵاته كیشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ توندڕه‌ویی دا، ئه‌وه‌ڕاسته، به‌ڵام بۆچى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كێشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ سومبوله ئیسلامیه‌كاندا؟ بۆچى كێشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ مزگه‌وته‌كان له‌شارو ناوچه‌كاندا. چه‌ندین نمونه‌ى خراپى مامه‌ڵه‌كردن هه‌یه له‌گه‌ڵ موسولمَاناندا له‌وانه‌ش، مزگه‌وته‌كان به سپرای وێنه‌ى به‌رازییان لێده‌كێشرا، نمونه‌یه‌كى تر كچێكى سیاسه‌تمه‌دارى باڵى ڕاستڕه‌و نیقابى پۆشیبوو له‌كاتێكدا ته‌نها جلى ژێره‌وه‌ى له‌به‌ردابوو. پێویسته لێره‌دا باس له‌وه بكرێت كه به‌لجیكا دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو پێكهاته‌دا: ئه‌وانه‌ى به هۆڵه‌ندى قسه‌ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به فه‌ڕه‌نسى قسه‌ده‌كه‌ن، حزبى ڕاستره‌وه‌كان سه‌ر به هۆڵه‌ندییه‌كانن، ئه‌م حزبه حزبێكى نه‌ته‌وه په‌رسته‌و به‌ربه‌ستى زۆرى له‌به‌رده‌م ئازادى ئاینى له به‌لجیكا دروستكردوه، هه‌ربۆیه زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ده‌چنه پاڵ داعش و به‌شدران له جه‌نگى سوریا سه‌ر به‌و پێكهاته‌یه‌ن كه به هۆڵه‌ندى قسه‌ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ده‌وترێت كه داعش بوارێكى ڕه‌خساند كه حكومه‌تى به‌لجیكى ئه‌و بواره‌ى سنوردار كردبوو.
چواره‌م/ له‌بارى شوێنى به‌لجیكا بۆ تیرۆر به‌هۆى نزیكى شوێنى جوگرافیه‌كه‌یه‌وه.
پێنجه‌م/ جۆراوجۆرى و گه‌وره‌یی قه‌باره‌ى پێكهاته‌ى موسوڵمانانى ئه‌و وڵاته كه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌ران و پلان بۆ داڕێژه‌رانى هێرشه‌كان زۆر به‌ئاسانى بشارێنه‌وه.
شه‌شه‌م/ دابه‌شبونى به‌لجیكا خۆى له‌نێوان ئه‌وانه‌ى كه به‌زمانى هۆڵه‌ندى قسه‌ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه به فه‌ڕه‌نسى قسه‌ده‌كه‌ن و بوونى ململانێ و ناكۆكى له‌نێوان ئه‌م دوو پێكهاته‌دا كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر وڵامدانه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ كێشه‌و گیروگروفته ئه‌منیه‌كان و بۆته‌هۆى لاوازى ئه‌داى حكومه‌ت.
حه‌وته‌م/ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چونه‌ته سوریا بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگى سوریا، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنن و وێنه‌ى ڤیلاو بیناى خۆش داده‌گرن، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌سوریا خاوه‌نى هه‌مو شتێكن، سوریا زۆر باشتره له به‌لجیكا، ئێمه خاوه‌نى هه‌موو شتێكین لێره له به‌لجیكا هیچمان نه‌بوو. ئه‌م كه‌سانه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاورێ به‌لجیكیه كه‌متر ڕادیكاڵیه‌كانیاندا هه‌رماوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه‌و ئه‌مه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆئه‌وه‌ى كه بتوانن كۆنتڕۆڵى كارى توندوتیژى له ناوخۆى به‌لجیكاشدا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Guy Van Vlierden (2016) How Belgium Became a Top Exporter of Jihad, Publication: Terrorism Monitor, 13, (11), available at: http://www.jamestown.org/single/?tx_ttnews%5Btt_news%5D=43966&no_cache=1#.VvFod-J97IV
2- Belgium Proves Vital Jihadist Recruiting Hub, available at: http://m.voanews.com/a/belgium-proves-fertile-recruiting-ground-for-jihadists-sharia4belgium/2472015.html
3- Belgium Becomes Recruiting Hub for Islamic State Fighters, available at: http://m.sputniknews.com/world/20140929/193415579/Belgium-Becomes-Recruiting-Hub-for-Islamic-State-Fighters.html
4- Why is tiny Belgium Europes jihad-recruiting hub? https://www.washingtonpost.com/world/why-is-tiny-belgium-europes-jihad-recruiting-hub/2015/01/17/4cc8c3b4-9dd5-11e4-bcfb-059ec7a93ddc_story.html