بێ نوسەر
ئاماده‌كردنى: سه‌نته‌رى ئه‌وروپا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌واڵگرى و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر
وه‌رگێڕانى : ناوه‌ندى كودستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
دۆزى روبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆر له‌سه‌ر په‌یجه‌كانى ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانى سۆشیال میدیا بۆته سه‌رئێشه بۆ سه‌رتاسه‌رى جیهان، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و رۆڵَه‌ى تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌یی له‌شه‌ڕى تیرۆر له روى هێرش و به‌رگرییه‌وه دروستى كردوه ، كه واى كردووه له‌ماوه‌ى ده ساڵى رابردودا له رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌و په‌یام و پاساوه‌وه ئینته‌رنێت ببێته گۆڕه‌پانى راكێشانى چه‌ندین توندڕه‌و شۆردنه‌وه‌ى مێشكى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه توندڕه‌و.
هێزه گه‌وره‌كانى بوراى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر دركیان به‌وه كردووه‌و كه شه‌ڕى گریمانه‌یی زۆر قورستره له‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه چه‌ندین پێشنیازیان له‌وباره‌یه‌وه خستۆته روو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ستراتیجێكى فیكرى دیاریكراو له روبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆردا.
گروپه جیهادییه‌كانیش شێوازى راكێشانى گه‌نجانیان گۆڕیوه، له برى مزگه‌وت و زیندانه‌كان و شێوه‌كانى دیكه‌ى بانگه‌شه، زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانى سۆشیال میدیا.
لایه‌نه فه‌رمى و ئاینییه‌كان ناچارن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییانه‌دا هه‌ڵبكه‌ن و زیاتر روبه‌رووى هه‌وڵى ئه‌و گروپانه ببنه‌وه كه‌له پێگه‌و باره‌گا نوێكانیاندا كه‌سانى توندڕه‌و به‌لاى خۆیاندا راده‌كێشن، چونكه له‌وه دڵنیان ده‌بێ ئه‌و وه‌رچه‌رخانانه به‌هه‌ند وه‌ربگرن كه رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان شاره‌زاییان له باره‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ك به‌لایانه‌وه گرنگه شه‌ڕ بۆ به‌ره نوێكان بگوازنه‌وه كه تیایدا نه‌توانراوه شه‌ڕو شۆڕى هاووڵاتیان و كۆشك و ته‌لارى گۆڕه‌پانه نوێی شه‌ڕ بشارنه‌وه.
داعش له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گه‌شه به ئامرازى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌ده‌ات
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى پۆلیسى سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپا (یۆرۆ پۆل) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێكخراوى داعش بره‌وى به‌چه‌ند رێوشوێنێكى تایبه‌ت به‌خۆى له سه‌ر تۆڕه‌كانى سۆشیال میدیا داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوور بێت له هه‌ڵمه‌تى هێزه‌كانى ئاسایش بۆسه‌ر په‌یوه‌ندى ئه‌ندامه‌كانى و ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، رۆپ وێنزایت به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر چالاكى گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت 48 كاتژمێرى خایاندووه تا پێگه‌ى نوێی رێكخراوى داعش ئاشكراكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى پۆلیس جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه په‌نابردنى چه‌كدرانى داعش بۆ خزمه‌تگوزارى تایبه‌ت به‌خۆیان له سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى و پۆلیس و كه‌رتى ته‌كنه‌لۆجیا گوشاریان خستۆته سه‌ر ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه بۆیه ئه‌وانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه له هه‌وڵێ گه‌ڕانن به‌دواى رێگه‌ى خۆده‌ربازكردن ، وتیشى ئێمه وامانكردووه كارى ئه‌وان له نێو ئه‌و فه‌زایه‌دا زیاتر قورس بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا بڕگه‌ى وێنه‌یی مه‌ترسیدار بڵاوده‌كرێته‌وه و به ئاستێكى به‌رفراوان په‌ویه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌نجامده‌رانى تاوانى ئینته‌رنێـتى به پێی داواكردن
ئاژانسى پۆلیسى سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپا (یۆرۆ پۆل) ساڵى 2016 رایگه‌یاند: ئه‌نجامده‌رانى تاوانى ئینته‌رنێـتى به پێی داواكردن خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ گروپه توند ره‌وه‌كان ده‌خه‌نه روو، ده‌بنه ئامرازێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و گروپانه تائێستا ئه‌و ته‌كنیكانه‌یان نه‌خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى گه‌وره، (یۆرۆ پۆل) له راپۆرتى ساڵانه‌یدا ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئینته‌رنێت له‌ماوه‌ى ساڵێك كه ئه‌وروپا توندوتیژى رێكخراوى داعشى به‌خۆوه‌ى بینیوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه له ئێستادا ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌كى لاواز له به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به‌تواناى داعش بۆ خۆقوتاردرن له رێوشوێنه‌باوه‌كانى سه‌ر پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كان و جێبه‌جێكردنى هێرشى تیرۆریستى له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه .
تیرۆرى ئه‌لكترۆنى و تۆڕى جاڵجالۆكه‌یی
سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجییه‌ى حكومه‌ته‌كانى جیهان پێی گه‌یشتوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌چڕوپڕه‌كانیان بۆ سڕینه‌وه‌و لابردنى ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ى له‌سه‌رتۆڕى ئینته‌رنێت بانگه‌شه بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنى ئه‌وتۆى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌و پێیه‌ى گروپه تیرۆریسته‌كان بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و سانسۆررانه په‌نا بۆ چه‌ند رێوشوێنێك ده‌به‌ن ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌ى (كۆلیام) كه دامه‌زراوه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌یی تایبه‌ت به قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆره له راپۆرتێكى نوێیدا كه تایبه‌ته به هه‌وڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى بریتانیا بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى توندڕه‌وى له زارى چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى خستۆته روو هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر تۆڕى جاڵجۆڵه‌كه‌یی ئه‌و بابه‌تانه ده‌سڕنه‌وه كه بانگه‌شه بۆ تیرۆر و بیرى توندڕه‌وى ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ دواى سڕینه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شى خستۆته روو یه‌كه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆرى سه‌ر ئینته‌رنیت له بریتانیا 65 هه‌زار بابه‌تى له‌سه‌ر ئینته‌رنێت سڕیوه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ى بۆ تیرۆر ده‌كرد كه 46 هه‌زاریان له ساڵى 2016 بووه، 70% شیان تایبه‌ت بووه به باردودۆخى سوریا‌و عیراق.
روبه‌رووبونه‌وه‌ى ته‌كنیكى تیرۆرى ئه‌لكترۆنى
پێ ده‌چێت مه‌ترسیدارترین ناوه‌رۆكى توندڕه‌وى كه گه‌نجان بۆ نێو ریزى گروپه توندڕه‌وه‌كان راده‌كێشێت ئه‌و ناوه‌رۆكه نوسراو‌و بینراوانه‌یه كه له نێو تۆڕه‌كانى سۆشیال میدیاوه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بۆیه هه‌ندێ له رێكخراوه‌كان له رووى ته‌كنیكییه‌وه هه‌وڵى روبه‌رووبونه‌وه‌ى ده‌ده‌ن و چه‌ند ته‌كنیكیكى نوێیان به‌رهه‌مهێناوه بۆ به‌دواداچونى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌چنه خانه‌ى تیرۆر‌و توندڕه‌وییه‌وه، ئه‌و ته‌كنیه نوێیانه له چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى رووبه‌روویونه‌وه‌ى تیرۆر) له لایه‌ن رێكخراوى (میركیۆر) ى ئه‌مریكى و (سه‌نته‌رى توێژینه‌وه) سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن و له توانایدایه له نێو ته‌واوى ماڵپه‌ره ئه‌لكترۆنیه‌كاندا به‌دواداچون بۆ وێنه‌و تێكست وڤیدیۆ بكات و بیانسڕێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانى ماڵپه‌ره‌كانیانه‌یان لێ ئاگاداربكاته‌وه، ئه‌م ته‌كنیكانه له ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكدا جێبه‌جێكراون و ئه‌نجامێكى ورد‌و باشى به‌ده‌ستهێناوه.
رێوشوێنى یاسایی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له سڕینه‌وه‌ى گوتارى رق و كینه و توندڕه‌وى
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه یه‌كێتى ئه‌وروپا بیر له گرتنه به‌رى چه‌ند رێوشوێنێكى یاسایی ده‌كاته‌وه بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له سرینه‌وه‌ى گوتارى رق و كینه‌و هاندانى توندوتیرژى له سایته ئه‌لكترۆنییه‌كان وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و گۆگڵ، ئه‌مه‌ش وایكرده‌وه كۆمپانیاكان روبه‌رووى فشارى به‌رده‌وام ببنه‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زووترین كات بڵاوكردنه‌وه‌ى گوتارى توندوتیژى و رقئامێز و هه‌واڵى هه‌لبه‌ستراو ناڕاست له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هێڵن،.
كۆمسیۆنى ئه‌وروپى له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2017 دا ره‌شنوسى دۆكیومێنتێكى ئاماده‌كردووه كه چه‌ند رێوشوێنێكى خستۆته روو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بێ سه‌روبه‌ری و شاراوه‌ییه یاساییه‌ى په‌یوه‌سته به نه‌هێشتنى ئه‌و پێگه ئه‌لكترۆنییانه‌ى ناوه‌رۆكى نایاسایی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له مانگى ئادارى 2017 ئاشكراى كرد كه یاسایه‌ك ده‌رده‌كرێت بۆ سزادانى كۆمپانیاكانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به 50 ملیۆن یۆرۆ (53.62) ملیۆن دۆلار گه‌ر به‌زوویی گۆتاره‌كانى توندڕوى نه‌سڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ى نیگه‌رانى كه ئازادى بڵاوكردنه‌وه بكه‌وێـته به‌ر مه‌ترسى ، بۆیه هه‌ریه‌ك له فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتیوب كه سه‌ر به گۆگڵ و مایكرۆسۆفته له ساڵى 2016 له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا له‌سه‌ر ره‌فتارى یه‌كێتى ئه‌وروپا رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گوتارى توندوتیژى و رق و هاندانى تیرۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمیسیونه‌وه روبه‌رووى ره‌خنه بونه‌ته‌وه چونكه به خێرایی پێویست پابه‌ند نه‌بوون پێوه‌ى.
كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى سۆشیال میدیا هاوشێوه‌ى فه‌یسبووك و یوتیوب و تویته‌ر و مایكرۆسۆفت له 27/6/2017 رایانگه‌یاند كه گروپێكى كارى جیهانییان پێكهێناوه بۆ یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانیان به‌مه‌به‌ستى سڕینه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى توندوتیژ ئامێز له‌سه‌ر پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانیان. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنى ئه‌و فشارانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تانى ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگراووه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌رییانه دواى ئه‌و زنجیره هێرشه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كان ئه‌نجامیان دا ، ئه‌و كۆمپانیایانه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاریان داوه به‌شێوه‌یه‌كى توندوتۆڵ هاوكارى پشپۆڕانى بوارى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر بكه‌ن، هه‌وروه‌ها ئاڵوگۆڕى رێگه‌چاره ته‌كنیكییه‌كان بكه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى تیرۆریستى.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له زارى به‌یاننامه‌یه‌كى ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه بڵاویكرده‌وه مونته‌داى جیهانى ئینته‌رنێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر په‌یكه‌رێكى هه‌نوكه‌یی و ئاینده‌یی بۆ هاوكارى له نێوان كۆمپانیاكانماندا داڕشتووه، ئه‌م هاوكارییه ژماره‌یه‌ك كۆمپایناى پچوكى ته‌كنه‌لۆجیاو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئه‌كادیمى و حكومه‌ت و قه‌واره‌ى وه‌ك یه‌كێتى ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خۆده‌گرێت.
ئه‌م جوڵه‌یه دواى ئه‌وه دێت كه سه‌رانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و كۆمپانیاكانى ته‌كته‌لۆجیا پێشتر داواى دامه‌زراندنى مونته‌دایه‌كى تایبتمه‌ند به پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو ئامرازى نوێ كردبوو بۆ باشكردنى پرۆسه‌ى چاودێریكردن و سڕینه‌وه‌ى ناوه‌رۆكى توند‌وتیژئامێز.
ئه‌و هه‌ڵمه‌تى توندوتیژییه‌ى دژی هزرو بیروبۆچونه، بێگومان دورمه‌وداتره له‌و توندوتیژییه‌ى دژى ماڵ و موڵك و كه‌سه‌كان ده‌كرێت، ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێكی نوێ تر‌و پێشكه‌وتووتره‌و پێشتر نه‌بینراوه‌و ، تیایدا ته‌واوى ئامراز‌و ئامێره‌كانى به‌رده‌ست به‌كاردێت به‌مه‌به‌ستى كاریگه‌ریكردنه سه‌ر دڵ و ده‌رون و هزرى گروپێكى دیاریكراو‌و تێكشكاندنى هه‌ڵوێستێكى دیاریكراو و چه‌سپاندنى هه‌ڵوێستێكى دیكه به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌دى ره‌فتارێك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و لایه‌نه‌دا دێـته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى به‌رپاكردووه، بۆیه زۆرێك له بزاوته توندڕه‌وه‌كان له رێگه‌ى تۆڕه‌كانى سۆشیال میدیاوه هه‌وڵى هێنانه دى ئه‌و ئامانجه ده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ى ئینته‌رنێت بڕێكى زۆر ئه‌ده‌بیاتى جیهادى له‌خۆ ده‌گرێت كه چه‌ندین كه‌س ئاماده‌ده‌كات بۆ شه‌ڕ، سه‌ره‌نجام وایكردووه بابه‌تى (جیهاد) كه جاران له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی قه‌ده‌غه‌كرابوو ئێستا ببێته بزاوتێكى جیهانى .