بێ نوسەر
نووسینى: رایچڵ برایسۆن & مایلۆ كۆمێرفۆرد
سه‌رچاوه: ناوه‌ندى كارنیگى بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
له وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كانى جیهاندا هه‌وڵێكى به‌رده‌وام ده‌درێت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى تونده‌ڕه‌وی له‌ڕێگاى گوتاری ئاینیی دژ یان پێچه‌وانه‌وه، له‌كاتێكیشدا كه توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى پێكهاتوو له زیاتر له سێ هه‌زار ده‌قى ئایینى هه‌مه‌جۆر توانا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئیسلامى نه‌ریتخواز ده‌رده‌خات بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى راڤه فیقهییه رادیكاڵییه‌كان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌ریشى ده‌خات كه گوتاره دژه‌كان شكستیان هێناوه له‌وه‌ى به‌پێى پێویست به‌ره‌نگارى خراپ به‌كارهێنانى ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌كان له‌لایه‌ن كه‌سه رادیكاڵیه‌كانه‌وه و په‌نابردنیان بۆ چه‌مكه ئاینییه كێشه له‌سه‌ره‌كان ببنه‌وه.
شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌قه هاوچه‌رخانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا به‌رفراوانه‌كانه‌وه داڕێژراون، تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌له‌فیزمى جیهادى، كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانى هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و قاعیده‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌كراو جیاوازه له ئیسلامى سوننى نه‌ریتخواز، به‌وپێیه‌ى له‌ڕێگاى وردبینیكردن له نمونه‌ى هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌و په‌نجا ئایه‌ته قورئانیه‌ى سه‌له‌فیزمى جیهادى پشتى پێ ده‌به‌ستێت، ته‌نها 8%ـى له‌لایه‌ن ره‌وتى نه‌ریتخوازى ئیسلامه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌له‌فیزمى جیهادى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان پشت به قورئان و فه‌رمووده‌كان ده‌به‌ستن تا پاساو بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌یان بهێننه‌وه، له‌كاتێكدا ژماره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه قورئانیانه‌ى پشتى پێ ده‌به‌ستن پێنج هێنده‌ى ده‌قه باوه‌كان زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ سه‌لماندنى هه‌ڵوێستى ئایدۆلۆژى خۆیان پشت به ژماره‌یه‌كى كه‌م له ئایه‌ته‌كانى قورئان ده‌به‌ستن، هه‌رچى ده‌قه باوه‌كانیشه، ئه‌وا په‌نا بۆ سوودوه‌رگرتن له ژماره‌یه‌كى زیاتر له ئایه‌تى قورئانى ده‌به‌ن، ئه‌م بژارده‌كردنه‌ش بۆ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان پاساوى ئیسلامییه‌كان و دژه موسڵمانه‌كانى لاواز كردووه، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سه رادیكاڵیه‌كان ره‌وایه‌تى ئایینى زیاتریان له راڤه باوه‌كان هه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌كرێت تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه به‌رته‌سكانه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سه رادیكاڵیه‌كانه‌وه بژارده ده‌كرێن یه‌كێك له رێگاكانى رێگریكردن بێت لێیان له دیاریكردنى رێساكانى گه‌مه‌كه.
دوور له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به ئایه‌تى دیاریكراو، شیكردنه‌وه‌ى چه‌مكه باوه‌كان ده‌ریده‌خات چۆن راڤه جیاوازه‌كان پشت به چه‌نده‌ها بیرۆكه‌ى جۆراوجۆر ده‌به‌ستن. ئه‌و ده‌قانه‌شى كه‌سه رادیكاڵییه‌كان به‌كاریده‌هێنن، زۆر بایه‌خ به كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌كانى ئیسلام ناده‌ن، به‌وپێیه‌ى له‌كاتێكدا چه‌مكه ئاینییه باوه‌كان له‌ڕێگاى نوێژكردن و رۆژوگرتن و شایه‌تمان هێنانه‌وه به‌ڕوونى بایه‌خ به خوداپه‌رستى ده‌ده‌ن، كه ئه‌م چه‌مكانه‌ش زیاتر له‌وانى دیكه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن له ده‌قه‌كانى سه‌له‌فیزمى جیهادیدا ده‌بینرێن، ئه‌و ده‌قانه‌ى گرنگى به بابه‌ته‌كانى وه‌ك: خیلافه‌ت و راڤه‌كردنى توندڕه‌وانه بۆ جیهادكردن ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانى وه‌ك: حزبى ته‌حریر و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى میسڕى و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و رێكخراوانه‌ى هه‌ڵگرى بیرى ئیخوان موسلمینن، هاوشێوه‌ى سه‌له‌فیزمى جیهادى له ده‌قه بنچینه‌ییه‌كانیاندا قورئان و فه‌رمووده و چه‌مكه ئاینییه‌كان به‌كارده‌هێنن (لێره‌شدا مه‌به‌ست له هه‌ندێك له پارته ئیسلامییه میانڕه‌وه‌كانى وه‌ك: حزبى نه‌هزه‌ى تونسى و پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركى نییه، كه به‌شێوه‌یه‌كى كه‌متر پشت به ناوه‌ڕۆكى ئایینى ده‌به‌ستن).
ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش له‌نێوان ئیسلامییه‌كان و گروپه سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ئیسلامى نه‌ریتخواز، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له به‌كارهێنانى قورئاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و نمونه‌یه‌شدا كه توێژینه‌وه‌كه وه‌ریگرتووه، 64%ـى ئه‌و په‌نجا ئایه‌ته قورئانیه‌ى له فه‌رهه‌نگى ئیسلامییه‌كاندا پشتى پێ به‌ستراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه گروپه سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان به‌كاریانده‌هێنن، له‌كاتێكدا رێژه‌ى به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان ئیسلامییه‌كان و ئیسلامى نه‌ریتخوازدا ته‌نها 12%یه، مه‌رج نییه ئه‌و لێكچوونه‌ش ئاماژه بێت بۆ مۆركێكى ئایدۆلۆژى هاوبه‌ش، چونكه ده‌كرێت ده‌قه‌كان راڤه‌ى جیاواز بۆ هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه بكه‌ن كه ده‌هێنرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت تێگه‌یشتن له‌و په‌یوه‌ندییانه گفتوگۆى سیاسیى هه‌ڵكشاوى جیهانیى سه‌باره‌ت به كارلێكى نێوان رادیكاڵیزمى توندڕه‌وانه و رادیكاڵیزمى میانڕه‌وانه رۆشنتر بكاته‌وه.
هاوكات ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه‌كانیش یارمه‌تیده‌ر بن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى راده‌ى سه‌ركه‌وتنى گێڕانه‌وه دژه ره‌گ داكوتاوه‌كان له‌ڕووى ئاینییه‌وه به‌سه‌ر په‌ڕگیریدا. لاى خۆیشیه‌وه توێژینه‌وه‌كه ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ى شیتاڵ كردووه كه گێڕانه‌وه دژه‌كان پشتى پێ ده‌به‌ستن و به‌ڵگه‌ى پێ ده‌هێننه‌وه، هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌و چه‌مكانه كردووه كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات یاخود به‌تاڵیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى بایه‌خیان پێ ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌راوردى كردوون به‌و گێڕانه‌وانه‌ى له فه‌رهه‌نگى سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان و ئیسلامییه‌كانیشدا هاتوون.
ده‌كرێت گوتاره پێچه‌وانه یان دژه‌كانیش به‌سه‌ر سێ جۆردا دابه‌ش بكه‌ین: ئه‌وانه‌ى سه‌ركۆنه‌ى كارى توندڕه‌وى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى دووره له ئیسلامه‌وه یاخود ئه‌ڵته‌رناتیڤ و راڤه‌ى ئاشتیانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ى راسته‌وخۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاساوه رادیكاڵییه‌كان و به‌تاڵیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه شكست ده‌هێنن كه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى پاساوه بنچینه‌ییه‌كانى كه‌سه رادیكاڵییه‌كان ده‌درێن، به‌وپێیه‌ى به‌ته‌نها به‌ره‌نگارى راڤه‌كردنى 16%ـى ئه‌و سه‌رچاوه قورئانیانه ده‌بنه‌وه كه سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان به‌زۆریى له نمونه‌ى هه‌ڵبژێردراوى نێو توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كاریده‌هێنن، بۆیه هێشتا رێگاى سه‌ندنه‌وه‌ى گوتارى ئایینى له چنگى ئیسلامى و جیهادییه‌كان دوور و درێژه، بۆ نمونه: یه‌كێك له ئایه‌ته هه‌ره باوه‌كانى فه‌رهه‌نگى سه‌له‌فیزمى جیهادى (كه ئایه‌تى 60ـى سوره‌تى ئه‌نفاله) هۆشداریى به موسڵمانان ده‌دات به‌وه‌ى پێویسته خۆیان بۆ شه‌ڕى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا گوتاره دژه‌كان شكستیان هێناوه له‌وه‌ى بایه‌خ به ئایه‌ته‌كه‌ى دواتر بده‌ن (واتا ئایه‌تى 61ـى سوره‌تى ئه‌نفال) كه جه‌خت له گرنگیى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌ند گوتاره دژه‌كان سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاویان له چاره‌سه‌ركردنى بیرۆكه ئاینییه‌كانى نێو فه‌رهه‌نگى سه‌له‌فیزمى جیهادیدا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێى پێویست نه‌یانتوانیوه به‌ره‌نگارى نزیكه‌ى 40%ـى چه‌مكه ئایدۆلۆژییه بنچینه‌ییه‌كانى سه‌له‌فیزمى جیهادى ببنه‌وه، چونكه زۆربه‌ى هه‌وڵه‌كان بایه‌خ به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتیژى ده‌دات، وه‌ك هێرشى خۆكوژى، بۆ نمونه: ئه‌و فه‌توایه‌ى شێخ (عه‌بدوڵڵا بن به‌ییه) له‌ژێر ناونیشانى "ئه‌وه رێگاى به‌هه‌شت نییه" ده‌ریكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان بڵاوبۆوه و تیایدا سه‌ركۆنه‌ى بانگه‌شه‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بۆ دامه‌زراندنى خه‌لافه‌ت كردبوو، یه‌كێكه له‌و نمونه كه‌مانه‌ى "گوتاری دژ" كه راسته‌وخۆ به‌ره‌نگارى ورده‌كارییه ئاینییه‌كانى په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌بێته‌وه.
له زۆربه‌ى وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كاندا، دامه‌زراوه و سه‌ركرده‌ى ئایینى دیار و به‌نێوبانگ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كه‌ن بۆ راماڵینى بیرى رادیكاڵى، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به مه‌عریفه‌ى ئیسلامیى دروست. هه‌رچه‌ند له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاشدایه، به‌ڵام "روانگه‌ى ئه‌زهه‌ر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى په‌ڕگیرى" كه پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنییه و له مانگى حوزه‌یرانى 2015ه‌وه دامه‌زراوه، چاودێریى پڕوپاگه‌نده‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌كات و راڤه ئاینییه رادیكاڵییه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، بۆ نمونه: وتارێكى بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا چه‌مكه هه‌ڵه‌كانى په‌یوه‌ست به ئیسلام راست ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌ڵامى فیقهى ئایدۆلۆژیا تێرۆریستییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و پشت به فراوانكردنى كاره‌كانى ده‌به‌ستێت بۆ راهێنانى پێش نوێژه گه‌نجه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى سۆشیاڵ میدیا تا به‌شێوه‌یه‌كى چالاك به‌ره‌نگارى فه‌رهه‌نگى رادیكاڵى له‌نێو كۆمه‌ڵگا نێوخۆییه‌كانیان ببنه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌ركردایه‌تى سیاسى وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌ستنه‌وه هاووڵاتیبوونى سوودبه‌خش به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى په‌ڕگیرییه‌وه، ئه‌وه‌بوو شازاده‌ى جێنشینى ئه‌بو زه‌بى "شازاده موحه‌ممه‌د بن زاید" له وته‌یه‌كدا كه به بۆنه‌ى یادى نیشتمانیى ده‌وڵه‌تانى ئیماراته‌وه پێشكه‌شى كرد، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه "ئه‌مڕۆ له هه‌ر كارتێكى دیكه زیاتر پێویستمان به‌وه هه‌یه گه‌لانى عه‌ره‌بى و به‌تایبه‌ت گه‌نجان د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئایدۆلۆژیاى كاولكه‌رى رادیكاڵى ئایینى چاكه‌خوازى ئیسلام ده‌شێوێنێت". لاى خۆیشیه‌وه ناوه‌ندى جیهانیى "ئیعتدال" بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى بیرى رادیكاڵى، كه له‌مانگى ئایارى 2017ه‌وه ده‌ستى به‌كاركردن كردووه و باره‌گاكه‌ى له سعودیه‌یه، هه‌وڵده‌دات ئه‌و هه‌نگاوانه یه‌كبخات كه حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌ڕگیرى هه‌ڵیده‌نێن، سه‌دان شرۆڤه‌كارى ناوه‌نده‌كه‌ش راسپێردراون به ده‌ستنیشانكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و "شێواندنانه‌ى" كه‌سه رادیكاڵییه‌كان له‌ڕێگاى ئینته‌رنێته‌وه ده‌یكه‌ن به كوڵكى ئیسلامه‌وه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌شى هه‌ندێك له گوتاره دژه‌كان راسته‌وخۆ به‌ره‌نگارى ئه‌و چه‌مكانه ده‌بنه‌وه كه گروپه رادیكاڵییه توندڕه‌وه‌كان به‌كاریده‌هێنن و به ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌ڵگه‌ى بۆ ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ى جار ده‌نگى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وانه بڵندتربووه، به‌وپێیه‌ى راڤه رادیكاڵییه‌كان كۆمه‌كێكى باش ده‌كرێن و باشتر رێكخراون و به‌شێوه‌یه‌كى چالاك ده‌گوزێرێنه‌وه بۆ خه‌ڵكانى دیكه، له‌پێناو كپكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌شدا، ده‌نگه ئیسلامییه جێگره‌وه‌كان هه‌وڵى به‌هێزكردنى شێوازه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن تا رێگا له شێواندنى ئایینى ئیسلام بگرن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى وه‌ك ناوه‌ندى "سه‌واب" له ئه‌بو زه‌بى ئه‌زموونى په‌یوه‌ندیكردنى ستراتیژى له تێگه‌یاندنى جه‌ماوه‌ردا ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌جۆرێك كه یارمه‌تى سه‌ركرده ئاینییه نه‌ریتخوازه‌كان ده‌دات چاوى ژماره‌یه‌كى زۆر له میدیاكان بۆخۆیان رابكێشن، بۆ نمونه: له مانگى تشرینى دووه‌مى 2017دا ناوه‌ندى "سه‌واب" له‌ڕێگاى تویته‌ره‌وه هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ روانگه‌ى ئه‌زهه‌ر ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستى جه‌ختكردنه‌وه له به‌هاى سۆز و لێبورده‌یى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كاردانه‌وه‌ى ئایینى جه‌ماوه‌ر گرفتى خڕكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه و به‌كارهێنانى سه‌كۆى كارا و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوتاكان هه‌یه.
له وڵاتانى خۆرئاواش، چالاكییه جۆراوجۆره‌كانى كۆمه‌ڵگانى مه‌ده‌نى به رابه‌رایه‌تى موسڵمانان وه‌ك پڕۆژه‌ى "Imams Online" له به‌ریتانیا، سه‌نگ و قورسایى به گه‌یشتنى گیڕانه‌وه دژه‌كان ده‌به‌خشێت و رێگاى بۆ خۆشده‌كات به كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان بگات، له‌كاتێكیشدا كه زۆرێك له لایه‌نه ناوخۆییه‌كان دژى راڤه رادیكاڵییه‌كانن بۆ ده‌قه ئاینییه‌كانى ئیسلام، به‌ڵام حكومه‌ته‌كان ده‌توانن خۆیان له هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه لابده‌ن كه ده‌خرێنه پاڵیان به‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیاى كاولكه‌ر هه‌وڵێكه بۆ سه‌پاندنى ئیسلامێكى په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه بۆچوونێكى له‌وشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیى كه‌سه رادیكاڵییه‌كان بشكێته‌وه. له‌كاتێكیشدا كه چه‌له‌حانێكانى په‌یوه‌ست به په‌ڕگیرى ئیسلامى له زیادبووندان، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌كرێت هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى كاراتر بكرێت گه‌ر راسته‌وخۆ بایه‌خ به‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه بدات كه كه‌سه رادیكاڵییه‌كان وه‌ك به‌ڵگه له ده‌قه‌كانیاندا به‌كاریانده‌هێنن، به‌جۆرێك كه چه‌مكه‌كانیان به‌تاڵ بكاته‌وه و راڤه‌ى جێگره‌وه پێشكه‌ش بكات.