قاره‌مان عه‌لى
له 13ی ئایاری2018 خێزانێكی شه‌ش كه‌سی له‌یه‌ك كاتدا په‌لاماری سێ
كڵێسه‌ی شاری سوره‌بایه‌ی ئیندۆنیسیایاندا و دوانزه
كاتژمێری دواتر؛ خێزانێكی تر به‌ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه، له ڕێگه‌ی دوو
ماتۆڕسكیلە‌وه هێرشێكی خۆكوژیان له دژی بنكه‌ی
پۆلیسی شاری سوره‌بایه ئه‌نجامدا. دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی ئه‌م
دوو خێزانه، داعش له‌ڕێگه‌ی ئاژانسی "ئه‌عماق"ه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی
له كرده‌وه خۆكوژییه‌كان ڕاگه‌یاند.
به‌كارهێنانی
خێزان به‌ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه له كرده‌وه خۆكوژییه‌كاندا له‌لایه‌ن
داعشه‌وه، به كارێكی نوێ داده‌نرێت له مێژووی گروپه جیهادییه‌كاندا. به‌هۆی نوێبوون
و تاڕاده‌یه‌ك نامۆبوونی ئه‌م تاکتیکه‌وه، هێرشه خۆكوژییه‌كانی شاری سوره‌بایه
له‌لایه‌كه‌وه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی و سیاسییه‌كانی ئیندۆنیسیای توشی شوك كرد و
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م كرده‌وه خۆكوژییه خێزانییه سه‌رنجی شاره‌زایانی بواری
تیرۆریزمی ڕ‌اكێشا.
ئه‌م توێژینه‌وه
ده‌یه‌وێت ئه‌وه شیبكاته‌وه كه بۆچی داعش ئه‌م جۆره تاکتیکه
"نوێ"یه له كرده‌وه خۆكوژییه‌كانیدا له دژی نه‌یار و دوژمنه‌كانی به‌كارده‌هێنێت
و پاشان هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه، "بۆچی داعش خێزان له
كرده‌وه خۆكوژییه‌كانیدا به‌كارده‌هێنێت؟".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌پی دی ئێف کلیک لێرە بکە