هێزی پێشمەرگە؛ میکانیزمێک بۆ دروستکردنی دۆستایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

22/06/2019

د. سه‌ردار عه‌زیز

لە بەهاری عەربییەوە جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیستمێکەوە کە لە دەوری ئەمەریکا و دژایەتی ئەمەریکا بونیادنرابوو گۆڕا بۆ  سیستمێکی فرە جەمسەری.
هاوپەیمانان دەیانەوێت ئەو قۆناغە تێپەڕێنن کە تەنها لە ساتەوەختی قەیراندا، دەهاتن بە هانای کوردەوە یان سودیان لە هێزی کوردی دەبینی.
هاوپەیمانان دەخوازن هێزی پێشمەرگە ڕۆڵی زیاتر ببینێت و کاریگەرتربێت.
گۆڕینی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی هاوپەیمانی بەردەوام، کە ئامادەباش بێت لەگەڵ هاوپەیمان یان لە بری هاوپەیمانان ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە، پرۆسەیەکی سەختە.
ڕەنگە لە مێژوووی کورددا هیچ دەرفەتێکی وەها نەڕەخسابێت کە وڵاتانی گەورەی دونیا بێن بە پلانێکی وورد و تۆکمەوه‌ هەوڵ بدەن سوپایەکی بۆ دروست بکەن.


پێشه‌كى
دۆخی سیاسی و سەربازی وڵاتانی ناوچەکە دۆخێکی نائارامە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بە تایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخەکە ئاڵۆز ببێت و زیاتر ناسەقامگیر بێت، بەو پێیەش ئەمەریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ناتوانن ڕاستەوخۆ دەستوەردەنە ناوچەکە و کێشەکانی چارەسەر بکەن، چونکە کێشەکانی ناوچەکە پیویستی بە کات و سامان و خوێنی زۆرە، هیچ وڵاتێک ئامادە نییە دابینی بکات، بۆیە پەنا بۆ هێزە لۆکاڵییە نادەوڵتییەکان دەبەن.
لەم سۆنگەیەوە دەپرسین، ئایا ئێستا ساتەوەختێکی تایبەتە لە مێژووی جیهان و ناوچەکەدا  کە کورد لە ڕێگەی  پێشمەرگەوە دۆستایەتی لەگەڵ دروستبکات؟ ئەم نووسینە ئامانجی ئەوەیە کە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

 

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure