ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان
مه‌ترسی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان
ڕۆژى 26/6/2019 له ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر، ناوه‌ندى كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان پانێڵێكى به‌ناونیشانى مه‌ترسی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئۆتێل تایتانیك ئه‌نجامدا. پانێڵه‌كه له چوار ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو، ته‌وه‌رى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌مید جلال به‌گ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشى سلێمانی، پێشكه‌شكرا، كه به‌ڕێزیان چه‌ند داتا‌و ئامارێكیان له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ئاڵوده‌بوون خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسی له‌و كێشه‌و گرفت و به‌ربه‌ستانه كرد كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م قه‌ڵاچۆكردنى هه‌میشه‌یی و یه‌كجاره‌كى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر. ته‌وه‌رى دووه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، مامۆستا له كۆلیجى ته‌كنیكى سلێمانى، پێشكه‌شكرا. د. عه‌بدوڵا له پانێڵه‌كه‌یدا باسی له هۆكاره‌كانى ئاڵوده‌بوون كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌و چاره‌سه‌رانه‌كرد كه پێویستن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵووده‌یی و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر. ته‌وه‌رى سێهه‌مى پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر كاروان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مامۆستا له به‌شى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى سلێمانى پێشكه‌شكرا، له پانێڵه‌كه‌یدا دكتۆر كاروان باسی له به‌كارهێنانى نه‌رمه‌هێز " دراما" كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر. ته‌وه‌رى كۆتایی پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن م. عه‌لی جه‌عفه‌ر، مامۆستا له به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سلێمانیه‌وه پێشكه‌شكرا. له پانێڵه‌كه‌یدا، له‌ڕووی پزیشكیه‌وه باسی له چۆنێتى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر كرد.