خه‌باتى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ساڵى 1970كانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ

04/11/2019

جولیا ماینزا

سه‌رچاوه‌، په‌یمانگاى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌
وه‌رگێرانى ناوه‌ندى كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
وه‌ك كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى، له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكادا دۆناڵد تره‌مپ خۆى وه‌ك پشتیوانێكى گه‌وره‌ى كورد پێشاندا، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌رگرى له‌ به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاى كرد له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه‌ دژ به‌ كورد و ستایشى ڕۆڵى سه‌دام حوسێنى كرد له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر: تره‌مپ وتى، " سه‌دام تۆزێك غازى ڕشت، هه‌مووان شێتبوون".
وه‌ك سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ندین جار تره‌مپ كوردى به‌ هاوپه‌یمانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناوبردووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ تره‌مپ له‌باره‌ى كورده‌وه‌ قسه‌ى كردووه‌ " من كوردم خۆشه‌وێت". به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناڕوونه‌كانى تره‌مپ و دوودڵى له‌بڕیاردان له‌به‌رامبه‌ر كوردستاندا،جێگه‌ى ڕه‌خنه‌ن، له‌ڕاستیدا سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان جۆرێك له‌ ناڕوونى پێوه‌دیاره‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ودرۆو وڵسنه‌وه‌. پێكهاته‌ى نه‌ژادى كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندی به‌هێزى خۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی داوه‌، به‌ڵام وا پێده‌چێت كورد ته‌نها ئه‌و كاته‌ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بووبێت كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووبێت. هێشتا، به‌شێكى زۆر له‌ كورده‌كان ناوچه‌ى ئارامیان له‌بیره‌ كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بۆ پاڕێزگاریكردن له‌ كورد له‌هێرش و په‌لامارى سه‌دام حوسێن دروستكرا. كورده‌كان له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا، توانیان سه‌ره‌نجى  ڕۆژئاوا زیاتر به‌ده‌ستبهێنن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، كه‌ خه‌ونى ئه‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌و سه‌رنج و پشیتوانیه‌ ئه‌مریكا سه‌رده‌كێشتێت بۆ دوڵه‌تدارى كوردى. له‌لایه‌كى تره‌وه‌، كوردانى سوریا په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر ئاڵۆزییان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا هه‌یه‌ به‌هۆى هاوپه‌یمانی ناو به‌ناویان له‌گه‌ڵ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دا، كوردانى سوریا له‌گه‌ڵ ڕژێمى سوریادا هاوبه‌شن له‌ دوژمنایه‌تى و ڕقیان بۆ توركیا. ڕوون نیه‌ له‌داهاتوودا كه‌ ئایا كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت به‌خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆى، یان هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ وه‌ك مه‌قاشێك به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رده‌مى حافز ئه‌سه‌د
كورد له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ ساڵانى 1960ه‌كانه‌وه‌ په‌ڕاوێزخراون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌سه‌دا 10ى دانیشتوانى سوریا پێكده‌هێنن و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌شدارییان له‌ دروستكردنى فره‌یی نه‌ته‌وه‌ى سوریادا كردووه‌. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ خاوه‌نى كارت و ناسنامه‌ى نیشتیمانى سوری بوون، به‌ڵام له‌ساڵى 1963دا، نزیكه‌ى له‌سه‌دا 20ى دانیشتوانى كوردى سوریا ناسنامه‌كه‌یان لێسه‌ندرایه‌وه‌. ده‌ستورى سوری هاوشێوه‌ى ئیسرائیلی له‌ كوردی ده‌ڕوانی و ئیسرائیلی و كورد وه‌ك " مه‌ترسی له‌سه‌ر عه‌ره‌ب" داستنیشانكرابوون له‌ ده‌ستوری سوریادا. خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ناوچه‌ كوردنشینه‌كاندا نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌وه‌ى پشتێنه‌یه‌كى عه‌ره‌بی دروست بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندییه‌ كلتورییه‌كانى كورد له‌و ناوچانه‌دا بسڕنه‌وه‌. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى سیاسه‌تى توندى حكومه‌تى سوری  به‌رامبه‌ر به‌ كورد، سه‌ركرده‌ كوردییه‌كان له‌ڕووى ستراتیجیه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دا هه‌بوو، پارتى كرێكارانى كوردستان توانى پشتیوانى دارایی حافز ئه‌سه‌د به‌ده‌ست بهێنێت له‌پێناو ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى توركیا بكات. ئه‌گه‌رچی حافز ئه‌سه‌د خۆى كوردى سوریاى له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى بێبه‌شكردبوو، ئه‌سه‌د زیاتر خولیاى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه‌ تواناى سه‌ربازى كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى به‌كاربهێنێت، ئه‌م قۆناغه‌ بۆ كورد پێده‌چێت قۆناغێكی مێژوویی بووبێت.
له‌دواى سیاسه‌تى چه‌ندین ساڵه‌ى سه‌ركوتكردنى كورد له‌لایه‌ن توركیاوه‌، پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ساڵى 1978دا به‌فه‌رمى دروستبوو. توركیا ووشه‌ى  كوردى قه‌ده‌غه‌كرد، له‌به‌رى ئه‌وه‌ وه‌ك توركی شاخاوى ئاماژه‌ى بۆ كورد ده‌كرد. به‌هۆى ڕێگرى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كورد، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كورده‌كانى ترى توركیا ده‌ستیان كرد به‌ خه‌باتى چه‌كدارى توندوتیژ له‌دژى ده‌وڵه‌تى توركیا. كوردانى توركیا له‌ چینه‌ نزمه‌كان ڕوویان له‌په‌كه‌ كه‌كرد. ڕایانگه‌یاند كه‌ كورد مافى چاره‌ى خۆنوسینى هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ كورد به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌دا دابه‌شبوون وه‌ توركیا گه‌وره‌ترین پارچه‌ى كوردستانى داگیركردووه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌، كوردستانى توركیا ده‌بێت ببێته‌ سه‌نته‌رى یاخیبوون و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌. پارتى كرێكارانى كوردستان دواتر ده‌ستى كرد به‌ هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر ئه‌و گروپ و هۆزو خێڵانه‌ى كه‌ نزیبكوون له‌ حكومه‌تى توركیاوه‌.
ئه‌گه‌رچی كورده‌كانى سوریاو توركیا له‌پێناو خاك و دانپێداناندا خه‌باتیان ده‌كرد، به‌ڵام پێده‌چێت كوردى عێراق ئه‌و مافه‌یان به‌ده‌ست هێنابێت. ڕێكه‌وتنامه‌ى ئۆتۆنۆمى نێوان كورد و عێراق له‌ساڵى 1970دا كوردستانى وه‌ك هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ به‌ دامه‌زراوه‌و نوێنه‌رایه‌تى خۆیه‌وه‌ دروستكرد. ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ له‌ساڵى 1974دا شكستى هێنا به‌هۆى ناكۆكى له‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌. به‌ڵام، ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ ئه‌وه‌ى پێشاندا سه‌ربه‌خۆیی و دانپێدانان بۆ كورد تاڕاده‌یه‌كى زۆر جیاوازه‌ له‌ وڵاته‌ جیاوازانه‌ى كه‌ كورد تێیاندا دابه‌شبووه‌.

داعش و ناوبانگى نێوده‌وڵه‌تى كورد
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (گروپه‌ هاوشێوه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا) له‌بنه‌ڕه‌تدا كاتێك گه‌شه‌یان كرد كه‌ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌دان جیهادى زیاندانى كراوى له‌ زیندانه‌كانى سوریادا له‌ساڵى 2011دا ئازادكرد له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى خۆپشیاندانه‌كان كۆتایی پێبهێنێت كه‌ له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌ توندڕِه‌وه‌كان و لایه‌نى سه‌ر به‌ ئیسرائیل و ڕۆژئاواوه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كران. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2012دا، یه‌كێك له‌م گروپانه‌، جه‌بهه‌ت و ئه‌لنوسره‌، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ له‌دژى ڕژێم و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئه‌نجامیدا توانى سه‌ره‌نجه‌كان به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت. به‌ڵام له‌ساڵى 2013، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و به‌ره‌ى نوسره‌و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى دڕه‌نده‌یی خۆیانیان پێشاندا- ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كانیش. ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام وه‌ك دوژمنێكى گه‌وره‌ بۆ چه‌ندین گروپ و به‌ره‌ى جیاواز دروستبوو كه‌ وایكرد ئه‌م گروپانه‌ له‌دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى یه‌كبگرن، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى وایكرد كه‌ كورد سه‌رنجێكى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت زیاتر له‌ ڕابردوو.
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق له‌ساڵى 2006 وه‌ك لقێكى سه‌ر به‌ گروپى ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقدا دروستبوو، كه‌ له‌و سووننانه‌ پێكهاتبوو كه‌ له‌دژى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ئه‌مریكا بوون له‌ عێراق. داعش له‌مانگى یه‌كى 2014دا توانى ڕه‌قه‌ داگیربكات و وه‌ك پایته‌ختى خیلافه‌ته‌كه‌ى بیناسێنێت. له‌مانگى ئابی 2014دا، داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر یه‌زیدییه‌كان، ژن و كچی یه‌زیدییه‌كانى وه‌ك كۆیله‌ى سێكسی به‌كارهێناو نێرینه‌كانى یه‌زیدى كوشت، هه‌زاران یه‌زدیدیش به‌هۆى هێرشه‌كانى داعشه‌وه‌ له‌چیاى شه‌نگال گیریانخوارد.
ئه‌گه‌رچی هه‌م كورده‌كانى سوریاو هه‌میش كورده‌كانى عێراقیش  پشیتوانى نێوده‌وڵه‌تیان بۆ جه‌نگى داعش به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ ئێستادا بوون و سه‌ربه‌خۆییان له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێویسته‌ پشتیوانى له‌ به‌شدارى كورده‌كانى سوریا بكات له‌ دانوستانه‌كانى ئاشتى له‌و وڵاته‌دا. ڕێگه‌دان به‌ په‌یه‌ده‌ كه‌ به‌شدارى هه‌بێت له‌ حكومه‌تى سوریادا ده‌ستبه‌رى ئاشتى درێژخایه‌ن ده‌كات به‌به‌راورد به‌وه‌ى كه‌ ڕێگه‌ به‌ په‌یه‌ده‌ نه‌درێت به‌شداربێت و ته‌نها وه‌ك كارتێك له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت. پێویسته‌ ڕووسیاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌ بده‌ن كه‌ كورد له‌ دانیشتنى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا به‌شدار بێت كه‌ بڕیاره‌ به‌ به‌شدارى چه‌ندین وڵاتى ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. پێویسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌ سوریا بوه‌ستێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بوونى كه‌مینه‌و پێكهاته‌كانى تر له‌ سوریا به‌تایبه‌ت بوونى كورد ده‌خاته‌وه‌ مه‌ترسیه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پێویسته‌ هانى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى بدات له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ به‌هێزبوونى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، نه‌ك ته‌نها له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بكات. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت شوێن ڕاسپارده‌و پێشنیاره‌كانى لیژنه‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكى بۆ ئازادییه‌ ئاینیه‌كان بكه‌وێت، كه‌ پشتیوانى له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات له‌ هه‌رێمى كوردستان. ڕوون نیه‌ كه‌ ئایا كورد ده‌بێته‌ خاوه‌نى ئۆتۆنۆمى و ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌ داهاتوودا، یان ته‌نها له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك مه‌قاشێك به‌كارده‌هێنرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا. 

 

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure