ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان
ئاماده‌كردنی: هاوڕی حه‌سه‌ن حه‌مه
ئه‌م بابه‌ته پۆخته‌ی پانێلێكه كه رۆژی 16-12-2019 ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان (KCCRC) بۆ مومین چین (Mumin Chen) پرۆفیسیۆر له زانكۆی نیشتیمانی تایوان (National Taiwan University) ئه‌نجامیدابوو به‌ناونیشانی (ئه‌زموونی سیاسی تايوان - چین: وانه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان).
تایوان: ناساندن
ناوى فه‌رمى تایوان كۆماری چینه، ڕووبه‌رى جوگرافی تایوان 35.563 كیلۆمه‌ترى چوار گۆشه‌یه. ژماره‌ى دانیشتوانى تایوان 23 ملیۆن كه‌سه. ڕێژه‌ى خوێنده‌وارى له تایوان له‌سه‌دا 98.5. زمانى فه‌رمى تایوان زمانى مه‌نده‌رى چینیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تایوانیه‌كان شێوه زارى خۆیانیان هه‌یه. له‌ڕووى سیتسمى سیاسیه‌وه، سیتسمى سیاسی تایوان سیستمێكى نیچمه سه‌رۆكایه‌تیه‌و سروشتى سیستمه‌كه سیستمێكى فیدڕاڵیه‌وه. تایوان وه‌ك نموونه‌یه‌كى جوانى دیموكراسی ده‌بینرێت له‌ناوچه‌كه‌دا، كه ده‌ستاوده‌ستى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌ر چوار ساڵ جارێك له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامبده‌درێت. ئازادی میدیایی و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌تایواندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاوو بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها تایوان یاساى ئه‌نجامدانى ڕیفرامی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامنه‌دراوه. ژماره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان له په‌رله‌مانى تایواندا 113 كورس په‌رله‌مانیه‌وه.تایوان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ده‌وڵه‌تێكى ئاسایی ده‌چێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. له‌ڕووى مێژووییه‌وه، تایوان له‌ژێر داگیركارى شانشینى كینگى چینی‌دا بووه له‌نێوان ساڵانى 1683 بۆ 1895، دواتر ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى ئیمراتۆرییه‌تى ژاپۆن تا ساڵى 1945، له‌ساڵى 1945 بۆ ساڵى 1949 ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى چینه‌وه.له‌ساڵى 1949ه‌وه ململانێى سه‌ربازى له‌نێوان تایوان و چیندا دروستبوو. له‌ساڵى 1950ه‌وه تا ساڵى 1980كان تایوان خۆى وه‌ك تاكه حكومه‌تى شه‌رعی ده‌بینى بۆ ته‌واوى چین، سیاسه‌تێكى نه‌یارانه‌ى گرته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ڕ‌ژێمى كۆمۆنیستى به‌یجیندا، له‌به‌رامبه‌ریشدا چین بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه تایوان له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه ده‌خاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى. له‌ڕووى جوگرافیه‌وه، تایوان ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیاوه، له باكورى ڕۆژئاواوه چین دراوسێیه‌تى، له باكورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ژاپۆن و له باشووره‌وه فلیپین دراوسێ تایوانه. له‌ڕووى گه‌شه‌ى ئابوورییه‌وه، گه‌شه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیی تایوان به 5 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، نۆزده‌یه‌مین وڵاته له‌سه‌ر ئاستى جیهان. له‌ڕووى هه‌نارده‌و قه‌باره‌ى بازرگانى حه‌ڤده‌هه‌مین وڵاته له‌سه‌ر ئاستى جیهان. ڕێژه‌ى بیكاری له تایوان له‌سه‌دا 3.9بووه له‌ساڵى 2014دا. به‌م شێوه‌یه، تایوان له‌ڕیزبه‌ندى گه‌وره‌ترین بیست و سێهه‌مین وڵاتدایه له‌ڕووى قه‌باره‌ى ئابوورییه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى تایوان و چین
له‌ساڵى 1991دا، تایوان ڕێكخراوێكى نیمچه فه‌رمى دروستكرد وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ چیندا. حكومه‌تى چینى به هه‌مان شێوه‌یه ڕێكخراوێكى به‌ناوى "كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌روى تایوان دامه‌زراند" بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسانه‌ى كه پرسی سیاسی نین له‌گه‌ڵ تایوان. له‌ساڵى 1992دا هه‌ردوولا گه‌یشتنه كۆده‌نگى له‌سه‌ر پڕه‌نسیپى یه‌كچارچه‌یی خاكى چین. یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى له‌نێوان هه‌ردوولادا له‌ساڵى 1993دا ئه‌نجامدراو تا ساڵى 1999 به‌رده‌وامبوو. له‌ساڵى 2000كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى چین و تایوان به‌ره‌وخراپی و ئاڵۆزبوون چوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى پێشكه‌وتنى تایوانى له تایوان هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. له‌دیدى پارتى پێشكه‌وتنى تایوانى، كه به‌پارتى سه‌وزیش ناوده‌برێت، تایوان وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌روییه‌و جیاوازه له‌چین. پارتى سه‌وز به‌ته‌واوه‌تى پڕه‌نسیپی " یه‌كپارچه‌یی خاكى چین" ڕه‌تده‌كاته‌وه. تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردووڵات هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه چین تایوانى تۆمه‌تبارده‌كرد به‌وه‌ى كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه هه‌نگاوده‌نێت.به‌ڵام، له‌ساڵى 2008دا، پارتى كۆمینتانگى چینى له تایوان حكومه‌تى نوێى تایوانى دروستكرد‌و سیاسه‌ته‌كانى پارتى سه‌وزى تایوانى پێچه‌وانه‌كرده‌وه‌و له‌ڕێگه‌ى دروستكردنى په‌یوه‌ندیی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ چیندا له‌برى هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام له‌ساڵى 2016دا، كاتێك كه پارتى سه‌وز هاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌ته‌كانى پارتى كۆمینتانگى پێچه‌وانه‌كرده‌وه‌و جارێكى تر ڕه‌تى كرده‌وه كه پابه‌ندبێت به بنه‌ماى " یه‌كچارچه‌یی چین".
ستراتیجى نوێى چین به‌رامبه‌ر تایوان
له‌ساڵى 2012ه‌وه له‌و كاته‌ى خی جینپین، سه‌رۆكى ئێستاى چین، ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست له‌چین په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان تایوان و چین به‌ره‌و ئاڵۆزی و پشێوی چوون. چین ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵێك ستراتیجییه‌وه تایوان لاوازبكات، له‌وانه‌ش: ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى تایوان گۆشه گیربكات. دوو، چین پشتیوانى له‌و گروپه دیاریكراوانه ده‌كات كه كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ چین له‌ناوخۆى تایواندا ڕێكده‌خه‌ن. سێهه‌م، چین له هه‌ڵَبژاردنه‌كاندا پشتیوانى له‌و سیاسه‌تمه‌داره تایوانیانه ده‌كات كه دۆست و لایه‌نگرى چینن. چواره‌م، چین میدیاى ته‌قلیدى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و دروست و به‌لاڕێدابردنى ڕایگشتى له‌باره‌ى تایوانه‌وه. پێنجه‌م، چین ئیمتیازاتى زیاتر ده‌به‌خشێت به هاوڵاتی و كۆمپانیا تایوانیانه‌ى كه له‌چیندا نیشته‌جێن و ده‌ژین. چین ده‌یه‌وێت تایوان هاوشێوه‌ى هۆنگ كۆنگ له‌چوارچێوه‌ى ووڵاته‌كه‌ى دا بمێنێته‌وه به‌ڵام به‌سیستمى جیاوازى خۆیه‌وه، كه ئه‌ویش بنه‌ماى یه‌ك وڵات به‌ڵام دوو سیستمى جیاواز هاوشێوه‌ى مۆدێلی چین و هۆنگ كۆنگ". له‌به‌رامبه‌ردا، هاوڵاتیانى تایوان به‌زۆرى خۆیان وه‌ك تایوانى ده‌بینن نه‌ك وه‌ك چینى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌ڕووى كلتوری و زمان و نه‌ژاده‌وه دانیشتوانى هه‌ردوو وڵات جیاوازنین. ئه‌م تێگه‌یشتنه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه دانیشتوانى تایوان بۆ ماوه‌یه‌كى دووردرێژه خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌م هۆیه‌شه‌وه ناسنامه‌یه‌كى تایبه‌تیان بۆ دروستبووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تایوانیه‌كان خۆیان وه‌ك تایوانى ده‌بینن نه‌ك چینى، به‌ڵام دانیشتوانى تایوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین له ئێستادا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن یان ببنه‌وه به‌به‌شێك له‌چین، به‌ڵكو پێیانباشه ئه‌و دۆخه‌ى كه هه‌یه وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاسای ڕیفراندۆم هه‌یه له تایوان، تایوان ده‌توانێت ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له چین ئه‌نجامبدات، به‌ڵام تایوانیه‌كان پێیانوایه كارێكى له‌و شێوه‌یه سه‌ره‌كێشێت بۆ تێكچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چین و به‌م هۆیه‌شه‌وه خۆیان به دوورده‌گرن له ئه‌نجامدانى هه‌ر ڕیفراندۆمێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
هه‌ڵوێستى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر تایوان
وه‌ك له‌پێشتریشدا باسكرا، تایوان به هه‌موو پێوه‌دانگێك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆییه‌وه، به‌ڵام ته‌نها كێشه‌ى ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانیپێدانه‌نراوه، له‌ئێستادا نزیكه‌ى پانزه ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ دانى به‌تایواندا ناوه. به‌ڵام تایوان ئه‌ندام نیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وله‌ویاتى ژماره‌یه‌كى تایوان ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانیپێدابنرێت و ببێت به ئه‌ندامى یه‌كسانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ڵه‌تى وڵاتانى زلهێز له‌نێویشیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندن به مامه‌ڵه‌كردنى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چیندا نه‌ك تایوان، پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیی تایوان ناكه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پابه‌نده به پاراستنى ئاسایشى تایوان و له‌دژى ئه‌وه‌یه به‌هێز تایوان بخرێته سه‌ر چین. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا ناكۆكیه‌كانیان به‌ڕێكه‌وتنى ئاشتیانه یه‌كبخه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، تایوان مامه‌ڵه‌یه‌كى پراگماتیكى و ژیرانه ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى جیهان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تان ئاماده‌نین په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تایوان ببه‌ستن، به‌ڵام تایوان هه‌وڵده‌دات نوسینگه‌ى دیبلۆماسی نافه‌رمى یان نیمچه فه‌رمى بكاته‌وه له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌م داوایه‌ى تایوان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى دیبۆماسی له‌نێو وڵاته‌كانیاندا. له ئێستادا تایوان له 100 وڵات‌دا نوسینگه‌ى نافه‌رمى دیبلۆماسی هه‌یه.
به‌كورتى
تایوان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت. له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره هه‌یه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى تایوان و به‌رگریكردن لێى له‌حاڵه‌تى به‌كارهێنانى هێز له‌لایه‌ن چینه‌وه له‌دژى. له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى، تایوان نه‌یارێكى زۆر به‌هێزى هه‌یه‌و ئه‌ویش كۆمارى چینه كه هه‌وڵده‌دات تایوان وه‌ك به‌شێك له چین له چوارچێوه‌ی دا بمێنێته‌وه له‌ڕێگه‌ى پیاده‌كردنى مۆدێلی چینیه‌وه. ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانى تایوان و چین له‌وپه‌ڕى خراپیدان و ناكۆكی سیاسی قوڵ هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولادا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كى ئابووری به‌هێز له‌نێو هه‌ردوو لادا بوونى هه‌یه. به‌شێویه‌ك نزیكه‌ى 90.000 كۆمپیانیاى تایوانى له‌چیندا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، له‌سه‌دا 41ى هه‌نارده‌ى تایوان بۆ چین ده‌چێت. قه‌باره‌ى ئاڵگۆڕى بازرگانى له‌نێوان تایوان و چین له‌ساڵى 2017دا 199 ملیار دۆلاربووه، له‌ساڵى 2018دا له‌سه‌دا 11 زیادى كردووه. له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی تایوان،دوو پارتى سه‌ره‌كى له‌تایواندا بوونیان هه‌یه‌و جیاوازى قوڵ هه‌یه له‌نێوانیاندا سه‌باره‌ت به چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چیندا. پارتى یه‌كه‌م كه پارتی سه‌وزه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ت كه تایوان ببێت به ئه‌ندامى یه‌كسانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و له‌دژى یه‌كگرتنه‌وه یان چوونه پاڵ چینه هاوشێوه‌ى هۆنگ كۆنگ. له‌به‌رامبه‌ردا، پارتى دووه‌م كه به پارتى شین ناسراوه له‌گه‌ڵ دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشتیانه‌و دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ چیندا. به‌گشتى، تایوان نموونه‌یه‌كى جوانى دیموكراسیه له‌ناوچه‌كه، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات بوونى هه‌یه، كلتوورى ڕێزگرتن له بیروبۆچۆنی جیاواز‌و لێبورده‌یی تا ئێستێكى به‌رچاو بوونى هه‌یه.