ناودار زیاد
پێشەکى
کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و وڵاتان بە گشتى بە دەست کۆمەڵێک کێشە و گرفتەوە دەناڵێنن، بە دیاریکراوى ئەو دیاردە و مەسەلە و تەنگژانەى
کە ڕەهەندێکى نێودەوڵەتى و جیهانیان هەیە، هەرچەندە لە سنورێکى دیاریکراودا بێت،
بەڵام خەمى وڵاتانى جیهانە و پەیوەندیدارە بە هەموو وڵاتانەوە، یاخود ئەگەر
دەوڵەتانى جیهان بەگشتى ڕێگرى لێ نەکەن، یان ڕووبەڕووى نەبنەوە ئەوا دوور نییە
بەرۆکى ئەوانیش بگرێتەوە، لەم سۆنگەیەوە یەکێک لەو مەترسى و گرفتە زەق و بەرچاو و
گرنگانەى کەوا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و تەواوى دەوڵەتان بەگشتى بە دەستییەوە
دەناڵێنن بریتییە لە دیاردەى تیرۆر.
لە جیهاندا چەندین ڕێکخراو و گرووپى تیرۆریستیى دروستبوونە کە لە ڕێگەى
کردەى توندوتیژ و نامەشروع و یاساغەوە ئاسایش و ئەمنییەتى چەندین دەوڵەتییان
تێکداوە و، ترس و بیمێکى زۆریان بڵاوکردۆتەوە و بوونەتە مایەى دروستکردنى کوشتن و
تێکدان و ناسەقامگیریى لە چەندین دەوڵەتى جیهاندا.
بەو پێیەى ئەم ڕێکخراو و گرووپە تیرۆریستییانە بەشێوەى نهێنى چالاکى و
پەیوەندییەکانیان ڕێکدەخەن و، سنور و چوارچێوەى دەوڵەتان دەبڕن، بۆیە دەوڵەتێک
بەتەنها ناتوانێت دژیان ڕابوەستێتەوە، لەم پێناوەدا دەوڵەتان چ بە تاک یاخود بە
کۆمەڵ چەندین ڕێوشوێنییان گرتووەتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، لەم توێژینەوەیەدا
جەخت لەسەر گرنگترینیان دەکەینەوە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە