نه‌هله شههرۆری
خوێندنه‌وه‌ی: قاره‌مان عه‌لی
پێشه‌كی
له ڕابردوودا تیرۆر له لایه‌ن سكاڵهر و شاره‌زایانه‌وه له چه‌ند
ڕه‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه لێتوێژینه‌وه‌ی لێوه‌كراوه و چه‌ند لایه‌نێكی شیكراوهتهوه.
یه‌كێك له پرسیاره گرنگه‌كانی بواری تیرۆر ئه‌و پرسیاره‌یه كه له په‌یوه‌ندی
نێوان تیرۆر و دیموكراسی ده‌پرسێت. ئه‌م پرسیاره، چی جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له
نێوان تیرۆر و دیموكراسیدا بوونی هه‌یه؟، سه‌رنجی توێژه‌رانی بواری تیرۆری ڕاكێشاوه
و له ڕێگه‌ی چه‌ندین میتۆدی جیاوازه هه‌وڵیان داوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه
بده‌نه‌وه. نه‌هله شههرۆری یه‌كێكه له‌و توێژه‌رانه‌ی كه ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه
سه‌رنجی ڕاكێشاوه و پرسیاره‌كه‌ی كردووه به پرسیاری سه‌ره‌كی یه‌كێك له توێژینه‌وه
ئه‌كادیمییه‌كانی. شههرۆری له توێژینه‌وه‌كه‌یدا، "ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك
له نێوان دیموكراسی و تیرۆردا بوونی هه‌یه؟، به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا
ده‌گه‌ڕێت و له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی بۆ خوێنه‌رانی
توێژینه‌وه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
شههرۆری، كه ژنه توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه و ئاره‌زووی كاركردن له
بواری تیرۆر و دیموكراسیدا ده‌كات، له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌م پرسیاره،
"ئایا دیموكراسی كۆتایی به تیرۆر ده‌هێنێت؟، ده‌ستپێده‌كات و هۆكاری ئه‌نجامدانی
توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م بابه‌ته- په‌یوه‌ندی
نێوان تیرۆر و دیموكراسی- بابه‌تێكه كه له جیهانی ئه‌كادیمیدا مشتومڕێكی زۆری
له‌سه‌ره و تا ئێستا كۆتا وه‌ڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه له دوای
یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001ه‌وه ئه‌م بابه‌ته گرنگییه‌كه‌ی زیادی كردووه و
پرسیاره‌كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌كادیمیست و سیاسییه‌كان له جیهاندا. دوای
ڕووداوه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001، ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بڵیو بوش "جه‌نگی
دژی تیرۆر"ی ڕاگه‌یاندن و "دیمۆكراتیزهكردن"ی وه‌ك به‌شێك له جه‌نگه‌كه
ناساند. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بڵیو
بوش پێیوابوو كه دیموكراسی تیرۆر له ناو ده‌بات. پاش تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی دوو ده‌یه
به‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بڵیو بوش‌دا، پرۆسه‌ی دیمۆكراتیزه‌كردنی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فغانستان و عێراق وه‌ك نموونه، ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست
نه‌هێنا و تیرۆریش له‌و دوو وڵاته كۆتایی پێنه‌هات. ئه‌مه‌ش گۆمانی خسته سه‌ر
دروستی بۆچوونه‌كانی ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بڵیو بوش و ده‌ره‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی
كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دیموكراسی "تیرۆر ڕاده‌گرێت". هه‌ربۆیه شههرۆری
توێژه‌ر جارێكی تر دێته‌وه نێو ئه‌م بابه‌ته و ده‌یه‌وێت له ڕێكه‌ی ئه‌م
توێژینه‌وه‌وه دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تیرۆر و دیموكراسی
بكات.
ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی شههرۆری ئه‌وه نیشان
ده‌ده‌ن كه -به‌ڵێ- په‌یوه‌ندی له نێوان دیموكراسی و تیرۆردا بوونی هه‌یه و
جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش نه‌رێنییه. واتا دیموكراسی نابێته‌هۆی زیادبوون و گه‌شه‌كردنی
تیرۆریزم له وڵات‌دا به‌ڵكو گه‌شه‌ی دیموكراسی له وڵات‌دا ده‌بێته هۆی كه‌بوونه‌وه‌ی
تیرۆر. توێژه‌ر له كۆتا به‌شی پێشه‌كی
توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ئه‌و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام
داوه و چی ڕێگه‌یه‌كی بۆ كركردنهوه و شیكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌كارهێناوه.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه
پێشتر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراون
توێژه‌ر له به‌شی "لتریچهر ڕڤیو"ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا باسی
به‌شێك له‌و، نه‌ك هه‌موو، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كردووه كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند
توێژه‌رێكی تره‌وه ده‌رباره‌ی "په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و تیرۆر" ئه‌نجام
دراون. توێژه‌ر له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا سه‌ره‌تا باس له چییه‌تی تیرۆر و
دیموكراسی ده‌كات. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناكرێت به‌بێ تێگه‌یشتنێكی
دروست له پێناسه‌ی تیرۆر و دیموكراسی باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو
چه‌مكه بكرێت. پاشان ئه‌و له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌یسێكه‌وه به‌شێك له
هۆكاره‌كانی بوون به تیرۆریست و ڕوودانی كرده‌یی تیرۆریستیی باس ده‌كات و دواتر
ئه‌و نووسین و توێژینه‌وانه ده‌خاته‌ڕوو كه پێشتر ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
تیرۆر و دیموكراسی نووسراون. هه‌رچه‌نده شههرۆری پێناسه‌ی تیرۆر و دیموكراسی ده‌كات
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه تیرۆر و دیموكراسی زیاتر له پێناسه‌یه‌كیان هه‌یه
و شاره‌زا و سكاڵهرهكانی ئه‌م بواره كۆدهنگنین له‌سه‌ر یه‌ك پێناسه بۆ ئه‌م
دوو چه‌مكه.
شههرۆری لێره‌دا به‌شێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پێشتر ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی
نێوان تیرۆر و دیموكراسی نووسراوه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و زۆر به‌كورتی ده‌رنجامی
ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌خاته‌ڕوو. توێژینه‌وه‌كه‌ی كوان لی كه ساڵی 2005 له"جۆرناڵی چاره‌سه‌ری ململانێكان- Journal of Conflict Resolution"دا بڵاوبووه‌ته‌وه،
سه‌رنجی توێژه‌ری ڕاكێشاوه و توێژه‌ر به دوورودرێژی له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی لی وه‌ستاوه.
هۆكاری ئه‌م بایه‌خدانه‌ی شههرۆری به توێژینه‌وه‌كه‌ی لی- ڕه‌نگه- بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌ڕێته‌وه كه ده‌ره‌نجامی هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له
دوو كاتی جیاوازدا ئه‌نجامدراون، تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن و یه‌كتر ته‌واو
و به‌هێزده‌كه‌ن.
به‌سه‌رنجدان له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پێشتر- به دیاریكراوی له حه‌فتاكانی
سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێستا 2020- ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و
تیرۆر نووسراون ده‌گه‌یت به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه هه‌موو توێژینه‌وه‌كان، به‌م
توێژینه‌وه‌ی شههرۆریشهوه، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی له نێوان
دیموكراسی و تیرۆردا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی
جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه جیاوازه. ده‌ره‌نجامی به‌شێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان
ده‌ده‌ن كه "دیموكراسی چاره‌سه‌ره بۆ (ده‌ردی) تیرۆر" و به‌شه‌كه‌ی
تریان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه "دیموكراسی تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت". هه‌ردوولا
به‌ڵگه‌ی ته‌واویان- به بۆچوونی خۆیان- بۆ به‌هێزكردنی دهرنجامهكانیان له به‌رده‌سته.
هۆكاری جیاوازبوونی ده‌ره‌نجامه‌كانیش- به‌بڕوای ئێمه- له‌لایه‌كه‌وه بۆ كاتی
كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و له‌لایه‌كه‌وه تره‌وه بۆ جۆر و چۆنێتی كۆكردنه‌وه و
شیكردنه‌وه‌ی داتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
داتا‌و
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
توێژه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دروست وه‌ڵامی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه‌ی
بداته‌وه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه داتای پێویستی كۆكردووه‌ته‌وه. شههرۆری داتاكانی
له سێ سه‌رچاوه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌م سێ سه‌رچاوه‌یه‌ش بریتین له 1-
داتابه‌یسی تیرۆری جیهانی و 2- پۆڵتی ئای ڤی پرۆجێكت و 3- بانكی جیهانی. داتاكان ده‌رباره‌ی
كرده‌یی تیرۆریستی له نێوان 1970 بۆ 1997 كۆكراوه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا په‌نجاو
نۆ هه‌زار و پێنج سه‌د و سێ كرده‌یی تیرۆریستی ڕوویداوه. توێژه‌ر پشتی به پێوه‌ره‌كانی
پۆڵتی ئای ڤی پرۆجێكت به‌ستووه بۆ پێوانه‌كردنی ئاستی دیموكراسی له‌و وڵاتانه‌ی
كه كرده‌یی تیرۆریستیان تێدا ئه‌نجامدراوه له ماوه‌ی نێوان 1970 بۆ 1997.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كی
نه‌رێنی له نێوان دیموكراسی و تیرۆردا بوونی هه‌یه و دیموكراسی نابێته‌هۆی
زیادبوونی تیرۆر. نه‌رێنی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه به‌و مانایه دێت كه تا ئاستی
دیموكراسی زیاتر بێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی مردوون
كه‌متره. توێژه‌ر له‌كاتی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌یدا جه‌خت
له‌وه ده‌كاته‌وه كه دیموكراسی له دوورمه‌ودادا ده‌بێته‌هۆی وه‌ستان یان
كۆتایپێهێنانی تیرۆر. هه‌ر بۆیه ئه‌و دیموكراتیزه‌كردن وه‌ك به‌شێك له جه‌نگ له
دژی تیرۆر ده‌بینێت و دژی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه پێی وایه دیموكراسی ده‌رفه‌ت بۆ
گه‌شه‌كردنی تیرۆر ده‌ڕه‌خسێنێت.
شههرۆری تێبینییه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی
ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه
نیشان ده‌ده‌ن كه دیموكراسی به‌شداری ده‌كات
له كۆتایهێنان به تیرۆر به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌موو
دیموكراسییه‌ك له هه‌موو جێگه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی تیرۆر. هۆكاری ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نها "دیموكراسی ڕاسته‌قینه" ده‌رمانی
تیرۆر ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی به‌كاری خۆی هه‌ستێت و به‌شداری له
كۆتایپێهێنانی تیرۆردا بكات، ئه‌وا ده‌بێت دوو خاڵ بوونی هه‌بێت: 1- كاربه‌ده‌ستانی
وڵات گه‌نده‌ڵ نه‌بن و 2- په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان حكومه‌ت و
هاوڵاتیدا هه‌بێت. به‌ده‌ربڕینێكی تر، ده‌بێت وڵات له‌لایه‌ن كه‌سانی لێهاتوو و
پاكه‌وه (ناگهندهڵهوه) به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه ببرێت.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی توێژه‌ر بێت، دیموكراسی له عێراق و ئه‌فغانستان
شكستی نه‌هێناوه له وه‌ستاندنی تیرۆردا به‌ڵكو هه‌ردوو ئیداره‌ی جۆرج دهبڵێو
بوش و باڕاك ئۆباما سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و ئه‌فغانستاندا.
هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
له نێویشیاندا عێراق و ئه‌فغانستان،- به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه- ئاماده‌نین بۆ
دیموكراسی و ناشكرێت دیموكراسی به‌زۆر بسه‌پێنرێت.
كۆتایی
توێژه‌ر له "كۆتایی" توێژینه‌وه‌كه‌یدا
وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه دیموكراسی، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت، بهشداریدهكات له
كۆتایپێهێنانی تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هه‌روه‌ها شههرۆری له‌م به‌شه‌ی
توێژینه‌وه‌كه‌یدا، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، دیموكراسی له یه‌ك كاتدا وه‌ك
ده‌رد و ده‌رمان ده‌خاته‌ڕوو. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گروپه
تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان دیموكراسی وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنن
و پاشان له ده‌سه‌ڵاتدا دژایه‌تی به‌ها دیموكراسی و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن. ئه‌م بۆچوونه‌ی توێژه‌ر تاڕاده‌یه‌ك واقیعییه و چه‌ندین نموونه
له واقیعدا دروستی ئه‌و بۆچوونه‌ی شههروری
ده‌سه‌لمێنێت. بۆ نموونه حه‌ماس له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گه‌یشته ده‌سه‌ڵات و
گروپه شیعه توندڕه‌و و لایهندارهكانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 سه‌ركه‌وتنی
گه‌وره‌یان به ده‌ستهێنا و ئێستا به‌شێگ له‌و گروپانه‌ی شیعه كه دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ده‌كه‌ن خاوه‌ن چه‌ندین كورسی په‌رله‌مانین له په‌رله‌مانی
عێراقدا.
هه‌رچه‌نده دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌رفه‌ت بۆ به‌شێك
له گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت كه بگه‌ن به كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌مه
له گرنگی دیموكراسی كه‌م ناكاته‌وه و ناشتوانێت ئه‌و ڕاستییه بشێوێنێت كه دیموكراسی-
وه‌ك ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نیشانی داوه- به‌شداری ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی
چالاكی گروپه تیرۆریستییه‌كان و له دوورمه‌وداشدا ده‌بێته‌هۆی "چاره‌سه‌ر"
و كۆتایپێهێنانی كێشه‌ی تیرۆردا.