د. فواد عه‌لى
پێشه‌كى
زاراوه‌ى
"زۆر دڵنیایى نییه" یه‌كێكه له زاراوه بڵاوه‌كان له زانستى په‌یوه‌ندییه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ وه‌سفكردنى داهاتوو، بۆیه ده‌توانرێت ساڵى 2021 ئه‌و
زاراوه‌یه‌ى به به‌رگدا بكرێت، چونكه ساڵى ڕابردوو ساڵى په‌تاى كۆرۆنا بوو، سه‌ره‌ڕاى
ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ى مرۆڤ و ئه‌و گه‌نجینه زانستییه‌ى كه هه‌یه‌تى نه‌یتوانى ڕووبه‌ڕووى
ببێته‌وه، ده‌ركه‌وت هێشتا مرۆڤ ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وتێكى سه‌ركه‌وتوانه له‌گه‌ڵ
قه‌یرانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كاندا بكات.
بابه‌تى
په‌تاى كۆرۆنا له‌ساڵى ڕابردوودا واده‌كات ساڵى 2021 له‌سه‌ر ئاستى تاك و گرووپ و
نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیارى گونجاو بدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌جێنداى
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت، گۆڕانكارى له‌و په‌یوه‌ندیانه ته‌نها
ساڵى 2021 ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌رى درێژخایه‌نى بۆ داهاتووش ده‌بێت.
په‌تاى
كۆرۆنا كاریگه‌رى نه‌رێنى له ڕووى ئابوورى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ساڵى
2021 ده‌بێت، ئه‌م كاریگه‌رییه ئه‌جێنداى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه،
پاش ئه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوان 91 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند و دوو ملیۆن قوربانیشى لێكهوتهوه،
بۆیه ڕه‌نگه ئه‌م ساڵ, ساڵی 2021 , ساڵى خۆگونجاندن بێت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه،
چونكه له‌سه‌ر ئاستى جیهانیدا هاوكارییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و ئاستى هه‌ژارى له
هه‌ڵكشاندایه و كه‌متر وڵاته زلهێزه‌كان ده‌توانن هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش بكه‌ن
به هۆى ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه خۆشیانى گرتووەته‌وه.
له
لایه‌كی تره‌وه پسپۆڕان باس له فاكتۆرى دواى ترامپ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش كاریگه‌رى
له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى له ساڵى 2021 و دواتر دروستده‌كات، به تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مى
ئیداره‌ى تازه‌ى جۆ بایدندا، هاوپه‌یمانى و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر
متمانه دروستده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر هۆكارێك ببێته هۆى هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر
ئاسایش و سه‌قامگیرى جیهانى، بۆیه هه‌ندێك له چاودێران ساڵى 2021 به‌وه وه‌سفده‌كه‌ن
كه بریتی بێت له"بوونیاتنانه‌وه"ى ئه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و ترامپ وێرانیان
كرد، ئه‌و پرۆسەى بوونیاتنانهوهیه چه‌ندین بوارى جیاواز ده‌گرێته‌وه، كه خاڵه
سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه.
یه‌كه‌م:
بوارى سیستمى نێوده‌وڵه‌تى
له‌سه‌ر
ئاستى جیهانیدا په‌تاى كۆڤید-19 له ساڵى 2020دا كاریگه‌رى قوڵ و ناهاوسه‌نگى له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌بوو، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ماوه‌ى
سێ مانگ دواكه‌وت تا گه‌یشته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بڕیارى 2532 بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت
كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه، هه‌روه‌ها دابه‌شبوونێكى فراوان له‌نێو ئه‌ندامانى ڕێكخراوى
ته‌ندروستى جیهانى دروستبوو له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو زۆر له ده‌وڵه‌تانیشدا هاوكارى و په‌یوه‌ندى ته‌ندروستى
زۆر هه‌بوون، وه‌ك سیستمى كۆڤاكس كه چه‌ندین حكومه‌ت و ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و
دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كان تێیدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى و
هه‌رێمیشدا ئه‌و هاوكارى و هاوبه‌شییه زۆرن، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیش یارمه‌تى و
هاوكارى دارایى و ته‌ندروستى وڵاته هه‌ژاره‌كانیان كردووه و له‌و ڕێگایه‌وه په‌یوه‌ندییه
دبلۆماسییهكانیان به‌هێزكردووه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیانه له ئێستادا
ناونراوه "دیبلۆماسییهتى پێكوته" (1).
له
ساڵى 2021دا واپێشبینی ده‌كرێت دیارده‌ى "جیۆپۆله‌تیكی پێكوته" به‌هۆى
به‌رهه‌مهێنان و ناردنى پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ زۆر له وڵاتانى جیهان جوڵه‌یه‌كى
باش به سلكى دیبلۆماسى وڵاتان بدات و ده‌ستكه‌وتى سیاسى و ستراتیجى به‌دوادابێت،
له ئێستادا وڵاته زلهێزه‌كان له كێبڕكێى ئه‌وه‌دان پێكوته‌ى ڤایرۆسه‌كه بگه‌یه‌ننه
ئه‌و وڵاتانه‌ى له ڕووى ئابوورى و لۆجستى و داراییه‌وه لاواز و هه‌ژارن، به تایبه‌تى
ڕووسیا و چین و ئه‌مەریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى پێگه و
نفوزى سیاسى و ستراتیجى خۆیان (2).
دووه‌م:
ڕۆڵى جیهانى جۆ بایدن
له
ڕووى سیاسییه‌وه ڕه‌نگه جۆ بایدن له ساڵى 2021 به‌دواوه سیاسه‌تێكى جیاواز له
سیاسه‌تى ترامپ له ئاستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا په‌یڕه‌و بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
ئه‌مەریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكکه‌وتنى پاریس بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى ژینگه
و كه‌ش و هه‌وا و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
دانیشتوان (3). هه‌روه‌ها بایدن سه‌رقاڵى ڕێكخستنى "لوتكه‌ى جیهانییه بۆ
كاروبارى ژینگه" و جڵهوگرتنهوه و سه‌ركردایه‌تی كردنى به‌ها دیموكراسییه‌كانى
ڕۆژئاوا وه‌ك ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ له جیهاندا و له‌و باره‌یه‌وه پێشنیارى به‌ستنى
"لوتكه‌ى دیموكراسیه‌تى" كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مەریكا هێڵى هه‌ڵسوكه‌وت
كردنى له‌گه‌ڵ بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستى
جیهان به گشتى و ڕووسیا و چین و هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى دیاریبكات، هه‌روه‌ها
چاوه‌ڕوانده‌كرێت بایدن پێداچوونه‌وه به‌هێزه‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستاندا
بكات، به پێچه‌وانه‌ى ترامپه‌وه جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا
و ناتۆ به‌هێز ده‌كات و پرس و ڕاوێژیان پێده‌كات بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ
چین و ڕووسیا و ئێران (4).
سێیه‌م:
بوارى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى جیهانى
زیانه
ئابوورییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا – له به‌شێك له وڵاتان- له سه‌ره‌تاى مانگه‌كانى
ساڵى 2021ه‌وه ده‌ركه‌وتووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشكه داراییه‌كانى جیهان ورده
ورده له بووژانهوهدان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش په‌تاى كۆرۆنا زۆر سست و له‌سه‌رخۆیه
و كاریگهرییهكانیشى له ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر جیاوازه. بووژانه‌وه‌ى
ئابوورى جیهانى لاوازه، هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به بارودۆخى ته‌ندروستی جیهانییه‌وه،
وه‌ك شكستهێنانى پێكوته‌ى ڤایرۆسه‌كه، یان گۆڕینى ڤایرۆسه‌كه بۆ شێوه‌یه‌كی تر.
سه‌ره‌ڕاى
گومان له بووژانه‌وه‌ى ئابوورى جیهانى، ئه‌وا بابه‌تێكی تر‌ى ساڵى 2021 بریتییه
له‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ى كه‌وتووەته نێوان داهات و خه‌رجییه‌وه، به تایبه‌تى
له‌نێوان وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ژن و پیاوه‌وه، هه‌روه‌ها جیاوازى له پرۆسەى
خوێندن له‌نێوان منداڵانى خێزانه ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كاندا، پێشبینییه‌كان
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ساڵى 2021دا به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆناوه زیاتر
150 ملیۆن كه‌س بكه‌ونه ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه پێشبینی ده‌كرێت
ساڵى 2021 ئاستى ئابوورى مامناوه‌ند بێت و داهاتى تاكه‌كه‌سیش دابه‌زێت هه‌روه‌كو
له ئهمەریكاى لاتین و ئه‌فریقا ئاماژه‌كانى ده‌ركه‌وتون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى
چاوه‌ڕێده‌كرێت قه‌یرانێكى دارایى سه‌خت ڕوبدات به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دیارده‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى
قه‌رزى گشتى به هۆى په‌تاى كۆرۆناوه به تایبه‌تى له وڵاتانى جیهانى سێیه‌م كه
نزیكه‌ى 15 ترلیۆن دۆلار ده‌بێت له ساڵى 2020 و پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت بڕى قه‌رزى
داواكراو تا كۆتایى ساڵى 2021 بگاته نزیكه‌ى 365 له‌سه‌دا له داهاتى ناوخۆى گشتى
جیهانى (5).
چواره‌م:
بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا
له
ساڵى 2020دا و له ڕێككه‌وتنى پاریس كه یادى پێنج ساڵه‌ى كرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا به ئامانجى ئه‌وه‌ى تا كۆتایى ئه‌م سه‌ده‌یه ڕێگا له به‌رزبوونه‌وه‌ى
گه‌رمى گۆى زه‌وى بگیرێت بۆ زیاتر له دوو پله‌ى سه‌دى و كه‌مكردنه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆى كاربۆنى بۆ ئاستى سفر پێش ساڵى 2050، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ریه‌كه له
چین و ژاپۆن و كۆریاى باشوور و یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌یمانیان دا پابه‌ند بن به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى 70 ده‌وڵه‌ت و سه‌دان كۆمپانیاى بهرههمهێنى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه
مه‌ده‌نییه‌كان پابه‌ندبوونى خۆیان ڕاگه‌یاندن.
له‌ساڵى
2021دا پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئهمەریكاى پاش ترامپ كاروباره‌كانى
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارى كه‌ش و هه‌وا بازدانێكى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت و ئه‌ویش
به ته‌رخان كردنى دوو ترلیۆن دۆلار بۆ ژێرخانى پڕۆژه‌كانى ئه‌و بواره‌ى كه وڵاتان
واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، هه‌موو ئه‌مانه له لوتكه‌ى كۆنگره‌ى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى
گلاسكۆى سكۆتله‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا بڕیاره له نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 2021دا ببه‌سترێت
و پێشبینی ده‌كرێت تێیدا به‌كارهێنانى "هایدرۆجینى سه‌وز" یه‌كێك بێت له‌و
پێشنیارانه‌ى بۆ داهاتوو له پیشه‌سازیدا به‌كاربهێنرێت تا ڕێژه‌ى تیشكه كاربۆنییه‌كان
بۆ نزیك له سفر بێت (6).
پێنجه‌م:
بوارى داتا زه‌به‌لاحه‌كان
به‌هۆى
ڤایرۆسى كۆرۆناوه ساڵى 2020 بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر پشت به ته‌كنه‌لۆجیاى دیجیتاڵى
به‌سترا (ئینته‌رنێت و مۆبایل) به تایبه‌تى فێربوونى ئه‌لیكترۆنى و په‌یوه‌ندى دوورمه‌ودا
و بازاڕكارى ئه‌لیكترۆنى، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى وه‌ك گوگل و ئه‌مازۆن و فه‌یسبووك
و ئه‌پل و مایكرۆسۆفت پشكى شێریان به‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئهپلیكهیشنى
تازه‌ى وه‌ك تیك تۆك و زووم ده‌ركه‌وتن كه پێشتر زۆر بڵاو نه‌بوون، هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆجیاى
نه‌وه‌ى نوێى په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركه‌وت وه‌ك G5 و پیشه‌سازى ده‌ستكردى زیره‌ك
(AI) كه
داتاى زۆر زه‌به‌لاحى تێدایه.
شوێنه‌وارى
ئه‌و "داتا دیجیتاڵییه زه‌به‌لاحانه" له ساڵى ڕابردوودا بووه هۆى ده‌ركه‌وتنى
"ململانێى به‌رژه‌وه‌ندى" له نێوان زۆر له حكومه‌ت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى
جیهان، ئه‌و ململانێیه بووه هۆى ئه‌وه‌ى له ساڵى ڕابردوودا ڕێككه‌وتنى نێوان ئه‌وروپا
و ئه‌مەریكا له چوارچێوه‌ى ڕێكخراوى هاریكارى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر نرخى
خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵى شكست بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ململانێیه له‌م ساڵیش‌دا به‌رده‌وام
بێت ئه‌وا دڵه‌ڕاوكێیه‌ك له نێوان ئه‌وروپا و ئیداره‌ى نوێى جۆبایدن دروستده‌بێت،
به تایبه‌تى ئه‌وروپییه‌كان نیازیان وایه له‌چوارچێوه‌ى یاساى خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵیدا
تایبه‌تمه‌ندى و مافى به‌كاربه‌رى ئه‌وروپى تێدا پارێزراو بكه‌ن و ڕێگا له "كۆمپانیا
زه‌به‌لاحه‌كانى بوارى داتا دیجیتاڵییه‌كان" بگرن كه ئه‌وروپییه‌كان به "مۆنۆپۆڵى
دیجیتاڵى" ناوى ده‌به‌ن، به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌وروپا جۆ بایدن ئه‌م
دروشمه‌ى هه‌یه به‌رانبه‌ر به ئه‌وروپا "هه‌رگیز ئه‌و مراوییه ناكوژم كه
هێلكه‌ى زێڕینم بۆ ده‌كات"، له لایه‌كی تره‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كرێت ساڵى
2021 مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشى سیبرانى به‌رزبێته‌وه به‌هۆى گه‌شه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى
سیبرانى و هاككه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و زیادبوونى به‌كارهێنه‌ره بازرگانى و ئه‌منییه‌كان
(7).
شه‌شه‌م:
بوارى وزه
قه‌یرانى
په‌تاى كۆرۆنا له ساڵى 2020دا بووه هۆى ڕاچڵهكینێكى كتوپڕ له بازاڕى وزه‌ى جیهانیدا،
ئه‌م قه‌یرانه بووه هۆى دابه‌زینى نرخ و ناجێگیرى له به‌كاربردنى وزه له بازاڕه
سه‌ره‌كییه‌كانى وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌كان
وه‌ستان و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان كه‌مبوونه‌وه و خواست له‌سه‌ر نه‌وت و غاز
كه‌مبووه. هه‌ر له‌ساڵى ڕابردوودا، نرخى نه‌وت دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه
بینى، ته‌نانه‌ت له نیسانی 2020 نرخى به‌رمیلێك
گه‌یشته 18 دۆلار و هه‌روه‌ها به‌رمیلێك گه‌یشته 37 دۆلار له‌ژێر سفره‌وه، ئه‌مه
بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژودا بگاته ئه‌و ئاسته، به تایبه‌تى بازاڕه‌كانى چین و
ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا توشى قه‌یرانى گه‌وره بوون، به‌ڵام دواتر ورده ورده بازاڕى
وزه‌ى جیهانى به تایبه‌تى نه‌وتى خاو نرخى به‌رزبۆوه به له مانگه‌كانى كۆتایى
ساڵى 2020 دا نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاو له نێوان 40-50 دۆلار بوو، هۆكارى سه‌ره‌كیش
بۆ سه‌قامگیرى گه‌یشتن بوو به ڕێككه‌وتنى وڵاتانى "ئۆپیك پله‌س" كه بریتین
له وڵاتانى ناردهى نه‌وت و ئه‌ندام له ڕێكخراوى ئۆپیك به تایبه‌تى سعودیه و ڕووسیا
ڕۆڵیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتدا هه‌بوو.
له
ساڵى 2021دا زۆر ڕوون نییه بازاڕى وزه‌ى جیهانى به ته‌واوى بگه‌شێته‌وه، به‌هۆى
ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوى كۆتایى نه‌هاتووه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى
وزه ئاماده نین ملیاره‌ها دۆلار بۆ پرۆسەى دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه
و ئهمباركردنى وزه ته‌رخان بكه‌ن، هه‌روه‌ها تا ئێستا مسۆگه‌ر نییه پێكوته‌ى ڤایرۆسه‌كه
بازاڕى جیهانى وزه‌ى ساڵى 2021 له‌و قه‌یرانه ڕزگار بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه
خه‌ڵك ترسێكى زۆرى له به‌كارهێنانیدا هه‌یه و دوودڵن له‌وه‌ى كاریگه‌رى لاوه‌كى
دروستبكات و پێكوته‌كه عه‌قڵى مرۆڤ كۆنترۆل بكات و پێكوته‌یه‌ك بێت كۆنترۆڵى كه‌سایه‌تى
و ته‌ندروستى و هزرى كه‌سه‌كان بكات. بۆیه ساڵى 2021 سه‌قامگیرى ته‌واو بۆ بازاڕه‌كانى
وزه ناگه‌ڕێته‌وه (8).
حه‌وته‌م:
بوارى ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كى
گشتى له ساڵى 2020دا به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه و كه‌مى جوڵه و هاتوچۆوه
ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان كه‌مبوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناوه‌ڕاستى
ساڵدا هه‌ندێك جوڵه‌ى ناڕه‌زایى ده‌ركه‌وت، وه‌ك بزووتنەوەى "ڕۆحى ڕه‌ش"
له ئه‌مەریكا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ژنان له پۆڵه‌ندا و بزووتنەوەى دیموكراسى له
بیلاڕووسیا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له نایجیریا و پیرۆ و گواتیمالا.
له
ساڵى 2021دا ڕه‌نگه جیهان ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت به هۆى
ئه‌وه‌ى به‌ربه‌سته‌كانى گواستنه‌وه و جوڵه و داخستنى شوێنه گشتییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كى
زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخى ئاسایى جاران، ژماره‌ى بێكاران ڕوو له‌زیادبوونه و
داهات و مووچه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌یه و خه‌ڵك تاكه سه‌رچاوه‌ى مووچه‌ى حكومه‌ته
و حكومه‌تیش داهاتى ڕوو له دابه‌زینه، ئه‌م هۆكاره ئابووریانه ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى
و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌هۆى سۆشیال میدیاوه
خه‌ڵك هۆشیارییه‌كى زیاترى هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان و ئاسانتر كاریگه‌رى له‌سه‌ر
ڕایگشتى دروستده‌كات (9).
هه‌شته‌م:
بوارى كۆچ و كۆچبه‌ران
ساڵى
2020 به به‌هانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه زۆر له وڵاتانى جیهان هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رانبه‌ر
كۆچبه‌ران گۆڕا و ڕێگریان لێده‌كردن و ڕێوشوێنى زۆر توندیان به‌رانبه‌ریان گرته‌به‌ر
و به‌شێكیشیان سنوریان داخست، ته‌نها تیمه پزیشكییه‌كان نه‌بێت هاوكارى ته‌واویان
ده‌كرا، بۆ نمونه به‌ریتانیا مانه‌وه‌ى تیمه پزیشكییه كۆچبهرهكانى
بۆ ساڵێك درێژكرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێده‌چێت له ساڵى 2021 هێشتا هه‌ندێك وڵات
سنوره‌كانى به‌رانبه‌ر به كۆچبه‌ران دابخات به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ڕوى ئابوورییه‌وه
توشى قه‌یرانى گه‌وره‌بوونه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك وڵات بارودۆخى ئابووریان
به‌ئاسانى ناگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێش كۆرۆنا، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌شێك له وڵاتانى
كه‌نداو كرێكاره بیانییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه وڵاتى خۆیان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك
وڵاتى وه‌ك لوبنان و باشورى ئه‌فریقا به‌رانبه‌ر كۆچبه‌رانى وڵاتانى دراوسێیان كه
بارودۆخێكى ناجێگیرى سیاسى و ئه‌منیان هه‌یه له دڵه‌ڕاوكێدان (10).
نۆیه‌م:
بوارى كیشوه‌رى ئاسیا
له
ساڵى 2020دا كیشوه‌رى ئاسیا كه دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 4.64 ملیار مرۆڤه و نزیكه‌ى
60% ى دانیشتوانى گۆى زه‌وییه به دۆخێكى داڕمانى ئابوورى زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕى، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى زۆر له وڵاتانى كیشوه‌رى ئاسیا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر به
په‌تاى كۆرۆنا به‌ده‌ستهێنا، له‌و ڕووه‌وه ژماره‌ى قوربانیانى به هۆى ئه‌و په‌تایه‌وه
له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا به‌راورد به وڵاتانى ڕۆژئاوا
زۆر كه‌متر بووه، بۆ نمونه تێكڕاى مردن به هۆى په‌تاكه‌وه له ڤێتنام 0.4 بووه
بۆ هه‌ر ملیۆن كه‌سێك، چین 3 و سه‌نگافوره 5 و كۆریاى باشوور 10 و ژاپۆن 17، به‌ڵام
هه‌ریه‌كه له به‌لجیكا 1446 و ئیسپانیا 979 و بریتانیا 877 و ئه‌مەریكا 840 و ئیتالیا
944 بۆ ملیۆنێك بووه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه بۆ ساڵى
2021 ئاستى گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاتانى ئاسیا به‌راورد به وڵاتانى ڕۆژئاوا گه‌شه‌كردنى
زیاتربێت، به تایبه‌تى ئابوورى چین و هیندستان (11).
هه‌روه‌ها
به‌هۆى قه‌یرانى به‌رنامه‌ى ناوەکی كۆریاى باكوور و ناكۆكى نێوان چین و دراوسێ ئاسیاییهكانى
له ڕۆژهه‌ڵاتى دوور و باشوورى ئاسیا و ناكۆكى له‌سه‌ر دوورگه له ده‌ریاى چینى
باشوور و ناكۆكى سنورى نێوان هیند و چین له چیاى هیمالایا پێده‌چێت له ساڵى
2021دا ئاسیا ببێت به گۆڕه‌پانى ململانێى جیۆستراتیجى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مەریكا
له‌ژێر سایه‌ى ئیداره‌ى تازه‌ى بایدندا پێشبینى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت ده‌ستوه‌رداته كێشه‌ى
تایوان و په‌كینیش ئه‌مه به هێڵى سور داده‌نێت(12).
ده‌یه‌م:
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین
ساڵى
2020 له‌هه‌موو ساڵه‌كانی تر دۆخى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین توندتربوو، به تایبه‌تى
له نێوان توركیا و یۆنان‌دا دۆخه‌كه له لێوارى ته‌قینه‌وه‌دا بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆى
خه‌ونى له‌مێژینه‌ى ئه‌ردۆگانه‌وه بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى و
دووباره‌كردنه‌وه‌ى مێژووى ده‌وڵه‌تى عوسمانى كۆن و زیندووكردنه‌وه‌ى ستراتیجی نیشتمانى
شین، هه‌روه‌ها توركیا ده‌ستوه‌ردانى زۆرى له لیبیا و سوریادا ئه‌نجامدا، ئه‌نقه‌ره
به‌هۆى گه‌ڕان و پشكنینى گازه‌وه چه‌ندین پرۆسەى سه‌ربازى نایاسایى له ئاوى هه‌رێمى
یۆنان و قوبرس ئه‌نجامدا، توركیا پشتیوانى ته‌واوى له میلیشیا و گرووپه توندڕه‌وه
ئیسلامییه‌كان كرد، هه‌روه‌ها توركیا شكستى به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى قوبرس هێنا
و كارتى كۆچبه‌رانى دژى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌كارهێنا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى توركیا
سیستمى به‌رگرى ئاسمانى ڕووسى S-400ى بڵاوه‌پێكرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناتۆ، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ى توركیا سزاكانى ئهمەریكاى به‌دواوه هات (13).
ساڵى
پار زۆربه‌ى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و چه‌ند وڵاتێكى زلهێز هه‌ڵوێستى خۆیان دژى
دهستدرێژییهكانى توركیا ڕاگه‌یاند، به تایبه‌تى فه‌ره‌نسا، بۆ نمونه "كۆمه‌ڵه‌ى
گازى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ند" كه میسر و یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل و ئوردن و ئیتالیا
ده‌گرێته‌وه، له سێپته‌مبه‌ری 2020 بوو به ڕێكخراوێكى
هه‌رێمى، فه‌ره‌نسا پێشنیازى ئه‌وه‌ی كردووه كه ببێت به ئه‌ندامى كاراى ئه‌و ڕێكخراوه
و ئه‌مەریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئیماراتیش داواى سیفه‌تى چاودێریان له‌و ڕێكخراوه
كردووه. ماكرۆن دژى دهستدرێژییهكانى توركیایه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى ساڵى پار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین جوڵه‌ى دیبلۆماسى
زۆرى به‌خۆیه‌وه بینى، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى سنورى ده‌ریایى نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك
دیاریكرا به تایبه‌تى له نێوان میسر و یۆنان له لایه‌ك و یۆنان و ئیتالیا له
لایه‌كی تره‌وه.
له‌ساڵى
2021دا، پێده‌چێت توركیا زیاتر نمایشه سه‌ربازییه‌كانى له زۆر لاوه ده‌ربخات و
ململانێى و قه‌یرانى زیاتر بخوڵقێنێت و ڕه‌نگه لهنێًو ناتۆدا دابه‌شبوونێك له‌نێو
ئه‌ندامانیدا ڕووبدات، بۆیه پێده‌چێت به‌رانبه‌ر به‌و جموجۆڵه سه‌ربازیانه‌ى
توركیا، ئه‌مەریكا و ئه‌ندامانى "ڕێكخراوى گازى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین" له ڕێكخراوێكى
وزه‌وه بگۆڕێت بۆ ڕێكخراوێكى ئه‌منى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا(14).
ده‌ره‌نجام
1-په‌تاى كۆرۆنا له‌ساڵى ڕابردوودا واده‌كات ساڵى 2021 له‌سه‌ر ئاستى تاك و گرووپ و نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیارى گونجاو بدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌جێنداى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.
2-پسپۆڕان باس له فاكتۆرى دواى ترامپ ده‌كه‌ن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى له ساڵى 2021 و دواتر دروستده‌كات، به تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى تازه‌ى جۆ بایدندا.
3-پێشبینیده‌كرێت له ساڵى 2021دا دیارده‌ى"جیۆپۆله‌تیكی پێكوته" به‌هۆى به‌رهه‌مهێنان و ناردنى پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ زۆر له وڵاتانى جیهان جوڵه‌یه‌كى باش به سلكى دیبلۆماسى وڵاتان بدات و ده‌ستكه‌وتى سیاسى و ستراتیجى به‌دوادابێت.
4-ئه‌مەریكا بۆ ساڵى 2021 به‌دواوه سه‌رقاڵى جڵهوگرتنهوه و سه‌ركردایه‌تی كردنى به‌ها دیموكراسییه‌كانى ڕۆژئاوا وه‌ك ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ له جیهاندا ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌وه پێشنیارى به‌ستنى "لوتكه‌ى دیموكراسیه‌تى" كردووه.
5-ساڵى 2021 بریتی ده‌بێت له‌ده‌ركه‌وتنى بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى نێوان داهات و خه‌رجی، به تایبه‌تى له‌نێوان وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ژن و پیاوه‌وه، ئاستى ئابوورى مامناوه‌ند ده‌بێت و داهاتى تاكه‌كه‌سیش داده‌به‌زێت به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دیارده‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزى گشتى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه به تایبه‌تى له وڵاتانى جیهانى سێیه‌مدا.
6-پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت له ساڵى 2021دا ئهمەریكاى پاش ترامپ كاروباره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارى كه‌ش و هه‌وا بگرێته‌وه ده‌ست و بازدانێكى گه‌وره له‌خۆبگرێت، ئه‌ویش به ته‌رخان كردنى دوو ترلیۆن دۆلار بۆ ژێرخانى پڕۆژه‌كانى ئه‌و بواره‌ى كه وڵاتان واژۆیان له‌سه‌ر كردوه.
7-چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كرێت له‌ساڵى 2021 مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشى سیبرانى به‌رزبێته‌وه به‌هۆى گه‌شه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى سیبرانى و هاككه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هه‌روه‌ها زیادبوونى به‌كارهێنه‌ره بازرگانى و ئه‌منییه‌كان.
8-زۆر ڕوون نییه له‌ساڵى 2021دا بازاڕى وزه‌ى جیهانى به ته‌واوى بگه‌شێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوى كۆتایى نه‌هاتووه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى وزه ئاماده نین ملیاره‌ها دۆلار بۆ پرۆسەى دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و ئهمباركردنى وزه ته‌رخان بكه‌ن.
9-پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كرێت له ساڵى 2021دا جیهان ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ربه‌سته‌كانى گواستنه‌وه و جوڵه و داخستنى شوێنه گشتییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كى زۆر نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخى ئاسایى جاران، ژماره‌ى بێكاران ڕوو له‌زیادبوونه.
10-پێده‌چێت له ساڵى 2021دا هه‌ندێك وڵات سنوره‌كانى به‌رانبه‌ر به كۆچبه‌ران دابخات به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ڕوى ئابوورییه‌وه توشى قه‌یرانى گه‌وره‌بوونه.
11-پێده‌چێت له ساڵى 2021دا ئاسیا ببێت به گۆڕه‌پانى ململانێى جیۆستراتیجى، به‌تایبه‌تى له نێوان واشنتۆن و په‌كینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان
1- Austin Bodetti. (2021). China’s Vaccine Diplomacy in the Middle East. The Diplomat. January 16. Retrieved from https://thediplomat.com/2021/01/chinas-vaccine-diplomacy-in-the-middle-east/ Accessed January 16, 2021).
2-"إس غلوبال": 10 قضايا ستحتل جدول الأعمال الدولي في 2021- عربي.
3- Climate Change: The Biden-Harris plan to create union jobs by tackling the climate crisis. (2020) Biden-Harris Transition. 14 July. Retrieved from https://buildbackbetter.gov/priorities/climate-change/ (Accessed January 13, 2021).
4-https://arabi21.com/story/1322687/%D8%A5%D8%B3-%D8%BA%D9%84%D9%88%D8%A8%D8%A7%D9%84-10
5- Himanshu Singh. (2020). Pandemic fuels global ‘debt tsunami’. 19 November. Retrieved from https://www.ft.com/content/18527e0c-6f02-4c70-93cb-c26c3680c8ad (Accessed January 10, 2021).
6-https://kitabat.com/cultural/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D9%81%D9%8A-202
7- NIMA ELMI. (2020). Is Big Tech Setting Africa Back?. FP. 11 November. Retrieved from https://foreignpolicy.com/2020/11/11/is-big-tech-setting-africa-back/ (Accessed January 13, 2021).
8-https://www.alhurra.com/coronavirus/2020/06/10/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D9%85%D9%82%D8%A8%D9%8
9- How the End Sars protests have changed Nigeria forever. BBC News. 23 October 2020. Retrieved from https://www.bbc.com/news/world-africa-54662986 (Accessed January 11, 2021).
10-https://aawsat.com/home/article/2705246/%D9%87%D9%84-%D8%AA%D8%AD%D9%85%D9%84-202
11- فورين بووليسي. (2021). العالم بعد فيروس كورونا كما يراه 12 من كبار المفكرين. نون بووست. 4 يناير.
12-https://carnegieendowment.org/sada/83196
13-https://www.sasapost.com/maghreb-files-for-the-year-2021/
14-https://kitabat.com/