بیوتر سوسنوسكی
وه‌رگێڕانی: بێستون حسین عارف
سه‌رچاوه: Security and
Defence Quarterly
پوخته
وڵاتانی
ڕۆژئاوا هاوشان له‌گه‌ڵ مه‌شقپێكردن و چه‌كداركردنی هێزی پێشمه‌رگه، ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له چاكسازیكردن له‌و هێزه‌دا. ئامانجی ئه‌م بابه‌ته بریتییه له دیاریكردن
و ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه
كه له پشتبه‌ستن به نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ڕوونكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی مێژوویی
هه‌ندێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له ڕابردوودا سه‌ریانهه‌ڵداوه ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر
بێت له پرۆسه‌ی پلانی ڕیفۆرمه‌كه.
پێشه‌كی
له
ساڵی ٢٠١٤ه‌وه، ڕایگشتی ڕۆژئاوا به زۆری كوردستانی عێراقیان له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داعش و قه‌یرانی مرۆیی كاره‌ساتباره‌وه كه به‌سه‌ریان هاتووه بینیوه. هێزه ئه‌منییه‌كانی
كورد كه به پێشمه‌رگه ناسراون له هاوپه‌یمانی دژی-تیرۆره‌وه یارمه‌تی وه‌رده‌گرن،
ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی ڕۆڵیان له شه‌ڕكردن له دژی داعش نییه. به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام
حسێن له ٢٠٠٣ سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕیفۆرمكردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه كه له لایه‌ن دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه كۆنترۆڵكراون
ده‌ستپێكرد. هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دان،
به‌ڵام یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ له ژێر كۆنترۆڵی ڕاسته‌وخۆی پارته سیاسییهكاندان. له ئێستادا كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
له ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واده‌رده‌كه‌وێت ئاڵنگاریی گه‌وره بێت بۆ
پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه.
به‌پێی
مادده‌ی ١١٧ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمه‌كان ڕێگه‌یان پێدراوه ده‌زگای ئه‌منی سه‌ربه‌خۆیان
هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه نابێت پێشمه‌رگه ته‌نها وه‌ك هێزێكی ئه‌منی هه‌رێمێك بناسرێته‌وه،
به‌ڵكو زیاتر وه‌ك سیستمێكی به‌رگری كوردی جیاواز ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت. سیاده‌ی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سیستمه یاساییه‌كه‌ی و هێزه ئه‌منییه‌كانی
وانیشان ده‌ده‌ن كه كوردی عێراق زۆرجار وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتار ده‌كات.
به تایبه‌تی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ له حكومه‌تی عێراق كار
ده‌كات. پێشمه‌رگه له هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كاندا له لایه‌ن حكومه‌تانی ڕۆژئاواوه
یارمه‌تیی دراون به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی، له‌و وڵاتانه‌ش یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان
داوه بریتین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌ریتانیا، كه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا
و هۆڵندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی یاسایی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی، پێشمه‌رگه به‌شێكی
دانه‌بڕاوه له سوپای عێراق.
ئاڕاسته‌ی
ده‌وڵه‌ت سه‌نته‌ری بۆ ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی ڕه‌نگه قایلكه‌ر نه‌بێت (له نمونه‌كانی
ئه‌فغانستان و ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات و لیبیا و سودان)، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار. یه‌كه‌م،
ئه‌وجۆره له ڕیفۆرم په‌یڕه‌ویی مۆدێلێك ده‌كات كه نماینده‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه لۆكاڵییه‌كان
ناكات. دووه‌م، ئه‌وه هه‌وڵده‌دات به‌خێرایی كۆمه‌ڵگا لۆكاڵییه‌كان بگۆڕێت. هه‌روه‌ك
هه‌ر كیانێك پرسی ئه‌منی به پێی وه‌ڵامی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی پێناسه
ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێت به‌ربه‌سته‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی
مێژوویی و سیاسییه‌وه بۆ ڕیفۆرم بخاته‌ڕوو.
ئامانجی
ئه‌م بابه‌ته دۆزینه‌وه و شیكردنه‌وه به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی
هه‌رێمه‌كه‌یه كه له پشت به‌ستن به نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئابووری به‌رخۆری
كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌ندێك یاسای وجودی فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه. ئه‌و
یاسایانه كورتكراوه‌ی چالاكی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاكتهرهكانه له هه‌رێمه‌كه
و له ده‌ره‌نجامدا ئاڵنگارین بۆ ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه.
سه‌رچاوه‌ی به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م ڕیفۆرمی
كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه خۆی له خۆیدا له پشتبه‌ستنی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به داهاتی نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گڕێت، كه نه‌ك ته‌نها بارودۆخێكی تایبه‌ت
و مه‌ترسیدار بۆ هه‌رێمه‌كه دروستده‌كات، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كانی هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه.
بڵاوكراوه‌كان
له‌سه‌ر كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان پرسی به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ڕیفۆرمی كه‌رتی
ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ربه‌ستانه
ناوهێنرابن، ئه‌وان به‌كورتی وه‌سفكراون و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێت شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بكات بۆ ڕیفۆرمی
كه‌رتی ئه‌منی له هه‌رێمه‌كه.
ئابووری
به‌رخۆر
ئه‌م
جۆره له ئابووری به‌رخۆر به‌شێكی گه‌وره‌ی پشت ده‌به‌ستێت به داهاتی دارایی كه
له به‌كرێ دانی ده‌ره‌كییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ساده له شێوه‌ی
قازانجی باجه‌كان، یان ڕێکكه‌وتنی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌ڵكه‌ندنی
هایدرۆكاربۆنی بیانی وه‌ده‌ست دێت، له ئه‌نجامدا نه‌رمی نواندن له پێویستی سه‌پاندنی
باج به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئابووری به‌رخۆر په‌یڕه‌و ده‌كرێت. به‌هۆی
سروشتی فره‌جۆر نه‌بوونی ئابووری عێراق، ته‌واوی وڵاته‌كه (به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه)
پشت به هاورده‌كردن ده‌به‌ستن. جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان خواست و به‌رهه‌می
ناوخۆی كه‌لوپه‌لی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان. پێكهاته‌كانی هایدرۆكاربۆن نزیكه‌ی
له ٩٥٪ هه‌نارده‌ی عێراق پێكده‌هێنێت. له لایه‌كی تره‌وه پێكهاته نانه‌وتییه‌كان
نزیكه‌ی له ٩٠٪ هاوردهكراوان پێكده‌هێنێت. به‌رهه‌می ناوخۆی سنورداره بۆ
بازرگانی به‌شی به‌روبوومی هاورده‌كراو كه‌لوپه‌لی بچوك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی لۆكاڵی به‌رهه‌مهێنراو زۆر سنورداره. ئه‌مه جیاكه‌ره‌وه‌ی
سه‌ره‌كی ئابووری به‌رخۆره. بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تی
گومرگییه‌وه كه ده‌كرێت پشتگیری وه‌به‌رهێنه‌ری لۆكاڵی بكات له كێبڕكێی له‌گه‌ڵ
شتومه‌كی هاورده‌كراو. به‌بێ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت، ناكرێت سه‌رچاوه‌كانی
بوودجه فره‌جۆر بكرێت و ئاستێك له ئاسایشی ئابووری په‌سه‌ندكراو به‌ده‌ست بێت.
كێشه‌ی
سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری خه‌رجی گشتییه، كه له ناجێگیری داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. قه‌باره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاریگه‌ره
به نرخی پێكهاته هایدرۆكاربۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی جیهان. فاكته‌ره سهربارهكانی
تر كه رۆڵیان هه‌یه له‌م بارگرانییه خۆی ده‌بینێته‌وه له وه‌ستان و ناوبڕ له
به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی ماده خاوه‌كان به‌هۆی ناكۆكی و تێكچوونی ته‌كنیكی و
ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاته‌كانی هه‌نارده‌كردنی
پێكهاته هایدرۆكاربۆنییه‌كان.
سه‌رچاوه
مێژووییه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی سیستمی ئابووری به‌رخۆری له هه‌رێمی كوردستان
یه‌كه‌م،
ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یە كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی به‌ربه‌سته‌كان كه ڕێگرن له ڕیفۆرمی
كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه شیبكرێنه‌وه. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته پێییوایه كه هه‌ندێك له‌و به‌ربه‌ستانه وه‌ك ده‌ره‌نجامی هه‌ندێک بڕیاری كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر كوردی عێراق گه‌شه‌ی كردووه. سیستمی هه‌رێمی له ناوچه‌كانی
دوای سه‌رده‌می عوسمانی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه كۆنترۆڵی ناوچه‌یه‌كی فراوانیان كردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان شه‌رعیه‌تی لۆكاڵی هه‌بێت. هیچ كام له هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی
دامه‌زراوه‌ی لۆكاڵی له لایه‌ن كورده‌وه شه‌رعیه‌تی وه‌رنه‌گرت له‌و ماوه‌یه‌دا.
ئه‌مه له نێو ئه‌و هۆكارانه‌یه كه بۆچی ئیداره كوردییه تازهپێگهیشتووهكه
له ئێستادا هه‌وڵده‌دا بۆ په‌ره‌پێدان و له‌خۆگرتنی حكومی دامه‌زراوه‌یی.
له‌گه‌ڵ
كاریگه‌رییه نەرێنییەکانی په‌یوه‌ست به سیستمی به‌رخۆری (وه‌ك گه‌نده‌ڵی و خزم
خزمێنه و نه‌بوونی گه‌شه‌سه‌ندنی دامه‌زراوه‌یی) و نه‌بوونی دراوسێی-ده‌وڵه‌تی سه‌قامگیر،
پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی له بارودۆخێكی باش‌دا نییه.
له
ئێستادا دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته هه‌موو شتێك له‌سه‌ره‌تاوه
فێربن. دامه‌زراوه‌كانی عێراق كه له كوردستانی عێراق كاریان ده‌كرد زیاتر دامه‌زراوه‌ی
ته‌عریبكردن و سه‌ركوتكه‌ر بوون وه‌ك له ئیداره‌دانی مه‌ده‌نی. له پێش ٢٠٠٣ هه‌رێمی
كوردستان بارودۆخێكی گونجاوی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری نه‌بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا سیستمێكی
بانكی چالاك، یان سیستمی ته‌ئمینات و ژێرخانی ئابووری گه‌وره‌ی وه‌ك وێستگه‌ی وزه
و های وه‌ی، وێستگه‌ی پاک كردنه‌وه‌ی ئاو و كشتوكاڵی و پشه‌سازی گه‌وره و فرۆكه‌خانه‌كان
بوونیان نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان داتای پێویستیان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو له‌سه‌ر
بارودۆخی ئابووری و دانیشتوان، هه‌روه‌ك هیچ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ك و ڕێكخراوەیی
به‌ڕێوه‌بردن نه‌بوو.
كه‌می
گه‌شه‌كردن ئامانجێكی ویستراوی سیاسه‌تی حزبی به‌عس بوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
وه‌به‌رهێنانی له باكووری عێراق سنوردار كردبوو بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری كه بنیاتنرا
بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب و خێزانی سه‌دام حسێن. حكومه‌تی عێراق په‌یڕه‌وی ته‌عریب
و جینۆساید و ڕاگواستنی ده‌كرد له‌و ماوه‌یه‌دا (بۆ نمونه پرۆسه‌ی ئه‌نفال).
دواتر
ئۆپه‌راسیۆنی پرۆڤاید كۆمفۆرت و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام وایكرد ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
بێنه عێراقه‌وه. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆرێك له ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تی له زۆرێك
له ناوچه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برد
به تایبه‌تی له كوردستانی عێراق. له ئه‌نجامی پارێزگاری له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه،
كوردانی عێراق توانیان حكومه‌تێكی هه‌رێمی پێكبهێنن. به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
له ماوه‌ی (پرۆگرامی خواردن له به‌رامبه‌ر نه‌وت) وایكرد كوردی عێراق بتوانن به‌رده‌وام
بن. خواردن گهیەنرایه زیاتر له ٦٠٪ دانیشتوانی عێراق و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
برسێتی كه‌مبووه‌وه. له ٦٥٪ ئه‌و گوندانه‌ی له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ڕوخێنرابوون
دووباره بنیاتنرایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستانی عێراق بێ مه‌به‌ست
و هاكه‌زایی بوو، چونكه ئامانجی سه‌ره‌كی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی
شه‌پۆلی ئاواره‌كان بوو، كه به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا ده‌ڕۆیشتن.
ئاژانسه‌كانی
سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان گرنگیان به دامه‌زراوه
دیموكراتییه‌كان نه‌ده‌دا كه له ئه‌نجامی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستانی عێراقه‌وه دروست بوون. دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان به هاریكاری له گه‌ڵ
سه‌ركرده‌ی خێڵه لۆكاڵییه‌كان ڕێكخرابوو، نه‌ك له ڕێگه‌ی حكومه‌ته تازه هه‌ڵبژێردراوه‌كه.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خۆیان به‌دوورگرت له به‌شه‌رعیكردنی ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵییه‌كان
ئه‌و حكومه‌ته یاسایی بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌هێزبوونی بنچینه لۆكاڵییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵ و عه‌شیره‌ت.
له ده‌ره‌نجامدا واسته و خزم حزمێنه و دیارده خراپه‌كانی تر به بوونی كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌گیان داكوتا. ئه‌مه بووه هۆی توندبوونی دووژمنایه‌تی نێوان پارته
سیاسییه‌كان، كه ده‌كرێت هۆكارێك بووبێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتی
له ١٩٩٤.
نه‌بوونی
تێڕوانینێكی ڕوون له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هیچ جۆرێك له مافی
چاره‌ی خۆنووسینی له ناویدا ئۆتۆنۆمی بۆ كورد ده‌كرێت هۆكار بووبێت بۆ پاڵپێوه‌نانی
ئابوورییه ساواكه‌ی كوردستان بۆ سیستمی به‌رخۆری. ئه‌وه نه‌ك بووه هۆی گۆشه‌گیركردنی
هه‌رێمه‌كه له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه، به‌ڵكو بووه
هۆی چه‌ندین پێكدادان و جینۆساید. به‌و شێوازه‌ی كه پرۆگرامی نه‌وت له به‌رامبه‌ر
خۆراك جێبه‌جێكرا، ئه‌مە بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمه‌كه پشت به هه‌ژموونی ده‌ره‌كی ببستێت و كه‌رتی كشتوكاڵ دابڕوخێت،
كه پاڵی به ئابووریهكهیهوه نا به‌ره‌و سیستمی به‌رخۆری. واخه‌مڵێنراوه كه
له ٧٠٪ دانیشتوانی كوردی چالاكی پرۆفیشناڵ پشتیان به یارمه‌تی مرۆیی به‌ستووه.
ماركێته ناوخۆییه‌كان به به‌رهه‌می خۆراكی بیانی هه‌رزان داپۆشرا بوون. ئه‌مه
سه‌ریكێشا بۆ داڕووخانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی پشت به‌ستن
بوو به هاورده‌كردن به‌نزیكه‌یی بۆ هه‌موو شتێك.
ئاژانسه‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر فشارێكی زۆری ڕژێمی سه‌دامدا بوون، كه پرۆژه‌ی
ژێرخانی ئابووریان ههڵدهپهسارد كه ده‌كرا سوودی درێژخایه‌نی بۆ دانیشتوانی
كورد هه‌بێت. عێراق به شێوه‌یه‌كی چالاك كارمه‌ندان و هاوبه‌شه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی
له خشته ده‌برد به گه‌نده‌ڵ كردنیان. ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه نزیكه‌ی ٢٧٠ كۆمپانیا
و كه‌سایه‌تی به‌شداربوون له مامه‌ڵه‌ی نایاسایی له نه‌وتی عێراق. پرۆژه‌كانی
هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی
تۆڕی كاره‌با، یان وێستگه‌ی كاره‌با ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پرۆژه‌كان كه له ١٩٩٠كان جێبه‌جێكراون هیچ میكانیزمێكیان
له‌خۆنه‌گرتبوو كه هانده‌ر بێت بۆ پلان و گه‌شه‌سه‌ندنی دوورمه‌ودا. ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق نه‌بوون كه خۆشحاڵ بوون به ناچالاكبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. بۆ
نمونه توركیا ڕێگری كرد له ته‌مویلی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بنیاتنانی سیستمی
بانكی له كوردستانی عێراق. هیچ كام له دروستكه‌رانی بڕیار له توركیا له‌و كاته‌دا
پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه دوو ده‌یه دواتر كۆمپانیا توركییه‌كان خۆیان به‌دوای
ئه‌وه‌وه بن كه بانكه‌كان له باكووری عێراق بكه‌نه‌وه. به كورتی گه‌شه‌سه‌ندنی
ڕێژه‌یی هه‌رێمی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌كرێت وه‌ك كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی بێ
مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفبكرێت.
له
بارودۆخێكی له‌م شێوه نه‌گونجاوه‌دا، نه ژێرخانی ئابووری و نه كولتووری ڕێكخراوه‌یی
گونجاو ده‌توانێت گه‌شه بكات. سیستمی په‌روه‌رده‌یی كه له ناوهڕۆكیدا
ئامڕازێكی ته‌عریب كردن بوو، ناتوانێت ده‌سته‌بژێری كاریگه‌ر دروستبكات. بارودۆخێك
دروست نه‌بوو كه ڕێگر بێت له گه‌شه‌كردنی سیستمی به‌رخۆری. بنه‌ماكانی ده‌ركه‌وتنی
ئابووری به‌رخۆری له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتن و چه‌ندین به‌ربه‌ستی جۆراوجۆر بۆ ڕیفۆرمی
كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه هاتنه پێش.
به‌ربه‌سته‌كانی
به‌رده‌م ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێم كه له ئه‌نجامی ئابووری به‌رخۆره‌وه له
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ركه‌وتوون
خواسته‌كانی
كوردی عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌شی هاتنه‌دی كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان له ٢٠٠٣ له عێراق ده‌ركه‌وت. ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی
یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، داننان به هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵییه‌تی عێراق بوو له
ڕێگه‌ی ده‌ستووری ٢٠٠٥ی عێراقه‌وه. داینه‌مۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رێمه‌كه به‌هۆی
به‌رزی نرخی نه‌وت و بوونی ئاسایشه‌وه كه یارمه‌تیده‌ر بوو له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری
بیانی گه‌شه‌ی كرد. ئه‌نجامه‌كه‌ی دروستبوونی ئیداره‌یه‌ك بوو كه پاره‌یه‌كی زۆری
له‌به‌رده‌ستدا بوو. خه‌ڵكێكی زۆر تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان بوون
و پاداشتی خۆیان به ئاسانترین ڕێگه له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنه‌وه وه‌رگرت – دامه‌زرێنران
له ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه (له ناویاندا له ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان).
له
هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌بژێری سیاسی بریتین له پێشمه‌رگه كۆنه‌كان كه له سه‌ركرده‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه هاتوون. هه‌ردوو
پارته سیاسییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی حه‌قیقی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان له دابه‌شكردنی
پۆسته گشتییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. پێدانی پۆست و پێگه پشت ده‌به‌ستێت به
لایه‌نگری بۆ پارته سیاسییه‌كان و تێكۆشانه‌كانیان له ڕابردوودا. دامه‌زراندن له
كه‌رتی گشتیدا، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی ئه‌منیدا پێویستی به پشتگیری پارتێكی سیاسی
هه‌یه كه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له‌و پارێزگایه‌ی دامه‌زراندنه‌كه تێیدا
ڕووده‌دا.
سه‌ره‌ڕای
پشتگیرییه‌كان له وڵاتانی ڕۆژئاواوه (به تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان)،
به‌ڵام هێشتا دوو پارته سیاسیه‌كه نه‌گه‌یشتوون به ڕێكکه‌وتنێك له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر وێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دروستكردووه و بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری ناوخۆیی و ناكاریگهری له به‌كارهێنانی
هێزه ئه‌منییه‌كان. نمونه‌ی ئه‌م دواییانه له ده‌ستدانی كه‌ركوك بوو له ئۆكتۆبه‌ری
٢٠١٧، به‌هۆی نه‌بوونی هاریكاری له نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و
پارتی دیموكراتی كوردستان. له ده‌رنجامدا قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره له ناو
كوردستانی عێراق دروست بوو و له سه‌دا ٥٠ی خاكه‌كه‌ی (ناوچه جێناكۆكه‌كان) له
ده‌ستدا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
ئابووری
به‌رخۆری به‌شێكی زۆری داهاته‌كه له كه‌رتی ئه‌منیدا خه‌رج ده‌كات له پێناو پارێزگاریكردن
له سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان و ڕێگه‌گرتن له له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات. له حاڵه‌تی
كوردستانی عێراقدا، چه‌ندین فاكته‌ر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م خه‌رجیانه هه‌یه.
بوونی مه‌ترسی ده‌ره‌كی هاوشان له‌گه‌ڵ نادڵنیایی ناوخۆی به‌هۆی جوت هێزی پارته سیاسییه
چه‌كداره‌كه بارودۆخه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه. داهاتی دارایی هه‌ردوو پارتهکە به زۆری
پشت به هاوبه‌شی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، بۆ نمونه پارتی دیموكراتی كوردستان پشت به
توركیا دهبێستێت و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ئێران. زیاتر له‌وه‌ش ئه‌و دوو
هاوبه‌شه ده‌ره‌كییه له ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدان له گه‌ڵ
پارته چه‌كداره كوردییه‌كانی تر.
له
ڕووی ده‌ره‌كییه‌وه پێكدادانه‌كان له سوریا و توركیا و ئێران كاریگه‌ریان له سه‌ر
كوردستانی عێراق هه‌یه. هه‌روه‌ها داعش كاتێك موسڵی داگیر كرد تاوه‌كو نزیكی هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ستان، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاوه
ئه‌و ڕێكخراوه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ولێر ڕاگرت. پێش ئه‌وه، هێزه‌كانی داعش له
سه‌ر خاكی سوریا خۆیان به‌هێزكرد. به‌هه‌مان شێوه پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه)
كه به‌شداریان له پێكدادانه ناوخۆییه‌كان له كوردستانی عێراق له ١٩٩٠كان كرد،
ته‌ركیزی هێزه‌كانیان به‌ره‌وه كوردستانی عێراق گۆڕی له بری توركیا. له‌به‌رئه‌وه
ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دا له
ناویاندا هێرشی ئاسمانی. بوونی هێزه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی
نافه‌ڕمی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
توركیا سه‌رچاوه‌ی داهاته بۆ هه‌رێمه‌كه. تاران ئه‌و به‌خشه‌ره داراییه نییه
وه‌ك توركیا، له‌به‌رئه‌وه كاتێك ڕووبه‌ڕووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه
له كوردستانی عێراقن ده‌بێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئیدانه‌ی
ئێران ده‌كات.
ئه‌و
فاكته‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ڕوونكرانهوه له‌گه‌ڵ بارودۆخه ناوخۆییه‌كان ڕێگرن له
ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه. بۆ نمونه هێرشه‌كانی داعش له ٢٠١٤، قه‌یرانی
دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌وه‌نده‌ی تر قووڵتر كردووەته‌وه. هه‌رێمی
كوردستان چه‌ندین ڕێوشوێنی گرته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی
داهاته‌كان. یه‌كێك له‌وانه دواخستنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و به‌هاكانیان بوو.
قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی
١٢.٥ ملیار دۆلار بووه له ساڵی ٢٠١٣. به‌ڵام
له ٢٠١٥ ئه‌و ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانه بۆ ٧٩٦ ملیۆن دۆلار دابه‌زیووه، واته كه‌متر
له ١ ملیار دۆلار.
دووه‌میان
ڕاگرتنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌پۆلێك له خۆپیشاندان
و ناڕه‌زاییه‌كی درێژخایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی. له هه‌مانكاتدا كوردستانی عێراق قه‌رزی
له كۆمپانیا بیانی و تایبه‌ته‌كان و بانكه‌كان وه‌رگرت. ده‌ره‌نجامی كه‌مكردنه‌وه
وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی ئابووری له ئێستادا كاریگه‌رییه‌كه‌ی هه‌ستپێكراوه له
ڕێگه‌ی وه‌ستانی پرۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌ستانی وه‌به‌رهێنانه تایبه‌ته‌كان.
له ٢٠١٠ه‌وه بۆ ٢٠١٣، تێچووی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رده‌وامی
گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی له‌سه‌دا ٢٨ی بووه تاوه‌كو
گه‌یشتووەته ٣.١ ملیار دۆلار. به‌هۆی هێرشی داعش له ٢٠١٤، كاركردن له زۆربه‌ی
بواره‌كانی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هه‌ڵپه‌سێران. پێدانی دره‌نگ وه‌ختی پارەی كۆمپانیا
و به‌ڵێنده‌ره‌كان بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه به حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و بووه هۆی ساردكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانی و لۆكاڵییه‌كان. داعش
فشارێكی زۆری له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد ئه‌ویش له ڕێگه‌ی هاتنی
نزیكه‌ی ١٨٠٠٠٠٠ ئاواره‌ی ناوخۆییه‌وه و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ناچاركرد خه‌رجییه‌كان
له بواری كه‌رتی ئه‌منیدا زیاد بكات. خه‌رجی پێویست دابینكرا بۆ پێداویستی خێرا بۆ
ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق لێی كشابوونه‌وه. هیچ خه‌رجییه‌ك به‌رده‌ست
نه‌بوو بۆ ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه و په‌ره‌پێدان. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش پێشمه‌رگه‌ی
ناچاركرد زیاتر ته‌ركیزی له سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بێت، كه پێویسته ئه‌ركی
هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت.
پێش
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ بخرێته ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دڵنیابوونه‌وه
گرنگه له باره‌ی بارودۆخی كه‌سی و سه‌رچاوه‌ی مادی بۆ ئه‌و هێزانه. به‌مشێوه‌یه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان بۆ ڕیفۆرمی كه‌رتی
ئه‌منی هێزه‌كه پێویسته پێدانی مووچه بێت له ڕێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ
ئاماده‌كردنی بودجه‌یه‌كی گونجاو و سڕینه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی دوو موچه‌یان هه‌یه. ئه‌وه ناتوانرێت ئه‌نجامبدرێت به‌بێ هاریكاری له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی ئابووری. ئه‌وه ڕه‌نگه ببێته هۆی نیگه‌رانی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی سیاسی
كه ده‌ترسن هه‌مان گۆڕانكاری له وه‌زاره‌ته‌كانیان ئه‌نجامبدرێت و له‌ئه‌نجامدا ببێتە
هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان.
یه‌كێكی
تر له به‌ربه‌سته‌كان له ههیكهلدایه، هه‌روه‌ك زۆرێك له به‌رپرسه‌كان له لایه‌ن
پارته سیاسییه‌كانه‌وه دیاریكراون. زۆرجار فه‌رمانده‌كان ئه‌ندام و چالاكوانی
چالاكی پارته سیاسیه‌كانن. زۆرجار ئه‌وان ئه‌زموونی سه‌ربازی و خوێندنیان نییه.
پرۆسه‌ی دووباره ڕیفۆرمكردنهوهی پێشمه‌رگه ده‌بێت به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێكی
گونجاو بێت وه‌ك له به‌خششی سیاسی. سڕینه‌وه پێوه‌ری خزم خزمێنه وه‌ك هه‌ڕه‌شه
له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌بینرێت كه پێگه‌كانیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه وه‌رگرتووه.
له پێناو ڕێگه‌گرتن له له‌ده‌ستدانی پێگه‌كانیان ئه‌وان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كارده‌هێنن
بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕیفۆرمی كه‌رتی ئه‌منی هه‌رێمه‌كه.
ده‌ره‌نجام
ئه‌م
نووسینه ته‌ركیزی له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی مێژووییه كه ده‌توانێت خواست و به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌ركرده لۆكاڵییه‌كان ڕوونبكاتهوه. ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی كه‌رتی
ئه‌منی هه‌رێمه‌كه. له كه‌یسی كوردستانی عێراقدا، به‌ربه‌سته‌كان له ده‌وری نه‌بوونی
دانپێدانانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو
بۆ نه‌بوونی ئیداره‌یه‌كی كاریگه‌ر و حكومه‌تێكی لۆكاڵی چالاك و نه‌بوونی گه‌شه‌ی ئابووری.
ئه‌مانه پاڵیان به كوردی عێراقه‌وه نا بۆ ناو سیستمی ئابووری به‌رخۆری. ده‌رچوون
له‌مه به‌بێ بوونی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی مه‌حاڵه.
تێڕوانینی
نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له هه‌رێمه‌كه به‌ربه‌ست دروست ده‌كات له وه‌به‌رهێنانی گه‌شه‌سه‌ندن
له كه‌رتی ئه‌منیدا. سیاسییه‌كان كه بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی خه‌رجییه‌كان
هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانیانه‌وه كۆنترۆڵكراوه
خه‌رجیه‌كانیان زیاد بكرێت، بۆ نمونه یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠. له‌به‌رئه‌وه كۆنترۆڵكردنی
هێزێكی ئه‌منی سیمایه‌كی زۆر گرنگی هێزی سیاسییه وه‌ك له پشتگیری هاوڵاتییه‌كانی.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی كه له ده‌ستدانی كۆنترۆڵی
سیاسی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه لاوه‌كییه‌كان ده‌كرێت ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیان. خاوه‌ندارێتی ده‌زگای ئه‌منی ڕێگه به مانه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان ده‌دات
سه‌ره‌ڕای كه‌می پشتگیری جه‌ماوه‌ریش.