کێشەی حکومڕانی کەرکوک و چۆنێتی چارەسەرکردنی

29/06/2021

د. نەوشیروان حوسێن سەعید

پوختە
ئەم توێژینەوە باس لە چۆنێتی سەرهەڵدانی کێشەی کەرکوک دەکات بەگشتی و  بەتایبەتیش دەیەوێت تیشک بخاتە سەر چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەی حکومڕانی کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی کەرکوک. بەهۆی بوونی فرەیی زمان و دین و نەتەوە و مەزهەبەوە، زۆرجار کەرکوک وەکو وێنەیەکی بچوککراوەی عێراق تەماشا دەکرێت. هەر چارەسەرێکیش سەبارەت بە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کەرکوک، کاریگەریی ئیجابی دەبێت هەم بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی لە پارێزگاکەدا هەم لە عێراقیشدا، چونکە کەرکوک بەردەوام یەکێک بووە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان کورد و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق.  سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ دۆزینەوەی نەوت لە شارەکەدا. پاش دۆزینەوەی نەوت، وردە وردە سیاسەتی تەعریب دەستیپێکرد و هێڵە ئیثنییەکان لە شارەکدا دەرکەوتن. لەپاش کەوتنی ڕژێمی بەعس لەساڵی ٢٠٠٣، ئیتر شارەکە لەڕووی سیاسییەوە بووە شارێکی جەمسەربەند و کێشەی حکومڕانی وەکو یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی پارێزگاکە دەرکەوت کە تا ئێستاش یەکلانەکراوەتەوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی حکومڕانی لە کەرکوکدا، ئەم توێژینەوە پێشنیاری چەسپاندنی حکومڕانی هاوبەش دەکات بەشێوەیەکی فەرمی، چونکە حکومڕانی هاوبەش دەتوانێت هەم سەقامگیریی و هەم دیموکراسیش بەدیبهێنێت لە کۆمەڵگەیەکی پەرتبوو و جەمسەرگیری وەکو کەرکوکدا. بۆ ئەم ئەنجامەش، توێژینەوەکە پشتی بەستووە بەو نووسین و توێژینەوانەی کە تا ئێستا لە بەردەستدان لەسەر کەرکوک، هاوکات  دەستوری عێراق و واقیعی حکومڕانیش لە کەرکوک لە پاش کەوتنی ڕژێمی بەعسەوە لەبەرچاوگیراوە و ڕۆڵیان هەبووە لەو دەرەنجامەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure