كرس مۆرفی
سه‌رچاوه:
فۆرن ئه‌فێیه‌رس
وه‌رگێڕان: ناوه‌ندی كوردستان
جیمی
كارته‌ر سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ساڵی ١٩٨٠ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و
تیایدا مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به كاره‌سات بۆ وڵاته‌كه‌ی
وه‌سفكرد. ئه‌و وتی "هه‌ر هه‌وڵێك له لایه‌ن هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه بۆ
كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا لێكده‌درێته‌وه" و "ده‌سترێژییه‌كی
له‌و جۆره وه‌ڵامی پێویستی ده‌بێت، له ناویاندا به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی."
ئه‌و به‌ڵێنه وه‌ك بنه‌مای كارته‌ر ناسراوه و وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاكه‌ره‌وه
و سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ته‌وه و
كاری پێده‌كرێت له‌و كاته‌وه.
له
كاتی به‌یانه‌كه‌ی كارته‌ر، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پشتی به
هاورده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌به‌ست و له‌سه‌دا ٢٩ی ئه‌و
نه‌وته له كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌هات بۆ ئه‌مەریكا. ته‌نانه‌ت دوای دوو ده‌یه
شتێكی ئه‌وتۆ نه‌گۆڕا: ساڵی ٢٠٠١ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێشتا له سه‌دا ٢٩ی
نه‌وتی كه‌نداوی هاورده ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا چی تر ساڵانی ١٩٨٠كان و ٢٠٠١ نییه.
له ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هه‌مان قه‌باره‌ی نه‌وتی هاورده كرا‌و
نه‌وت له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ته‌نها له سه‌دا ١٣ی له وڵاتانی كه‌نداوه‌وە هاورده ده‌كات.
له ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاورده‌ی نه‌وتی له مه‌كسیكه‌وه زیاتره
وه‌ك له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی بنه‌ما عه‌قڵانییه‌كان له پشت ئه‌وه‌ی كه پێیده‌وترێت بنه‌مای كارته‌ر
به‌سه‌رچووه و كۆن بووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م بنه‌مایه سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
له كه‌نداو ده‌نه‌خشێنێنت – ڕه‌مزێكه بۆ شكستێكی فراوانتری سیاسه‌تی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان كه یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانه فراوانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ١٩٨٠كانه‌وه له ناوچه‌كه ڕوویانداوه. پێویسته
سه‌رۆك جۆ بایدن د‌رك به‌و ڕاستییه نوێیانه بكات و دووباره په‌یوه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كه‌نداو ڕێكبخاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هاكانی ئه‌مەریكا
په‌ره‌پێبدات و واشنتۆن به‌دوور بكرێت له خستنه ته‌ڵه‌ی ده‌ره‌كی ناپێویسته‌وه
و ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری و ئاشتی هه‌رێمی بێت.
هۆكارێكی
زۆر هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و
وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو – كه بریتین له به‌حره‌ین و كوەیت
و عومان و قه‌ته‌ر و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و
ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو. بڕیاره‌كانی به‌حره‌ین و ئیمارات بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی
فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نیشانه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌و هه‌ژموونه‌ی كه ئه‌م
وڵاتانه ده‌توانن موماره‌سه‌ی بكه‌ن. كوەیت و عومان ده‌ورێكی به‌هێز له نێوه‌ندگیری
پێكدادانه هه‌رێمییه‌كان ده‌گێڕن. هاوبه‌شی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له زۆر ڕووه‌وه كه‌موكوڕی
هه‌یه، به‌ڵام هێشتا گرنگه له‌و كاته‌ی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی زۆرجار زانیاریان هه‌یه
له سه‌ر تۆڕی گرووپه توندڕه‌وه‌كان كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت به‌ته‌نها
ده‌ستیبكه‌وێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییه میللیه‌كانی له ناوچه‌كه
په‌ره‌پێده‌دا و له ئێستادا ده‌یان هه‌زار خوێندكاری كه‌نداو له زانكۆ و كۆلێجه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌خوێنن. به‌م پێیه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
به ڕوونی ئه‌وه به هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌ندوای بگه‌یه‌نێت كه ئامانجه‌كه‌ی
كشانه‌وه نییه له ناوچه‌كه، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌وه دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌هێز و جێگیره له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو.
به‌ڵام
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دان به كه‌موكوڕییه زۆره‌كانی سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مەریكا به‌رامبه‌ر به كه‌نداو بنرێت، ئه‌نجومه‌نی
هاریكاری كه‌نداو دوو ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا،
كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ
شه‌ڕكردن له جه‌نگی بریكاری هه‌رێمی و بێده‌نگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر
سه‌ركوتكردنه سیاسییه ناوخۆییه‌كان له‌و وڵاتانه – كه له ماوه‌یه‌كی دوورمه‌ودادا
وڵاتانی كه‌نداو خۆیان له‌ناوده‌بات. پێویسته ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ما تێكشكاوانه بێت به سیستمێكی نوێ كه پشتگیری له
حكومه‌تێكی به‌رپرسیار و ئابورییه‌كی نیشتمانی هه‌مه‌جۆر و سه‌قامگیر بكات – ئه‌م
جۆره له ئاینده ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی وه‌ك محەمەد بن سه‌لمان شازاده‌ی
جێنشینی سعودیه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێـت، كه‌نداو ده‌یه‌وێت پێیبگات.
بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كه‌نداو له سه‌ر بنه‌مای
په‌یوه‌ندی ئابووری و دیبلۆماسی، به‌ڕێوه‌بردنی
دامه‌زراوه‌یی، نه‌ك ته‌نها په‌یوه‌ندی ئه‌منی ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
خۆلادان
له جه‌نگه له‌برییه‌كان
له‌یه‌كه‌م
هه‌نگاودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت خۆی به‌دووربگرێت له جه‌نگی له‌بری ئه‌نجومه‌نی
هاریكاری كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئێران. حكومه‌تی ئێران دووژمنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه،
به‌ڵام زنجیره پێكدادانه سارد و گه‌رمه‌كان له ناوچه‌كه – له‌وانه له عێراق
و لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ساده خزمه‌تی به به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێرانیی له ناوچه‌كه
كردووه و ئاستێك له كاره‌ساتی مرۆیی و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی دروستكردووه. كشانه‌وه‌ی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ده‌ستێوه‌ردان له شوێنه‌كانی وه‌ك سوریا و یه‌مه‌ن
به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی ڕاسته‌وخۆ له كه‌نداو.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له ئێستادا باجی ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌ی كه پێی وایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی جه‌نگ له سوریا
و یه‌مه‌ن بكات زۆر ڕوون و ئاشكرایه. له هه‌ردوو ناوچه‌كه، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی
نیوه‌ناچڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌نده نه‌بووه كه ببێته هۆی
دروستكردنی هاوسه‌نگی، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه بووه‌ته هۆی درێژه‌كێشانی
ململانێكان. زیاد له ڕاده‌به‌ر متمانه به‌خۆبوونی واشنتۆن بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئامانجه سیاسییه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه وایكردووه ئه‌و
وڵاته بناڵێنێت به ده‌ست تواناكانییه‌وه. له جیاتی ئه‌وه تازه‌ترین كاریگه‌ری
سه‌ركێشییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هۆكار بووه بۆ جۆشدانی
جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كه بووەته هۆی هاندانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و بوونه هۆی
گه‌شه‌كردنی هه‌ستی دژه-ئه‌مریكی.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شییه ئه‌منییه‌كانی لەگەڵ ده‌وڵه‌تانی
كه‌نداو بپارێزێت، به‌ڵام به ئاماده‌بوونێكی سه‌ربازی كه‌متره‌وه. له پێش جه‌نگی كه‌نداو، ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان توانی به‌رژوه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه بپارێزێت به‌بێ بوونی بنكه‌ی
سه‌ربازی له به‌حره‌ین و کوەیت و قه‌ته‌ر و سعودییه‌ی عه‌ره‌بی و به بێ بوونی
ملیاران دۆلار له فرۆشی ساڵانه‌ی چه‌ك به هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه.
دامه‌زراوه‌ی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن وای پیشانده‌ده‌ن كه ئاماده‌بوونی هێزی زه‌به‌لاحی
سه‌ربازیی ئه‌مەریكا له ئێستادا پێویستییه‌كه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. بنكه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
باجێكی قورسی هه‌یه، به‌وه‌ش ته‌ركیزی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر ناوچه گرنگه‌كانی وه‌ك ئاسیا و ئه‌فریقا لاده‌چێت، ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه
فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ فه‌رامۆشكردنی پێشێلكردنی مافه‌كانی
مرۆڤ له ترسی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌گرتن ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مەریكا
له‌وێ بخرێنه ژێر مه‌ترسیه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كان بوونه‌ته
ئامانجی سه‌ربازی و ئامڕازی پڕوپاگه‌نده بۆ ئێران و ئه‌لقاعیده و داعش. هه‌روه‌ك
لوید ئوستن وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی جیهانی به
پێگه‌ی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته
ئیداره‌كه‌ی بایدن كه‌مكردنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو
بگرێت. پێداچوونه‌وه به تێچوون و سووده‌كانی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م له به‌حره‌ین
ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت، هه‌روه‌ك بوونی گه‌وره‌ی سه‌ربازیانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان زیاتر كێشه‌ی هه‌یه وه‌ك له سوود.
له
كۆتاییدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێویسته به‌رده‌وام بێت له
فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه، به‌ڵام پێویسته
واشنتۆن دڵنیابێته‌وه كه ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیانه به‌ڕاستی بۆ به‌رگریكردنه.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی ئه‌مەریكی به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه و له
پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. له نێو ئه‌وانی تر فرۆشتی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه
به ئیمارات كه ده‌بێته هۆی جۆشدانی پێشبركێی چه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای هێرشكردن، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو له بواری به‌رگریدا، وه‌ك سه‌كۆی
دژه مووشه‌كی كه زیاتر بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو گونجاوه.
ئه‌گه‌ر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه سعودیه‌ی
عه‌ره‌بی و ئیمارات گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتی
له‌وان كردووه و ئێرانی به‌هێز كردووه. ئیداره‌كه‌ی بایدن ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به
ئه‌وان بكات كه جێگره‌وه‌ی تر هه‌یه بۆ ململانێی سه‌ربازی نه‌بڕاوه‌یان له‌گه‌ڵ
تاران. دیالۆگی ئه‌منی هه‌رێمی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرێت ده‌كرێت جێگه‌ی
پێشبڕكێی چه‌ك و جه‌نگی بریكاری بگرێته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌مه وه‌ك خه‌ونێكی خه‌یاڵی
وابێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌دی
بێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی
هێوركردنه‌وه
ئیداره‌كه‌ی
بایدن له باشترین پێگه‌دایه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ناوچه‌كه بۆ ئه‌مجۆره
له هێوركردنه‌وه له یه‌مه‌ن. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تاكه ده‌وڵه‌ته كه
ده‌توانێت ئه‌م پرسه به‌رێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر واشنتۆن بتوانێت ڕێگایه‌ك بۆ
ئاشتی له یه‌مه‌ن بدۆزێته‌وه، كه حكومه‌تێكی گشتگیری بنكه فراوان به هاوبه‌شی
لەگەڵ سه‌ركرده‌كانی حوسی پێكبهێنرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه به یارمه‌تی
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌كرێت به‌ڵگه بێت بۆ دیالۆگێكی فراوانتر له ناوچه‌كه.
ده‌بێت
هێوركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سه‌رنجڕاكێش بێت بۆ هاوبه‌شه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كه‌نداو. كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت واتای ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌مزوانه ده‌بێت بڕیاری قورس له نێوان بژارده‌ی ڕیفۆرمی
ئابووری و جه‌نگ كردن له نێو وڵاتانی بیانی بده‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م
ململانێ به‌رده‌وامانه و كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئابووری ناوخۆدا، ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری
ده‌ره‌كی مه‌به‌ستدار بۆ ناوچه‌كه شتێكه نزیكه له خه‌یاڵه‌وه. بۆ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێك له سووده‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له نێوان كه‌نداو
و ئێران بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌نداو له بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئیسلامی وه‌هابی له سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی.
هه‌روه‌ها
پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی توندتر لەگەڵ وڵاتانی كه‌نداو
له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بكات. له‌سه‌روبه‌ندی هێرشی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر
دیموكراسیه‌تی ئه‌مەریكا، ئه‌وه زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ بایدن گفتوگۆكانی گرێبداته‌وه
به سه‌روه‌ری یاسا و مافه مه‌ده‌نییه‌كان به بوونی كردار لەگەڵی له ناوخۆی
وڵات و ده‌ره‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌ركێكی قوورسی له پێشه بۆ بنیاتنانی برانده جیهانییه‌كه‌ی، به‌ڵام كۆتاییهێنان
به ئاڕاسته‌ی نه‌بیستن و نه‌بینینی خراپه له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه یارمه‌تیده‌ر
ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا گفتوگۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لەگەڵ وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به
مافه‌كانی مرۆڤ پێویسته واقیعیانه بێت. ئه‌م وڵاتانه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا
نابن به ده‌وڵاتانی دیموكراسی مۆدێرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به ڕاستی
وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنانی بیانی ڕابكێشن، ئه‌وا ئه‌وان ده‌بێت سه‌ركوتكردنی
دڕندانه‌ی جوداخوازی سیاسی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هێنانی وه‌به‌رهێنه‌ری
بیانی حه‌قیقی پێناچێت سه‌ركه‌وتوو بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌شكه‌نجه‌ی
زیندانی سیاسی بده‌ن و مافی ئافره‌تان پێشێل بكه‌ن و به به‌رده‌وامی جوداخوازه‌كان
له ده‌ره‌وه بێزار بكه‌ن.
له
ڕاستیدا، پێویسته سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو فراوان بوونی مافه سیاسییه‌كان وه‌ك
پرسێكی وجودی ته‌ماشا بكه‌ن. پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تی ئه‌م
ڕژێمانه بدات له تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی درێژخایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی
"نه‌بوونی باج و نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی" ناتوانن به‌رده‌وام بن هه‌تا
هه‌تایه. له‌و كاته‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان زیاتر ده‌بێت له داهاتی نه‌وت، به‌مزوانه
خێزانه شاهانه‌ییه‌كانی كه‌نداو چی تر ناتوانن ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ بكه‌ن
كه هاوڵاتیان هه‌یانه. كاتێك دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ركوتكردنه‌كان
به‌رده‌وام ده‌بن، گه‌رده‌لولی شۆڕش ده‌خوڵقێت. به خۆشحاڵییه‌وه مودێلی سنورداری
ڕیفۆرم له كه‌نداو بوونی هه‌یه، كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی
تر چاوی لێبكه‌ن. بۆ نمونه كوەیتییه‌كان په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن كه هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆیی
هه‌یه له پاشایه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م مۆدێله زۆر دووره له دیموكراسی
نوێنه‌رایه‌تی.
بانگه‌شه
نه‌كردن بۆ جه‌نگی سارد
له
جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئاڕاسته نوێیه، هه‌ندێك پێیان وایه كه ئه‌گه‌ر بایدن مامه‌ڵه‌ی
زۆر توند بێت لەگەڵ وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌وا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه پشت له ئه‌مەریكا
ده‌كه‌ن و به‌ره‌و چین، یان ڕووسیا هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌مه جه‌نگی سارد نییه:
ڕووسیا شتێكی زۆری نییه پێشكه‌شی ناوچه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ك به‌كارهێنان و نرخی
نه‌وتی جیهانی به‌رده‌وامه له دابه‌زین، مۆسكۆ به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ده‌كه‌وێته
كێبڕكێوه له‌گه‌ڵ كه‌نداو بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیاری
نه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چین به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به دوای ده‌رفه‌تی ئابووری
له ناوچه‌كه، به‌ڵام خواستی ئه‌وه‌ی نییه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕۆڵی ڕاسته‌قینه
له دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بگێڕێت. هێزی ده‌ریایی چین نایه‌ن یارمه‌تی وڵاتانی كه‌نداو
بده‌ن كه له ژێر مه‌ترسیدان. ئه‌گه‌ر به‌حره‌ین و ئیمارات و سعودیه هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئه‌مەریكا بكه‌ن، واشنتۆن ده‌توانێت بەرگه‌ی بگرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌سه‌رچوو
و كۆنه. سیاسه‌تی ئه‌مەریكا زیاتر نه‌گونجاوه له كه‌نداو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گۆڕاوه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی هیچ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
بایدن ده‌رفه‌تێكی هه‌یه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
كه‌نداو. ئه‌وه قورس و به‌ئازار ده‌بێت و ناڕه‌زایی زۆر ده‌خوڵقێنێت. به‌ڵام ده‌ره‌نجامی
سیستمه نوێیه‌كه سوودی دوولایه‌نه‌ی ده‌بێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ده‌باته پێشه‌وه و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداویش نزیكده‌كاته‌وه له‌و داهاتووه‌ی
خوازیارین. هه‌روه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، هه‌وڵدانه به‌رهه‌مداره‌كان هه‌رگیز ئاسان نین.