د. مۆردیچاى چازیزه‌ى
پێشه‌كى
بڕیارى هه‌رێمى كوردستانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی له 25ى سێپته‌مبه‌رى 2017دا، زه‌مینه‌یه‌یه‌كى نوێى بۆ ململانێ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا دروستكرد. ڕۆڵگێڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان بێته‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى داواكاریی خواستى جیابوونه‌وه كه ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیرى زیاتر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. هه‌ڵوێستى چین له‌به‌رامبه‌ر پرسی كورد هه‌ڵوێستێكى ئاڵۆزه. له‌لایه‌كه‌وه، چین په‌یوه‌ندیی بازرگانى و دیپلۆماسی پته‌وى هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردا. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، چین له‌دژى بڕیارى تاكلایه‌نه‌ى كورده بۆ سه‌ربه‌خۆیی، چین ته‌نها ئه‌و كاته پشتیوانى له ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردى ده‌كات كه ڕه‌زامه‌ندى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى له‌سه‌ر بێت. هه‌رچۆنێك بێت، پرسی كورد دۆخێكى دژوارى بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا دروستكردوه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە