فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا
پێشه‌كی
ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له 114 مادده پێكهاتووه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 24ی حوزه‌یرانی 2009 په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام هێشتا پێویسته له ڕیفراندۆمێكی گشتیدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ڕێككه‌وتنی سیاسی بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان وای كردووه تا ئێستا ڕه‌شنووسه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرێت. بۆیه دووباره پرسی نووسین و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رم و گوڕی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان. ئاشكرایه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستوور وه‌سیقه‌یه‌كی سیاسیی و په‌یمانێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه گه‌ره‌نتی پێكه‌وه ژیان و ڕێڕه‌وگرتنی سه‌روه‌ری یاسا و موماره‌سه‌كردنی ماف و ئازادییه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە فه‌راهه‌م ده‌كات. هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌ك خاوه‌ن ده‌ستوور نه‌بێت له ئه‌ساسدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیمچە سه‌ره‌تاییه، به‌و پێودانگه‌ی گرێبه‌ستی پێكه‌وه‌ژیان و دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان حاكم و مه‌حكوم ڕێكخراو نییە. ده‌ستوور قۆناغی سه‌رپێگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانی وڵاتانه و تیایدا ده‌سه‌ڵات و جۆری فه‌رمانڕه‌واكان دیاریده‌كرێت و چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پەیڕەوکردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاریده‌كرێت. هه‌روه‌ك ده‌ستوور به‌رپرسه له ده‌ستنیشان كردنی سنووری ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت و حوکمڕانان له كایه‌ی مه‌ده‌نی و ئازادیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە و گەرەنتی ئازادیی پەیڕەوکردنی ئایین و کولتووری پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگەش، به تایبه‌ت كه‌مینه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. بۆیه نەبوونی ده‌ستوور له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه‌موكورتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌مان پیشانده‌دات كه له ئه‌گه‌ری ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نیدا بوونی هه‌یه. هه‌رێمی كوردستان كیانێكی نیمچه ده‌وڵه‌تی بێ ده‌ستووره، گومانی یاسایی و كۆده‌نگی له‌سه‌ر زۆربه‌ی یاسا و بڕیاره‌كانی دامه‌زراوه‌کانی یاسادانان و جێبەجێکردنی هه‌یه، ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی سیاسییه‌كانیی، به تایبه‌ت سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له فه‌تره‌یه‌كی حوکمڕانی ئه‌م هه‌رێمه بابه‌تی ناكۆكی هێزه سیاسییه‌كان بووه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش نەبوونی ده‌ستوور هێناویه‌ته ئاراوه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە