ڕای تاكیهی
سه‌رچاوه: foreignaffairs.com
و: كارزان عومه‌ر عەلی
له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی
1980، ڕۆناڵد ڕیگان به‌ته‌نزه‌وه باسی له‌وه ده‌كرد كه له‌خه‌ونێكیدا جیمی
كارته‌ر پێیوتووه بۆچی ئیشه‌كه‌ی ئه‌وت ده‌وێت، ڕیگانیش له‌وه‌ڵامدا پێیوتووه كه‌وا
ئیشه‌كه‌ی تۆم ناوێ، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ببم به سه‌رۆك- وه‌ك گاڵته‌پێكردنێك كه
كارته‌ر شایسته‌ی بوونه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه. له خه‌یاڵدانی زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا
جیمی كارته‌ر وه‌ك سه‌رۆكێكی شكستخواردوو وێناكراوه، كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولی
چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كه‌مكردنه‌وەی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان، بێ توانابوو له‌ئاست
كێشه ناوخۆییه‌كان و خۆی له‌دۆخێكدا بینییه‌وه كه تووشی جۆرێك له سه‌رلێشێوان
ببوو كاتێك كه شۆڕشێكی دژه ئه‌مه‌ریكایی له ئێران سه‌ریهه‌ڵدا ساڵی1979. ده‌رئه‌نجامی
شۆڕشه‌كه‌ش ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی محەمه‌د ڕه‌زا شای هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بوو،
دواتریش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 52 دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و
وڵاته له تارانی پایته‌خت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كارته‌ر شایسته‌ی هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه
بووه، ئه‌وه جێگه‌ی گفتوگۆی زیاتره بێگومان. به‌ڵام ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی
ڕابردوو له‌وكاته‌ی كارته‌ر كۆشكی سپی جێهێشتووه بابه‌ته‌كه زۆر ڕوونه، به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه له فایلی ئێرانی‌دا، كارته‌ر به‌و ڕێژه‌یه‌ش لاواز نه‌بووه. له ڕاستیدا
ئه‌و كارته‌ره‌ی كه له تۆماره مێژووییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت – له نمونه‌ی
ئه‌و فایلانه‌ی له‌م دواییانه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو- كه‌سێك بووه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی
هێزی سه‌ربازی بووه: فشاری خستووەته سه‌ر محەمەد ڕه‌زا شا تاكو له ڕێگه‌ی هێزه‌وه
سه‌ركوتی شۆڕشه‌كه بكات و هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه به مه‌به‌ستی
پاراستنی ڕژێمه پاشایه‌تییه‌كه‌ی ئێران. هه‌روه‌ها پاش دوورخستنه‌وه‌ی شای ئێران
و گۆڕینی ڕژێمه‌كه‌ش، پیاده‌كردنی سیاسه‌تێك له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆچۆنێتی
مامه‌ڵه‌كه كردن له‌گه‌ڵ ئێرانێكی نوێ و ڕژێمێكی نوێ. كارته‌ر ئه‌وپه‌ری هه‌وڵیدا
بۆئه‌وه‌ی شكست به شۆڕشه‌كه‌ی ئێران بهێنێت و بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆسه‌رده‌می
پێش شۆڕش. به‌ڵام ئێرانییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێیان بۆ واشنتۆن نه‌گرت. وانه‌كه‌ش
بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مڕۆكه‌ی كۆشكی سپی زۆر ڕوونه: ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌خواستی خۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌یخوازێت له ئێران به‌ده‌ستی
بهێنێت.
پاشه‌كشه‌نه‌كردن له خواسته‌كان
ساڵی 1978، بارودۆخی ناوخۆیی ئێران له شڵه‌ژان و پاشه‌كشه‌دابوو،
ژینگه‌ی سیاسی وڵاته‌كه زۆر نائارام بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له سیخوڕ و هه‌واڵگری
وڵاتان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه بڵاوببوونه‌وه. له‌لایه‌كه‌وه، شای ئێران خودی
خۆی قوربانی ده‌ستی دروستكردنی چینێكی ناوه‌ندی مۆدێرن بوو له خه‌ڵكانی خوێنده‌واری
گه‌نج. هه‌روه‌ك به زۆری له وڵاتانی جیهانی سێ ڕووده‌دات، سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی محەمەد
ڕه‌زا شا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك بوو له‌ڕووی سیاسییه‌وه خه‌ڵكه‌كەی
گۆشه‌گیر كردبوو، به‌ڵام له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پاداشتی ده‌كردنه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌و پێیه‌ی چینی ناوه‌ڕاستی گه‌شه‌كردوو، به تایبه‌ت چینی
گه‌نجان ده‌یانویست له‌ڕووی سیاسییە‌وه ڕۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریان هه‌بێت. له‌پشتی
هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و به مۆدێرنه‌كردنی ئابووری وڵات كه شا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی
به‌ده‌ستیهێنابوو، ئێران به ئاڕاسته‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی ئایین و سروته دینییه‌كان
هه‌نگاوی ده‌نا، له‌و كاته‌ی خه‌ڵكێكی زۆری ئێرانی داوای ڕۆڵی زیاتری پیاوانی
دینیان ده‌كرد له كاروباره نیشتمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یاندا. مزگه‌وته‌كان كه
شوێنی خوداپه‌رستی بوون، نه‌ده‌كرا دابخرێن، دواجار ئه‌م مزگه‌وتانه بوونه په‌ناگه،
یاخود پلاتفۆڕمێكی كاریگه‌ر و خه‌ڵكانی نه‌یار به شا و داروده‌سته‌كه‌ی دروستكرد.
كارته‌ر له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا
زۆر گرنگی به مه‌له‌فی ئێران نه‌دابوو. ئه‌و زۆرتر چاوی له‌سه‌ر پرسی ڕێکكه‌وتننامه‌ی
سنوورداركردنی چه‌كه‌كان و لێكنزیكبوونه‌وه و ڕێكکه‌وتنی میسر و ئیسرائیل بوو. له
پاییزی ساڵی 1978، شێوازی مامه‌ڵه و سیاسه‌تی ئیداره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران
جۆرێك له بێسه‌روبه‌ری، یاخود ناته‌بایی پێوه دیاربوو. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر، داوای دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی كرد له نێوان شا و نه‌یاره‌كانیدا،
به‌ڵام ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕه‌تیكرده‌وه. ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و كاتی
ئه‌مه‌ریكا "زیبگینۆ بریژنسكی"، كه توێژه‌ری بواری شۆڕشه‌كان بوو،
داوای فشار و شكستپێهێنانی شۆڕشه‌كه‌ی ده‌كرد، بڕوای وابوو كه دانپێدانان به سه‌ركه‌وتوویی
شۆڕشه‌كه ده‌بێته هۆی به‌هێزتركردنی ڕادیكاڵه‌كان. كۆشكپی سپی داوای له شای
ئێران كرد ڕیفۆرمێكی خێرا له ڕژێمه‌كه‌یدا بكات و بارودۆخ و سیستم هێوه‌ر بكاته‌وه.
هیچ كه‌سێك له واشنتۆن پێیوانه‌بوو كه ئه‌م دوو داواكارییه، یاخود ئه‌م دوو
خواسته پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
له‌و كاته‌وه‌ی كارته‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆی به
ئاڕاسته‌ی ئێران‌دا وه‌رگێڕا، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی بڕوابه‌خۆبوون و به‌شێوه‌یه‌كی
پلان بۆ دانراو كاری له‌سه‌ر كرد. سنوورێكی بۆ جیاوازییه‌كانی نێوان هاوكاره‌كانی
دانا، له په‌یامێكیدا، فه‌رمانی به ویلیه‌م سولیڤان باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له
تاران کرد، به شا ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ریكا و كارته‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
پشتیوانی له ڕژێمه‌كه‌ی شای ئێران ده‌كه‌ن. واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ هه‌ر جۆره
كردارێك له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی شا. ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونی
واتای له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی شۆڕشه‌كه‌ی له‌خۆده‌گرت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایدا.
له‌تاران نوێنه‌ره‌كه‌ی كارته‌ر، سولیڤان، په‌یامه‌كه‌ی گه‌یانده
شای ئێران، كه پشتیوانی سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه. سولیڤان وه‌ڵامه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه
بۆ واشنتۆن، له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه محەمەد ڕه‌زا شا پرسیاری
لێكردووه بۆچی كارته‌ر پێیوایه حكومه‌تێكی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ شای ئێران
دانیشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی كارته‌ر كۆتایی پێهێنابوو، پێیڕاگه‌یاندبوو
ئه‌گه‌ر سوپا هێز به‌كاربهێنێت، ئه‌و كات خومه‌ینی بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش
خوێنڕشتنی لێده‌كه‌وێته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پیاوانی سوپا زۆرتر وه‌لائیان
بۆ ئیسلام هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی ولائیان بۆ شای وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت. هه‌موو ئه‌وه‌ی
كه كارته‌ر توانی بیكات بێ هیوابوون بوو، له یاداشته‌كانیدا كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه "شای ئێران پیاوێكی ئازا نه‌بوو، پیاوێك بووه گومانی زۆر بووه و له‌خۆشی
دڵنیا نه‌بووه".
ماوه‌یه‌كی زۆری پێنه‌چوو، محەمەد ڕه‌زا شا له‌ئێران هه‌ڵات،
ڕێگاكه‌ی بۆ خومه‌ینی خۆشكرد تاكو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران دوای پانزه ساڵ له په‌ناهه‌نده‌یی
و ئاواره‌یی. له‌زۆر ڕووه‌وه جه‌نگی ئاینده‌ی ئێران بووه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ
ململانێی نێوان ئایه‌توڵا ئێرانییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی، جێمی كارته‌ر. ئه‌و
گه‌مه‌یه ته‌واو ناهاوسه‌نگ بوو، له كاتێكدا خومه‌ینی جه‌ماوه‌رێكی زۆری ئێرانی
پشتیوانیان ده‌كرد، به‌ڵام كارته‌ر ته‌نها پشتی به‌ستبوو به سوپایه‌كی تێكشكاوی
شاهانه‌ی ئێرانی. ئه‌م دۆخه كارته‌ری نه‌وه‌ستاند، به‌ڵكو جه‌نه‌ڕال "رۆبێرت
هیوسه‌ر" كه جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی ئه‌وروپی- ئه‌مه‌ریكی بوو،
نارد بۆ ئێران بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی فه‌رمانده‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ
شكست پێهێنانی شۆڕشه‌كه. "من به فه‌رمانده و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانم وت كه‌وا ئه‌مكاره
گه‌ڕانه‌وه، یاخود پاشه‌كشه‌ی بۆ نییه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌یان به‌رپرسیارێتییه‌كی
گه‌وره‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ، هیوسه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تدا وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك
بۆ ئه‌و كاتانه ئاماژه‌ی پێدا". به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی شای
ئێران زۆرتر سەرقاڵی ئه‌وه بوون كه چۆن له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبێن، له‌بری ئه‌وه‌ی گوێ بۆ قسه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ
ڕۆبێرت هیوسه‌ر بگرن. هیوسه‌ر زوو له‌وه تێگه‌یشت كه ئه‌وان له ئێران بێ پشتوپه‌نان
و دواتر به‌ره‌و بنكه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا پاشه‌كشه‌یان كرد.
له‌مانگی دووی هه‌مان ساڵدا، له‌كاتێكدا شۆڕشه‌كه به‌ره‌و
قۆناغه‌كانی كۆتایی هه‌نگاوی ده‌نا، هیوسه‌ر له بریژنسكییه‌وه ته‌له‌فۆنێكی بۆ
هات، پرسیاری له برژینسكی كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
تاران هه‌بێت له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌وه، یاخود نا. ئه‌م بابه‌ته‌ش
جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه كه داوایه‌كی له‌م شێوه‌یه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كارته‌ر
كرابوو. له ڕاستیدا ئه‌و كاته‌ی پرسیار له هیوسه‌ر كرابوو، ئایا خودی خۆی فه‌رمانه‌كانی
ده‌ركردووه؟ ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه كه فه‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن
خودی كارته‌ره‌وه ده‌ركراون. فه‌رمانده‌كه تێگه‌یشت كه‌وا كۆتایی بابه‌ته‌كه ئه‌گه‌رێكی
به‌هێزه و ڕازی بوو به‌وه‌ی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی سوپایه‌كی
10هه‌زار سه‌ربازیی بۆ ئاماده بكه‌ن. دوابه‌دوای بێده‌نگییه‌كی بێزاركه‌ر، تەله‌فۆنه‌كه‌ی
نێوان بریژنسكی و هیوسه‌ر كۆتایی هات.
ژووره ڕه‌شه‌كه
نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
شای ئێران كۆتایی نه‌هێنا به‌و ناكۆكی و ململانێیه‌ی له‌نێوانی ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر
و ئه‌وه‌ی كه ئێستا ناسراوه به كۆماری ئیسلامی ئێران. خومه‌ینی ئه‌و خواسته‌ی
هه‌بوو كه به‌رده‌وام ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌رمه‌زار بكات و
سزای كارته‌ریش بدات. باڵیۆزخانه‌ی واشنتۆن له تاران باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته. بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، مێژوونووسان ده‌یانوت كه خومه‌ینی ئه‌وه‌نده
هۆشیاری نه‌بووه پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت و هێرش بكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه
و به‌لێوه‌شاوه‌ییه‌وه ئاگری دژه ئه‌مه‌ریكایی خۆشبكات. ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنی
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی "CIA"نه‌بوو.
به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه، ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه. "له‌وه ناچێ خومه‌ینی فه‌رمانی
كردبێت و ڕێگه‌ی دابێت كه هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه"، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی CIA، ڕۆبێرت تێرنه‌ر به ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند،
به گوێره‌ی ئاشكرابوونی تۆماری مێژوویی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی پێشوودا
بڵاوكراوه‌ته‌وه "پێناچێت دانووستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باش بووبێت"،
تێرنه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌بووه.
ئه‌م بیروبۆچوونه بۆ ڕۆڵی خومه‌ینی به‌دیاریكراوی له‌لایه‌ن
ئایه‌توڵا محه‌مه‌د مه‌هداوی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه به‌رپرسی
ئاسایشی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی بووه له‌و كاته‌دا. له یادداشته‌كانیدا ئه‌وه
وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه دوای هێره‌شه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ته‌له‌فۆنی
بۆ ئه‌حمه‌دی كوڕی خومه‌ینی كردووه كه له‌و كاته‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سووپا بووه.
"ئه‌و شه‌وه‌ی كه باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه داگیركرا، من(مه‌هداوی) ته‌له‌فۆنم
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د كرد، پرسیارم لێ‌كرد، ئه‌وه چی ڕووده‌دات؟" سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د
پێكه‌نی و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. "لێم پرسی تۆ زانیوته كه‌وا چی
ڕوویداوه؟، ئه‌و پێكه‌نییه‌وه دووباره. دواجار، دوای ئه‌وه‌ی كه من پێداگریم
كرد، ئه‌حمه‌د وتی كه ئیمام، واتا خومه‌ینی به‌و دۆخه ڕازییه و پێویسته تۆ،
واتا مه‌هه‌داوی خۆی له‌و بابه‌ته تێوه‌نه‌گلێنێت". به‌هاندان و پشتیوانی
خومه‌ینی، لایه‌نگرانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 52 كارمه‌ندی
باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 444 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.له‌و كاتانه‌دا لاوازی كارته‌ر بۆ ڕزگاركردنی كارمه‌نده ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی
- هه‌وڵێكی شكستخواردووی بۆ ڕزگاركردنی كارمه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی كه به‌كاره‌سات
كۆتاییهات، بووه باشترین سیمبولی شكست بۆ كارته‌ر- ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك
پیشاندا كه زلهێزێكی بێ توانایه و پاشان ئه‌و وێنه‌یه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان
دروستبوو كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان "جیمی كارته‌ر" لاوازه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئایه‌توڵا خومه‌ینی. له‌ودیوی ڕووداوه‌كانه‌وه، كارته‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر
هه‌وڵه‌كانی بۆ شكستپێهێنانی كۆماره ئیسلامییه نوێیه‌كه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، هه‌ندێك فایلی دیكه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه
و ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌وا له مانگی دوانزه‌ی ساڵی 1979، كارته‌ر بڕیارێكی ده‌ركردووه
- ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی كۆنگرێس بوو به‌گوێره‌ی
یاسایه‌ك كه له‌سه‌روبه‌ندی ئابڕووچوونه‌كه‌ی واته‌رگه‌یته‌وه ده‌ركرابوو- فه‌رمانی
كردبوو به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی پڕوپاگه‌نده بڵاوبكه‌نه‌وه و چالاكی
ئابووری و سیاسیان هه‌بێت بۆ هاندان و پاڵپشتی كردنی دامه‌زراندنی ڕژێمێكی به‌رپرسیار
و دیموكراتی له ئێران، په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئێرانییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان
و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه خواستی به‌شداریان له حكومه‌تدا هه‌یه له‌پێناو
فراوانتركرنی سنووری كارلێكردنه‌كان، كه ده‌كرێت ببنه هۆكاری پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی
به‌رفراوانی نزیك له‌ڕۆژئاوا، دواجار ببێته هۆكاری دروستبوونی حكومه‌تێكی نزیك له
ڕۆژئاوا و به‌دیلی ڕژێمه ئیسلامییه‌كه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێك له به‌شداربوانی
كۆبوونه‌وه‌كه به‌ناوی "ڤانس" ئاماژه‌ی داوه به هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه
له‌و ساتانه‌دا، ڤانس به كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی باڵای به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
ڕاگه‌یاند "ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه".
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گرووپه بڕیاریان داوه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان
چڕبكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپ و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌دا به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی
خومه‌ینی له ده‌سه‌ڵات.
له ڕاستیدا بڕیاری له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌ینی وه‌ستابووه
سه‌ر چه‌ند گریمانه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكییه‌وه
دروستكرابوون. هه‌ڵسه‌نگاندنی CIA بریتی بوو له‌وه‌ی كه "هه‌وڵه‌كانی ئایه‌توڵا خومه‌ینی
بۆ ڕابه‌رایه‌تی كردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تێكی نیمچه پێشكه‌وتوو له كۆتاییه‌كانی
سه‌ده‌ی بیسته‌م به كۆمه‌ڵه پێوه‌رێكی زۆر كلاسیكی سه‌ده‌كانی پێشوو دواجار شكست
دێنێت". هه‌روه‌كو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه له یاداشتێكی ساڵی 1979 خستوویه‌تییه
به‌رده‌م كارته‌ر و ڕاوێژكاره باڵاكانی له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی. ئه‌مه‌ریكییه‌كان
زۆر به قورسی بڕوایان ده‌كرد كه كۆمه‌ڵێك مه‌لا له‌به‌رگی كاربه‌ده‌ستی شاره‌زای
بیرۆكراسیه‌ت و ئیداره‌دانی وڵات بتوانن، سه‌ركه‌وتوو بن له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تێكی
مۆدێرندا. سووده‌كانی ئه‌م لاوازی و بێتواناییه‌ش له ڕوانگه‌ی به‌رپرسانی واشنتۆنه‌وه
ئێرانییه چه‌په‌كانن، كه خۆیان دابووه پاڵ یه‌كێتی سۆڤێت. به‌مشێوه‌یه بۆ ویلایەته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه گرنگ بوو كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخاندنی
ڕژێمه ئیسلامییه‌كه خێراتر بكات، له‌بری ئه‌وه سیستمێكی نزیك له‌خۆی دابمه‌زرێنێت.
به ماوه‌یه‌كی كورت دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه،
كارته‌ر لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت
دامه‌زراند بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌كان دژی ڕژێمه ئیسلامییه نوێیه‌كه‌ی تاران،
لیژنه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ده‌یڤد ئارۆن، جێگری ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی. به‌رپرسان ناوی جیاوازیان له‌م گرووپه ده‌نا، بۆ نمونه، گرووپه
ڕه‌شه‌كه، یاخود ژووره ڕه‌شه‌كه. چالاكییه پلان بۆ داڕێژراوه زۆر ورده‌كان به
پۆلێنكراوی هێڵدرانه‌وه. به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت به‌گوێره‌ی ئاڕاسته و بیركردنه‌وه‌كانی
لیژنه‌كه، CIA هه‌وڵیداوه گرووپه
ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه ده‌ره‌كییه‌كان ڕێكبخات و بیانكاته هێزێكی یه‌كگرتووی
ڕاهێنراو. پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندن
به‌خۆوه ببینێت، ئیداره‌كه‌ی جیمی كارته‌ر كۆتایی هات. كارته‌ر دۆخێكی ئابووری
لاوازی دروستكرد، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لاوازیش وێنای بۆكرا له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه،
ڕۆناڵد ڕیگانیش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1980 قۆسته‌وه.
هێشتا ئه‌وه ڕوون نییه ئایا ڕیگانیش خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه به‌رده‌وامی
بدات به پرۆگرام و پلانی گۆڕینی ڕژێم له ئێران، مێژوونووسان ده‌توانن زانیاری
زۆر زیاتر به‌ده‌ستبخه‌ن ئه‌و كاته‌ی فایله‌كانی ئیداره‌ی ڕۆناڵد ڕیگان له ساڵانی
ئاینده‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو.
ئایا
ده‌كرێت ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕدرێت؟
ساڵانی دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له كۆشكی سپی، ژیانی كارته‌ر
زۆرتر بریتییە له سەرقاڵبوون به هاریكاری مرۆیی و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی
په‌یامه‌كانی ئینجیل له قوتابخانه‌كاندا. ئه‌م وێنه‌یه زیهنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای
شێواندووه سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی كارته‌ر له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا، یه‌كه‌میان
وه‌ك سه‌رۆكی ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شێوازی ئیداره‌دانی وڵاته‌كه.
دووەم، وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه ئاسمانییه‌كانی
ئینجیله. ئه‌و زۆركه‌م دڵێكی نه‌رم و نیانی هه‌بوو: له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ك
بوو، زۆر متمانه‌ی به‌خۆی بوو، زۆرخێرا توڕه ده‌بوو، زۆرتر كه‌سایه‌تییه‌كی دڵڕه‌قی
هه‌بوو. كێشه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێران به‌هۆی لاوازی ئه‌وه‌وه نه‌بوو له‌چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی
دۆسیه‌ی ئێران، به‌ڵكو زیاتر به‌هۆی دۆسته‌كانی ئێران و ناجێگیری هه‌ڵوێسته‌كانی
ئه‌وانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به ئێران. كارته‌ر له‌وه‌دا شكستیخوارد كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی
دروست بكات بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شۆڕشێكی پۆپۆلیستی كه توانای هه‌یه
هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می ڕاماڵێت و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی كوده‌تا، یاخود پلانه‌كانی
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكیش ببه‌زێنێت. له‌وانه‌یه كۆماره ئیسلامییه‌كه له سه‌ره‌تای
قۆناغی هه‌ڵكشانی خۆیدا بێت، به‌ڵام شۆڕشه‌كه له‌و كاته‌دا له‌ئاستێكی به‌رفراوانی
جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لێكرا له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه.
بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌یه، ڕژێمه ئیسلامییه‌كه پێگه
یاسایی و شه‌رعییه‌كه‌ی لاواز بووه. ماوه‌یه‌كی زۆره بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕییه‌كان
كاڵبوونه‌وه. ده‌وڵه‌ته دینییه‌كه پایه‌كانی بێهێز بوون: له‌گه‌نده‌ڵیدا نقوم
بووه و له‌په‌نای ئایدۆلۆژیایه‌كدا خۆی شاردووه‌ته‌وه كه چی تر خه‌ڵكی بڕوای
پێنه‌ماوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، نابێت واشنتۆن زیاد له پێویست گریمانه‌ی ئه‌وه
بكات كه ده‌توانێت مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر كۆماره‌كه‌دا بسه‌پێنێت. ئێرانی ئه‌مڕۆكه
به‌هه‌مان ئه‌و خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیانه پێناسه ده‌كرێت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌كانی
ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه: خه‌ڵكانێكی ئازادیخواز ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتداری
ڕه‌هاگه‌ر بوونه‌ته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن. له‌م
چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره
نابێت. ئه‌گه‌ر گه‌لانی ئێرانی سه‌ركه‌وتووبوون، ئه‌گه‌ری زۆره به‌شێوه‌یه‌ك بێت
كه نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان تووشی شۆك بكه‌ن، زۆرێك له‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی
هاوشێوه‌ی جیمی كارته‌ر پێیانوابوو كه له ئێرانییه‌كان باشتر وڵاتی ئێران ده‌ناسن.