هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
پوخته
سه‌ره‌ڕای په‌كخستنى په‌رله‌مانى كوردستان و خراپی
په‌یوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى
7ى جوونى 2017دا به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌و كاتى هه‌رێمى كوردستان، به به‌شدارى پانزه پارتى
سیاسی هه‌رێمى كوردستان بڕیاردرا له 25ى سێپته‌مبه‌رى 2017دا ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی
له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدرێت. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامی ڕه‌تیانكرده‌وه
كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه پێویسته بایەخبەندی
سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسییه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بێت پێش
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی. سه‌ره‌ڕاى فشاره ناوخۆیی و هه‌رێمى و
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى دیاریكراوی خۆیدا له 25ى سێپته‌مبه‌رى
2017دا پڕۆسه‌كه‌ى ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌ى كه وه‌ك پرسیارى سه‌ره‌كى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه،
كه بۆچى سه‌ركرادیه‌تى سیاسی كورد به تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕیفراندۆمیان
له هه‌رێمى كوردستان ئەنجامدا. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یە باس له‌وه ده‌كات پاڵنه‌رى
ئاشكرا‌و پاڵنه‌رى شاراوه هه‌بووه له پشت بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی
له هه‌رێمى كوردستان. لێكۆڵینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی،
پاراستنى ناوچه جێناكۆكه‌كان پاڵنه‌رى ئاشكراى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بوون، به‌ڵام
پاراستنى هه‌ژموونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هێشتنه‌وه‌ى بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا،
گۆڕینى سه‌رنجى خه‌ڵك له قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه بۆ پرسێكى نه‌ته‌وه‌یی
پاڵنه‌رى شاراوه‌ى پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بوون.
پێشه‌كى
شانۆی سیاسی هه‌رێمى كوردستان له پێش بڕیارى ئه‌نجامدانى
ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمى كورستان تایبه‌تمه‌ندبوو به چه‌قبه‌ستوویی
سیاسی، قه‌یرانى دارایی، په‌كخستنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن پارتى
دیمو‌كراتى كوردستان و گرژى و ئاڵۆزى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى نێوان پارته سیاسییه
سهرهكییەکان له هه‌رێمى كوردستان(1). پێش ته‌وابوونى ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكایه‌تى
مه‌سعود بارزانى له 20 ئابی 2015دا، ناكۆكى قوڵ هه‌بوو له‌نێو پارته سیاسییه‌كانى
هه‌رێمى كوردستاندا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، یه‌كگرتووى
ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان داواى گۆڕینى سیستمى سیاسیان له هه‌رێمى
كوردستان ده‌كرد له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانیى و دژى درێژكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
بارزانى بوون بۆ خولێكى تر، له‌به‌رامبه‌ردا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پشتیوانى له
سیستمى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد بۆ هه‌رێمى كوردستان و له‌دژى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگربێت له‌به‌رده‌م بارزانیدا كه بۆ
خولێكى تر سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات. دواى ئه‌وه‌ى پارته سیاسییه
ناكۆكه‌كان نه‌یانتوانى له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، له‌په‌رله‌مانیشدا
نه‌توانرا كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى
له كۆبوونه‌وه‌ى 19 ئابی 2015 نه‌توانرا نیسابی یاسایی ته‌واوبكرێت بۆ ئه‌نجامدانى
كۆبوونه‌وه‌كه، به‌م هۆیه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به هه‌موارى یاسای سه‌رۆكایه‌تى
دواخرا و بارزانی به شێوه‌یه‌كى نایاسایی له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌رده‌وامبوو(2).
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمى
كوردستان له‌وپه‌ڕى و گرژى و ئاڵۆزیدابوون(3)،
ئه‌گه‌رچى هه‌ردوولا هاوكار و هاوپه‌یمانى یه‌كترى بوون له‌شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ناسراو به‌داعش(4).
كێشه‌كانى نێوان به‌غداو هه‌رێم خۆى له كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان، كێشه‌ى بوودجه
و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم، كێشه‌ى پێشمه‌رگه‌دا ده‌بینییه‌وه(5).
به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، پێویستبوو حكومه‌تى ناوه‌ندى له نۆڤه‌مبه‌رى 2007دا
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقی جێبه‌جێبكات، كه داواى ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێرى
و ڕاپرسی ده‌كرد له ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی ئه‌و
ناوچانه، تاوه‌كو خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه بتوانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن
به‌وه‌ى كه ده‌یانه‌وێت به‌شێك بن له عێراق یان ده‌خوازن ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌غدا شكستى هێنا له جێبه‌جێكردنى مادده‌كه له‌ماوه‌ى
یاسایی خۆیدا(6).
نوری مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌ساڵى 2014دا بڕیارى بڕینى به‌شه
بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانی ده‌كرد، كه له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه له‌ساڵى
2003ه‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى مانگانه ئه‌و بڕه‌ى وه‌رده‌گرت(7).
له‌مه‌ش زیاتر به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان به‌غدایان تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ى كه
هه‌رگیز وه‌ك به‌شێك له سوپاى عێراقی له پێشمه‌رگه‌ى نهڕوانیوە و به‌م هۆیه‌شه‌وه
پێشمه‌رگه له مووچه و شایسته داراییه‌كانی له‌لایه‌ن به‌غداوه بێبه‌شكراوه(8).
له ساڵى 2015دا قه‌یرانێكى دارایی قوڵ ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد به‌هۆى
بڕینى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوە، داته‌پینى نرخى نه‌وت
و شه‌ڕى داعش‌یش قورساییه‌كى زۆرى دارایی خستبووە سه‌ر هه‌رێمى كوردستان(9).
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌برى چاكسازى ڕه‌گ و ڕیشه‌یی و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له كاتى خۆیدا مووچه‌ى دابه‌ش نه‌ده‌كرد، به شێوه‌یه‌كى
نایاسایی مووچه‌ى موچه خۆرهكانى كهمکردهوه بۆ کەمتر لە نیوه. به‌م هۆیه‌وه
ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره له شه‌قامى كوردیدا به‌دیده‌كرا له‌لایه‌ن خه‌ڵك و مووچه
خۆرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ش له‌شێوه‌ى خۆپیشاندانى
ڕۆژانه‌دا خۆیان نمایش ده‌كرد له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا(10).
له وه‌ها بارودۆخێدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بارزانى له 12ى ئۆكتۆبه‌ردا په‌رله‌مانى په‌كخست و بهشێوهيەکی
نایاسایی به‌رده‌وامبوو له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى(11)،
له 7ى جوونى 2017دا به ئاماده‌بوونى 15 پارتى سیاسی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
بڕیاریدا له 25ى سێپته‌مبه‌رى 2017دا ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمى
كوردستان ئه‌نجام بدا(12).
پاڵنه‌ره ئاشكراكانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى
كوردستان
به‌پشت به‌ستن به‌و گوتار و لێدوانانه‌ى كه
بارزانى له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕیفراندۆم ئه‌نجامى داون، ده‌كرێت
بوترێت بارزانى دوو پاڵنه‌رى ئاشكرای هه‌بووه له پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم
له هه‌رێمى كوردستان.
پاڵنه‌رى ئاشکرای
یه‌كه‌م: جیابوونه‌وه له عێراق و دروستكردنى
ده‌وڵه‌تى كوردستان. به‌هۆى ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریانه‌ى كه به‌غدا دژى هه‌رێمى
كوردستان ئه‌نجامیدابوون، به تایبه‌ت له دواى ساڵى 2003ه‌وه، بارزانى پێیوابوو
باشترین ڕێگاچاره بۆ كورد سه‌ربه‌خۆییه. به‌مشێوه‌یه پاڵنه‌رێكى ئاشكراى
بارزانى له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى
كوردستانبوو. له لێدوانێكیدا بارزانى ده‌ڵێت:
"به‌هۆى
سیاسه‌ته سهركوتكارهكانى حكومه‌تى عێراقی و پێشێلكردنى ده‌ستوور، پشتگوێخستنى
ماف و داخوازییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان. ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه
پێویسته بۆ بۆچوونى خه‌ڵكى خۆمان بگه‌ڕێنه‌وه، ڕێگه‌یان پێبده‌ین بڕیار له‌سه‌ر
داهاتووى خۆیان بده‌ن."(13)
له وتارێكى تری‌دا بارزانى به ڕاسته‌وخۆیی نییه‌تى
خۆى ئاشكراده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بیزاریی خۆى ده‌رده‌بڕێت له په‌راوێزخستنى
كورد له‌لایه‌ن به‌غداوه و ده‌ڵێت:
"له
2003دا كوردستان ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆبوو، ئێمه چووین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى عێراقێكى
دیموكراسی و فیدڕاڵى دروستبكه‌ین. ئێستا دانى پێداده‌نێم كه ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌مان
كرد له 2003 كاتێك چوینه‌وه بۆ به‌غدا به‌دڵێكى باش و نییه‌تێكى باشه‌وه، ئێستا
ده‌بێت لۆمه‌ى ئێمه نه‌كه‌ن، ئێمه ئێستا به ویستى خۆمان له عێراق جیاده‌بینه‌وه.
ئه‌وان هاوبه‌شی و دۆستایه‌تیان قبوڵ نه‌كرد(14)".
له گوتارێكى تری‌دا بارزانى ده‌ڵێت:
"ئێمه هه‌موو بهدیلهكانى سه‌ربه‌خۆییمان
تاقی كردۆته‌وه، به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا پێمانوایه سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان چاره‌سه‌رێكه بۆ كێشه‌كان، ده‌رمانه بۆ ئازاره‌كانمان(15) ".
به‌مشێوه‌یه،
وه‌ك له گوتاره‌كانى بارزانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له
عێراق یه‌كێكه له پاڵنه‌ره ئاشكراكانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى
كوردستان". به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه بارزانى له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییدا
ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا بیرۆكه‌یه‌كه زیاتر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى پارتى و بارزانییه‌وه
پشتیوانى ده‌كرێت. چه‌ند هۆكارێك هه‌ن ئه‌و بیرۆكه‌یه لاواز ده‌كه‌ن كه بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه ده‌كات بارزانى ڕیفراندۆمى له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌نجامدا لەوانە:
١- له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ڕیفراندۆمه ڕیفراندۆمێكى پابەند
بەجیابوونەوە نەبوو، له‌ڕووى یاساییه‌وه به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانی ناچار نه‌ده‌كرد
له‌دواى ڕیفراندۆمه‌كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن(16).
به‌م هۆیه‌وه ده‌كرا سازش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆم بكرێت بۆ حكومه‌تى
عێراقی له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى سیاسی زیاتر له به‌غدا. له
چاوپێكه‌وتنێكیدا هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان ده‌ڵێت: ڕیفراندۆم پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه و هیچ وڵاتێكى دیموكراسی
ناتوانێت له‌دژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بێت، ئێمه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی قسه‌مان نه‌كردووه،
به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕیفراندۆم قسه‌مان كردووه، ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم سه‌رناكێشێت بۆ
جیابوونه‌وه‌ى خێرای هه‌رێمى كوردستان له عێراق(17).
٢- بڕیارى ڕیفراندۆم بڕیارێكى تاكلایه‌نه و به‌بێ
ڕه‌زامه‌ندى ده‌وڵه‌تى دایك، عێراق بوو، حكومه‌تى عێراقی وه‌ك بڕیارێكى ناده‌ستوورى
و پێشێلكارى ده‌ستوورى عێراق له ڕیفراندۆمى ده‌ڕوانى(18).
هه‌ر بۆیه ئه‌سته‌م بوو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ده‌وڵه‌تى عێراق، هه‌رێمى كوردستان
بتوانێت له عێراق جیابێته‌وه.
٣- وڵاتانى دراوسێ به‌توندى له‌دژى ئه‌نجامدانى
ڕیفراندۆم بوون و ڕاسته‌وخۆ له‌دواى ده‌نگدان بۆ به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامه‌كانى
ڕیفراندۆمیان ڕه‌تكرده‌وه(19).
ئێران و توركیا كه دوو دراوسێى هه‌رێمى كوردستان و عێراقن، به‌شێكى به‌رچاو له
دانیشتوانه‌كه‌یان كورده، هه‌رگیز ڕێگه به دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆی
كوردی ناده‌ن له هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى
كوردی له عێراق خه‌ونى جیابوونه‌وه له‌نێو كورده‌كانى توركیا و ئێران‌دا دروستده‌كات(20).
به‌م هۆیه‌شه‌وه، ئێران و توركیا به‌توندى دژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى
كورستان وه‌ستانه‌وه. ئێران پێیوابوو ده‌وڵه‌تى كوردستان ئه‌گه‌ر دروست بێت ده‌وڵه‌تێك
ده‌بێت لایه‌نگر و دۆستى ڕۆژئاوا ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ئێرانییه‌كان وه‌ك ئیسرائیلی
دووه‌م له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان ده‌ڕوانى، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاماده‌بوون
هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆم(21).
توركیا، كه خاوه‌نى گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ى كورده، ڕایگه‌یاند ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی
و مافی چاره‌ى خۆنووسینى كورده‌كانى عێراق هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی
توركیا دروستده‌كات، به‌م هۆیه‌وه هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌سه‌ربه‌خۆیی.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند،
كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شتێكى قبوڵكراو نییه بۆ وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی
هه‌یه به مانه‌وه‌ى توركیاوه. به هه‌مانشێوه وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش
پشتیوانیان له پڕۆسه‌كه نه‌كرد و ئاماده نه‌بوون ده‌رئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان بۆ
ڕیفراندۆم قبوڵ بكه‌ن(22).
وڵاتانى ئه‌وروپی و ئه‌مەریكا كه دۆستى كوردبوون ئاماده‌نه‌بوون ده‌رئه‌نجامى
ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان قبوڵ بكه‌ن. نه‌ك هه‌ر ئاماده‌نه‌بوون ده‌رئه‌نجامه‌كان
قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵكو پشتیان له كوردیش كرد كاتێك كه حكومه‌تى عێراقی ده‌ستیكرد به
جموجۆڵى سه‌ربازى بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان له شانزى ئۆكتۆبه‌رى 2017(23).
له‌ده‌رئه‌نجامدا، به له‌به‌رچاوگرتنى دژایه‌تی ده‌وڵه‌تى دایك بۆ ڕیفراندۆمه‌كه،
دژایه‌تى وڵاتانى دراوسێ، پشیتوانی نه‌كردنى وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له
ڕیفراندۆم، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سه‌ركردایه‌تى پارته سیاسییه كوردییەکان له‌پێناو
ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییدا ڕیفراندۆمیان ئه‌نجامنه‌داوه.
پاڵنەری ئاشکرای دووه‌م: ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆییه‌كى زیاتر بوو له به‌رامبه‌ر
به‌غدادا. شكستى سوپاى عێراقی له‌به‌رامبه‌ر داعش له ناوه‌ڕاستى مانگى جونى
2014، ده‌رفه‌تى ڕه‌خساند بۆ هێزه كوردییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كاندا
بگرن، كه پێشتر له‌لایه‌ن سوپاى عێراقی و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه به هاوبه‌شى
ئاسایشى ئه‌م ناوچانه دابینده‌كرا(24).
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى سوپای عێراق، بارزانى فه‌رمانى كرد به بڵاوەپێكردنى هێزه‌كانى
پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ناوچه جێناكۆكه‌كانى كه‌ركوك، دوزخورماتوو، ده‌شتى موسڵ،
مه‌خمور، شه‌نگال ته‌واوى ناوچه‌كانى تر كه جێگه‌ى ناكۆكى نێوان هه‌رێم و به‌غدابوون(25).
له‌دواى ئه‌م ڕووداوانه، بارزانى ڕایگه‌یاند مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقی بۆ ئێمه
ته‌واوبووه و جێبه‌جێبوو(26).
لێره‌وه بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن
بارزانییه‌وه بۆ چڕكردنه‌وه و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه بوو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى
هێزه كوردییه‌كان، كه سنورى ئه‌م ناوچانه له‌سه‌دا 51ى خاكى كوردستان پێكده‌هێنێت(27).
بارزانى له گوتارێكى دا به‌ئاشكرا ئه‌م پاڵنه‌ره به‌مشێوه‌یه ده‌خاته ڕوو:
"سوێند
به‌خوا ئه‌گه‌ر دڵنیابوومایه له‌م دۆخه‌ى تێیداین، وازم له پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی
ده‌هێنا بۆ نەوهكانى داهاتوو. به‌ڵام من ده‌ترسم، وه دڵنیام له‌وه‌ى كاتێك داعش
بوونى نامێنى، به‌غدا دێت و داوامان لێده‌كات خانه‌قین و كه‌ركوك و شه‌نگال و مه‌خمور
جێبهێڵین و پێمان ده‌ڵێت، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنورى 2003."
به‌هه‌مان شێوه بارزانى له گوتارێكى تری‌دا
ده‌ڵێت: له‌دواى شه‌ڕى داعش، به‌غدا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هێڵی سه‌وز (هێڵى
جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه كوردییه‌كان و سوپاى به‌عس له‌پێش 2003دا)، بۆ ئه‌وه‌ى
هێرشبكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر، كەلتورى په‌نابردنه به‌ر هێزى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى كورد له‌به‌غدا نه‌گۆڕاوه، له‌دواى چه‌ندین ده‌یه له كۆمهڵكووژكردنى
كورد".(28)
به‌مشێوه‌یه یه‌كێك لهپاڵنهرهكانى بارزانى بۆ
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بریتیبووه له ترسی له‌ده‌ستدانى ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه
بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی کورددا ئه‌و
ناوچانه به ته‌واوه‌تى بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردییه‌وه. پاراستنى ئه‌م ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردا
له سێ ڕووى سه‌ره‌كییه‌وه سوودى هه‌بوو:
١- له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ناوچه
جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تى كه‌ركوك، ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، له‌سه‌دا 20 یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق له كه‌ركوكه و له‌دواى پارێزگاى به‌سره كه‌ركوك دووه‌م
ده‌وڵه‌مه‌ندترین شارى عێراقه به نه‌وت(29).
به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا سه‌رچاوه‌یه‌كى
گه‌وره‌ی داهاتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد. به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان،
له‌سه‌دا 60ى ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى
كردووه له‌دواى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى ناوچه جێناكۆكه‌كان له كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده
كراوه(30).
له‌ده‌رئه‌نجامدا، كورد پێویستبوو هه‌وڵى پاراستنى ئه‌و ناوچانه بدات له‌به‌رئه‌وه‌ى
سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ی ئابوورى بوو بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
٢- له‌سه‌ر ئاستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پارتى
دیموكراتی كوردستان پاڵنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له
كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان و پاراستنى ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌لاتى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستاندا. له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه تا ساڵى 2014، كه‌ركوك له‌ڕووى سیاسی
و سه‌ربازییه‌وه جێگه‌ى نفوزى یه‌كێتى یشتیمانى كوردستان بوو، كه به كێبڕكێكارى
مێژوویی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان داده‌نرێت، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نیگه‌ران بوو
له نفوزى یه‌كێتى له كه‌ركوك(31).
له‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپای عێراق له‌ناوه‌ڕاستى مانگى جوونى 2014 ده‌رفه‌تى
ئه‌وه بۆ هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕه‌خسا كه بچنه ناو كه‌ركوكه‌وه،
لێره‌وه له‌دواى 2014ه‌وه تاوه‌كو له‌ده‌ستدانى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 به‌هۆى هێرشی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه
جێناكۆكه‌كان، پارتى له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه توانى بوونێکی گه‌وره‌ى هه‌بێت له
ناوچه جێناكۆكه‌كاندا و توانى ئه‌و لاسهنگییهى پێشتر له كه‌ركوك هه‌بوو، ڕاستى
بكاته‌وه و هاوسه‌نگى هێز له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له كه‌ركوك دروستبكات(32).
له‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپای عێراق، هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر دوو كێڵگه‌ى گرنگى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له كه‌ركوك(33).
كه‌ركوك ناوچه‌ى جێ نفوزى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوو، هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و
پاراستنى ئه‌و دۆخه باوه‌ى كه هه‌یه وایده‌كرد پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش
هاوشێوه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان نفوزى به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هه‌بێت.
٣- له‌سه‌ر ئاستى
نه‌ته‌وه‌یی، گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى
كوردستان ڕه‌هه‌ندێكى قوڵى ناسنامه‌یی هه‌یه .(34)كورد
نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌كه له‌پێناو ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیدا ده‌جه‌نگێت،
ئارگۆمێنتى كورد به‌و شێوه‌یه‌یه كه ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ى كوردستانین نه‌ك
عێراقی و به‌شێكى دانه‌بڕاون له خاكى هه‌رێمى كوردستان(35).
گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه بۆسه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆییه‌كى زیاترى
به‌كورد ده‌به‌خشى له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى عێراقیدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌ركه‌وتنى
سه‌ركردایه‌تى سیاسی له پڕۆسه‌ى پاراستنى ناوچه جێناكۆكه‌كاندا خۆى بۆ خۆى ده‌ستكه‌وتێكى
گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یی ده‌بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌م ده‌ستكه‌وته شه‌رعیه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی
گه‌وره‌ى به سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد ده‌به‌خشى و چیتر هیچ لایه‌نێك نه‌یده‌توانى
شه‌رعیه‌تى ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه بخاته ژێرپرسیاره‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردن
و دیموكراسی.
له‌به‌ر دوو هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ركردایه‌تى سیاسی
كورد پێیانوابوو كه ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتى باوى خۆیان به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه
جێناكۆکەكاندا له‌دواى ڕیفراندۆم بپارێزن:
یەکەم هۆکار: سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد، به‌تایبه‌ت
مه‌سعود بارزانى پێیانوابوو ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌كى كه له‌دواى كۆمهڵكووژى ئێزیدییه‌كان
له 8ى ئۆگه‌ستى 2014ه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ كورد ده‌سته‌به‌ركرا
به‌رده‌وامی ده‌بێت(36)،
ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد پێیانوابوو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى
كورد ده‌كات له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌غدا هێرشبكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له‌دواى
ڕیفراندۆم(37)،
یان لایه‌نى كه‌م ڕێگه بهپێكدانهكه نادات. نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى
پێشووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، له
لێدوانێكیدا له‌دواى هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن
سوپای عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ڵێت: خه‌ڵكى كوردستان پێشبینى ئه‌وه‌یان
ده‌كرد كاتێك هێرشده‌كرێته سه‌ریان،
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا پشتیوانیان ده‌كات، خه‌ڵكى كوردستان پێشبینى
ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ده‌بابه ئه‌مەریكییه‌كان كه به حكومه‌تى عێراقی درابوون له‌دژى
كورد له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به‌كارده‌هێنرێن. هه‌روه‌ها بارزانى ده‌ڵێت:
بێ ئومێدییه‌ك هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌نێو خه‌ڵكى كوردستاندا،
كورد پێشبینى زیاترى ده‌كرد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان"(38).
هه‌روه‌ها، مه‌سعود بارزانى ده‌ڵێت: ئێمه پێمانوابوو ئه‌وانه‌ى
كه له گوتاره‌كانیاندا پێمان ده‌ڵێن دۆستى ئێوه‌ین، پشتیوانیمان ده‌كه‌ن،
پێمانوابوو پشتیوانیمان ده‌كه‌ن، یان لایه‌نى كه‌م بێلایه‌نى هه‌ڵده‌بژێرن(39).
لایه‌نى كه‌م پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه، سه‌ركردایه‌تى
سیاسی كورد پێیانوابوو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕێگه به پێكدادان و شه‌ڕ نادات له‌نێوان كورد و حكومه‌تى عێراقیدا دروست
بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له‌نێوان كورد و حكومه‌تى عێراقی زیانى به
شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ده‌گه‌یاند، دواجاریش ڕه‌نگه ببوایه‌ته هۆى به‌هێزبوونه‌وه‌ى
داعش(40).
دووه‌م هۆکار: باوه‌ڕبوون به توانا‌و هێزى پێشمه‌رگه
لهڕووبهڕوونهوهى هێزه‌كانى سوپای عێراقی له حاڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێكدا. ئه‌م
باوه‌ڕه له‌دووى ڕووى سه‌ره‌كییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو:
آ: زۆرى
ژماره‌ى هێزه كوردییه‌كان، كه له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه به‌هۆى وه‌رگرتنى له‌سه‌دا
17ى بووجه‌ى به‌غداوه گهشانهوهیهكى ئابووری گه‌وره ڕووى له هه‌رێمى
كوردستان كرد، سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد به‌شێكى زۆرى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى بۆ دامه‌زراندنى
سه‌رباز ته‌رخانكرد، به‌م هۆیه‌شه‌وه، ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ
زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده زیادیكرد(41).
ده‌رئه‌نجام سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد پێیوابووه كه هێزه كوردییه‌كان ئه‌وه‌نده
به‌هێزن تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكیان ده‌بێت كه بكرێته سه‌ر ئه‌و
ناوچانه له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن هێزه كوردییه‌كان تواناى
پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌یان هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى داعشدا(42).
ب: كۆمه‌ڵگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه له‌ساڵى 2014ه‌وه هاوكارى سه‌ربازى پێشكه‌ش
به هێزه كوردییه‌كان كرد كه خۆى له پێدانى چه‌ك و ڕاهێنانى سه‌ربازى ده‌بینییه‌وه(43).
ده‌رئه‌نجام، هێزه كوردییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه
پڕچه‌ك و به‌هێزبوون. پڕچهكبوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و
پێویستى سه‌ربازى، ڕه‌نگه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى لای سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد
دروستكردبێت كه هێزه كوردییه‌كان ده‌توانن له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه به‌رگرى له
ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌ن له‌حاڵه‌تى هێرشی سووپای عێراقی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
ده‌كرێت بوترێت ئه‌م پاڵنه‌ره پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بوو له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك: ڕاسته‌وخۆ له‌دواى ئه‌وه‌ى هێزه
كوردییه‌كان توانیان به‌هۆى شكستى سوپای عێراقیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان
بگرن، سه‌ركردایه‌تى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بیرۆكه‌ى ئه‌نجامدانى
ڕیفراندۆمى لاگهڵاڵە بوو. بارزانى له یه‌كى مانگى حه‌وتى 2014دا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى
له‌گه‌ڵ بی بی سی ڕایگه‌یاند: ئێمه ڕیفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ین، له‌چه‌ند مانگێكدا
ئه‌و كاره ده‌كه‌ین"(44).
هه‌روه‌ها بارزانى زۆر به ئاشكرا له گوتارێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ى
پاڵنه‌رى سه‌ره‌كییه له پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه پاراستنى ناوچه
جێناكۆكه‌كانه نه‌ك ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمى كوردستان، له وتاره‌كه‌ى
دا بارزانى به‌مشێوه‌یه باس له پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌كات:
"سوێند
به‌خوا ئه‌گه‌ر دڵنیابوومایه له‌م دۆخه‌ى تێداین، وازم له پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی
ده‌هێنا بۆ نەوهكانى داهاتوو. به‌ڵام من ده‌ترسم، وه دڵنیام له‌وه‌ى كاتێك كه
داعش بوونى نامێنى، به‌غدا دێت و داوامان لێده‌كات خانه‌قین و كه‌ركوك و شه‌نگال و
مه‌خمور جێبهێڵین و پێمان ده‌ڵێت كه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنورى 2003. به‌مان
شێوه بارزانى له گوتارێكى تری‌دا ده‌ڵێت: له‌دواى شه‌ڕى داعش، به‌غدا ده‌یه‌وێت
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هێڵی سه‌وز ؛( هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه كوردییه‌كان و
سوپاى به‌عس له‌پێش 2003دا)، بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر، كلتورى په‌نابردنه
به‌ر هێزى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌به‌غدا نه‌گۆڕاوه، له‌دواى
چه‌ندین ده‌یه له كۆمه‌ڵكووژ كردنى كورد(45)".
به‌مشێوه‌یه، ئه‌وه‌ى له گوتاره‌كه‌ى بارزانیدا
ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه خه‌م و ترسی سه‌ره‌كى له‌پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه
له‌ده‌ستدانى ناوچه جێناكۆكه‌كانه نه‌ك ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی. خاڵى كۆتایی،
بارزانى و سه‌ركردایه‌تى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێیانوابوو ئه‌گه‌ر
ڕیفراندۆم له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا پشتیوانى له دۆخى باوى دواى ڕیفراندۆم ده‌كات
له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان. به‌واتایه‌كى تر، بوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه
جێاكۆكهكان ده‌بێته ئه‌مری واقیع و ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى
كوردستاندا ده‌مێننه‌وه. بۆ نموونه، نێچرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكیدا له‌دواى
هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌كانى
حه‌شدى شه‌عبی ده‌ڵێت: خه‌ڵكى كوردستان پێشبینى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كاتێك هێرشدهكرێتهسهریان،
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا پشتیوانیان ده‌كات، خه‌ڵكى كوردستان پێشبینى
ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ده‌بابه ئهمەریكیهكان كه به حكومه‌تى عێراقی درابوون له‌دژى
كورد له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه به‌كارده‌هێنرێن. هه‌روه‌ها بارزانى ده‌ڵێت: بێ
ئومێدییه‌ك هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌نێو خه‌ڵكى كوردستاندا، كورد
پێشبینى زیاترى ده‌كرد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان"(46). به‌م هۆیه‌وه، بارزانى ده‌یوست له‌پێناو ده‌ستكه‌وتى
سیاسی زیاتردا سوود له‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه ببینێت كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى
پێشكه‌شی كوردستانى ده‌كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
پاڵنه‌ره شاراوه‌كانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم
ده‌كرێت بوترێت بارزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
دوو پاڵنه‌رى شاراوه‌یان هه‌بووه له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان
و ناوچه جێناكۆكه‌كان.
یه‌كه‌م
پاڵنه‌رى شاراوه: مانه‌وه‌ى بارزانى له
پۆسته‌كه‌ى و هێشتنه‌وه‌ى هه‌ژموونى پارتى له هه‌رێمى كوردستان. له‌پێش بڕیارى ئه‌نجامدانى
ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، هه‌م ویلایه‌تى بارزانى
و هه‌میش هه‌ژموونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك حزبی یه‌كه‌م و زاڵ له هه‌رێمى
كوردستان له‌ژێر مهترسیهكى گه‌وره‌دابوو. له‌به‌رئه‌وه‌ى گوتارى زاڵ و پڕۆژه‌ى
باوى حزبه نه‌یاره‌كانى بارزانى بریتى بوو له داكۆكیكردن و به‌هێزكردنى
دیموكراسی له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان و بارزانى بوه‌ستێنن، كه زیاتر, به‌بۆچوونی نه‌یاره‌كانیان، مه‌یلێكى
دیكتاتۆرانه‌یان هه‌بوو. بارزانى به‌رده‌وام بوو له پەیڕەوكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى
سه‌رۆكى هه‌رێم به شێوه‌یه‌کى نایاسایی له‌دواى به‌سه‌رچوونى ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى(47). بارزانى بۆ دوو خول له‌ساڵى 2005 بۆ ساڵى
2013 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو. له‌ساڵى 2013دا، ویلایه‌تى بارزانى كۆتایی پێکهات،
به‌ڵام به ڕێكکه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ساڵى
2013دا بۆ دوو ساڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌سه‌ڵاتى مه‌سعود بارزانى وه‌ك
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان درێژكرایه‌وه(48).
ئه‌گه‌رچی، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك دووه‌م گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی له هه‌رێمى
كوردستان و گه‌وره‌ترین بلۆکى ئۆپۆزسیۆن له‌و كاته‌دا له‌دژى درێژكردنه‌وه‌ى
ویلایه‌تى بارزانى بوو، به نایاسایی وه‌سفیكرد(49).
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌پێى ڕه‌شنوسی ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێم
ته‌نها بۆ دوو خوله و ناكرێت سه‌رۆك جارێكى تر خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه(50). ویلایه‌تى بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم له
20 ئۆگه‌ستى 2015دا كۆتایی ده‌هات، به‌م هۆیه‌وه له 23ى جونى 2015 فراكسیۆنه‌كانى
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و
كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شكرد بۆ
گۆڕینى سیستمى سیاسی له هه‌رێمى كوردستان بۆ سیستمى په‌رله‌مانى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى
یاسای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك له‌برى ئه‌وه‌ى له‌نێو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت، هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى
هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌كانى ته‌شریفاتى بن، ڕێگه‌گرتن له بارزانى بۆ
ئه‌وه‌ى جارێكى تر خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێرێته‌وه. به‌ڵام پارتى
دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك پیلانێكى شكستخواردوو كه ده‌ستى ده‌ره‌كى لهپیشتبێت وه‌سفی
ئه‌م هه‌وڵه‌ى كرد. له‌به‌رامبه‌ردا بارزانى داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد
كه بگه‌نه ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێش 20ى ئۆگه‌ستى
2015، كه ده‌بوو بارزانى له‌م به‌رواره‌دا واز له پۆسته‌كه‌ى بێنێت. بارزانى
ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه بهچارهسهرنهكراوى بمێنێته‌وه و پارته سیاسییه‌كان
نه‌گه‌نه ڕێكکه‌وتن ئه‌وا ئه‌و پێیباشه له‌نێو خه‌ڵكدا به ده‌نگدان پۆستى سه‌رۆكى
هه‌رێم یه‌كلایی بكرێته‌وه. لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌یانتوانى
له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بگه‌نه ڕێكکه‌وتن. په‌رله‌مانى كوردستان له
19ى ئابی 2015دا كۆبووەوه به مه‌به‌ستى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای سه‌رۆكایه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام نیسابی یاسایی بۆ دانیشته‌كه ته‌واونه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌شێك له ئه‌ندامانى یه‌كگرتووى ئیسلامى بایكۆتى
دانیشته‌كه‌یان كرد، به‌م هۆیه‌شه‌وه دانیشته‌كه دواخرا(51).
ده‌رئه‌نجام، مه‌سعود بارزانى ڕه‌تیكرده‌وه واز له پۆسته‌كه‌ى بێنێت و به‌شێوه‌یه‌كى
نایاسایی به‌رده‌وامبوو له پەیڕەوکردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان. له 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015دا هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕێگریان كرد له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى
كوردستان، كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، كه بچێته نێو هه‌ولێر و ئه‌ركه‌كه‌ى
خۆى وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕاپه‌ڕێنێت، لێره‌شه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌رله‌مانى
كوردستانى په‌كخست(52).
له‌دواى ئه‌م ڕووداوه وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه
به‌شێوه‌ى نایاسایی له حكومه‌ت ده‌ركران(53).
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له مانگى
پێنجى ساڵى 2016دا ڕێكکهوتنامهیهكى سیاسیان واژۆ كرد، كه له 25 مادده
پێكهاتبوو(54).
ڕێكکه‌وتنه‌كه له‌چه‌ندین ڕووى سه‌ره‌كییه‌وه هه‌ژموونى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌خسته‌ژێر مه‌ترسیه‌وه. له مادده‌ى یه‌كه‌مى ڕێكکهوتنهكهدا
هاتبوو: هه‌ردوولا بلۆكێكى هاوپه‌یمانى دروستده‌كه‌ن له په‌رله‌مانى عێراق و په‌رله‌مانى
كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان. به‌م هۆیه‌شه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستاندا بزووتنه‌وه‌ى
گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌بوون به زۆرینه و پێكه‌وه 42 كورسی په‌رله‌مانیان
له په‌رله‌مانى كوردستان پێكده‌هێنا له‌به‌رامبه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه
ته‌نها خاوه‌نى 38 كورسی په‌رله‌مانى بوو له‌كۆى 111 كورسی په‌رله‌مانى. له‌مه‌ش
زیاتر مادده‌ى دووه‌مى ڕێكکه‌وتنه‌كه باس له دروستكردنى لیستى هاوبه‌ش ده‌كات بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و كوردستان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان. له‌مادده‌ى
پێنجى ڕێكکهوتنهكهدا، هه‌ردوولا داواده‌كه‌ن به‌ربه‌ستى یاسایی و سیاسی لاببرێت
له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كاندا و داواى كاراكردنه‌وه‌ى بێمهرجى په‌رله‌مانى
كوردستانیان ده‌كرد. له‌مه‌ش زیاتر، له مادده‌ى چوارى ڕێكکهوتنهكهدا، هه‌ردوولا
داواى لامه‌ركه‌زى پارێزگاكانیان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ته‌واوى
ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌سه‌ر ئیداره و كاروبارى بیرۆكراسی و داراییدا. ئه‌مه‌ش بێگومان مهركهزییهتى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستانى ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى له ده‌ستى هه‌ولێردا چڕكردبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، گوتارى زاڵ له ڕێكکه‌وتنی سیاسی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان بریتی بوو له پابه‌ندبوون به پڕه‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانى
دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها كاردن بۆ نوسینه‌وه‌ى
ده‌ستوورێكى دیموكراسی، ده‌ستوورێك كه گه‌ره‌نتى
ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات بكات له هه‌رێمى كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌ردوولا له ڕێكکهوتنهكهدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه باشترین
سیستم بۆ هه‌رێمى كوردستان سیستمى په‌رله‌مانییه(55).
ئه‌م ڕێكکه‌وتنه ترسێكى گه‌وره‌ى لای پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دروستكرد. پارتى
وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نەى خۆى له ڕێكکهوتنهكهى ده‌ڕوانى،
به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پێشوازى بكات له نوێنه‌رى هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه. یه‌ك ڕۆژ له‌دواى ڕێكکه‌وتنه‌كه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دژایه‌تى توندى خۆى بۆ ڕێكکه‌وتنه‌كه ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بی
سیاسی پارتى ڕایگه‌یاند: "ڕێكکه‌وتنه‌كه جیاوازیی و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان
له هه‌رێمى كوردستان قوڵتر ده‌كاته‌وه. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند كه
ڕێكکه‌وتنه‌كه دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى
كوردستان ناكات. هه‌روه‌ها پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه
ڕێگه ناده‌ین گۆڕان بێته‌وه حكومه‌ت تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى داهاتوو(56).
به‌مشێوه‌یه ڕێكکه‌وتنه‌كه ترسێكى گه‌وره‌ى لاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
دروستكردبوو. له‌به‌رامبه‌ر گوتارى دیموكراسییدا كه نه‌یاره‌كانى بارزانى هه‌ڵگری
بوون، بارزانى بۆ لاوازكردنى پڕۆژه‌ى نه‌یاره‌كانى له ساڵى 2016دا به‌چڕى پڕۆژه‌ى ڕیفراندۆمى هێنایه‌وه به‌رباس و خواس كه له دیدگاى
پارتى و بارزانى پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی گرنگتر و پێویستتربوو لە پڕۆسه‌ى
دیموكراسی و كاركردن به دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان(57).
به‌مانایه‌كى تر، له‌دیدگاى بارزانیدا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بایەخبەندی سه‌ره‌كى
بوون نه‌ك دیموكراسی و كاركردن به دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى
پڕۆژه‌ى لایه‌نه نه‌یاره‌كانى بارزانی بوو كه داوایان ده‌كرد ڕێز له دامه‌زراوه
دیموكراسییه‌كان بگیرێت و له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌كى شه‌رعى وه‌ك په‌رله‌مانه‌وه
بڕیار له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بدرێت(58).
دیارترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستییه بریتییه له‌وه‌ى كه بارزانى له غیابی دامه‌زراوه‌یه‌كى
شه‌رعى وه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى دا(59).
هه‌روه‌ها پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت، كه بارزانى وه‌ك دروستكردنى خانویه‌ك له‌پرسی
دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ڕوانیوه و وه‌ها ته‌ماشاى دیموكراسی كردووه كه دواى
دروستكردنى خانووه‌كه دیموكراسی ده‌بێته پێویستى و وه‌ك دیزاینى شێوه‌ى خانووه‌كه
وه‌سفی كردووه، بارزانى به‌مشێوه‌یه باس له ده‌وڵه‌تدارى ده‌كات: ده‌وڵه‌تدارى
وه‌ك دیزاین كردنى خانوویه‌كى نوێ وایه، كه ده‌توانى به‌و شێوه‌یه‌ى بته‌وێ
دیزاینى بكه‌ی، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك تۆ پێویستت به هه‌یكه‌لی خانووه‌كه هه‌یه(60).
به‌مشێوه‌یه بۆ بارزانى تاوه‌كو هه‌یكه‌لی خانووه‌كه نه‌بێت ناكرێت باس له
دیزاینه‌كه‌ى بكه‌ین. به‌واتایه‌كى تر، نه‌بوونى ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان
ڕێگربوو له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى به دیموكراسی كردنى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان
ساڵانى 2014 بۆ 2017(61).
گوێ نەدان بە دیموكراسی و به‌ها دیموكراسییه‌كان له گوتارى سه‌ربه‌خۆیی بارزانیدا
به‌ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت. ڕوونترین ئاماژه بۆ ئه‌م ڕاستییه ئه‌وه‌یه
بارزانى له كاتێكدا بڕیارى ئه‌نجامدانى
ڕیفراندۆمی دا كه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیفلیج كرابوو، دواتریش له‌ژێر
فشاری نه‌یاره‌كانیدا په‌رله‌مانی بۆ شه‌رعیه‌تدان به پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم كاراكردهوه
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم په‌سه‌ند بكات(62).
به‌مشێوه‌یه بارزانى له‌ڕێگه‌ى وروژاندنى بابه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ڕیفراندۆم
توانى پارته سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناچاربكات بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ژێر ڕكێفی
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شوێن سیاسه‌ته‌كانى پارتى بكه‌ون، ده‌رئه‌نجامیش ده‌ستبه‌ردارى
پڕۆژه‌ى به دیموكراسی كردنى كوردستان بن. ته‌واوى پارته سیاسییه‌كانى هه‌رێمى
كوردستان جگه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به‌شدارى
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى بوون له 7جونى 2017 بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم، له‌كاتێكدا
بارزانى هیچ شه‌رعیه‌تێكى یاسایی نه‌بوو
بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم(63).
ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامی كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى
7جوونى 2017 نه‌بوون بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی، له‌دوا ساته‌كانى
نزیكبوونه‌وه له پڕۆسه‌كه ئه‌وانیش پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆسه‌كه ده‌ربڕى و ده‌نگیان
بۆ به‌ڵێ دا(64).
له‌به‌ر
دوو هۆكار پارته سیاسییه‌كانى نه‌یارى بارزانى نه‌یانتوانى له‌دژى پڕۆسه‌ى
ڕیفراندۆم بووه‌ستنه‌وه:
١- به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پرسه‌كه پرسێكى نه‌ته‌وه‌یی
بوو، پارته سیاسییه‌كانى نه‌یارى بارزانى نه‌یانده‌توانى له‌دژى ئه‌و پرسه بوه‌ستنه‌وه،
له‌لایه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وه ده‌ترسان به‌وه تۆمه‌تبار بكرێن كه دژى سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانن، چوونكه هه‌روه‌ك باسكرا بارزانى به‌شێوه‌یه‌ك وێنه‌ى ڕیفراندۆمى كێشابوو كه بۆ
مه‌به‌ستى سه‌ربه‌خۆییه(65).
به‌م هۆیه‌وه، نواندنى هه‌ر ههرههڵوێستێك له‌لایه‌ن پارته نه‌یاره‌كانى
بارزانى و پارتییه‌وه له دژى ڕیفراندۆم ئه‌گه‌رى زۆربوو وه‌ك دژایه‌تى سه‌ربه‌خۆیی
و كوردستان و نه‌ته‌وه‌ى كورد وێنابكرایه. ده‌رئه‌نجامیش، ئه‌م دژایه‌تییه ئه‌گه‌رى
زۆربوو له‌لایه‌ن پارتییه‌وه وه‌ك موزایه‌ده‌ى سیاسی له‌دژى ئه‌م لایه‌نانه له‌كاتى
هه‌ڵبژاردندا بۆ ده‌ستكه‌وتى سیاسی زیاتر به‌كاربهێنرایه.
٢- ته‌واوى پارته سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
خۆیان پارتى نەتەوەیین و له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامهكانیاندا باوه‌ڕیان به
مافی چاره‌ى خۆنووسینى كوردستان هه‌یه. هه‌ر بۆیه به چوونە پاڵ ڕیفراندۆم
ویستیان پێشانى ده‌نگده‌ر و لایهنگرهكانیانی بده‌ن كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ى
سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن(66).
ده‌رئه‌نجام، پارته سیاسییه كوردییه‌كانى نه‌یارى بارزانى، شوێنى ڕیفراندۆم كه‌وتن
و وازیان له پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان هێنا، كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له گۆڕینى سیستم و به دیموكراسی كردنى دامه‌زراوه‌كانى
هه‌رێمى كوردستان و ڕێگه‌گرتن له دیكتاتۆرییه‌ت له هه‌رێمى كوردستان. پارتى له‌م
ڕێگه‌یه‌وه توانى به‌رده‌وامی بدات به هه‌ژموونى خۆیی و نه‌یاره‌كانى لاوازبكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پڕۆژه‌كه‌ى بارزانى تواناى ده‌ستبه‌ركردنى هێشتنه‌وه‌ى بارزانى
هه‌بوو له پۆسته‌كه‌ى له‌به‌رئه‌وه‌ى بارزانى له گوتار و لێداوانهكانى بۆ پشتیوانى كردنى ڕیفراندۆم ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى
خۆى له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێكه‌وه گرێدابوو. ئه‌م ڕاستییه
به ڕوونى له وته‌یه‌كى بارزانیدا ده‌رده‌كه‌وێت کە له مانگى ئازارى 2016دا ده‌ڵێت:
ئه‌و ڕۆژه‌ى كه سه‌ربه‌خۆییمان ڕاگه‌یاند، من ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان ده‌بم"(67).
ئه‌مه‌ش واتای وایه بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌بوو به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه
ده‌كه‌وته نێوان ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، درێژى ئه‌و ماوه‌یه‌ش
دیارینه‌كراو بوو له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕاستیدا كاتێكى دیاريكراو دیارینه‌كرابوو بۆ
ڕاگه‌یاندى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم. له ده‌رئه‌نجامدا
هه‌ر دژایه‌تی كردنێكى بارزانى و هه‌وڵدان بۆ لابردنى له پۆسته‌كه‌ى به‌بیانووى
ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، ئه‌گه‌رى زۆربوو به هه‌وڵدان بۆ
له‌باربردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی كوردستان لێكبدرایهتهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌زیفه‌ى
بارزانى له‌و قۆناغه‌دا وه‌ها پێشانده‌درا وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نها بریتی بێت له هه‌وڵدان
بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، كه ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی گرنگه و
ناكرێت دژایه‌تى بكرێت. كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانیدا بۆ
دیاریكردنى ڕۆژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له 7جوونى 2017دا دواتریش چوونه پاڵ
پڕۆژه‌ى ڕیفراندۆم سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه چی تر لایه‌نه سیاسییه‌كان
كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایی بارزانى نییه. به‌مشێوه‌یه پڕۆژه‌ى
ڕیفراندۆم ده‌رمانێك بوو چاره‌سه‌رى دوو نه‌خۆشی سه‌ره‌كى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستانى ده‌كرد، له‌لایه‌ك هه‌یمه‌نه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ده‌هێشته‌وه
و پڕۆژه‌ى نه‌یاره‌كانى پارتى لاوازدهكرد له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رى
كێشه‌ى ویلایه‌تى بارزانى ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه پێویستى به سازش كردن نه‌بێت
بۆ پارته سیاسییه‌كانى نه‌یارى بارزانى.
دووه‌م پاڵنه‌رى شاراوه: گۆڕینى سه‌ره‌نجى خه‌ڵك له قه‌یرانه
ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ پرسێكى نه‌ته‌وه‌یی. له‌گه‌ڵ قه‌یرانى
سیاسی و ناكۆكى قوڵى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان به قه‌یرانێكى
دارایی و ئابووری قوڵدا تێده‌په‌ڕى له‌ساڵى 2015ه‌وه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
نه‌یده‌توانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى له‌كاتی خۆیدا دابین بكات، ئه‌گه‌رچى به‌شێوه‌ى
نایاسایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى بۆ كه‌متر له نیوه‌ى كهمكردبووەوه(68).
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆكارى قه‌یرانى دارایی و ئابوورى ده‌به‌سته‌وه به
دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان و بڕینى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، بوونى شه‌ڕى
داعش كه قورسایی ئابووری زۆرى خستبووه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها قورسی
له ئه‌ستۆگرتنى نزیکەی 5. 1 ملیۆن ئاواره‌ى
عێراقی كه ڕوویان له كوردستان كردبوو(69).
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن پیانوابوو قه‌یرانى دارایی و ئابوورى له هه‌رێمى
كوردستان ده‌رئه‌نجامى ئیداره‌ى خراپی ئابووری و داراییه كه پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان لێى به‌رپرسه. به تایبه‌تى ئۆپۆسیۆن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه قه‌یرانى
دارایی ده‌رئه‌نجامى سیاسه‌تى فرۆشتنى سه‌ربه‌خۆى نه‌وته كه له‌لایه‌ن پارتى
دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ته‌به‌نى كراوه و هۆكاربووه بۆ بڕینى به‌شه بووجه‌ى هه‌رێمى
كوردستان له لایه‌ن عێراقه‌وه. هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد
كه گه‌نده‌ڵى و ناڕوونییهكى زۆر هه‌یه
له فرۆشتنى داهاتى نه‌وتدا كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات(70).
له‌م قۆناغه‌دا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پارتى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سه‌رۆكایه‌تى
ده‌كرد له‌ژێر فشارێكى گه‌وره‌ى خه‌ڵكدا بوو. ڕۆژانه له شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێمى
كوردستاندا خۆپیشاندان له‌دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چوو(71).
له‌م قۆناغه‌دا ناڕه‌زایی خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له حهكمڕانى كوردى گهیشتبووە
ئاستێك كه باس له هه‌ڵگیرسانى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى ده‌كرا دژى ئه‌و جۆره
له حوكمڕانی، كه تایبهتهندى سه‌ره‌كی بریتی بوو له گه‌نده‌ڵى و نایه‌كسانى مادى(72).
بارزانى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2016دا به‌جدى ده‌ستیكرد باس و خواس له‌سه‌ر ڕیفراندۆم
و به پشبه‌ستن به خواستى له‌مێژینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بارزانى
گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دژى حكومه‌تى عێراق چڕكرده‌وه بۆ وروژاندنى سۆز و
عاتیفه‌ى خه‌ڵكى كوردستان. لهگوتارهكانیدا بارزانى بەرپرسیارێتى سه‌ره‌كى قه‌یران
و نه‌هامه‌تییه‌كانى ده‌دایه پاڵ حكومه‌تى
عێراقی و هه‌ست و سۆزى خه‌ڵكى ده‌جوڵاند له ڕێگه‌ى باسكردنى نه‌هامه‌تییه‌كانى
ڕابردووى كورد له‌وانه‌ش كۆمهڵكووژى و كیمیاباران كردنى كورد له‌سه‌ر ده‌ستى
حكومه‌تى عێراقی. بارزانى بڕینى به‌شه بوودجه‌ى كوردى به ئه‌نفالێكى تر وه‌سف ده‌كرد.
بۆ نموونه بارزانى به‌مشێوه‌یه گوزارشتى له بڕینى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى
كوردستان ده‌كرد:
هیچ تاوانێك له‌و تاوانه گه‌وره‌تر نییه كه به‌غدا
سه‌رچاوه‌و قوتى ژیانى خه‌ڵكى كوردستانى بڕیوه، له‌وانه‌ش شیری منداڵى ساوا. ئه‌مه
تاوانێكه له تاوانى ئه‌نفال و كیمیاباران كردنى هه‌ڵه‌بجه كه‌متر نییه(73).
ده‌رئه‌نجام بارزانى له ڕێگه‌ى باسكردنى كۆمهڵكووژى
و چهوساندنهوهكانى كورد له‌سه‌ر ده‌ستى حكومه‌تى به‌عس، توانى قه‌یرانه ڕاسته‌قینه‌كان
له‌بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه. به‌م هۆیه‌وه ساڵى 2017، گردبوونه‌وه و كۆبوونهكانى
خه‌ڵك له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتیوانى له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی
جێگه‌ى گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی 2015 و 2016ى خه‌ڵكیان له‌دژى سیستمى
حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان گرته‌وه. لاوازى ئه‌م ئارگۆمێنته له‌وه‌دایه كه پارتى
دیمو‌كراتى كوردستان كه‌متر له‌ژێر فشارى ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا بوو،
كه له‌دژى نه‌بوونى مووچه خزمه‌تگوزارى ئه‌نجامده‌دران، له‌به‌رئه‌وه‌ى
خۆپیشاندانه‌كان له‌سنورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى
كوردستاندا ئه‌نجامده‌دران(74).
له‌مه‌ش زیاتر، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رابردوودا له‌ژێر فشاری گه‌وره‌تری
خۆپیشانى خه‌ڵكدابوو بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاكسازیی ڕه‌گوڕیشه‌یی له
سیستمى حوكمڕانیدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان توانیویانه به‌هێز
فشار و داواكارییه‌كانى خه‌ڵك كپ بكه‌ن. له17ى شوباتى 2011 بۆ 21ى ئهپڕێڵى 2011،
ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتى له‌شارى سلێمانی كه كاریگه‌ربوون به شۆڕشى به‌هارى
عه‌ره‌بی ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى گۆڕانكاریان ده‌كرد له سیستمى سیاسی
هه‌رێمى كوردستان، ڕیشه‌كێش كردنى گه‌نده‌ڵى و باشتركردنى سیستمى حوكمڕانى له هه‌رێمى
كوردستان. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى سیاسی توانى ئه‌و خۆپیشاندانانه سه‌ركوت بكات به‌بێ
ئه‌وه‌ى داوكارییهكانیان جێبه‌جێبكات(75).
ده‌رئه‌نجام گۆڕینى سه‌ره‌نجى خه‌ڵك له قەیرانه سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه بۆ
پرسێكى نه‌ته‌وه‌یی، ناكرێت وه‌ك پاڵنه‌ری سه‌ره‌كى پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم سه‌یربكرێت،
به‌ڵكو ده‌كرێت وه‌ك فاكته‌رێكى لاوه‌كى ببینرێت بۆ سڕكردنى توڕه‌یی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتى
سیاسی.
ده‌ره‌نجام
سه‌ره‌ڕاى فشاره ناوخۆیییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمى كوردستان و فشاره هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
و فشارى حكومه‌تى عێراقی بۆ دواخستنى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان،
دواجار بارزانى سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕیفراندۆم له كاتى دیاریكراوى خۆیدا
ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى پرسیاربوو له‌م لێكۆڵینهوهیەدا بریتى بوو له
پاڵنه‌ره‌كانى پشت ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان. لێكۆڵینه‌وه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به له‌به‌رچاوگرتنى قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كان له
هه‌رێمى كوردستان و خراپی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى كورد و حكومه‌تى عێراقی باسی
له‌وه كرد كه سه‌ركردایه‌تى سیاسی پارته سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پاڵنه‌رى ئاشكرا و شاراوه‌ى هه‌بووه له ئه‌نجامدانى
پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان. له‌به‌ر ڕۆشنایی گوتاره‌كانى بارزانى بۆ
پشتیوانیكردن له پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه بارزانى دوو پاڵنه‌ری
ئاشكراى هه‌بووه له ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه، ئه‌وانیش ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى
كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆییه‌كى زیاتربووه له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى
عێراقیدا. به له‌به‌رچاوگرتنى سروشتى ڕیفراندۆمه‌كه، كه ڕیفراندۆمێك بوو له‌ڕووى
یاساییه‌وه پابه‌ندى ده‌خسته ئه‌ستۆى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دژایه‌تى وڵاتانى
دراوسێ و حكومه‌تى عێراقی بۆ پڕۆسه‌كه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ ڕیفراندۆم، لێكۆڵینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌كرد پاڵنه‌رى سه‌ربه‌خۆیی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی
نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه. سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ره شاراوه‌كانى ڕیفراندۆم،
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باس له هێشتنه‌وه‌ى هه‌ژموونى پارتى له هه‌رێمى كوردستان
و مانه‌وه‌ى بارزانى له پۆسته‌كه‌ى بۆ كاتێكى نادیار، له‌گه‌ڵ گۆڕینى فۆكه‌سی خه‌ڵكى
كوردستان له قه‌یرانه‌كانه‌وه بۆ پڕۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی كرا، وه‌ك پاڵنه‌رى
شاراوه‌ى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه. بارزانى له ڕێگه‌ى تهبهنيكردنى پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی
وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى ناسیۆنالیستى كه بارگاوییه به سۆز و عاتیفه، توانى به قووڵى
پڕۆژه‌ى به دیموكراسی كردنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ى
ئۆپۆزسیۆنه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، لاواز بكات. یه‌كێك له سووده سه‌ره‌كییه‌كانى
دابه‌شكردنى پاڵنه‌ره‌كانى ڕیفراندۆم بۆ پاڵنه‌رى ئاشكرا و شاراوه كه له‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر كرا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پۆلێنه وێنه‌یه‌كى ته‌واوى
ئه‌و پاڵنهرانهمان ده‌خاته به‌رده‌ست كه ڕیفراندۆمى له‌پێناودا ئه‌نجامدرا. له‌مه‌ش
زیاتر، ده‌توانێت دیدگاى به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و دیدگاى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنمان بۆ
بخاته‌ڕوو له‌باره‌ى ڕیفراندۆمه‌وه، كه دوو دیدگاى جیاوازبوون. پاڵنه‌ره
ئاشكراكانى ڕیفراندۆم زیاتر نماینده‌ى دیدگاى یه‌كه‌م ده‌كات، له‌كاتێكدا پاڵنه‌ره
شاراوه‌كانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم زیاتر له‌بۆچوون و دیدگاى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه نزیكن.
سه‌رچاوه‌كان
1-Denise Natali. 2015. Stalemate, not statehood, for Iraqi Kurdistan, Brookings, availbale at: https://www. brookings. edu/blog/markaz/2015/11/02/stalemate-not-statehood-for-iraqi-kurdistan/
2-Abdullah, F. H. and Hama, H. H. , 2019. The nature of the political system in the Kurdistan Region of Iraq. Asian Journal of Comparative Politics, p. 2057891119844599
3-Hama, H. H. , 2019. Possible Kurdish State: Federal State or Unitary State? Journal of South Asian and Middle Eastern Studies, Vol. 41. No. 1, PP. 17-30.
4-Dylan O’Driscoll & Bahar Baser (2019): Independence referendums and nationalist rhetoric: the Kurdistan Region of Iraq, Third World Quarterly, DOI: 10. 1080/01436597. 2019. 1617631
5-“The Constitutional Case for Kurdistan’s Independence,” Kurdistan Regional Government Website, November 5, 2017, http://cabinet. gov. krd/uploads/documents/2017/Constitutional_violations_Sept_24_2017. pdf.
6-Hanish, S. , 2010. The Kirkuk problem and article 140 of the Iraqi constitution. Digest of Middle East Studies, 19(1), pp. 15-25.
7-Hama, H. H. , 2015. Politicization of Kurdish security in Iraq since 2003. Jadavpur Journal of International Relations, 19(2), pp. 137-158.
8-“The Constitutional Case for Kurdistan’s Independence,” Kurdistan Regional Government Website, November 5, 2017, http://cabinet. gov. krd/uploads/documents/2017/Constitutional_violations_Sept_24_2017. pdf
9-Ehsan Mamakani. 2016. Five reasons for Kurdistan Region financial crisis. K24, available at: https://www. kurdistan24. net/en/news/0e44d797-1d90-4d2d-afec-2832a4a7785c/five-reasons-for-kurdistan-region-financial-crisis
10- Hama, H. H. ,2018. Systemic Crisis in the Kurdistan Region of Iraq, Foreign Policy Research Institute, availbale at: https://www. fpri. org/article/2018/01/systemic-crisis-kurdistan-region-iraq/
11- Hawre Hasan Hama (2019): The consequences of the fragmented military in Iraqi Kurdistan, British Journal of Middle Eastern Studies, DOI: 10. 1080/13530194. 2019. 1582321
12- Rudaw, eds. 2017. Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25, Rudaw, availbale at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/070620171
13- Kurdistan Region Presidency. (2017). Presidential Decree NO. 106.
14- Rudaw, eds. 2017. Barzani: Committing to Iraq post-Saddam was mistake, now is time to leave, Rudaw, availbale at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/060920173
15- Barzani, M. (2017, July 31). Barzani’s speech on commemorating the 33rd anniversary of the Barzanis genocide.
16- Katy Collin. 2017. The Kurdish referendum won’t deliver independence—here’s why it matters anyway, Brookings, available at: https://www. brookings. edu/blog/markaz/2017/09/19/the-kurdish-referendum-wont-deliver-independence-heres-why-it-matters-anyway/
17- Sangar Ali. Eds. 2017. 'No turning back' on independence referendum: Kurdish President's senior advisor,Kurdistan24, available at: https://www. kurdistan24. net/en/news/ab7efd83-7bd0-4d83-83d8-f532fb351152, BasNews, eds. 2017. Referendum Won’t Lead to an Automatic Break from Iraq: Hoshyar Zebari http://www. basnews. com/index. php/en/news/kurdistan/356457
18- Hama, H. H. and Jasim, D. , 2017. The Loss of Disputed Territories: What is Next for the Kurdistan Region?. MERIA Journal, 33(3).
19- Morgan L. Kaplan (2019) Foreign Support, Miscalculation, and Conflict
Escalation: Iraqi Kurdish
Self-Determination in Perspective, Ethnopolitics, 18:1, 29-45
20- Gunter, M. M. , 2004. Why Kurdish statehood is unlikely. Middle East Policy, 11(1), pp. 106-111
21- Hawre Hasan Hama & Farhad Hassan Abdulla (2019): KURDISTAN’S REFERENDUM: THE WITHDRAWAL OF THE KURDISH FORCES IN KIRKUK, Asian Affairs, DOI: 10. 1080/03068374. 2019. 1636522
22- Fox News, eds. 2017. Erdogan threatens Iraqi Kurds with army, 22-Fox News, available at: https://www. foxnews. com/world/erdogan-threatens-iraqi-kurds-with-army
23- Morgan L. Kaplan (2019) Foreign Support, Miscalculation, and Conflict Escalation: Iraqi Kurdish Self-Determination in Perspective, Ethnopolitics, 18:1, 29-45
24- Hama, H. H. , 2015. Politicization of Kurdish security in Iraq since 2003. Jadavpur Journal of International Relations, 19(2), pp. 137-158.
25- Kamaran Palani, Jaafar Khidir, Mark Dechesne & Edwin Bakker (2019):The development of Kurdistan’s de facto statehood: Kurdistan’s September 2017 referendum for independence, Third World Quarterly, DOI: 10. 1080/01436597. 2019. 1619452
26- KrkukNow. ‘Barzani: Article 140 is Implemented’, June 26, 2014, at http://kirkuknow. com/english/index. php/2014/06/barzani-article-140-is-implemented/, accessed 2014 26August
27- Hawre Hasan Hama & Othman Ali (2019): De-politicization of the partisan forces in the Kurdistan Region of Iraq, National Identities, DOI: 10. 1080/14608944. 2019. 1573809
28- Kamaran Palani, Jaafar Khidir, Mark Dechesne & Edwin Bakker (2019): Strategies to Gain International Recognition: Iraqi Kurdistan's September 2017 Referendum for Independence, Ethnopolitics, DOI: 10. 1080/17449057. 2019. 1596467
29- O’Flynn, I. , Sood, G. , Mistaffa, J. and Saeed, N. , 2019. What future for Kirkuk? Evidence from a deliberative intervention. Democratization, pp. 1-19.
30- MilletPress, eds. 2015. About 60% of Exported KRG Oil Was From Kirkuk Oil Fields, 30-MilletPress, availbale at: http://www. milletpress. com/Detail_EN. aspx?Jiamre=274&T=About%2060%%20of%20Exported%20KRG%20Oil%20Was%20From%20Kirkuk%20Oil%20Fields
31- Anderson, L. and Stansfield, G. , 2011. Crisis in Kirkuk: The ethnopolitics of conflict and compromise. University of Pennsylvania Press
32- Rebin Fatah. (2016). The detail of the KDP-PUK conflict over Kirkuk oil. Sharpress, available at: https://www. sharpress. net/all-detail. aspx?Jimare=68308&fbclid=IwAR0Kd8dwptonVcR2nTOZcNtuDdVjFYcbi-v0Iz6TPoGqOBz5qbXogEH6Lms
33- Rebin Fatah. (2016). The detail of the KDP-PUK conflict over Kirkuk oil. Sharpress, available at: https://www. sharpress. net/all-detail. aspx?Jimare=68308&fbclid=IwAR0Kd8dwptonVcR2nTOZcNtuDdVjFYcbi-v0Iz6TPoGqOBz5qbXogEH6Lms
34- Bashdar Ismaeel. 2017. One way to end uncertainty in Kirkuk, hold long overdue referendum, Kurdistan24. Availbale at: https://www. kurdistan24. net/en/opinion/c7d9412c-f0ba-4c3f-82ad-28988ee76d9d/one-way-to-end-uncertainty-in-kirkuk--hold-long-overdue-referendum
35- Hanish, S. , 2010. The Kirkuk problem and article 140 of the Iraqi constitution. Digest of Middle East Studies, 19(1), pp. 15-25.
36- Morgan L. Kaplan (2019) Foreign Support, Miscalculation, and Conflict Escalation: Iraqi Kurdish Self-Determination in Perspective, Ethnopolitics, 18:1, 29-45
37- Rudaw, eds. (2017). Barzani: No US ‘support’ for Kurdish referendum if postponed, Rudaw, available at: http://www. rudaw. net/english/kurdistan/11112017
38- Rudaw, eds. 2017. PM Barzani: People of Kurdistan still love the United States, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/05122017
39- Rudaw, eds. (2017f). Barzani: No US ‘support’ for Kurdish referendum if postponed, Rudaw, available at: http://www. rudaw. net/english/kurdistan/11112017
40- Speech by Fazel Merani (head of KDP Political Bureau), https://www. youtube. com/watch?v=weN1m1oFV8&fbclid=IwAR0daicbG97OmGSn_hrLWtoVB3DFdLt9hjNNjv0dBQu6yptX8PtNhE_KlM
41- Hawre Hasan Hama (2019): The consequences of the fragmented military inIraqi Kurdistan, British Journal of Middle Eastern Studies, DOI: 10. 1080/13530194. 2019. 1582321
42- Rudaw, eds. (2018). Despite losses, Kurds have ‘promising future’ if united: Masrour Barzani, Rudaw, available at: http://www. rudaw. net/english/interview/10012018
43- Crispin Smith, ‘Independent without Independence: The Iraqi- Kurdish Peshmerga in International Law’, Harvard International Law Journal 59, no. 1 (2018), 247.
44- BBC, eds. 2017. Iraq Kurdistan independence referendum planned, BBC, availbale at:https://www. bbc. com/news/world-middle-east-28103124
45- Kamaran Palani, Jaafar Khidir, Mark Dechesne & Edwin Bakker (2019): Strategies to Gain International Recognition: Iraqi Kurdistan's September 2017 Referendum for Independence, Ethnopolitics, DOI: 10. 1080/17449057. 2019. 1596467
46- Rudaw, eds. 2017. PM Barzani: People of Kurdistan still love the United States, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/05122017
47- Hawre Hasan Hama (2019): The consequences of the fragmented military in Iraqi Kurdistan, British Journal of Middle Eastern Studies, DOI: 10. 1080/13530194. 2019. 1582321
48- Dylan O’Driscoll & Bahar Baser (2019): Independence referendums and nationalist rhetoric: the Kurdistan Region of Iraq, Third World Quarterly, DOI: 10. 1080/01436597. 2019. 1617631
49- Hama, H. H. , 2019. What Explains the Abandonment of Yezidi People by the Kurdish Forces in 2014? Foreign Support or Internal Factors. Ethnopolitics, pp. 1-22
50- Dylan O’Driscoll & Bahar Baser (2019): Independence referendums and nationalist rhetoric: the Kurdistan Region of Iraq, Third World Quarterly, DOI: 10. 1080/01436597. 2019. 1617631
51- Abdullah, F. H. and Hama, H. H. , 2019. The nature of the political system in the Kurdistan Region of Iraq. Asian Journal of Comparative Politics, p. 2057891119844599
52- Hawre Hasan Hama (2019): The consequences of the fragmented military in Iraqi Kurdistan, British Journal of Middle Eastern Studies, DOI: 10. 1080/13530194. 2019. 1582321
53- Hawre Hasan Hama (2019): The consequences of the fragmented military in Iraqi Kurdistan, British Journal of Middle Eastern Studies, DOI: 10. 1080/13530194. 2019. 1582321
54- Hama, H. H. , 2019. Factionalism Within the Patriotic Union of Kurdistan. Journal of Asian and African Studies, p. 0021909619854111.
55- EKurd Daily (2016a) Full text of Gorran-PUK agreement, Iraqi Kurdistan. Available at: https://ekurd. net/gorran-puk-agreement-full-text-2016-05-
56- Abdullah, F. H. and Hama, H. H. , 2019. The nature of the political system in the Kurdistan Region of Iraq. Asian Journal of Comparative Politics, p. 2057891119844599
57- Kurdistan24, eds. 2016. Barzani: Kurdistan will hold referendum before October, Kurdistan24 , available at: https://www. kurdistan24. net/en/news/05609d37-3569-4a8f-a39e-98b97c732503/Barzani--Kurdistan-will-hold-referendum-before-October
58- Ekurd Daily, eds. 2017. Gorran refuses to join Iraqi Kurdistan referendum committee, Ekurd Daily, available at: https://ekurd. net/gorran-referendum-committee-2017-04-24
59- Rudaw, eds. 2017. Officials: Kurdistan to reactivate parliament; Gorran to preside over first session, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/130620177
60- Barzani, M. (2017g, September 6). Barzani’s speech to journalists, writers, and artists in Erbil.
61- Kamaran Palani, Jaafar Khidir, Mark Dechesne & Edwin Bakker (2019): Strategies to Gain International Recognition: Iraqi Kurdistan's September 2017 Referendum for Independence, Ethnopolitics, DOI: 10. 1080/17449057. 2019. 1596467
62- Rudw, eds. 2017. KDP, Gorran, PUK agree in principle to reactivate Kurdistan parliament, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/12092017
63- Rudaw, eds. 2017. Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25, Rudaw, availbale at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/070620171
64- Baxtiyar Goran, eds. 2017. Kurdistan's pro-postponement party changes position to YES to referendum, Kurdistan24, available at: https://www. kurdistan24. net/en/news/70e75db4-7443-4e65-9692-91f244f99fd6
65- Dylan O’Driscoll & Bahar Baser (2019): Independence referendums and nationalist rhetoric: the Kurdistan Region of Iraq, Third World Quarterly, DOI: 10. 1080/01436597. 2019. 1617631
66- Baxtiyar Goran, eds. 2018. KDP’s struggle for Kurdistan’s right to self-determination will continue: Nechirvan Barzani, Kurdistan24, available at: https://www. kurdistan24. net/en/news/9dc08f7a-1e04-4a4c-ae5e-c481cd295295, Mahmood Y. Kurdi, eds. 2017. KDP-PUK ‘political rhetoric’ will not unify Kurds, says Gorran spokesperson , Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/interview/11042017, Rudaw, eds. 2017. PUK conditions support for referendum on reactivated parliament, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/kurdistan/180620173, Idris Siwayli. 2019. The Islamists of Kurdistan and the question of the Nation-State, KCCRC, available at: http://www. kurdistanc. com/en/details. aspx?jimare=1081
67- Michael Eppel,. 2018. A Future for Kurdish Independence?, Middle East Quarterly, available at: https://www. meforum. org/7226/kurdish-independence
68- Hawre Hasan Hama. 2018. Systemic Crisis in the Kurdistan Region of Iraq, Foreign Policy Research, available at:https://www. fpri. org/article/2018/01/systemic-crisis-kurdistan-region-iraq/
69- Tara Shwan. 2016. Kurdistan’s independence referendum from an economic point of view, Rudaw, available at: https://www. rudaw. net/english/opinion/28052016?keyword=ISIS
70- Mustafa Gurbuz. 2017. The Independence Referendum: A Pyrrhic Victory for Barzani, Arab Center Washington DC, availbale at: http://arabcenterdc. org/policy_analyses/kurdistan-referendum/
71- Kawa Muhamad. 2018. Kurdistan Regional Government on the brink of collapse, KNN, available at: https://www. knnc. net/en/Dreje_wtar. aspx?jimare=8
72- Nahwi Saed. 2016. Will Kurdish mass uprising occure? Milletpress, available at:https://www. milletpress. com/Detail. aspx?Jiamre=9108&T=%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%A7%20%DA%95%D8%A7%D9%BE%DB%95%DA%95%DB%8C%D9%86%DB%8C%20%D8%AC%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D9%84%DB%95%20%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C%20%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%20%DA%95%D9%88%D9%88%D8%AF%DB%95%D8%AF%D8%A7%D8%AA%D8%9F
73- Barzani, M. (2017c, July 31). Barzani’s speech on commemorating the 33rd anniversary of the Barzanis genocide.
74- Ekurd Daily. 2017. Protests erupt in Iraqi Kurdistan over unpaid wages and lack of services, Ekurd Daily, availabl at:https://ekurd. net/protests-iraqi-kurdistan-wages-2017-12-18
75- EKurd Daily, ed. ‘Gorran Forgets the 4th Anniversary of Feb 17 Uprising in Iraqi Kurdistan’, EKurd Daily, 2015, https://ekurd. net/gorran-forgets-the-4th-anniversary-of-feb-17-uprising-in-iraqi-kurdistan-2015-02-18 , for further informationon this issue look at, Zanko Ahmad, ‘A year of demonstration and political debate’, Niqash, 2011, http://www. niqash. org/en/articles/politics/2962.