هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
پێشه‌كى
به ئه‌منیكردن چییه؟ پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان چین؟ چۆن پرسێك له
پرسێكى سیاسییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ پرسێكى ئه‌منى؟ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات
و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره تیۆرییانه بداته‌وه. له‌م دواییانه‌دا كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له‌ژێر
ناوی قوتابخانه‌ى كۆپنهاگندا چه‌مكى به ئه‌منیكردنیان تیۆریزه كرد. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیان
بریتی بوو له ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه چۆن پرسێكى ئاسایی، یان سیاسی ده‌گۆڕێت
بۆ پرسێكى ئه‌منى. له ڕوانگه‌ى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه، چه‌مكى به ئه‌منیكردن
ده‌كرێت پێناسه بكرێت وه‌ك "توندترین شێوه‌ى به سیاسیكردن". به ئه‌منیكردن
پرۆسه‌یه‌كه تێیدا ئامڕازى توندوتیژ، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى هێز ده‌گیرێته‌به‌ر
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌یه‌ك كه به‌رده‌وامێتی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی
یه‌كه‌یه‌ك، قه‌واره‌یه‌ك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یان گرووپێكى نه‌ژادی، یان ئایینى. به واتایه‌كى
تر، به‌ئه‌منیكردن واتا گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توندوتیژ و ڕاگه‌یاندنى بارى له‌ناكاو
بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى وجودى وێنا ده‌كرێت له‌لایه‌ن
به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تێك، یان ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وای گرووپێكى دیاریكراوه‌وه،
ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه هه‌ڵده‌ستن به پرۆسه‌ى به ئه‌مینكردن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه
ده‌كه‌ن ئه‌و مه‌ترسییه‌ى دروستبووه پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرا و ده‌ستبه‌جێ
هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وامێتى ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی
قه‌واره‌كه‌مان. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باس له تیۆرى به ئه‌منیكردن
بكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه تیۆریزه كراوه،
دواتر ئه‌وه ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كه ئایا پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن باشه، یان خراپ؟
به ئه‌منیكردن چییه؟ چۆن پرسه سیاسییه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ پرسی ئه‌منى؟
تیۆرى به ئه‌منیكردن: پوخته‌یه‌ك
تیۆرى به ئه‌منیكردن له سه‌ره‌تاوه به ته‌واوه‌تى لەلایه‌ن بارى
و بوزان و ئۆلی وه‌یڤه و جاپی دی ویڵدی-یه‌وه تیۆریزه كرا له كتێبه به‌پێزه‌كه‌یاندا
به ناونیشانى "ئاسایش: چوارچێوه‌یه‌كى نوێ بۆ شیكارى"، تیۆرى به ئه‌منیكردن
وه‌ك گرنگترین و كاریگه‌رترین به‌ره‌وپێشچوون به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو ئاماژه‌ى بۆ
ده‌كرێت له بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌گشتى و دراساتى ئه‌منى به‌تایبه‌تى(1).
كڕۆكى سه‌ره‌كى تیۆرى به ئه‌منیكردن بریتییه له‌وه‌ى ئاسایش وه‌ك كردارێكى زاره‌كى
ده‌بینێت. ئاسایش به‌و شێوه‌یه گرنگى و به‌هاى نییە وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌نگێك بێت بۆ
ئاماژه‌دان به شتێكى ڕاسته‌قینه، مه‌رج نییە ئه‌وه‌ى وه‌ك مه‌ترسی پێشانده‌درێت
خۆى له‌خۆيدا مه‌ترسی بێت، هه‌ڕه‌شه زیاتر دورستكراوه وه‌ك له‌وه‌ى ڕاسته‌قینه
بێت، یان به مانایه‌كى تر، تێگه‌یشتن و به‌هاو بیروباوه‌ڕه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه
له‌سه‌ر تێگه‌یشتنى ئێمه بۆ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان. به‌بۆچوونى لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى ئاسایشى خۆى له‌خۆیدا سه‌ره‌كێشێت
بۆ كردار. به بانگه‌شه‌كردنى ئه‌وه‌ى كه شتێك/لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌ى وجودییه بۆ
لایه‌نێكى ئاسایش، بۆ نموونه بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، یان ناسنامه‌كه‌ى، یان بۆ سه‌ر
ئاسایشى ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى، ئه‌و یه‌كانه‌ى كه تواناى به ئه‌منیكردنیان
هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن پرسه‌كه بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ى بوارى ئاسایی سیاسه‌ت به‌ره‌و دۆخێكى
تایبه‌تى سیاسه‌تى به‌رن، كه له ڕێگه‌یه‌وه پاساو بۆ به‌كارهێنانى ئامڕازه
توندوتیژه‌كان-نائاساییه‌كان- ده‌هێننه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كه وه‌ك مه‌ترسی وجودى پێشانده‌درێت كه پێویستى به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
و چاره‌سه‌رى خێرایه، ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا وا له ڕایگشتى ده‌گه‌یه‌نێت كه
ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌خێرایی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه نه‌بینه‌وه چی تر ناتوانین وه‌ك
ئه‌وه‌ى كه هه‌ین، بمێنینه‌وه، له‌وانه‌یه ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا واى نیشانبدات
كه گرووپێكى دیاریكراو، یان ده‌وڵه‌تێك، یان كه‌سێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی،
یان نیشتمانى دروستكردووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه وه‌ك مه‌ترسی ئاسایشى وێنه‌ى ده‌كێشێت
له‌به‌رچاوى ڕایگشتى وڵاته‌كه‌ى. لێره‌وه مه‌ترسییه‌كان وه‌ك مه‌ترسی وجودى وێناده‌كرێن
له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردندا. كاتێك لایه‌نێك ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه شتێك، یان
ئەكته‌رێكى تر مه‌ترسی وجودییه له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ى، یان له‌سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كه‌ى،
ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه هه‌وڵده‌دات ئه‌و پرسه بخاته ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌ت و وه‌ك پرسێكى
ئاسایشى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، كه پێویستى به به‌كارهێنانى ئامڕازی سه‌ربازی
هه‌یه، به‌م هۆیه‌وه به‌كارهێنانى ئامڕازى توندوتیژ وه‌ها پاساوی بۆ ده‌هێنرێته‌وه
كه بۆ له‌ناوبردنى مه‌ترسییه‌كى وجودی بێت له‌سه‌ر ئاسایشى ئێمه (ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان،
یان ئاسایشى ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان)، ئه‌گه‌ر ئێستا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌ترسییه نه‌دۆزینه‌وه
دواتر كار له كار ده‌ترازێت و چی تر ناتوانین وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌ین بمێنینه‌وه.
هه‌ر بۆیه مه‌ترسییه‌كان وه‌ك مه‌ترسی وجودی وێناده‌كرێن كه پێویستیان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
خێرا‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌یه و ناكرێت له ڕێگه‌ى سیاسه‌تى ئاسایییه‌وه (گفتوگۆ و دانوستان)
چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام پێویسته لێره‌دا تێبینى ئه‌وه بكرێت، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن
ته‌نها له ڕێگه‌ى شكاندنى ڕێسا و یاسا باوه‌كانه‌وه نایه‌ته‌دى، هه‌روه‌ها ته‌نها
له ڕێگه‌ى پێناسه‌كردن و وێناكردنى شتێك، یان لایه‌نێكه‌وه وه‌ك مه‌ترسی وجودی
نایه‌ته‌دى، به‌ڵكو پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن كاتێك ڕووده‌دات كه مه‌ترسییه وجودییه‌كه
شه‌رعیه‌ت بدات به شكاندنى ڕێسا و یاساكان، سه‌ربكێشێت بۆ ڕاگه‌یاندنى حاڵه‌تى له‌ناكاو،
یان به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازی(2).
هه‌روه‌ها لێره‌دا پێویسته دوو جۆر له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن جیابكه‌ینه‌وه
له یه‌كترى، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى بچووك، یان سنوردار، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى
گه‌وره، یان گشتگیر. پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى بچووك له زمانى لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه بریتییه له توندترین شێوه‌ى به سیاسیكردن، به‌ڵام پرۆسه‌ى
به ئه‌منیكردنى گه‌وره، یان گشتگیر بریتییه له توندترین شێوه‌ى به ئه‌منیكردن،
كه تێیدا زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ژیانى گرووپێكى دیاریكراو وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینرێت
و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌كرێنه ئامانج. له جۆرى یه‌كه‌مدا ته‌نها لایه‌نێك، یان ڕوویه‌كى
دیاریكراوى گرووپێك ده‌كرێنه ئامانج، به‌ڵام له‌جۆرى دووه‌مدا هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى
بوونى گرووپه‌كه ده‌كرێته ئامانج(3). بۆ نموونه، ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق بۆ ساڵانێكى
زۆر سیاسه‌تى به ئه‌منیكردنى به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه گرتبووه‌به‌ر، ئه‌م سیاسه‌ته
ته‌نها بوونى پێشمه‌رگه‌ى وه‌ك مه‌ترسییه‌كى ئاسایشى كردبووه ئامانج(4)، به‌ڵام
له‌كۆتایی ساڵانى هه‌شتاكاندا، حكومه‌تى عێراقی سیاسه‌تى به ئه‌منیكردنى گشتیگرى
گرته‌به‌ر، كه نه‌ك ته‌نها بوونى پێشمه‌رگه‌ى وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینى، به‌ڵكو بوونى
خه‌ڵكى ئاسایی و ژن و منداڵ و ئاژه‌ڵ و بوونى گوند و لادێكان و كشتوكاڵ و مزگه‌وت
و قوتابخانه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ژیانى له لادێكاندا وه‌ك مه‌ترسی ئاسایشی
ده‌بینى، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئامڕازه نه‌خوازراو و توندوتیژه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
ئه‌م مه‌ترسیانه گرته‌به‌ر(5). به‌م شێوه‌یه سیاسه‌تى به ئه‌منیكردنى گشتگیر زیاتر
له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژێمانه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر كه تا ئه‌وپه‌ڕى ئاست دیكتاتۆرن و ده‌رئه‌نجامى
ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش زۆرجار به كۆمه‌ڵكوژى و جینۆساید كۆتاییان پێدێت. له به‌رامبه‌ردا
پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى سنوردار زیاتر له وڵاته دیموكراسییه‌كاندا باوه (6).
به بۆچوونى لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن
له سێ هه‌نگاوى سه‌ره‌كی پێكدێت: هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌زگاكانى به ئه‌منیكردن ئەكته‌رێك،
یان گۆڕانكارییه‌ك وه‌ها له قاڵب ده‌ده‌ن و وێنه‌ى ده‌كێشن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى
وجودى دروست كردبێت بۆ وه‌حده‌یه‌كى ئاسایش، كه به‌هاى مانه‌وه‌ى هه‌یه. بۆ
نموونه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانى ده‌وڵه‌تێكى دیاریكراو بوونى گرووپێك وه‌ك مه‌ترسی
له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان بۆ ڕایگشتى وڵاته‌كه‌یان پێشانده‌ده‌ن. لێره‌وه وه‌ها
پاساو ده‌هێننه‌وه كه بوونى ئه‌م هه‌ڕه‌شه وجودییه وا ده‌خوازێت كه ئه‌وان
"ئەكته‌ره‌كه‌كانى به ئه‌منیكردن" ئه‌و پرسه بكه‌نه پرسێكى ئه‌منی و
ئامڕازیی سه‌ركوتكه‌رو توندوتیژ به‌كاربهێنێت بۆ به‌رگریكردن له قه‌واره‌كه (ده‌وڵه‌ت،
ناسنامه، كۆمه‌ڵگه، گرووپێكى دیاریكراو). له‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا ئه‌مه پێیده‌وترێت
جوڵه‌ى ئاسایشی، یان به ئه‌منیكردن. له‌قاڵبدان و وێنه‌كێشانى ئاره‌زومه‌ندانه‌ى یه‌كه‌كانى
تر عاده‌ته‌ن له ڕێگه‌ى زمان/ گوتاره‌وه ده‌كرێت، لایه‌نێك لایه‌نێكى تر وه‌ك تیرۆریست،
تێكده‌ر، خیانه‌تكار، داگیركه‌ر، پێشانده‌دات، یان وه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى
خۆى، یان له‌سه‌ر ئایین و ئایدۆلۆجیاكه‌ى، گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ئه‌وانی
تر وه‌ك بێباوه‌ڕ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئایدۆلۆجیاكه‌ى خۆیان پێشانده‌ده‌ن، ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان
له ئه‌وروپا كۆچبه‌ر وه‌ك مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ناسنامه‌ى ئه‌وروپی پێشانده‌ده‌ن.
به‌رپرسانى فه‌رمانڕه‌وا له توركیا وه‌ك تیرۆریست وێنه‌ى پارتى كرێكارانی
كوردستان نیشانده‌ده‌ن، ڕِژێمى پێشووى سه‌دام حسێن پێشمه‌رگه‌ى وه‌ك تێكده‌ر، خیانه‌تكار،
به‌كرێگیراو پێشانده‌دا. لێره‌وه لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێیانوایه
ناوهێنان و پێشاندان و وێنه‌كێشانى ئه‌وانی تر له ڕێگه‌ى گوتار و لێدوانه‌وه نه‌ك
ته‌نها وه‌سفی ئه‌و واقیعه‌ى كه هه‌یه ده‌كات بۆ ڕایگشتى، به‌ڵكو به‌شداریش ده‌كات
له دورستكردنى واقیعه‌كه‌دا، به‌م هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر
دروستكردنى ڕایگشتى به‌ئاڕاسته‌ى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسیانه. پرسێك ته‌نها
ئه‌و كاته به‌ئه‌منی ده‌كرێت (أ) كه جمهورێكى دیاریكراو-په‌یوه‌ندیدار بانگه‌شه‌ى
به ئه‌منیكه‌ره‌كه- قبوڵ بكه‌ن (بۆ نموونه، قبوڵكردنى بانگه‌شه‌یه‌كى ده‌سته‌بژێرى
سیاسی سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌وا مانه‌وه‌ى قه‌واره‌كه‌مان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دایه)،
واته كاتێك پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه خه‌ڵك باوه‌ڕ به بانگه‌شه‌ى ده‌سته‌بژێرى
سیاسی بكه‌ن سه‌باره‌ت به پرسێكى دیایكراو، به‌م هۆیه‌شه‌وه (ب)، ده‌زگاى به ئه‌منیكه‌ر
مافێكى شه‌رعى و ڕه‌وای هه‌یه كه ئامڕازى نائاسایی- سه‌ركوتكه‌ر- بگرێته‌به‌ر بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه. له‌وڵاته دیموكراسییه‌كاندا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى
ڕایگشتى ده‌توانێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دروستكه‌رانى بڕیاردا دروستبكات له جوڵه
و چالاكییه‌كانى ده‌ره‌وه‌یاندا، به‌م هۆیه‌وه ده‌سته‌بژێرى سیاسی ناچاره به‌دواى
ڕه‌زامه‌ندى پاڵپشتى ڕایگشتیدا بگه‌ڕێت پێش ئه‌وه‌ى بۆ نموونه په‌لامارى وڵاتێكى دراوسێی
بدات(7).
به‌م شێوه‌یه، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى سه‌ركه‌وتوانه به سێ قۆناغ
ڕووده‌دات: قۆناغى یه‌كه‌م، ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڕه‌شه‌كه له ڕێگه‌ى
گوتاره‌وه دیارى ده‌كات، لایه‌نێكى دیاریكراو یان پرسێك وه‌ك مه‌ترسی له‌به‌رچاوى
ڕایگشتى پێشانده‌دات، كه‌واته دیاریكردنى هه‌ڕه‌شه‌كه له ڕێگه‌ى گوتاره‌وه هه‌نگاوى
یه‌كه‌مه. بۆ نموونه، ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا له توركیا پێش ئه‌وه‌ى هێرشبكه‌نه
سه‌ر پارتى كرێكارانی كوردستان، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ى گوتار و لێداوان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه
په‌كه‌كه‌یان وه‌ك تیرۆریست و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى توركیا دیاریكرد و
وه‌ها پێشانیان دا كه په‌كه‌كه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشى توركیا(8). ئێران بۆ
نموونه، هه‌موو جوڵانه‌وه ڕزگاریخوازه كوردییه‌كان و پارته سیاسییه كوردییه‌كانی
وڵاته‌كه‌ى وه‌ك به‌كرێگیراو و دارده‌ستى دوژمن وێناده‌كات، به‌م هۆیه‌وه وه‌ك مه‌ترسییه‌كى
وجودی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى ئێران پێناسه‌یان ده‌كات(9). به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت،
ئه‌و لایه‌نه‌ى كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسی ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت، یان وه‌ك مه‌ترسی
پێشانده‌درێت مه‌رج نییە مه‌ترسی ڕاسته‌قینه بێت، به‌ڵكو ده‌سته‌بژێرى سیاسی وه‌ك
هه‌ڕه‌شه دروستى ده‌كات و پێشانى ده‌دات له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه سیاسه‌كانى
خۆی (10).
ئه‌م قۆناغه قۆناغی دیاریكردنى هه‌ڕه‌شه‌كه‌یه
له ڕێگه‌ى گوتاره‌وه ئه‌نجامده‌درێت، یان ده‌كرێت به قۆناغى دروستكردنى هه‌ڕه‌شه
ناوببرێت. قۆناغی دروستكردنى هه‌ڕه‌شه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌رج نییە هه‌ڕه‌شه‌كه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه بێت، ده‌سته‌بژێرى سیاسی له ڕێگه‌ى ئه‌و وشانه‌ى كه
به‌كاریده‌هێنێت لایه‌نى به‌رامبه‌ر له‌به‌رچاوى ڕایگشتى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات به
دوژمن، زمان و ووشه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه له دروستكردنى مه‌ترسییه‌كه،
چونكه عاده‌ته‌ن وشه و زاراوە زمانه‌وانییە‌كان به‌تایبه‌تى له‌بوارى ئاسایش‌دا
كاریگه‌رى گه‌وره‌ییان هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك. بۆ نموونه، ناوبردنى كامپی په‌نابه‌رانى
كاڵاس وه‌ك جه‌نگه‌ڵ به‌ته‌نها وه‌سفی ئه‌و واقیعه ناكات كه له كاڵاس چۆنه، به‌ڵكو
پێشاندان و وێنه‌كێشانى كاڵاسه وه‌ك شوێنێكى ترسناك و بێسه‌روبه‌ر. به‌م شێوه‌یه،
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌سروشتى خۆیان بوونیان نییە، به‌ڵكو شته‌كان وه‌ك مه‌ترسی
دروستده‌كرێن و پێشانده‌درێن له ڕێگه‌ى زمانه‌وه(11).
قۆناغی دووه‌مى به ئه‌منیكردنى سه‌ركه‌وتوانه بریتییه له‌وه‌ى كه
پێویسته جه‌ماوه‌رێك، یان ئۆدیانسێك هه‌بێت ئه‌و گوتاره ئه‌منیانه قبوڵ بكات و
شه‌رعیه‌تیان پێبدات، به واتایه‌كى تر ده‌بێت له‌نێو جه‌ماوه‌ر له ئاستی خواره‌وه‌دا
خه‌ڵك پشتیوانى ئه‌و گوتاره ئاسایشیانه بكات و باوه‌ڕیان پێبهێنێت، له‌دواى ئه‌م
پرۆسه‌یه‌وه پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێت. ئه‌و پاڵنه‌رانه چین
كه وا ده‌كه‌ن خه‌ڵك گوتارێكى ئه‌منى دیاریكراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌وه په‌سه‌ند
بكه‌ن؟ دوو زه‌مینه‌ى سه‌ره‌كی هه‌یه، زه‌مینه‌ى ناوخۆیی، زه‌مینه‌ى ده‌ره‌كی. زه‌مینه‌ى
ناوخۆیی خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ده‌سته‌بژێرى سیاسی یه‌كه‌م بتوانێت بابه‌تێك،
یان لایه‌نێك وه‌ك مه‌ترسی پێشانبدات، دووه‌م بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه ئه‌و مه‌ترسییه
پێویستى به چاره‌سه‌ره، سێهه‌م چاره‌سه‌ریش بۆ مه‌ترسییه‌كه بخاته‌ڕوو. سه‌باره‌ت
به زه‌مینه‌ى ده‌ره‌كی، ئه‌م زه‌مینه‌یه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه تاچه‌ن ئه‌و
ده‌سته‌بژێره‌ى كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه ئاسایشى ئێمه بۆ نموونه له مه‌ترسیدایه
جێگه‌ى متمانه و باوه‌ڕى ئێمه‌یه، تاچه‌ند ده‌سته‌بژێرى سیاسی متمانه و باوه‌ڕى
له‌نێو جه‌ماوه‌ردا هه‌یه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك گوێى لێ‌بگرن و باوه‌ڕبه
گوتاره ئاسایشییه‌كانى بكه‌ن. بۆ نموونه، كاپتنى كه‌شتییه‌ك كاتێك ده‌ڵێت مه‌ترسییه‌ك
له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌مانه، یان مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه‌شتییه‌كه‌مان نقوم بێت،
ئه‌م قسه‌یه به‌ته‌واوى جێگه‌ى باوه‌ڕپێكردنى سه‌رنشینه‌كانى نێو كه‌شتییه‌كه‌یه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌ڵێت كه‌شتییه‌كه‌مان مه‌ترسی له‌سه‌ره ئه‌وه
كاپتنى كه‌شتییه‌كه‌یه و كه‌سێكى ئاسایی نییە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ نموونه، كه‌سێكى
ئاسایی كه نه كاپتنه، نه به‌شێكه له ستافی ئیداره‌ى كه‌شتییه‌كه، بانگه‌شه‌ی
بوونى مه‌ترسی بكات له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه، ئه‌گه‌رى زۆره هیچ كه‌س گوێى لێنه‌گرێت
و باوه‌ڕى پێنه‌هێنرێت. نموونه‌یه‌كى تر كه ڕه‌نگه باشتر ئه‌م بابه‌ته ڕوونبكاته‌وه،
ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێكى ئاسایی له‌شارى سلێمانیدا (یان له هه‌رشارێكی
تری هه‌رێمی كوردستاندا) له‌نێو كۆڵانه‌كاندا هاوارى ئه‌وه بكات كه مه‌ترسی ئاسایشى گه‌وره
هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشى سلێمانى و خه‌ڵكى سلێمانى و پێویسته خه‌ڵك شاره‌كه چۆڵبكه‌ن،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سه كه‌سێكى ئاساییه كه‌س نه باوه‌ڕ به قسه‌كانى ده‌كات
و نه شوێنى قسه‌كانى ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مان هۆشداری له‌لایه‌ن
به‌رپرسانى ئاسایشى سلێمانى و ده‌زگا ئه‌منییە‌كانى سلێمانییە‌وه بدرێت ئه‌وا ڕه‌نگه
سلێمانى كه‌سی تێدا نه‌مێنێت. كه‌واته دیاریكردنى هه‌ڕه‌شه‌كه، بوونى جه‌ماوه‌رێك
كه ئه‌و مه‌ترسییه وه‌ك مه‌ترسی قبوڵ بكه‌ن، دیاریكردنى چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و مه‌ترسییه(12).
بۆنموونه، له‌كه‌یسى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا "داعش"، داعش بێباوه‌ڕانى وه‌ك
مه‌ترسی له‌سه‌ر ئایینى ئیسلام پێشانده‌دات، به‌تایبه‌ت به‌هاكانى ڕۆژئاوا، چاره‌سه‌رى
ڕه‌گوڕیشه‌یی ئه‌م كێشه‌یه له‌ڕوانگه‌ى داعشه‌وه بریتی بوو له دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى
ئیسلامی كه بتوانێت شه‌ریعه‌تى ئیسلامی جێبه‌جێبكات، به‌ڵام، بانگه‌شه‌كانى داعش
به‌وه‌ى كه ئایینى ئیسلام و ناسنامه‌ى ئیسلامى له‌لایه‌ن به‌هاكانى ڕۆژئاواوه له‌ژێر
مه‌ترسیدان، نه‌یانتوانى قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕ له هه‌موو جیهانى ئیسلامی‌دا به‌ده‌ستبهێنن،
ته‌نها كه‌سانێكى كه‌م شوێن ده‌وڵه‌تى ئیسلامی كه‌وتن، لێره‌وه جیهانى ئیسلامی ڕه‌تیكرده‌وه
كه سه‌ركرده‌كانى داعش وه‌ك سه‌ركرده‌ى ڕاسته‌قینه ئیسلامی په‌سه‌ند بكات(13). به‌م
هۆیه‌شه‌وه، بانگه‌شه ئه‌منییە‌كانى داعش ته‌نها وه‌ك جوڵه‌یه‌كى ئه‌منى مانه‌وه
نه‌یانتوانى بچنه قۆناغی به ئه‌منیكردنى سه‌ركه‌وتوانه‌وه. ده‌رئه‌نجام، پرۆسه‌ى
به ئه‌منیكردنى سه‌ركه‌وتوانه كاتێكه كه بانگه‌شه ئاسایشییه‌كانى ده‌سته‌بژێرى
فه‌رمانڕه‌وا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكى په‌یوه‌ندیداره‌وه باوه‌ڕییان پێبكرێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌رهاتوو هۆشدارییه ئاسایشییه‌كانى ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكى
دیاریكراوه‌و په‌سه‌ند نه‌كرا، ئه‌وا گوتاره ئاسایشییه‌كانى ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا
ته‌نها له چوارچێوه‌ى گوتاردا ده‌مێننه‌وه.
لێره‌دا پێویسته تێبینى ئه‌وه بكه‌ین كه جه‌ماوه‌ر له كه‌یسێكه‌وه
بۆ كه‌یسێكى تر له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردندا جیاوازه. بۆ نموونه، له وڵاته دیموكراسییه‌كان
به‌هۆی ئه‌وه‌ى ڕایگشتى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا،
ده‌سته‌بژێرى فه‌مانڕه‌وا گوتاره ئاسایشییه‌كانى زیاتر ئاڕاسته‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌كات،
هه‌وڵده‌دات جه‌ماوه‌ر ڕازیبكات بۆ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكى ئه‌منی دیاریكراو، به‌ڵام
له وڵاته دیكتاتۆره‌كان ڕایگشتى كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى نییە، به‌م هۆیه‌وه ده‌سته‌بژێرى
سیاسی حسابێكى ئه‌وتۆ بۆ ڕایگشتى ناكات و زۆر كه‌متر ده‌كه‌وێته ژێر فشاری ڕایگشتیەوە
له‌كاتى داڕشتن و دروستكردنى سیاسه‌ته ئه‌منییە‌كاندا(14).
كه‌واته لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه،
له وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن چۆن ڕووده‌دات؟ ده‌سته‌بژێرى
فه‌رمانڕه‌وا گوتاره ئاسایشییه‌كانى ئاڕاسته‌ى چ جۆره ئۆدیانسێك (جه‌ماوه‌رێك)
ده‌كات؟ له ئه‌ده‌بیاتى ئه‌كادیمى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردندا جیاكارى كراوه له‌نێوان
شێوازى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن له وڵاته دیموكراسییه‌كان و وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا،
به‌پێچه‌وانه‌ى وڵاته دیموكراسییه‌كان ڕایگشتى له وڵاته دیكتاتۆره‌كان كاریگه‌رییه‌كى
ئه‌وتۆى نییە، هه‌ربۆیه زۆربه‌ى كات پێویست نییە ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا له
ڕێگه‌ى گوتاره‌وه هه‌وڵى قه‌ناعه‌تپێكردنى ڕایگشتى بدات بۆ گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تێكى
ئه‌منى له‌دژى گرووپێكى دیاریكراو. له وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا عاده‌ته‌ن فه‌رمان
و بڕیاره‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ى دیكتاتۆره‌وه ده‌ره‌كرێن
خۆیان بۆ خۆیان هێزى ئیلزامیان هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر خواره‌وه په‌یڕه‌وییان
لێبكات، به‌م شێوه‌یه، ده‌كرێت بڵێن له وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا ئۆدیانس هه‌موو
ئه‌و دامه‌زراوه بیرۆكراسیانه ده‌گرێته‌وه كه به‌شدارده‌بن له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى
سه‌ركرده دیكتاتۆره‌كان كه بۆ له‌ناوبردنى لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌یانگرێته‌به‌ر،
ئه‌م دامه‌زراوانه دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى و باقی دامه‌زراوه بیرۆكراسیه‌كانى
ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه (15).
سیرى به‌ڵزاق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئۆدیانس دابه‌شده‌كات بۆ دوو جۆرى
سه‌ره‌كی: ئۆدیانسی فه‌ڕمی (دامه‌زراوه‌كان)، ئۆدیانسی ئه‌خلاقی (خه‌ڵك-ڕایگشتى).
به‌بۆچوونى به‌ڵزاق هه‌ردوو جۆره‌كه ده‌كرێت له په‌یوه‌ندیدابن و ته‌واوكه‌رى یه‌كتربن،
ده‌كرێت ناكۆكبن، به‌ڵام تا زیاتر هاڕمۆنییە‌ت هه‌بێت له‌نێوانیاندا زیاتر ئه‌گه‌رى
هه‌یه پرسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه به ئاسایشى بكرێت، واته تا زیاتر
گونجاوی و هاوكارى هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو جۆره جیاوازه‌كه‌ى ئۆدیانس زیاتر ئه‌گه‌ری
هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن سه‌ركه‌وتوو بێت. به‌بۆچونى
به‌ڵزاق هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى ئۆدیانس خاوه‌نى پێگه‌ی جیاوازن، پێویستن بۆ پرۆسه‌ى به
ئه‌منیكردن، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئۆدیانسی ئه‌خلاقی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى
بۆ نموونه په‌لاماردانى وڵاتێك، یان له‌ناوبردنى مه‌ترسییه‌ك، به‌ڵام به‌ته‌نها
به‌س نییە بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت. ئه‌وه بڕیارى فه‌رمی دامه‌زراوه‌یه‌كه
(بۆ نموونه له‌شێوه‌ی دەنگداندا له‌لایه‌ن په‌رله‌مان، یان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، یان
كۆنگرێس) كه حكومه‌ت ناچار ده‌كه‌ت شوێن سیاسه‌تێكى دیاریكراو بكه‌وێت. ئه‌م پشتیوانییە
به‌گشتى پێویسته و به‌س بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه(16).
قۆناغی سێهه‌م گرتنه‌به‌رى ڕێوشووێن و
ئامڕازى توندوتیژه كه له حاڵه‌تى ئاسایی‌دا ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا ناتوانێت
به‌كاریان بهێنێت بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و مه‌ترسییه، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى.
لیره‌دا سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن كه به‌ماناى یه‌كلایه‌كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌و
ناكۆكیه‌كان دێت له ڕێگه‌ى گفتوگۆ‌و دانووستانه‌وه شكستده‌هێنێت(17).
ده‌كرێت پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه پوخت بكه‌ینه‌وه:
1-ئەكته‌ره‌كانى به ئه‌منیكردن، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى كه هه‌ڵده‌ستن به پرۆسه‌ى دیاریكردنى مه‌ترسییه‌كان، عاده‌ته‌ن به‌رپرسانى باڵاى وڵات، حكومه‌ته‌كان، پارته سیاسییه‌كان، لۆبی و گرووپه‌كانى فشار ئه‌م ڕۆڵه ده‌گێڕن. ئه‌م ئەكته‌رانه خۆیان بۆ خۆیان ئامانج، یاخود یه‌كه‌ى ئاسایشى نین، له‌به‌رئه‌وه‌ى به ده‌گمه‌ن ئه‌م لایه‌نانه هێز به‌كارده‌هێنن به پاساوى ئه‌وه‌ى كه بوونیان و مانه‌وه‌یان له مه‌ترسیدایه، به‌ڵكو بانگه‌شه و گوتاره‌كانیان بۆ به‌كارهێنانى هێز له‌پێناو پاراستن و به‌رگریكردنه له ئاسایشى ده‌وڵه‌ت یان نه‌ته‌وه، یان شارستانییە‌تێك یاخود كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك. به واتایه‌كى تر، پارتێكى سیاسی یان حكومه‌تێك یان گرووپێكى فشار هێز به‌كارناهێنێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه مانه‌وه‌ى له مه‌ترسیدایه، به‌ڵكو هێز به‌كارده‌هێنێت به‌پاساوی به‌رگریكردن له سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى یان ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ى. بۆ نموونه، حكومه‌تى توركیا هێز له‌دژى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌كارناهێنێت به‌پاساوى به‌رگریكردن له‌وه‌ى كه مانه‌وه‌ى پارتى فه‌رمانڕه‌وا " پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" له مه‌ترسیدایه، به‌ڵكو به پاساوى پاراستنى یه‌كپارچه‌یی خاكى توركیا و به‌رگریكردن له سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى تورك هێزى له‌دژى په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنێت (18).
2-دیاریكردنى مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى كه به‌هاى مانه‌وه‌ى هه‌یه، پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردنى به‌بێ دیاریكردنى مه‌ترسییه‌ك، یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر یه‌كه‌یه‌ك دروستنابێت، واته ده‌بێت لایه‌نێك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه به‌هۆى لایه‌نێكى تره‌وه ئاسایشى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى، یان نه‌ته‌وه‌كه‌ى كه‌وتووەته مه‌ترسییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه مافی ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌رگرى له نه‌ته‌وه‌كه‌ى، یان ئاسایشى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆى بكات. ده‌بێت ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى كه بوونى كه‌وتووەته مه‌ترسییه‌وه دیاریبكرێت. له كۆندا ده‌وڵه‌ت یه‌كه‌ى ئاسایش بوو، ئاسایاش وا ته‌ماشا ده‌كرا كه ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌ت بێت، كاتێك ده‌وڵه‌ت مانه‌وه‌ی ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ده‌سته‌بژێرى سیاسی بیرى له به‌كارهێنانی ئامڕازه سه‌ربازییه‌كان ده‌كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت له مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان، كه عاده‌ته‌ن مه‌ترسی سه‌ربازی بوون. نه‌ته‌وه یه‌كێكى تره له یه‌كه‌كانى ئاسایش، مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه په‌یوه‌ندى هه‌یه به پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی. به‌م شێوه‌یه، ئەكته‌ره‌كانى ئاسایش عاده‌ته‌ن ده‌وڵه‌ت، یان نه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك پێشانده‌ده‌ن كه بوونى له‌مه‌ترسیدایه و پێویسته به‌رگری لێبكرێت. لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن ده‌وڵه‌ت وه‌ك یه‌كه‌ى ئاسایش ده‌بینن له بواره‌كانى سه‌ربازى و سیاسی و ئابوورى و ژینگه‌یی، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه، یان نه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌ى ئاسایش ده‌بینن بۆ ئاسایشى ناسنامه‌یی. له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ت نیگه‌رانه له‌باره‌ى سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و ده‌یه‌وێت سه‌روه‌رى و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ى بپارێزێت، ئه‌وله‌ویاتى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه پاراستنى ناسنامه‌كه‌یه‌تى، هه‌روه‌ك چۆن به له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى مانا و گرنگى نامێنێت، كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌ش به له‌ده‌ستدانى ناسنامه‌كه‌ى مانا‌و گرنگی نامێنێت، نه‌ته‌وه و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه‌كان ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ى خۆیان بپارێزن. لێره‌وه قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن باوه‌ڕى به دوانه‌ییه‌ك هه‌یه له ئاسایش‌دا، ئاسایش بۆ ده‌وڵه‌ت، ئاسایش بۆ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كلتورییه‌كان(19). ئه‌گه‌رچی لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن له‌چوارچێوه‌ى ئاسایشى ناسنامه‌ییدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاییندا ده‌كرد، به‌ڵام نه‌وه‌ى دووه‌مى تیۆرى به ئه‌منیكردن له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئایینیش خۆى بۆخۆى یه‌كه‌ى ئاسایشه هاوشێوه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی- كۆمه‌ڵگه‌یی(20).
3-پێویسته جه‌ماوه‌رێكى دیاریكراو هه‌بێت كه بڕوا به بانگه‌شه ئه‌منییە‌كانى سه‌ركرده و ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕاوا بهێنن به‌تایبه‌ت ئه‌و بانگه‌شانه‌ى كه تایبه‌تن به‌دیاریكردنى مه‌ترسییه‌كى دیاریكراوه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى گوتاردا ده‌مێنێته‌وه و ناچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت.
4-هه‌موو پرۆسه‌یه‌كى به ئه‌منیكردنى سه‌ركه‌وتوانه ئامڕازى نادیموكراسی و توندوتیژى تێدا به‌كاردێت، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى، بۆ نموونه گۆڕینى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له ڕێگه‌ى هێزه‌وه، یان ئه‌نفالكردنى كوردستان و ڕووخاندن و كاولكردنى لادێكانى كوردستان و كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه لایه‌ن ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقه‌وه.
5-بوونى ئه‌و یه‌كانه‌ى كه هاوكارن له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردندا، له‌وانه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كان كه یارمه‌تى و پشتیوانى ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن. ئه‌م یه‌كانه نه ئەكته‌رى ئاسایشن هاوشێوه‌ى حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان، نه ئامانج و یه‌كه‌ى ئاساشین خۆیان له‌خۆیاندا، ته‌نها ڕێگه خۆشده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن. بۆ نموونه، جاشه كورده‌كانى سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌بوو له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ئه‌نفال، له‌كاتێكدا جاشه كورده‌كان نه ئەكته‌رى ئاسایشى بوون هاوشێوه‌ى حزبی به‌عس و حكومه‌تى عێراقی ده‌زگا ئه‌منییە‌كانى عێراق، نه‌خۆشیان ئامانج و یه‌كه‌ى ئاسایشى بوون له‌و ڕووه‌وه‌ى كه به‌كارهێنانى هێز بۆ پاراستنى گیان و به‌رگرى كردن له‌وان بێت(21).
ئایا پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردن باشه، یان خراپ؟
پێش ئه‌وه‌ى باس له پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردن بكه‌ین، گرنگه باس له‌وه
بكه‌ین كه بۆچى لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن له دژى ئه‌وه‌ن پرسه‌كان به
ئه‌منی بكرێن، بۆچى پشتیوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان جارێكى تر
پێویسته به نائه‌منی بكرێنه‌وه. زۆر به‌ساده‌یی لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن،
به‌تایبه‌تى ئۆلی وه‌یڤه له‌دژى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنن، له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى
به ئه‌منیكردن پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراسییه و دژى بنه‌ماكانى دیموكراسییه(22).
به‌بۆچوونى پاوڵ ڕۆ دوو ئارگۆمێنتى
سه‌ره‌كی هه‌یه له ئه‌ده‌بیاتى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگندا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌و نه‌خوازراوی
پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن. ئارگۆمێنتى یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنه‌وه
هه‌یه، لێره‌دا فۆكه‌س به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی ده‌خرێته‌سه‌ر وه‌زیفه‌ى ته‌واوی دیموكراسی،
ئه‌م ئارگۆمێنته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌ستا كه ده‌ڵێت پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن،
ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تى ئاشكرایی و كراوه‌یی و به‌رپرسیارێتى كه ڕۆڵی یاسادانه‌رى
(په‌رله‌مان) دیاریده‌كه‌ن له سیستمه دیموكراسییه‌كاندا له‌ناوی نه‌بات، ئه‌وا
تووشی شێواندنى ده‌كات. نه‌خوازراوى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت
كه سیاسه‌تى به ئه‌منیكردن ده‌رئه‌نجامى شكستهێنانه له‌وه‌ى كه بتوانرێت له‌چوارچێوه‌ى
سیاسه‌تى ئاسایدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكرێت. له‌حاڵه‌تى ئاسایدا ده‌بێت
پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ڕۆتیناتى ئاسایدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. سیاسه‌تى
ئاسایی ئه‌وه‌یه كه پرسه‌كان به‌پێى پرۆسه‌ى ئاسایی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێت، له ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كاندا، دروستكردنى بڕیار و سیاسه‌ت به‌پێى میكانیزمه
دانراوه‌كان ده‌بێت. ڕێوشوێن و میكانیزمه‌كان به تایبه‌تمه‌ندی دیبه‌یت و ڕاگۆڕینه‌وه
جیاده‌كرێنه‌وه. پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار پرۆسه‌یه‌كى ئاشكرایه، به‌و مانایه‌ی
كه ده‌سه‌ڵاتى یاسادان و دامه‌زراوه‌كانی تر تواناى لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه له
ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن. به‌ڵام پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیۆرى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه تیۆریزه‌كراوه، ده‌خوازێت شته‌كان به‌خێرایی بڕیاریان
له‌باره‌وه بدرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه مانه‌وه‌مانه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و
مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر ئێستا شتێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌كه‌ین، دواتر كار له كار
ده‌ترازێت و په‌شیمان ده‌بینه‌وه له‌وه‌ى كه به‌خێرایی ڕووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسییه
نه‌بووینه‌ته‌وه. لێره‌وه به ئه‌منیكردن خێرایی به دامه‌زراوه‌یی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر
خاوخلیچكى ڕێژه‌یی سیاسه‌تى ئاسایدا. له‌مباره‌یه‌وه جێف هیوسمانس ده‌ڵێت:
ڕیزپه‌ڕى "حاڵه‌تى له‌ناكاو" نوێنه‌ره‌كان ده‌خاته ژێرگوشاره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی بڕیاربده‌ن. كاردانه‌وه ئاسایشییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌دواى ڕووداوه
گه‌وره‌كانى وه‌ك ڕووداوه‌كانى 11 سێپته‌مبه‌ره‌وه، به‌زۆرى پێویستى به ڕێوشوێنى
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى خێرایه. پێویستى و داواكارییه‌كان بۆ خێرا وڵامدانه‌وه، نه‌ك
ته‌نها ئه‌گه‌ری بوونى گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە و بیروبۆچوونى جیاواز ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه،
به‌ڵكو پشتیوانى به‌هێزكردنى حكومه‌ت ده‌بن و جیاوازی بیربۆچوون و ناكۆكیه‌كانیش كۆتایی
پێده‌هێنێت. به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن پرۆسه‌یه‌كى نه‌رێنییە له‌به‌رئه‌وه‌ى
زیان به پرۆسه‌ى دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی به بنه‌ماى حكومه‌تى به‌رپرسیارو
شه‌فاف ده‌هێنێت، چونكه دامه‌زراوه یاسایی و دادوه‌رییه‌كان ناتوانن لێكۆڵینه‌وه
له حكومه‌ت و بڕیار‌و سیاسه‌ته‌كانى بكه‌ن له‌م دۆخه‌دا.
دووه‌م، له‌ڕووى ده‌رئه‌نجامه‌وه،
بۆ لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌تایبه‌ت به‌بۆچوونى ئۆلی وه‌یڤه، به ئه‌منیكردن
كه‌متر كاریگه‌ره به‌راورد به ستراتیجی به نائه‌منیكردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
به‌مانایه‌كى تر، وه‌یڤه پێیوایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا له‌چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تى ئاسایی‌دا زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌ى
ئاسایشیدا. به‌ڵام ڕیتا فلۆید پێیوایه هه‌ر بڕیاردانێك له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌رێنی
بوون و نه‌رێنى بوونى پیاده‌كردنى سیاسه‌تى ئاسایی یان سیاسه‌تى نائاسایی زیاتر په‌یوه‌ندیداره
به جۆرێتى پرسه‌كه‌وه(23). به‌م هۆیه‌وه، كڵاودیا ئاراداو پێیوایه ئاسایش و پرۆسه‌ى
به ئه‌منیكردن له‌ڕووى ئه‌خلاقییه‌وه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه ئه‌ویش بریتییه
له براوه و دۆڕاوه‌كانى ئاسایش، ئه‌وانه‌ى ئاسایشیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ى بێ
ئاسایشن. لێره‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ڕه‌تده‌كاته‌وه، چونکە
ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى گوتارى ئێمه‌و ئه‌وان، دۆست و دووژمن به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له‌مه‌ش
زیاتر، پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردن جۆرێكه له سیاسه‌ت كه "خود" ده‌بێت له‌سه‌ربنه‌ماى
دوژمنایه‌تى پێناسه بكرێت. ده‌رئه‌نجام، له‌ڕوانگه‌ى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه، پرۆسه‌ى
به ئه‌منیكردن نه‌خوازراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆسه‌یه‌كه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى دیموكراسییه،
كه‌متر كاریگه‌ره به‌راورد به سیاسه‌تى ئاسایی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ڕووى ئه‌خلاقییه‌وه
پرۆسه‌یه‌كى خوازراو نییە، چونکە هه‌میشه ئاسایش بۆ لایه‌نێك له‌سه‌ر حسابی له‌یه‌نه‌كه‌ى
تر ده‌سته‌به‌رده‌كات(24). به‌م هۆیه‌وه لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێیانوایه
ده‌بێت پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئاسایی‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك
له‌چوارچێوه‌ى بۆكسی ئاسایشیدا. لێره‌وه لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێشنیازى
ئاساییكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ نێو كایه‌ی سیاسه‌ت،
پێویسته له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئاسایی‌دا، نه‌ك ئه‌منیدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێت.
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌كرێت پرسه به ئاسایشكراوه‌كان
ئاسایی بكرێنه‌وه؟ قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌تایبه‌ت ئۆلی وه‌یڤه سێ بژارده‌ى سه‌ره‌كی
ده‌خاته‌ڕوو بۆ گۆڕینى پرسه‌كان له‌پرسێكى به ئه‌منیكراوه‌وە بۆ پرسێكى به نائه‌منیكراو.
یه‌كه‌م، ستراتیجی پێشمه‌رج، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ى پێش هه‌موو شتێك به‌هیچ شێویه‌ك
نابێت قسه له‌باره‌ى پرس و بابه‌ته‌كانه‌وه بكرێت له‌ڕوانگه‌یه‌كى ئاسایشیانه‌وه.
واته نابێت له‌ڕوانگه‌یه‌كى ئاسایشیانه‌وه گوزارشت له پرس و كێشه‌كان بكرێت،
نابێت پرس و بابه‌ته‌كان بكرێن به به‌شێك له پرس و بابه‌تى ئاسایشى. دووه‌م، ده‌بێت
به‌شێوازێك مامه‌ڵه و ئیداره‌ى پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان بكرێت كه سه‌رنه‌كێشێت
بۆ دروستبوونى گێژاوی ئاسایشى. سێهه‌م بژارده، پێویسته پرسه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه
بۆ كایه‌ی " سیاسه‌تى ئاسایی" (25).
ده‌ره‌نجام
چه‌مكی به ئه‌منیكردن ناوازه‌ترین و نوێترین داهێنانی قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه
له‌بوارى دراساتى ئاسایش‌دا له‌به‌ر دوو هۆكارى سه‌ره‌كی: یه‌كه‌م، به‌جیاواز له‌دیدى
ته‌قلیدى تیۆرى ڕیالیزم له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن به سوودوه‌رگرتن له تیۆرى بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تى پێشانیاندا
هه‌ڕه‌شه بوونێكى كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی هه‌یه، نه‌ك خۆی له خۆیدا بوونێكى سه‌ربه‌خۆ
و ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بێت. هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌كانى
تر به‌ته‌واوه‌تى له‌پرۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروستده‌كرێن كه زمان و گوزارشته
زمانه‌وانییە‌كان ڕۆڵێكى یه‌كلاكەره‌وه‌ی تێدا ده‌بینن.
ده‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه، یان مه‌ترسی بوونێكى كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى
هه‌بێت، ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتنى كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى ئێمه بێت بۆ ته‌نه فیزیكییه‌كان،
به گۆڕینی تێگه‌یشتنه‌كان ده‌كرێت هه‌ستكردن به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی پێچه‌وانه
بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماناى وایه دوژمنى هه‌میشه‌یی، یان هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌میشه‌یی
بوونى نییە، لێره‌وه ده‌كرێت به‌سه‌ر قۆناغی ململانێدا زاڵبین. به‌كورتى دووژمن
دروستده‌كرێت، نه‌ك دووژمن خۆى بوونێكى سه‌ربه‌خۆ و ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه
بۆ ئاسایش، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌زاڵبوون به‌سه‌ر دۆخی ململانێ و توندوتیژیدا،
دواجاریش چاره‌سه‌ركردنى ململانێ.
دووه‌م، لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن له ڕێگه‌ى چه‌مكى به ئه‌منیكردنه‌وه ئه‌وه‌یان پێشاندا ته‌نها
ده‌وڵه‌ت ئەكته‌رى ئاسایش نییە و به ته‌نها ده‌وڵه‌ت نیگه‌رانى و قه‌له‌قی ئاسایشى
نییە، به‌ڵكو ئەكته‌رى نوێ "گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى
و نه‌ژادی و ڕه‌گه‌زی" ئه‌وله‌ویاتى ئاسایشیان هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ن ناسنامه‌ی
جیاوازی خۆیان بپارێزن هه‌ركات ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان كه‌وته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
لێره‌وه قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن به پێچه‌وانه‌ى تیۆرى ته‌قلیدی ڕیالیزمه‌وه،
تواناى ڕاڤه‌كردنى ئه‌و ململانێیانه‌ى هه‌یه كه له‌ناوخۆى ده‌وڵه‌تدا ڕووده‌ده‌ن،
نه‌ك له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا. ئه‌م ڕاڤه‌كردنه گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له
بوارى ئاسایش‌دا له‌و ڕووه‌وه‌ى كه زۆربه‌ى جه‌نگه‌كان له‌دواى جه‌نگی سارد جه‌نگی
ناوخۆیی بوون، نه‌ك جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تى.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە