دنۆڤان فۆكس
خویندنه‌وه‌ی: قاره‌مان عه‌لی
پێشه‌كی
دوای
كۆنترۆڵكردنی كابوڵی پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه، ده‌یان هه‌زار
وشه له‌لایه‌ن چه‌ندین چاو‌دێر و كه‌سایه‌تی و لایه‌نی جیاوازه‌وه و به‌چه‌ند
زمانێكی جودا ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای ئه‌فغانستان نووسراوه. زۆربه‌ی نووسینه‌كان
شیكارین و نووسه‌ره‌كانیان ڕووداوه‌كانیان شیكردووه‌ته‌وه و بهكهڵكوهرگرتن له
ڕابرووو هه‌وڵی پێشبینیكردنی ئایندهی ئه‌فغانستانیان داوه. باكگراوند و ستراكچه‌ری
ڕێكخراوه‌یی و چۆنێتی كاركردنی تاڵیبان بووه به بابه‌تی بهشێكیتر له نووسینه‌كان
و به‌شێك له‌م نووسه‌رانه هه‌وڵیانداوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ئایا ئه‌م
تاڵیبانه‌ی ئێستا هه‌مان ئه‌و تاڵیبانه‌ی پێش ساڵی 2001 یان نا؟، بده‌نه‌وه.
له‌كاتی گه‌ڕان
به دوای ئه‌و نووسینانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ئێستای ئه‌فغانستان نووسراوه، تێبینی
ئه‌وه ده‌كرێت كه كه‌مترین نووسینی ئه‌كادیمی له ئێستادا ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی
ئێستای ئه‌فغانستان نووسراوه. ڕه‌نگه به‌شێك له هۆكاره‌كانی كه‌می نووسینی ئه‌كادیمی
ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووی ئه‌فغانستان بۆ خێرایی
ڕوودانی ڕووداوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئێمه له
"ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و ڕووداوه‌كان- گۆڤاری جۆرناڵ"،
بڕیارمان دا كه پردێك له زانیاری بۆ خوێنه‌رانمان دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی
بچنه نێو "ئێستای ئه‌فغانستان"ه‌وه و ئاشنایان بكه‌ین به‌به‌شێك له
هۆكاره‌كانی ئه‌و "ئێستا"یه‌ی كه له ئه‌فغانستاندا دروستبووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
پێش ئێستا دنۆڤان فۆكس توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، به‌ناونیشانی بۆچی تاڵیبان له ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا؟، ده‌نووسێت
و وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانسته
سیاسییه‌كان پێشكه‌ش به سكوڵی سیاسه‌ت و ئاسایش و كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "سێنتراڵ
فلۆریدا"ی ده‌كات. فۆكس له ماستهرنامهكهیدا پپرسیار له
"چی"بوونی هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان ده‌كات و پاشان به شێوه‌یه‌كی
زانستیانه به‌شێك له‌و هۆكارانه ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه
كه فۆكس له گۆشه‌نیگای ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نێو ئه‌فغانستانه‌وه هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان شیده‌كاته‌وه. فۆكس له پێشه‌كی
ماستهرنامهكهیدا خوێنه‌ر به پرسیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئاشنا ده‌كات و
پاشان گریمانه و میتۆدی كۆكردنه‌وه‌ی داتای توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو. "چۆن تاڵیبان له ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا؟"، پرسیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یه و توێژه‌ر به درێژای
توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه بداته‌وه. به‌مه‌به‌ستی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ر گریمانه‌یه‌كی زانستی، " خراپ
مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانیدا سه‌ركه‌وتنی
ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له ئه‌فغانسان قورستركرد و ژماره‌ی لایه‌نگرانی تاڵیبانی له‌نێو
مه‌ده‌نییه‌كاندا زیاتركرد "، ده‌خاته‌ڕوو. به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندنی گریمانه‌ی
توێژینه‌وه‌كه‌ی، فۆكس چاوپێكه‌وتنی وه‌ك میتۆدێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌كارهێناوه
و پاش كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی بۆ داتاكان كردووه. ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رنجه، پاش شیكردنه‌وه‌ی داتا كۆكراوه‌كان، توێژه‌ر بهدهرهنجامێكی
چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشتووه و نادروستی گریمانهكهیشی بۆ سه‌لماوه. ئه‌گه‌ر
خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هۆكاری شكسته‌كانی
ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه، ئه‌ی هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان
چین؟ فۆكس له كۆتایی ماستهرنامهكهیدا
ده‌ره‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا به‌ش(شه‌یر)ده‌كات.
لترچهر
ڕڤیو
نووسینی لترچهر
ڕڤیو و خستنه‌ڕووی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پشتر له بواری توێژینه‌وه‌كه‌دا یان
بابه‌تێكی دیاریكراودا نووسراون به‌رپرسیارێتی توێژه‌ره و توێژه‌ر ده‌بێت به خوێنه‌ر
بڵێت كه پێشتر چی ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نووسراوه. گرنگی لترچهر ڕڤیو له‌وه‌دایه
كه توێژه‌ر له دووباره‌كردنه‌وه ده‌پارێزێت و یارمه‌تی ده‌دات كه توێژینه‌وه‌ی
نوێ و ڕه‌سه‌ن ئه‌نجام بدات و له ڕێگه‌ی توێژینهوهكهیهوه به‌شداری له به‌ره‌وپێشبردنی
ئه‌ده‌بیاتی (لترچهری) ئه‌و بواره‌دا بكات كه تێیدا ده‌نووسێت.
له‌م به‌شه‌ی
ماستهرنامهكهیدا توێژه‌ر به‌و ئه‌ركه هه‌ستاوه و باسی له‌و نووسینانه كردووه
كه پێشتر ده‌رباره‌ی شكستی سه‌ربازی وڵاته زلهێزه‌كان له به‌رانبه‌ر گروپه پارتیزانی
و یاخییه‌كاندا نووسراوه. ئه‌و ده‌ڵێت كه له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی بواری په‌یوه‌ندییه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند تیۆرێك بۆ تێگه‌یشتن له چییه‌تی یاخیبوون و
ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی دروستبوون و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گروپه یاخی و پارتیزانه‌كان،
په‌ره‌یپێدراوه. توێژه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له چییه‌تی گروپه پارتیزانی و یاخییه‌كان
و چۆنێتی سه‌ركه‌وتنیان پشتی به به‌شێك له تیۆره‌كانی ئه‌م بواره به‌ستووه و
دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كورتی بۆ ئه‌و تیۆرانه كردووه. دوای خستنه‌ڕووی به‌شێك له‌و
تێورانهی كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی تره‌وه ده‌رباره‌ی یاخیبوون و جه‌نگی
پارتیزانی و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی گروپه پارتیزانه‌كان نووسراون، توێژه‌ر له‌و
بڕوایه‌دایه كه تێورهكان، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، ناتوان به ته‌واوی كه‌یسی
تاڵیبان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م گروپه له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
ڕوونبكهنهوه. ئه‌م نه‌بوونی توانایه‌ش كه‌لێنێكی له‌م بواره‌دا دروستكردووه و
فۆكس ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌وه ئه‌و كه‌لێنه پڕبكاته‌وه و
هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی تاڵیبان له ئه‌فغانستان بۆ
خوێنه‌رانی ماسته‌رنامه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو. بۆ ئه‌م كاره‌ش، فۆكس په‌ره‌ی به تیۆرێك
داوه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی تیۆرهكهیهوه هۆكاره‌كانی شكسته سه‌ربازییه‌كه‌ی
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌فغانستان بخاته‌ڕوو.
لایه‌نی
تیۆری توێژینه‌وه‌كه
فۆكس له‌م
به‌شه‌ی ماستهرنامهكهیدا په‌ره‌ی به تیۆرێك بۆ تێگه‌یشتن له سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی
تاڵیبان داوه و تیۆره‌كه‌ی توێژه‌ر له دووبه‌ش پێكهاتووه. به‌شی یه‌كه‌می تیۆره‌كه
په‌یوه‌ندی نێوان خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتی مه‌ده‌نی
ئه‌فغانی و زیادبوونی پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ تاڵیبان ده‌خاته‌ڕوو. به‌شی دووه‌می
تیۆره‌كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی
تاڵیبان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌فغانی ده‌گێڕێته‌وه. به كورتی، تیۆره‌كه‌ی توێژه‌ر
بریتییه له‌وه‌ی كه خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه بووه‌هۆی
به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان تاڵیبان و ئه‌فغانییه‌كان و له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێگه‌ی
بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تاڵێبان خۆشكرد. به‌سه‌رنجدان له تیۆره‌كه ئه‌وه
ڕوونده‌بێته‌وه كه فۆكس تیۆره‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی
داڕشتووه. فۆكس پێیوایه كه توێژینه‌وه‌كانی پێشوتر كاریگه‌ری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی
سوپای وڵاتانی داگیركه‌ریان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی گروپه یاخی و پارتیزانه‌كان
پشتگوێخستووه و ئه‌م پشتگوێخستنه‌ش كه‌لێنێكی له‌م بواره‌دا دروستكردووه و ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكی ئه‌كادیمییه بۆ به‌شداریكردن له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه.
دوای
باسكردنی چییه‌تی تیۆره‌كه‌ی، فۆكس ده‌ست به شیكاركردنی سێ ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
تیۆره‌كه‌ی: خراپ مامه‌ڵه‌كردن، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی
تاڵیبان، ده‌كات. خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئهمهرییهكان له ئه‌فغانستان له دوو ساڵی
سه‌ره‌تای داگیركردنی ئه‌فغانستاندا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر لایه‌نداری ئه‌فغانییه‌كان
نه‌بوو و ئه‌فغانییه‌كانی به‌ره‌و ئامێزی تاڵیبان پاڵپێوه نه‌نا. هۆكاری ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌فغانییه‌كان سه‌ره‌تا به ئۆمێدهوه له هاتنی
ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان ده‌ڕوانی و له‌و بڕوایه‌دا بوون كه هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان
به‌ته‌نها كۆتایی به ڕژێمه‌كه‌ی تاڵیبان ناهێنێت، به‌ڵكو خۆشكوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری
و دیموكراسی له ئه‌فغانستاندا ده‌چه‌سپێنێت و هه‌موان وه‌ك یه‌ك و به‌بێ جیاوازی
سودمه‌ند ده‌بن له هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ڕۆشتنی تاڵیبان. به‌ڵام ئه‌فغانییه‌كان
ته‌نها بۆ سێ ساڵ؛ واتا تا ساڵی 2004 توانیان چاوپۆشی له كاریگه‌رییه‌كانی خراپ
مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانییه‌كاندا بكه‌ن و ورده ورده
خراپ مامهڵهكردنهكانی ئهمهرییهكان تێڕوانینی ئه‌فغانییه‌كانی له ئه‌رێنییه‌وه
بۆ نه‌رێنی و له گه‌شبینییه‌وه بۆ ڕه‌شبینی گۆڕی. هۆكاری ئه‌م گۆڕینه‌ش بۆ بێ
ئومێدبوونی زۆرینه‌ی ئه‌فغانییه‌كان له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ریكییه‌كان
حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵیان له كابوڵ بۆ ئه‌فغانییه‌كان دروستكرد و كاروباری خه‌ڵكیان
به پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگی ناوخۆ سپارد و جه‌نراڵه‌كانی جه‌نگی ناوخۆ نه‌یاری تاڵیبان
و به ته‌نها دۆستی گروپه‌كه‌ی خۆیان بوون
و نه‌یانتوانی حكومڕانییه‌كی ته‌ندروست پێشكه‌ش به ئه‌فغانییه‌كان بكه‌ن. نه‌بوونی
حكومڕانییه‌كی ته‌ندروست بووه‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی
وڵات‌دا و هه‌ژاربوونی زیاتری هه‌ژاره‌كانی لێكهوتهوه و ئه‌مه‌ش ئه‌فغانییه‌كانی
ئه‌وه‌نده‌ی تر له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێ ئومێد كرد. زۆربه‌ی ئه‌فغانییه‌كان له‌و
باوه‌ڕه‌دان كه خراپ مامه‌ڵه‌كردن و چاوپۆشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له گه‌نده‌ڵكاران هۆكاری
خراپبوونی گۆزه‌رانی ئه‌فغانییه‌كانه.
له‌ماوه‌ی
بیست ساڵی جه‌نگی نێوان تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌فغانستان، سه‌ربازه‌كانی
سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار و له چه‌ند كات و شوێنێكی جودا و جیاوازدا خراپ
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌فغانیدا كردووه. فۆكس چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و
خراپ مامه‌ڵه‌كردنانه ده‌خاته‌ڕوو و به‌شێك له‌م خراپ مامه‌ڵه‌كردنانه بوونه‌ته‌هۆی
گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌فغانی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی
ئه‌فغانستان. به‌پێی ئه‌و تیۆره‌ی كه توێژه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی
تاڵیبان په‌ره‌یپێداوه، ئه‌م خراپ مامه‌ڵه‌كردنانه له‌لایه‌كه‌وه بووه‌ته‌هۆی
دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌فغانی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان و له‌لایه‌كیتره‌وه
بووه‌ته‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له تاڵیبان. سه‌ركردایه‌تی تاڵیبانیش ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی
به فیڕۆنهداوه كه خراپ مامهڵهكردنهكانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ تاڵیبانی ڕه‌خساندووه
و توڕه‌یی و بیزاری خه‌ڵكیان بۆ به‌هێزكردنی
پێگه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا به‌كارهێناوه.
فۆكس بۆ
ئه‌وه‌ی تیۆره‌كه‌ی زیاتر ڕوون بكاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی تاڵیبان بۆ دوو جۆر په‌یوه‌ندی:
په‌یوه‌ندی ئاسۆیی و ستونی، دابه‌ش ده‌كات و دواتر كاریگه‌ری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌خاته‌ڕوو. مه‌به‌ستی له په‌یوه‌ندی
ئاسۆیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
تاڵیباندا بوونی هه‌یه. بۆ نموونه، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌میره‌كانی تاڵیبان یان
سه‌ركرده‌ی گروپه جیاوازه‌كانی نێو تاڵیبان به په‌یوه‌ندی ئاسۆیی داده‌نرێت. به
ده‌ربڕینێكی تر، مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندی ئاسۆیی بریتییه له په‌یوه‌ندییه
ناوخۆییه‌كانی تاڵیبان. به‌بڕوای توێژه‌ر خراپ مامهڵهكردنهكانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی
نێو ئه‌فغانستان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی
تاڵیبان نه‌بووه و نه‌بووه‌ته‌هۆی چاره‌سه‌ركردن یان دروستكردنی كێشه و ناكۆكییه
نێوخۆییه‌كانی تاڵیبان. تاڵیبان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی
شورای كوێته‌ی له پاكستان دروستكرد و ئه‌م شورایه ڕۆڵی هه‌بوو له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌كه. تاڵیبان بۆ چاره‌سه‌ركردن ناكۆكییه
ناوخۆییه‌كانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی پشتی به‌خاڵه
هاوبه‌شه‌كان، ئایین و جیهاد له‌دژی داگیركه‌ر، به‌ستووه.
به‌بڕوای
توێژه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌كردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانیدا
كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاڵیبان و خه‌ڵك كه
توێژه‌ر لێره‌دا ناوی لێناوه "په‌یوه‌ندی ستونی." فۆكس لێره‌دا زیاتر
قوڵده‌بێته‌وه و به وردی بابه‌ته‌كه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت كه خراپ مامه‌ڵه‌كردنی
سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌نها بووه‌ته‌هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی
كه پێشتر له نێوان تاڵیبان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌بووه. به‌ده‌ربڕینێكی
تر، خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه پێشتر
هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ تاڵیباندا نه‌بوووه، نه‌بووه‌ته‌هۆی
دروستبوونی په‌یوه‌نی له نێوان ئه‌وان و تاڵیباندا. به‌ڵام ئه‌م خراپ مامه‌ڵه‌كردنه
مه‌ده‌نییه‌كانی توڕه‌كردووه و كۆتای به دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و مه‌ده‌نیانه
هێناوه كه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
له‌كۆتایی
ئه‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا، فۆكس ده‌ڵێت كه ده‌كرێت تیۆره‌كه‌ی بۆ تێگه‌یشتن
له شكستی سوپای زلهێزه‌كان له‌به‌رانبه‌ر گروپه یاخی و شۆڕشگێڕه‌كان به‌كاربهێنرێت.
بۆ نموونه ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه ده‌كرێت ئه‌م تیۆره بۆ تێگه‌یشتنی شكستی سوپای
ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی ڤێتنام و به‌ریتانییه‌كان له باكوری ئێرله‌ندا به‌كاربهێنرێت.
به‌پێی ئه‌م تیۆره‌ی فۆكس بێت هۆكاری شكستی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌فغانستان
بۆ خراپ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌كان و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان
تاڵیبان و هاوڵاتیانی ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
میتۆدی
توێژینه‌وه‌كه
فۆكس له‌م
به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌كات
و پاشان ئه‌و میتۆده ده‌خاته‌ڕوو كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌كاریهێناوه و چۆنێتی
كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانیش باس ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵبژاردنی جه‌نگی نێوان تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا
و پاشان سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان تێیدا وه‌ك بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ چه‌ند هۆكارێك
ده‌گێڕێته‌وه كه گرنگترینیان بریتییه له كاریگه‌رییه هه‌مه‌جۆره‌كانی جه‌نگه‌كه
له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و تێچوو و مه‌ودای جه‌نگه‌كه كه به درێژترین جه‌نگ
داده‌نریت له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی
جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان بۆ لێتوێژینه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
ئه‌م جه‌نگه به یه‌كه‌م جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
توێژه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی شیاوێتی تیۆره‌كه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان و
دروستی یان نادروستی گریمانه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت چاوپێكه‌وتنی وه‌ك میتۆدێك بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌كارهێناوه. توێژه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كانی به‌شێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو
ئه‌نجامنه‌داوه و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له ڕێگه‌ی مۆبایل و سكایپ و زووم و گوگڵ
میتینگهوه ئه‌نجامداوه. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌ر چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی
ڕابردوودا، پێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان خزمه‌تی سه‌ربازیان
كردووه و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
ئه‌فغانیدا هه‌بووه. توێژه‌ر له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌یدا
باڵانسی جێنده‌ری ڕاگرتووه و نێر و مێی له سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌كارهێناوه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه پێشتر له ئه‌فغانستان خزمه‌تیان كردووه وه‌ك
سامپڵی توێژینه‌وه‌كه و به‌كارهێنانی چاوپێكه‌وتن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌بڕوای
توێژه‌ر باشترین ڕێگه‌یه بۆ سه‌لمانی دروستی یان نادروستی گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی.
توێژه‌ر
پرسیاره‌كانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك داڕشتووه كه وه‌ڵامه‌كانیان
زۆرترین زانیاری به توێژه‌ر بدات ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خراپ مامه‌ڵه‌كردنی
سوپاس ئه‌مه‌ریكا و په‌یوه‌ندی نێوان تاڵیبان و خه‌ڵكی. توێژه‌ر ده‌یه‌وێت بزانێت
كه چی جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك، ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، له نێوان ئه‌و دوو گۆڕاوه‌دا،
خراپ مامه‌ڵه‌كردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا و زیادبوونی لایه‌نگری تاڵیبان له نێو
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا، هه‌یه. له كۆتا به‌شی توێژینه‌وه‌كه‌یدا فۆكس ده‌ره‌نجامه‌كان
بۆ خوێنه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌ره‌نجامه‌كان
پاش
كۆكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی داتا كۆكراوه‌كان، فۆكس له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا
ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ران ده‌خاته‌ڕوو. ده‌ره‌نجامه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه نادروسته و
توێرهكهی توێژه‌ر به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه ناكرێت بۆ تێگه‌شتن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی
تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌كاربهێنرێت. توێژه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وتووه
كه بیسه‌لمێنێت خراپ مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانیدا پاڵی به ئه‌فغانییه‌كانه‌وه ناوه تا له‌گه‌ڵ
تاڵیباندا له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاربكه‌ن. هه‌ربۆیه فۆكس دانبه‌وه‌دا ده‌نێت
كه گریمانه‌كه‌ی نادروسته و تیۆرهكهشی شیاوی به‌كارهێنان نییه بۆ شیكردنه‌وه‌ی
شكستی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌فغانستان.
ده‌ره‌نجامه‌كان
ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه فشار و ناچاركردنی ئه‌فغانییه‌كان، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی
گوند و ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ڕه‌نگه هۆكاری
شكسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت له‌و وڵاته. تاڵیبان هیزی ڕه‌ق و نه‌رمی به‌كارهێناوه
و ئه‌فغانییه‌كانی ناچاركردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كارنه‌كه‌ن و
هانیانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كار بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی و
دروستی ئه‌م ده‌ره‌نجامانه به‌ڕێگه‌ی زانستی بسه‌لمێت، توێژه‌ر داوا ده‌كات كه
توێژه‌رانی تر توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌م بواره‌دا ئه‌نجامبده‌ن.
له
كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه ههلهێنجراوی ئه‌و
داتایانه‌یه كه له چاوپێكهوتنهكانهوه به‌ده‌ستهاتوون و ڕه‌نگه گۆڕینی
سامپڵه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه هه‌بێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا، توێژه‌ر ته‌نها چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ئه‌نجامداوه
و هێزه‌كانی تری به‌شدار له هاوپه‌یمانان پشتگوێخستووه. هه‌روه‌ها توێژه‌ر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌یتوانیوه
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئهفغانیانهدا بكات كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان خراپ مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا كردووه بۆئه‌وه‌ی بۆی ڕوونببێته‌وه كه په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له نێوان
خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیباندا هه‌یه یان نا.
سه‌ره‌ڕای تێینییهكانمان له‌سه‌ر سامپڵی توێژینه‌وه‌كه و ئه‌و میتۆده‌ی كه بۆ
كۆكۆدنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌كارهێنراوه، ئێمه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به یه‌كێك
له باشترین ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌كادیمیانه داده‌نێین كه ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی
پێش‌و ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان و شكسته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
له ئه‌فغانستان نووسراوه.