نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مەریكا
پێشه‌كی
یاسای ڕێپێدانی به‌رگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠
داوا ده‌كات له به‌ڕێوەبه‌ری ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) و وه‌زیری
ئاسایشی ناوخۆ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی به‌هاوبه‌شی
ڕاپۆرتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگری ستراتیجی و داتاكان له‌باره‌ی تیرۆریزمی
ناوخۆییه‌وه له‌خۆبگرێت ئاماده بكه‌ن. یاساكه داوا ده‌كات كه ڕاپۆرته‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌واڵگری ستراتیجی و گفتوگۆی چالاكییه‌كان و داتای دیاریكراو له‌سه‌ر پرسی
تیرۆریزمی ناوخۆیی و پێشنیاره‌كان له‌خۆبگرێت. هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه
ڕێگه‌گرتن له هێرشی تیرۆریستی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاته‌كانی هه‌ردوو ده‌زگای
ئێف بی ئای و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مەریكادایه. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئەكته‌ره
نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان دروستیده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه
زیادی كردووه. گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی بۆ ناوخۆ كه ئێمه ڕووبه‌ڕووی
ده‌بینه‌وه له‌مڕۆدا له لایه‌ن تاوانبار و ده‌ستدرێژیكاری تاكه كه‌سییه، كه
زۆرجار توندڕه‌وبوون له ڕێی ئۆنلاین و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كه ده‌گه‌ڕێن
به دوای ئه‌و ئامانجانه‌ی كه هێرشكردنه سه‌ریان ئاسانه به به‌كارهێنانی ئه‌و
چه‌كانه‌ی ئاسان ده‌ستده‌كه‌ون. زۆرێك له‌و تونده‌ڕه‌وانه هانده‌ره‌كه‌یان
ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی و هه‌ستكردنیانه به سته‌ملێكراوی له‌دژی ئامانجه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگری ستراتیجی خۆمان له‌باره‌ی
تیرۆریزمی ناوخۆیی و گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی ڕێوشوێنه‌كان و میتۆده‌كانی چاره‌سه‌ركردنی
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی ناوخۆیی و داتاكان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی تیرۆریزمی ناوخۆیی و
لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە