هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
پێشه‌كی
له‌دیدى توێژه‌رانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه، پرۆسه‌ی
به‌ئاسایشكردن (Securitization)،
دروستكردنى هه‌ڕه‌شه و دواتریش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئامڕازه توندوتیژه‌كانه‌وه،
پرۆسه‌یه‌كى نه‌رێنییه. له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به ئاسایشكردن دژى بنه‌ماكانى دیموكراسییه،
چونكه له‌پرۆسه‌ى به ئاسایشكردندا پرسه‌كان له‌ڕێگه‌ى هێز و به‌كارهێنانی هێزه‌وه
چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه‌ك به‌شێوازه دیموكراسییه‌كانى وه‌ك دانوستان و گفتوگۆكردن،
لێره‌شه‌وه ئامڕِاز و میكانیزمه سه‌ربازییه توندوتیژه‌كان (چه‌ك و فیشه‌ك) جێگه‌ى
گفتوگۆ و دانوستان ده‌گرنه‌وه(1). ده‌رئه‌نجام، پرۆسه‌ى به‌ئاسایشكردن پرۆسه‌یه‌كى
نه‌رێنییه، به‌و پێیه‌ى كه پرۆسه‌كه پێچه‌وانه و دژه به بنه‌ما دیموكراسییه‌كان.
به‌م هۆیه‌وه لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێشنیازى چه‌مكی به نائه‌منیكردن-
ئاساییكردنه‌وه‌ى پرسه به ئاسایشكراوه‌كان- (De-securitization) ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر چه‌مك و ستراتیجی
به‌ئاسایشكردندا. چه‌مكی به نائه‌منیكردن-ستراتیجی ئاساییكردنه‌وه‌ى پرسه به ئاسایشكراوه‌كان
له ساده‌ترین پێناسه‌یدا واته: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرسه به‌ئاسایشكراوه‌كان بۆ نێوكایه‌ى
ئاسایی سیاسه‌ت، واته پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان پێویسته له پرسێكى سه‌روو سیاسه‌ت
و به ئه‌منیكراوه‌وە بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ پرسێكى ئاسایی و له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى
ئاسایی‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و پرس
و بابه‌تانه‌ى كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه دروستكراون پێشاندراون، پێچه‌وانه بكرێنه‌وه و چی تر وه‌ك مه‌ترسی و پرسی ئه‌منی سه‌یرنه‌كرێن(2). به كورتی، به نائه‌منیكردن
ته‌واو پێچه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنه(3). له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین
چه‌مكی به نائه‌منیكردن ڕوونبكه‌ینه‌وه و
باس له‌و هه‌نگاو و میكانیزمانه بكه‌ین كه پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى پرسه به‌ئه‌منیكراوه‌كان
بۆ پرسێكى ئاسایی و نائاسایشى. به‌تایبه‌تى، تیشكده‌خه‌یه‌نه سه‌ر ستراتیجی به
نائه‌منیكردنى ناسنامه‌ی پێكهاته (كه‌مه) نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. پرسیارى سه‌ره‌كی لێره‌دا
ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت ناسنامه‌ی پێكهاته کو‌لتووریی و (كه‌مه) نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌پرسێكى ئاسایشییه‌وه بگۆڕدرێت بۆ پرسێكى ئاسایی؟ ئایا ده‌كرێت هه‌مان ستراتیجی
ئاساییكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ی به ئه‌منیكراوى كۆچبه‌ر به‌كاربهێنرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى
ناسنامه‌ى به ئه‌منیكراوى كه‌مینه‌كان؟ ئایا ده‌كرێت ناسنامه‌ى كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
به ته‌واوی بخرێته ده‌ره‌وه‌ى بۆكسی ئاسایش و وه‌ك پرسێك له‌كایه‌ی سیاسه‌تى ئاسایی‌دا
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت؟
ئایا پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردن باشه یان خراپ؟
پێش ئه‌وه‌ى باس له پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن بكه‌ین،
گرنگه باس له‌وه بكه‌ین كه بۆچى لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن له‌دژى ئه‌وه‌ن
پرسه‌كان به ئه‌منی بكرێن، بۆچى پشتیوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان
جارێكى تر پێویسته به نائه‌منی بكرێنه‌وه. زۆر به‌ساده‌یی لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌تایبه‌تى ئۆلی وه‌یڤه، له دژى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنن
له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراسییه و دژى بنه‌ماكانى
دیموكراسییه(4). به‌بۆچوونى پاوڵ ڕۆ دوو ئارگۆمێنتى سه‌ره‌كی هه‌یه له ئه‌ده‌بیاتى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگندا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه و نه‌خوازراوی پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن.
ئارگۆمێنتى یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنه‌وه هه‌یه، لێره‌دا
فۆكه‌س به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی ده‌خرێته‌سه‌ر وه‌زیفه‌ى ته‌واوی دیموكراسی، ئه‌م
ئارگۆمێنته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌ستا كه ده‌ڵێت پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن، ئه‌گه‌ر
به ته‌واوه‌تى ئاشكرایی و كراوه‌یی و به‌رپرسیارێتى كه ڕۆڵی یاسادانه‌رى (په‌رله‌مان)
دیاری ده‌كه‌ن له سیستمه دیموكراسییه‌كاندا له‌ناوی نه‌بات، ئه‌وا توشی شێواندنى
ده‌كات. نه‌خوازراوى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سیاسه‌تى
به ئه‌منیكردن ده‌رئه‌نجامى شكستهێنانه له‌وه‌ى كه بتوانرێت له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى
ئاسایی‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكرێت. له‌حاڵه‌تى ئاسایی‌دا ده‌بێت پرسه‌كان
له‌چوارچێوه‌ی ڕۆتیناتى ئاسایی‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. سیاسه‌تى ئاسایی ئه‌وه‌یه
كه پرسه‌كان به‌پێى پرۆسه‌ى ئاسایی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، له ده‌وڵه‌ته
دیموكراسییه‌كاندا، دروستكردنى بڕیار و سیاسه‌ت به‌پێى میكانیزمه دانراوه‌كان ده‌بێت.
ڕێوشوێن و میكانیزمه‌كان به تایبه‌تمه‌ندی دیبه‌یت و ڕاگۆڕینه‌وه جیاده‌كرێنه‌وه.
پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار پرۆسه‌یه‌كى ئاشكرایه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتى یاسادان
و دامه‌زراوه‌كانیتر تواناى لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن.
به‌ڵام پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیۆرى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه
تیۆریزه‌كراوه، ده‌خوازێت شته‌كان به‌خێرایی بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌وه مانه‌وه‌مانه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر ئێستا شتێك له‌و
باره‌یه‌وه نه‌كه‌ین دواتر كار له كار ده‌ترازێت و په‌شیمان ده‌بینه‌وه له‌وه‌ى
كه به‌خێرایی ڕووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسییه نه‌بووینه‌ته‌وه. لێره‌وه به ئه‌منیكردن
خێرایی به دامه‌زراوه‌یی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر خاووخلیچكى ڕێژه‌یی سیاسه‌تى ئاسایی‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه جێف هیوسمانس ده‌ڵێت:
ڕیزپه‌ڕى "حاڵه‌تى له‌ناكاو" نوێنه‌ره‌كان
ده‌خاته ژێرگوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی بڕیار بده‌ن. كاردانه‌وه ئاسایشییه‌كان
به‌تایبه‌تى له‌دواى ڕووداوه گه‌وره‌كانى وه‌ك ڕووداوه‌كانى 11 سێپته‌مبه‌ره‌وه، به‌زۆرى پێویستى به ڕێوشوێنى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى
خێرایه. پێویستى و داواكارییه‌كان بۆ خێرا وڵامدانه‌وه نه‌ك ته‌نها ئه‌گه‌ری
بوونى گفتوگۆ و ڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن و بیروبۆچوونى جیاواز ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵكو
پشتیوانى به‌هێزكردنى حكومه‌ت ده‌بن و جیاوازی بیربۆچوون و ناكۆكیه‌كانیش كۆتایی پێده‌هێنێت.
به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن پرۆسه‌یه‌كى نه‌رێنییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیان
به پرۆسه‌ى دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی به بنه‌ماى حكومه‌تى به‌رپرسیار و شه‌فاف
ده‌هێنێت، چونكه دامه‌زراوه یاسایی و دادوه‌رییه‌كان ناتوانن لێكۆڵینه‌وه له
حكومه‌ت و بڕیار و سیاسه‌ته‌كانى بكه‌ن له‌م دۆخه‌دا(5). دووه‌م، له‌ڕووى ده‌رئه‌نجامه‌وه بۆ لایه‌نگرانى
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌تایبه‌ت به‌بۆچوونى ئۆلی وه‌یڤه، به ئه‌منیكردن كه‌متر
كاریگه‌ره به‌راورد به ستراتیجی به نائه‌منیكردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
به مانایه‌كى تر وه‌یڤه پێیوایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا له‌چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تى ئاسایی‌دا زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌ى
ئاسایشیدا. به‌ڵام ڕیتا فلۆید پێیوایه هه‌ر بڕیاردانێك له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌رێنی
بوون و نه‌رێنى بوونى پیاده‌كردنى سیاسه‌تى ئاسایی، یان سیاسه‌تى نائاسایی زیاتر
په‌یوه‌ندیداره به جۆرێتى پرسه‌كه‌وه(6). به‌م هۆیه‌وه كڵاودیا ئاراداو پێیوایه
ئاسایش و پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن له‌ڕووى ئه‌خلاقییه‌وه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه،
ئه‌ویش بریتییه له براوه و دۆڕاوه‌كانى ئاسایش، ئه‌وانه‌ى ئاسایشیان هه‌یه و
ئه‌وانه‌ى بێ ئاسایشن. لێره‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ڕه‌تده‌كاته‌وه، چونكه
ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى گوتارى ئێمه و ئه‌وان، دۆست و دووژمن به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له‌مه‌ش
زیاتر، پرۆسه‌ى به‌ئه‌منیكردن جۆرێكه له سیاسه‌ت كه "خود" ده‌بێت له‌سه‌ربنه‌ماى
دووژمنایه‌تى پێناسه بكرێت(7). ده‌رئه‌نجام، له ڕوانگه‌ى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگنه‌وه
پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن نه‌خوازراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆسه‌یه‌كه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى
دیموكراسییه، كه‌متر كاریگه‌ره به‌راورد به سیاسه‌تى ئاسایی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
له‌ڕووى ئه‌خلاقییه‌وه پرۆسه‌یه‌كى خوازراو نییە، چونكه هه‌میشه ئاسایش بۆ لایه‌نێك
له‌سه‌ر حسابی له‌یه‌نه‌كه‌ى تر ده‌سته‌به‌رده‌كات(8).
چه‌مكی به نائه‌منیكردن (De-securitization)
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن، به‌تایبه‌ت ئۆلی وه‌یڤه سێ
بژارده‌ى سه‌ره‌كی ده‌خاته‌ڕوو بۆ گۆڕینى پرسه‌كان له پرسێكى به ئه‌منیكراوه‌وە
بۆ پرسێكى به نائه‌منیكراو.
یه‌كه‌م، ستراتیجێكى پێشمه‌رجه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ى
پێش هه‌موو شتێك به‌هیچ شێویه‌ك نابێت قسه له‌باره‌ى پرس و بابه‌ته‌كانه‌وه بكرێت
له ڕوانگه‌یه‌كى ئاسایشیانه‌وه. واته نابێت له‌ڕوانگه‌یه‌كى ئاسایشیانه‌وه
گوزارشت له پرس و كێشه‌كان بكرێت، نابێت پرس و بابه‌ته‌كان بكرێن به به‌شێك له
پرس و بابه‌تى ئاسایشى.
دووه‌م، ده‌بێت به‌شێوازێك مامه‌ڵه و ئیداره‌ى پرسه به
ئه‌منیكراوه‌كان بكرێت كه سه‌رنه‌كێشێت بۆ دروستبوونى گێژاوی ئاسایشى.
سێهه‌م
بژارده، پێویسته پرسه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ كایه‌ی "سیاسه‌تى ئاسایی"(9).
له‌گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ پرٍۆسه‌ى به ئه‌منیكردنی كۆچبه‌ر،
جێرفی هیوسمانس له نووسینه‌كه‌یدا به‌ناوینشانى " 'Migrants as a Security Problem:
Dangers of "Securitizing" Societal Issues'" سێ ستراتیجی سه‌ره‌كی ده‌خاته‌ڕوو
بۆ جێبه‌جێبوونى پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن.
ستراتیجی یه‌كه‌م، به‌بۆچوونى هویسمانس
لێره‌دا هه‌وڵده‌درێت باوه‌ڕ به‌خه‌ڵك بهێنرێت كه كۆچبه‌ر مه‌ترسی نییە و به‌شێك
نییە له كێشه‌ى ئه‌منی، هیوسمانس ئه‌م ستراتیجه ناوده‌بات به (objectivist
strategy). ئه‌م تێگه‌یشتنه بێلایه‌نانه بۆ ئاسایش گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات
ئاسایش ناوه‌ڕۆكێكى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌یه كه ده‌كرێت دیاری بكرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و به
وریاییه‌وه ته‌ماشاى بكرێت. ئه‌وانه‌ى كه له‌دژى به ئه‌منیكردنى كۆچبه‌رن، پێیانوایه
كۆچبه‌ر به‌شێك نییە له‌و ناوه‌ڕۆكه ڕاسته‌قینه‌ى كه ئاسایش هه‌یه‌تى، به‌مانایه‌كى
تر كۆچبه‌ر به مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه دانانرێت. ده‌رئه‌نجام، كێشه‌ى ئاسایشى كۆچبه‌ر
كێشه‌یه‌كى دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراوه، نه‌ك خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه
بێت، ته‌نها له بیروهۆشى خه‌ڵكدا بوونى هه‌یه. لێره‌وه لایه‌نگرانى ئه‌م ده‌روازه‌یه
هه‌وڵده‌ده‌ن باوه‌ڕ به خه‌ڵك بهێنن كه كۆچبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى
ئاسایشى نییە. ئه‌مه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئامار و ئارگۆمێنتانه‌وه بێت كه
پشتیوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆچبه‌ر "كار و پێشه‌ى ئێمه زه‌وت ناكه‌ن"، به‌ڵكو
ئه‌وان به‌شدار ده‌بن له ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌بۆچوونى
هیوسمانس ئه‌م ستراتیجییه لایه‌نێكى مه‌ترسیدارى خراپی هه‌یه له‌و ڕووه‌وه‌ى كه‌وا
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه هه‌وڵى به ئه‌منیكردنى كۆچبه‌ر ده‌ده‌ن دوو ڕووى دراوێكن.
هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ى كه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پرسی كۆچبه‌ر بخه‌نه چوارچێوه‌ى
پرسی ئاسایشییه‌وه و به ئاسایشى بكه‌ن، لایه‌نگرانى ئه‌م ده‌روازه‌یه جارێكى تر
جیاوازى و جیاكارى كۆچبه‌ر و نیشتمانى (بێگانه له به‌رامبه‌ر هاونیشتمانى) به‌رهه‌م
ده‌هێنێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ى پشتیوانانى به ئه‌منیكردنى كۆچبه‌ر، لایه‌نگرانى
ئه‌م ده‌روازه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆچبه‌ر مه‌ترسی نییە و به‌م هۆیه‌وه
هیچ پاساوێك نییە بۆ ئه‌وه‌ى ڕگه‌زپه‌رستیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام لایه‌نگرانى
ئه‌م ده‌روازه‌یه هاوشێوه‌ى پشتیوانانى به ئه‌منیكردنى كۆچبه‌ر له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌دا
هاوبه‌شن كه كۆچبه‌ر وه‌ك نامۆیه‌ك سه‌یرده‌كات، كه خاوه‌ن کولتوورێكى یه‌كگرتوو
بێت. لێره‌وه ئه‌م ستراتیجه به‌ڵگه و بانگه‌شه‌كانى لایه‌نگرانى به ئه‌منیكردنى
كۆچبه‌ر به‌هێز ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان. به‌كورتى هه‌ردوو ده‌روازه‌كه
كۆچبه‌ر وه‌ك ئه‌وی تر ده‌بینن، كه له‌ڕووى کولتوورییه‌وه جیاوازه له ئێمه. هیوسمانس
پێیوایه ئه‌م كێشه‌یه به دوو ستراتیجه‌كه‌ى تر چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ستراتیجی دووه‌م، هیوسمانس ئه‌م ستراتیجه ناوده‌نێت
به ستراتیجی (The constructivist strategy)، لایه‌نگرانى
كۆنستره‌كتیڤیزم هاوشێوه‌ى لایه‌نگرانى دی-كۆنستره‌كتیڤیزم ئاسایش وه‌ك شتێكی ڕاسته‌قینه
نابینن، كه شتێك، یان ته‌نێك بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى جیهاندا بوونى هه‌بێت و پێویست بێت
گه‌ڕان و پشكنینى بۆ بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى جیهان. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئاسایش وه‌ك
بوونێكى كۆمه‌ڵاتیانه ده‌بینن، كه ئه‌مه‌ش خۆى بۆخۆى ماناى وایه كه ئاسایش شتێكه
له‌ڕێگه‌ى موماره‌سه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه درووستبووه له ژینگه‌یه‌كدا كه
به‌پێى كات و شوێن ده‌گۆڕێت. لێره‌وه، ئاسایش شتێكى جێگیر و نه‌گۆڕ نییە، به‌ڵكو
به‌ته‌واوه‌تى له‌هه‌ناوى گۆڕاوه‌كانى موماره‌سه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه
دروستبووه. ئه‌م ده‌روازه‌یه هه‌وڵده‌دات له‌وه تێبگات كه چۆن پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن
ئێش ده‌كات: "ئێمه دیراسه‌ى ئاسایشى كۆمه‌ڵگایی-ئاسایشى ناسنامه ناكه‌ین،
به‌ڵكو ديراسه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن ئاسایشى كۆمه‌ڵگایی له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
دروستبووه". چۆن له ژینگه و چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراودا پرسه دیاریكراوه‌كان به ئاسایشى
ده‌كرێن؟ چی ده‌بێته هۆى دروستبوونى كۆمه‌ڵاتیانه‌ى ئاسایشى كۆمه‌ڵگایی؟ ئه‌م پرسیارانه
ئه‌و پرسیارانه‌ن كه ده‌روازه‌ى كۆنستره‌كتیڤیزم ده‌یه‌وێت و‌ڵامیان باته‌وه. به‌م
شێوه‌یه ده‌بێت فۆكه‌س بخرێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى كه ده‌بنه هۆكار و به‌رهه‌مهێنانى
گه‌مه ئاسایشییه‌كان و دووباره دروستكردنى ئه‌و دۆخه‌ى كه كۆچبه‌ر وه‌ك مه‌ترسی
ده‌بینرێت له‌و گه‌مه‌یه‌دا. كاتێك توێژه‌رێك له‌و هۆكارانه تێگه‌یشت كه گه‌مه و
شانۆى ئاسایشى دروستده‌كه‌ن له بارودۆخێكى دیاریكراودا، ده‌توانێت هه‌وڵی ئه‌وه
بدات چاره‌سه‌رى گونجاو دابڕێژێت بۆ خستنه‌ده‌ره‌وه‌ى كۆچبه‌ر له بۆكسی ئاسایش‌دا،
زه‌مینه‌ى گونجاو بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى چی تر كۆچبه‌ر وه‌ك مه‌ترسی ئاسایشى سه‌یرنه‌كرێت.
له‌م ستراتیجه‌دا، جیاكارى كۆچبه‌ر/نه‌ته‌وه‌یی دووباره به‌رهه‌م ناهێنرێته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م تیۆره باوه‌ڕى به‌و زاراوانه نییە، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات له‌وه
تێبگات كه چۆن ئه‌و جیاكارییه دروستبووه له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه كۆتایی پێبهێنێت.
ئه‌م ستراتیجه له‌سه‌ر ئه‌و جیاكارییه دروستبووه له‌نێوان تێگه‌یشتن و ئیداره‌دان.
سه‌ره‌تا پێویسته له هۆكاره‌كان تێبگه‌ین، دواتر ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و پرۆسه‌یه
بكه‌ین. به‌بۆچوونى هیوسمانس ئه‌م ستراتیجییه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌یه. یه‌كه‌م،
موماره‌سه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌میشه كراوه‌ن بۆ گۆڕان، هه‌روه‌ها هۆكار و گۆڕاوه‌كان
هه‌میشه په‌یوه‌ستن به بارودۆخه‌وه. ده‌رئه‌نجام، جیهانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌شێت
بگۆڕێت كاتێك كه پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردن ده‌ستپێده‌كات، له‌به‌رئه‌وه تێگه‌یشن له‌پرۆسه‌كه
ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ى تێبكه‌وێت. دووه‌م، هه‌ر تێگه‌یشتنێك له‌پرۆسه‌كه هه‌میشه تێگه‌یشتنێكى
ته‌واو نابێت، به‌ڵكو تێگه‌یشتنه‌كه تێگه‌یشتنێكى نیمچه ڕاست ده‌بێت له جیهانى
كۆمه‌ڵایه‌تى. به‌م هۆیه‌وه، جیهان ده‌بێت به شتێكى نالۆژیكى له‌ڕوانگه‌ى لۆژیكێكى
نیمچه دروستی ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ى كه دروستى كردووه. ده‌روازه‌ى دی-كۆنستره‌كتیڤیزم
هه‌وڵده‌ت ئه‌م كێشه‌یه چاسه‌ر بكات.
سێهه‌م ستراتیجی ستراتیجی دی-كۆنستره‌كتیڤیزمه
(de-constructivist
strategy)، له ڕوانگه‌ى ئه‌م ستراتیجییه‌وه مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى جیهانه‌وه
سه‌یرى جیهان ناكات، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوه‌وە سه‌یرى ده‌كات. مرۆڤ چیرۆك
دروستده‌كات كه پێیوایه له ڕێگه‌ى چیرۆك دروستكردنه‌وه به‌شدارى ده‌كات له دورستكردن
و دووباره دروستكردنه‌وه‌ى ئه‌و جیهانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى كه هه‌یه، دروستكردن یان
گێڕانه‌وه‌ى چیرۆك وه‌ك ڕفتارێك سه‌یرده‌كرێت له‌ناو جیهاندا كه یارمه‌تى
دروستكردنی ئه‌و جیهانه ده‌دات. ئه‌م ستراتیجییه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوونیاتنراوه
كه پێیوایه چیرۆكێك دروستبكه و جیهان كۆنتڕۆڵ بكه. بۆ به نائه‌منیكردنى كۆچبه‌ر،
داماڵین له ناسنامه- یه‌كێكه له‌و شێوازانه‌ى كه ئه‌م ستراتیجییه پشتیوانى ده‌كات.
ئه‌مه دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه: یه‌كه‌م، جیهان له‌و ڕووه‌وه ڕاڤه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كى
ده‌ستكرد و بینراو یه‌كگرتوویى كۆچبه‌رى دروستكردووه. ئه‌مه‌ى كه هه‌یه ده‌یخاته
ژێر پرسیاره‌وه له‌ڕێگه‌ى پێشاندانی ئه‌وه‌ى كه چۆن ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ى كۆچبه‌ر
له پرۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیانه و به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن پارتى فه‌رمانڕه‌واوه
دروستكراوه. لێره‌دا هه‌وڵده‌درێت ئه‌و مه‌ترسییه‌ى كه دروستكراوه له‌ڕێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكێكى جیاوازتره‌وه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. بۆ نموونه، له‌برى
ئه‌وه‌ى كۆچبه‌ر وه‌ك مه‌ترسی وێنا بكرێت، هه‌وڵده‌درێت كۆچبه‌ر وه‌ها پێشانبدرێت
كه كۆچبه‌ر به‌ته‌نها كۆچبه‌ر نییە، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سێكه كه خاوه‌نى چه‌ندین
ناسنامه‌یه- مامۆستایه، ژنه، بازرگانه، باوكه، كرێكاره، هتد.... كۆچبه‌ر لێره‌دا
وانیشانده‌درێت كه ئه‌و هه‌ر وه‌كو ئێمه‌یه، به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌كه‌ى ئێمه(10).
چاره‌سه‌رى كۆچبه‌ر له‌كه‌یسى ناسنامه‌ى كه‌مینه‌دا
سه‌ركه‌وتوو نابێت: فیدراڵیزم چاره‌سه‌ره
پڕِۆفیسۆر پاوڵ ڕۆ له‌نووسینه‌كه‌یدا به‌ناونیشانى "
Securitization and Minority Rights: Conditions of Desecuritization" به ئه‌منیكردن و مافی كه‌مینه‌كان:
هه‌لومه‌رجه‌كان بۆ به‌نائه‌مینكردن"، باس له‌وه‌ده‌كات هیوسمانس به ئاشكرا
پێوه‌ى دیاره كه پشتیوانى له ستراتیجی دی-كۆنتستره‌كتیڤیزم ده‌كات. هه‌روه‌ك
باسكرا هیوسمانس ده‌ڵێت ستراتیجی ئۆبجیكتیڤیست جیاكارى نه‌ته‌وه-بێگانه به‌رهه‌ده‌هێنێته‌وه،
ئه‌م جیاكاریه‌ش به‌شێكى گرنگه له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن، لێره‌وه هیوسمانس پشیتوانى
له‌م ستراتیجییه ناكات.
سه‌باره‌ت به ستراتیجی كۆنستره‌كتیڤیزم، هیوسمانس پێیوایه
كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م ستراتیجییه جیاكارى ئێمه‌و-ئه‌وان به‌رهه‌م ناهێنێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌م ستراتیجییه وه‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌كات كه شتێكى نه‌گۆڕ بێت. به‌بۆچوونى
ئه‌و موماره‌سه و ڕفتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌میشه كراوه‌ن بۆ گۆڕان، هۆكار و
گۆڕاوه‌كانیشیان به‌پێى كات و شوێن ده‌گۆڕێن. لێره‌وه هیوسمانس پشتیوانى له
ستراتیجی دی- كۆنستره‌كتیڤیزم ده‌كات. به‌ڵام، پاوڵ ڕۆ توێژینه‌وه‌كه‌ى خۆیی ته‌رخانكردووه
بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشنیاره‌ى هیوسمانس له‌كه‌یسى ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی، یان
كه‌مینه‌دا. به‌بۆچوونى پاوڵ ڕۆ ئه‌م ستراتیجییه ستراتیجییه‌كى نه‌گونجاوه بۆ
پاراستنى مافی كه‌مینه‌كان، له‌م كه‌یسی كه‌مینه‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌ى كه‌یسى كۆچبه‌ره‌وه،
تایبه‌تمه‌ندی ناسنامه‌یی، هاوبه‌شێتى (نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی) وه‌ك شتێكى باڵا ته‌ماشا
ده‌كرێت.
پاوڵ ڕۆ له نووسینه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی سوودی له كیمیڵكا وه‌رگرتووه.
كیمیڵكا پشتیوانى له پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن ده‌كات، له‌باره‌ى مافی كه‌مینه‌كانه‌وه
ئه‌و ده‌نووسێت ئه‌گه‌رچی له‌ڕۆژئاوا بانگه‌شه و داواكارییه‌كانى كه‌مینه‌كان له‌ڕووى
دادپه‌روه‌ورییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپای
ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاست مافی كه‌مینه‌كان له‌ڕووى ئاسایشییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ
ده‌كرێت. پاوڵ ڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی باس له‌وه ده‌كات مافی كه‌مینه‌كان به‌زۆرى
په‌یوه‌سته به زمانی ئاسایشییه‌وه و له‌چوارچێوه‌ى ئاسایش‌دا گوزارشتى لێده‌كرێت
نه‌ك دادپه‌روه‌رى. مافی كه‌مینه‌كان مافی خاوه‌ندارێتى كردنى ناسنامه‌یه‌كه، هێشتنه‌وه
و پاراستنى ناسنامه‌ى گرووپ له‌پێش و سه‌رووى هه‌موو بنه‌مایه‌كه‌وه‌یه، كه پشتیوانى
له ده‌سته‌به‌رى مافی كه‌مینه‌كان ده‌كات. له‌زمانى توێژه‌رانى قوتابخانه‌ی كۆپنهاگنه‌وه،
مافی كه‌مینه‌كان ده‌چێته‌چوارچێوه‌ى "ئاسایشى ناسنامه‌ییه‌وه" ئاسایشى
كۆمه‌ڵگاییه‌وه. ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌یی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رتاوه وه‌ك سێكته‌رێكى ئاسایشى
ده‌وڵه‌ت ته‌ماشا ده‌كرا، به‌ڵام دواتر بارى بوزان و ئۆلی وه‌یڤه بۆچوونیان گۆڕا،
وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئاسایشى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناسنامه‌دا كرد. هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌ت
كه چۆن ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ریی له‌ده‌ستبدات چی تر ناتوانێت وه‌ك ده‌وڵه‌ت بوونى هه‌بێت،
به‌هه‌مان ئاڕاسته ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه ناسنامه‌كه‌ى له‌ده‌ستبدات چی تر ناتوانێت
وه‌ك كۆمه‌ڵگه درێژه به‌ژیانى خۆی بدات. لێره‌وه، ئاسایشى ده‌وڵه‌ت گرنگی ده‌دات
به‌و مه‌ترسیانه‌ى كه‌ڕووبه‌ڕووى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئاسایشى
ناسنامه‌یی گرنگى ده‌دات به هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر
ناسنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش(11).
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێناسه‌ى كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات
وه‌ك گرووپه ئاینى و نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه له‌ڕووى سیاسییه‌وه گرنگی خۆیان
هه‌یه- ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه ناسنامه‌ى هاوبه‌شیان هه‌یه و شانبه‌شانى ده‌وڵه‌ت
له سیستمى نێوده‌وڵه‌تیدا ڕفتار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت تواناى ته‌حه‌داكردنى ده‌وڵه‌تیشیان
هه‌یه. لێره‌وه ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌یی گرنگى ده‌دات به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه
ناسنامه‌ى ئه‌م قه‌وارانه بخاته‌ژێر مه‌ترسییه‌وه. به‌بۆچوونى بارى بوزان هه‌ڕه‌شه‌كان
بۆسه‌ر ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌شێت له‌ڕێگه‌ى گرتنبه‌رى ئامڕازی سه‌ركوتكه‌ره‌وه
بێت له‌دژی گوزارشت له‌خۆكردنى ناسنامه، كه ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانى
زمان و ناو جلوبه‌رگ و داخستنى شوێنه‌كانى په‌رستش و ناردنه‌وه‌و كوشتنى ئه‌ندامانى
كۆمه‌ڵگه له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌ڕووى به‌رگریكردن له ناسنامه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه،
قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ى كه له‌ژێر مه‌ترسی و
هه‌ڕه‌شه‌دان، كاردانه‌وه‌یه‌كى ڕوون و ئاشكرایان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا ده‌بێت
به‌هێزكردنى ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگایی خۆیان بێت. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى
ئامڕازه کولتوورییه‌كانه‌وه بێت بۆ پاراستن و سه‌پاندنى یه‌كگرتوویی و یه‌كانگیرى
و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كان، دڵنیابوون له‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت
دووباره به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر خۆى به‌رهه‌مبهێنێته‌وه. لێره‌شه‌وه کو‌لتوور ده‌بێت
به به‌شێك له سیاسه‌تى ئاسایشى. كاتێك نیگه‌رانییە ناسنامه‌ییه‌كان له‌به‌رچاو
ده‌گیرێت له چوارچێوه‌ى چه‌مكی به ئه‌منیكردندا، به‌رگریكرن له ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه
له‌ڕێگاى گوتاره‌وه ده‌بێت كه لایه‌نه به ئه‌منیكه‌ره‌كان به‌كاریده‌هێنن.
به‌م
شێوه‌یه گوتارى ناسنامه‌یی كۆمه‌ڵگه‌یی له‌شێوه‌ى زمانى هه‌ڕه‌شه‌ى وجودیدا ده‌رده‌كه‌وێت
و به‌زاراوه‌كانى ناسنامه گوزارشتى لێده‌كرێت له‌برى كۆمه‌ڵگه. ئه‌و ئاكته‌رانه‌ى
پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ئه‌نجامده‌ده‌ن به گوزارشتى ئاسایشى قسه‌ده‌كه‌ن، یان وه‌سفی
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ناسنامه‌ى گرووپه‌كه له‌ڕێگه‌ى
هاوماناكانى وه‌ك "تیاچوون، له‌ناوچوون، مردن، كۆتاییهاتن هتد...به‌م شێوه‌یه
به ئه‌منیكردن له سێكته‌ره‌ى ناسنامه‌دا گرنگى ده‌دات به پێناسه‌كردنى ئێمه و
ئه‌وان، هێشتنه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌مان له‌دژى ناسنامه‌ى ئه‌وانی تر(12).
لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن له
سێكته‌رى ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌ییدا جێبه‌جێ ببێت ده‌بێت زمانى پاراستنى ناسنامه‌ى
هاوبه‌ش له گوتاره و زمانى كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر كۆتایی پێبهێنرێت.
له ستراتیجی دی-كۆنستره‌كتیڤیستى هیوسمانسدا، زمانى هاوبه‌شێتى، كۆچبه‌ر، به
زمانى تاكی كۆچبه‌ر جێگه‌ى ده‌گیرێته‌وه. لێره‌وه ناسنامه‌ى نه‌رمى تاكی كۆچبه‌ر
ڕێگه‌خۆشده‌كات بۆ ده‌ربازبوون له جیاكارى ئێمه‌و/ئه‌وان. به‌ڵام له كه‌یسى مافی
كه‌مینه‌كاندا، گرنگی پاراستنى تایبه‌تمه‌ندی جیاواز له‌لای زۆرینه و كه‌مینه ڕێگه
ده‌گرێت له ده‌ربازبوون له جیاكارى ئێمه و ئه‌وان. له‌م كه‌یسه‌دا زمانى تاك
ملكه‌چه بۆ زمانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى. به مانایه‌كى تر چۆن ده‌كرێت پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن
جێبه‌جێ ببێت له‌ڕێگه‌ى داماڵینى ناسنامه‌وه كاتێك كه زۆرینه‌وه‌و كه‌مینه‌كان
به‌زۆرى تێده‌كۆشن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ
پاراستنى جیاكاریی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیان؟
پاوڵ ڕۆ له‌م باره‌ویه‌وه ده‌ڵێت: لابردنى زمانى ئاسایشى
له پرسی مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كى جه‌وهه‌رى واته قسه‌نه‌كردن
و بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانى ئه‌و گرووپه‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش
ئه‌مه به‌واتاى له‌ناوچوونى كۆتایهاتنى ئه‌و گرووپه، "ناسنامه جیاوازه‌كه‌ى
دێت". مافی كه‌مینه‌كان پرۆسه‌یه‌كى " بوونه "، پڕۆژه‌یه‌كى به‌رده‌وامه
كه یارمه‌تى كه‌مینه ده‌دات تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانى خۆى به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و ناسنه‌مه‌ى كۆمه‌ڵ ببێت به شتێكى نا پێویست و پێویستى به پاراستن نه‌بێت،
ئه‌وا كه‌مینه كۆتایی دێت. به‌م هۆیه‌وه به نائه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان له‌ڕووى
لۆجیكیه‌وه نه‌گونجاوه له‌و ڕووه‌وه قسه‌نه‌كردن سه‌باره‌ت به ناسنامه‌مه‌كه‌یان،
به‌واتاى له‌ده‌ستدانى ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان دێت.
لێره‌وه پاوڵ ڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌ى كیمیڵكا بۆ به نائه‌منیكردنى ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یی و وه‌ك
ستراتیجی ئۆبجیكتیڤیست وه‌سفی ده‌كات. پاوڵ ڕۆ باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رچى كیميڵكا
تاڕاده‌یه‌ك نادڵنیایه له‌وه‌ى كه چۆن پرۆسه‌ى به نا ئه‌منیكردن بگیرێته‌به‌ر،
به‌ڵام ئه‌و باس له‌وه ده‌كات یه‌كه‌مین هه‌نگاو ده‌بێت هه‌وڵدان بێت بۆ پرسى ئۆتۆنۆمی
هه‌رێمى (سیاسی) و جیابوونه‌وه. ئه‌و تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه كه چۆن ئۆتۆنۆمی سیاسی
ده‌كرێت جیابكرێته‌وه له جیابوونه‌وه: ڕازیكردنى ده‌وڵه‌تان بۆئه‌وه‌ى ئۆتۆنۆمی
سیاسی بخه‌نه ئه‌جێندایانه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ڕێكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جیابوونه‌وه
بابه‌تێكى شه‌رعی گفتوگۆى گشتى نییە. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كیمیڵكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا
ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تى بوونى كۆمه‌ڵێك گه‌ره‌نتی، وڵاتانى ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات و
ناوه‌ڕاست به‌گومانه‌وه له داواكاری ئۆتۆنۆمی سیاسی ده‌ڕوانن، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ترسیان له ئۆتۆنۆمی سیاسی هه‌یه و پێیانوایه به‌شێوه‌یه‌كى
سروشتى سه‌ره‌كێشێت بۆ جیابوونه‌وه. له‌ڕاستیدا كیمیڵكا پێشنیارێكى جیاوازى هه‌یه،
وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: "من پێموایه فیدڕاڵ دیموكراسی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه".
له‌مه‌ش زیاتر، كیمیڵكا ده‌ڵێت: "ئێمه پێویسته به‌رهه‌ڵستى ئه‌و گریمانه‌یه
بكه‌ین كه پێیوایه ڕێگه‌گرتن له جیابوونه‌وه ده‌بێت بكرێت به ئامانجی یه‌كه‌مى
ده‌وڵه‌ت. ئێمه پێویسته پێشانى بده‌ین كه جیابوونه‌وه تاوانێك نییە له‌دژى مرۆڤایه‌تى.
ده‌وڵه‌ت و سنوره‌كانى ده‌وڵه‌ت پیرۆز نین. یه‌كه‌مین ئامانجی ده‌وڵه‌ت پێویسته دیموكراسی
و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیه‌كانى بێت.
لێره‌وه بۆ به
نائه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان، ده‌بێت
ئه‌وه په‌سه‌ند بكرێت كه له‌مه‌و پێش په‌سه‌ند نه‌كراوه: ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت
له‌ڕێگه‌ى فیدڕاڵی دیموكراسییه‌وه بۆ ئۆتۆنۆمی سیاسی و جیابوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى
مافی كه‌مینه‌كان ببێت به به‌شێك له سیاسه‌تى ئاسایی و له‌پرسی ئاسایشی ده‌ربكرێت.
له‌ڕژئاوا، هه‌روه‌ك كیمیڵكا ده‌ڵێت، جیابوونه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر
زۆرینه سه‌یر ناكرێت. به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات
جیابوونه‌وه وه‌ها سه‌یرده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناوچوونى نه‌ته‌وه‌یی به‌دوادا بێت.
بۆ پاوڵ ڕۆ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن بتوانرێت ئه‌و باوه‌ڕه دروستبكرێت كه كه‌مینه
له‌ڕاستیدا نابێته سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسی. له‌ڕوانگه‌ى هیوسمانسه‌وه، ئه‌م ستراتیجییه
به‌ڕوونى جیاكارى ئێمه و ئه‌وان به‌رهه‌ده‌هێنێته‌وه: هه‌روه‌ك هیوسمانس ده‌ڵێت:
ئێمه ده‌بێت په‌سه‌ندی بكه‌ین، وه‌ك دۆخێكى ئاسایی، كه چی تر ئه‌وان نایه‌نه‌وێت
له‌گه‌ڵ ئێمه بژین"، ئه‌مه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه كه‌مینه، هاوشێوه‌ى
كۆچبه‌ر، وه‌ك کولتوورێكى نامۆی یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندی
جیاوازى گرووپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه به‌رهه‌مبهێنرێته‌وه، ئه‌م جیاكارییه
پێویسته بپارێزرێت. به‌ڵام مه‌ترسی زیاتر ئه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى
زۆره ئۆتۆنۆمی سیاسی و جیابوونه‌وه خزمه‌تى دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى جیاكارى
ئێمه و ئه‌وان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌ترسی ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت ئه‌م جیاكارییه بگۆڕێت
بۆ گوزارشته‌كانى دۆست و دوژمن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ دووباره به ئه‌منیكردنه‌وه‌ى
دۆخه‌كه، نه‌ك ئاساییكردنه‌وه‌ى.
لێره‌وه پاوڵ ڕۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات له‌برى
گۆڕینى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن (transformation) ده‌بێت بیر
له ئیداره‌دانى (Management) پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن
بكرێته‌وه. ئیداره‌دانى مافی كه‌مینه‌كان به‌ماناى گه‌ڕانه‌وه‌ى پرسه‌كه نییە بۆ
دۆخی سیاسه‌تى ئاسایی وه‌ك ئه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن تیۆریزه‌ى كردووه. به‌ڵكو
دۆخه‌كه تایبه‌تمه‌نده به به‌كارهێنانى زمانى ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌یی. ئه‌وه‌ى كه
ئیداره‌دان ده‌توانێت بیكات ئه‌وه‌یه مافی كه‌مینه‌كان ئاسایی ده‌كاته‌وه له‌و ڕووی
هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان زۆرینه‌وه‌و كه‌مینه له‌ڕێگه‌ی
شێوازه دیموكراسییه لیبڕاڵیه‌كانه‌وه. بۆ ئه‌م ستراتجیه، قبوڵكردنێكى ڕوون و
ئاشكرا هه‌یه كه هه‌ردوولا، زۆرینه‌وه‌و كه‌مینه، بانگه‌شه‌و داواكارى ئاسایشى ڕه‌سه‌نى
تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت: كه‌مینه ده‌توانێت هه‌ست به ئاساش و
سه‌لامه‌تى بكات ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌ستبه‌رى یاسایی هه‌بێت كه گه‌ره‌نتى وجوودی
بكات له‌ڕووى ناسنامه‌ییه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا زۆرینه ئه‌توانێت هه‌ست به ئاسایش
بكات به زانینى ئه‌وه‌ى كه كه‌مینه (له‌ڕووى سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵگاییه‌وه)
له‌چوارچێوه‌ى ئێستاى ده‌وڵه‌تدا ده‌جوڵێته‌وه. به‌م شێوه‌یه، جارێكى تر به گه‌ڕانه‌وه
بۆ كیمیڵكا، پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت: به دامه‌زراوه‌كردنى بونیادی ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵ دیموكراسی
فۆرمێكى خوازراوه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ری ئۆتۆنۆمی سیاسی و جیابوونه‌وه ده‌كاته
ئه‌گه‌رێكى ئاسایی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێك میكانیزم ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه
له‌ڕێگه‌یه‌وه پاساوی سیاسه‌تى له‌ناكاو له هه‌ردوو لاوه (زۆرینه‌و كه‌مینه)
كه‌مده‌كاته‌وه(13).
كیميڵكا پێنج سوودى سه‌ره‌كی فیدڕالیزمى نه‌ته‌وه‌یی،
یان فره‌کولتووریی ده‌خاته‌ڕوو: یه‌كه‌م، ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه
به كێبڕكێى نێوان ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى دوور له
توندوتژى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. دووه‌م، سیاسه‌تى نه‌ژادی له‌ژێر پرۆسه‌ى
دیموكراسی ئاسایی‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مانایه‌كى تر، سیاسه‌تى نه‌ژادی ملكه‌چه بۆ
بابه‌تى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه نه‌ك فیشه‌ك و چه‌ك. سێهه‌م، پیاده‌كردنى فیدڕاڵیزمى
فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ڕووى ڕێزگرتن له
مافه سیاسی و مه‌ده‌نییە‌كان. چواره‌م، پیاده‌كردنى فیدڕاڵیزمى فره‌نه‌ته‌وه‌یی
له‌زۆربه‌ى كه‌یسه‌كاندا خۆشگوزه‌رانى ئابوورى به‌دواى خۆیدا هێناوه. سوودی پێنجه‌م
و كۆتایی، فیدڕاڵیزمى فره‌نه‌ته‌وه‌یی هانی یه‌كسانى نێوان زۆرینه‌و كه‌مینه ده‌دات(14).
به‌م شێوه‌یه، له‌ژێركاریگه‌رى كیمیڵكادا، پاوڵ ڕۆ
له‌وباوه‌ڕه‌دایه ته‌نها له‌ڕێگه‌ى فیدڕاڵیزمی فره نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌توانرێت
پرسی به ئه‌منیكردنى مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یان ئاسایشى ناسنامه‌یی ئیداره
بدرێت.
ده‌رئه‌نجام، پاوڵ ڕۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه ناكرێت
ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی به‌ته‌واوه‌تى به نائه‌منی بكرێت، ده‌كرێت ئیداره بدرێت،
ئیداره‌دان واته گرتنه‌به‌رى جۆرێكى تایبه‌ت له سیاسه‌ت كه نه‌گاته ئاستى به
ئه‌منیكردن، سیاسه‌تێك كه له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆكردن، بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتن
بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى نهێنى بوون(secrecy)، كپی (silence)و سه‌ركوتكردن(suppression)، ئه‌مه‌ش
ده‌كرێت له چوارچێوه‌ى سیستمى فیدڕاڵ دیموكراسیدا بێته ئاراوه.
به‌بۆچوونى پاوڵ ڕۆ، كاتێك گێژاوی ئاسایشى دروست
ده‌بێت، ئیداره‌دان په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه یان هێوركردنه‌وه‌ى گێژاوه‌كه،
نه‌ك ئیشى ئیداره‌دان بریتی بێت له‌بنبڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و گێژاوه. ده‌رئه‌نجام،
ده‌كرێت بوترێت پاوڵ ڕۆ كه‌سێكى واقعیه له‌و ڕووه‌وه‌ى كه پێى وایه به ئاسایشكردنى
ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت ئیداره بدرێت، نه‌ك به‌ته‌واوه‌تى بیر له بنڕكردن و
نه‌هێشتنى پرۆسه‌ی به ئه‌منیكردن بكرێت. به‌مانایه‌كى تر، پاوڵ ڕۆ له‌و باوه‌ڕه‌دا
نییە كه پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردن بتوانێت به‌ته‌واوه‌تى زمانى ئاسایشى له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى
زۆرینه‌و كه‌مینه بسڕێته‌وه و به‌ته‌واوه‌تى ناسنامه به ئه‌منیكراوه‌كان بگێڕێته‌وه
بۆ دۆخی سیاسه‌تى ئاسایی، ئه‌و دۆخه‌ى كه نیگه‌رانى ئاسایشى تێدا غائیبه. له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا، پاوڵ ڕۆ پێیوایه، ئیداره‌دانی پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ڕێگه‌دات به‌و گرووپانه‌ى
كه خاوه‌نى ناسنامه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیانن تایبه‌تمه‌ندییه ناسنامه‌ییه‌كانى خۆیان
بهێڵنه‌وه‌و به‌رگرى لێبكه‌ن كاتێك كه‌وته مه‌ترسییه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، به
نائه‌منیكردنى ته‌واوه‌تى ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌یی گرووپێك به‌واتای داماڵینی ئه‌و گرووپه دێت له ناسنامه‌كه‌ى(15).
فره کولتوورى: ستراتیجێك بۆ به نائه‌منیكردنى
ناسنامه‌ى به ئه‌منیكراوى كه‌مینه
ماتی جوتێلا له توێژینه‌وه‌كه‌ى دا به‌ناونیشانى Desecuritizing
Minority Rights: Against Determinism، " به نائه‌منیكردنی مافی كه‌مینه‌كان: له‌دژى حه‌تمیه‌ت،
به توندی ڕووبه‌ڕووى ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى پاوڵ ڕۆ ده‌بێته‌وه كه پێیوایه ناكرێت
له‌ڕووى لۆجیكیه‌وه مافی كه‌مینه‌كان به نائه‌منی بكرێت. به‌بۆچوونى ماتی جوتێلا
سروشتى فره‌یی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕێگه‌ده‌دات به ستراتیجییه‌كى نوێ كه نه هیوسمانس و نه پاوڵ ڕۆ باسیان لێوه‌نه‌كردووه.
ئه‌م ستراتیجییه ده‌كرێت به ستراتیجی دووباره بونیادنانه‌وه (reconstructvisit
strategy ) ناوببرێت. ئه‌م ستراتیجییه نزیكه له ستراتیجییه كۆنستره‌كتیڤیسته‌كه‌ى
(بونیادییه‌كه‌ی) هیوسمانس، به‌ڵام له‌برى فۆكه‌س خستنه‌سه‌ر پرۆسه‌ى به ئاسایشكردن،
ئه‌م ستراتیجییه فۆكه‌س ده‌خاته‌سه‌ر یه‌كێك له‌و پێكهێنه‌رانه‌ى كه ڕێگه‌خۆشده‌كه‌ن
بۆ پرۆسه‌ى به ئاسایشكردن: گوتارى جیاوازی ناسنامه‌و كۆمه‌ڵگه سیاسیه‌كان. له‌م
ستراتجیه‌دا پرۆسه‌ى به نا ئه‌منیكردن ته‌نها گرنگی نادات به‌وه‌ى كه چۆن مافی
كه‌مینه‌كان به‌هێز بكرێت. به نائه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ندی نییە
به دروستكردنى ده‌رفه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى مافی كه‌مینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانى
مرۆڤ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به دروستكردنى ده‌رفه‌ت بۆ به‌ستنه‌وه‌و گرێدانى
پرسی مافی كه‌مینه‌كان به هه‌وڵدانیان بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سیاسی. له‌به‌رئه‌وه‌ى
پێناسه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى سیاسی و ناسنامه‌كانیان هه‌رگیز كۆتایی و بڕاوه‌نین، ده‌بێت
ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ سه‌رگوزشته‌ى نوێ یان به‌هێزكردنى گوتاره‌كانى ئێستا كه كه‌مینه‌كان
جیاناكه‌ته‌وه له كۆمڵگه‌ى سیاسی. ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌تایی بیرۆكه‌ى فره‌کولتوورگه‌راكانه.
كه‌مینه ده‌بێت به‌كێشه ئه‌گه‌ر بێت و نوێنه‌رانى زۆرینه و كه‌مینه پشتیوانى و
هانى ئه‌و ناسنامانه بده‌ن كه ناتوانن له چوارچێوه‌ى جوگرافیاى ده‌وڵه‌تێكدا هه‌ڵبكه‌ن.
كیمیڵكا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌ته لیبڕال دیموكراسییه‌كان
هه‌وڵده‌ده‌ن یه‌ك ناسنامه‌ى کولتوورى بۆ كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی سنورێكى جوگرافیدا
بره‌وپێبده‌ن، به‌ڵام ئه‌كرێت سیاسه‌تى حكومه‌ت هانى به‌رده‌وامى دوو ناسنامه‌ى کولتوورى
یان زیاتریش بدات له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تدا. ئه‌م پشتیوانییە شێوه‌ى جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت.
ده‌كرێت پشتیوانى زمانى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى كه‌مینه‌كان له‌خۆ بگرێت، هه‌روه‌ها
به‌كارهێنانى زمانى كه‌مینه له ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تدا، هێماى شه‌قام و میدیاكان،
مافی ئاین و کولتوورى، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت مافی سیاسی و ئۆتۆنۆمیش له‌خۆ بگرێت. لێره‌وه،
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌ت له‌به‌ر ڕۆشنایی بیرۆكه‌كانى فره‌کولتوورگه‌راكان
ده‌ربچێت، ئه‌وا نوێنه‌رانى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویست ناكات ناسنامه‌ى خۆیان
بخه‌نه چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى به ئاسایشكردنه‌وه له‌پێناو هه‌بوونى هه‌ندێك مافی
تایبه‌تدا. ده‌رئه‌نجام، پرۆسه‌ى به نائه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان پێویستى به
گۆڕانكارى هه‌یه له سیاسه‌تى یه‌ك کو‌لتووریی و بره‌ودان به بیرۆكه‌ى سه‌رده‌سته‌بوونى نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تى فره کولتوورى.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه له سیاسه‌ت و جوڵه‌كاندا شانبه‌شانى گۆڕانكارى نه‌بێت
له گوتاری ناسنامه‌ییدا، ئه‌كرێت پێشنى ئه‌وه بكه‌ین سیاسه‌ته نوێكان به‌رده‌وام
نابن. ئه‌م ستراتیجییه جیاكارى ئێمه‌و ئه‌وان كۆتایی پێناهێنێت، به‌م هۆیه‌وه ده‌كرێت
جارێكى تر ئه‌م جیاكارییه‌ى ئێمه‌و ئه‌وان سه‌ربكێشێت بۆ به ئه‌منیكردنه‌وه‌ى مافی
كه‌مینه‌كان.
لێره‌وه، جوتێلا پێیوایه، به نائه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان ئه‌وه
له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێت كه‌مینه‌و زۆرینه به‌شێوه‌یه‌ك گوتار‌و سه‌رگوزشته‌كانیان
بگێڕنه‌وه كه نه‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه هیچ لایه‌كیان ئه‌ویتریان بخاته ده‌ره‌وه‌ى
چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى سیاسیه‌وه. ده‌وڵه‌ت وا پێشانده‌درێت كه ده‌وڵه‌تى دوو گرووپی
نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی بێت یان زیاتر. بۆ گۆڕینی چیرۆكه‌كه‌و به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى
بۆ وه‌ها گوتارێكى نوێ ده‌شێت كارێكى قورس بێت- ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له‌ڕووى
پراكتیكیه‌وه ئه‌مه له داهاتوویه‌كى نزیكدا كارێكى ئه‌سته‌م بێت - به‌ڵام هه‌میشه
داهاتوویه‌ك هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبينیى ده‌كرێت و ده‌بینرێت(16).
وەڵامی پاوڵ ڕۆ بۆ جوتێلا
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا
به‌ناونیشانى " Reconstructing Identities or Managing Minorities? Desecuritizing
Minority Rights: A Response to Jutila"، پاوڵ ڕۆ به وردی و‌ڵامى ڕه‌خنه‌كانى
جوتێلا ده‌داته‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه جوتێلا شتێكى جیاوازترى له چاره‌سه‌ره‌كه‌ى
ئه‌م پێشنیاز نه‌كردووه. له نووسینه‌كه‌یدا پاوڵ ڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه و‌ڵامى
ڕه‌خنه‌كانى جوتێلا ده‌داته‌وه. جوتێلا ده‌ڵێت، پاوڵ ڕۆ ڕوون نییە له جیاكاریكردن
له‌نێوان سیاسه‌تى ئاسایی (Normal Politics) و سیاسه‌تى حاڵه‌تى نائاسایی(Emergency
Politics) .
به پشتبه‌ستن به ئۆلی وه‌یڤه، پاوڵ ڕۆ به‌م شێوه‌یه و‌ڵامى جوتێلا
ده‌داته‌وه: "به ئه‌منیكردن له‌ڕاستیدا ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى چالاكی سیاسه‌ته‌وه،
(سیاسه‌ت وه‌ك چالاكی) نه‌ك بواری سیاسه‌ته‌وه (نه‌ك سیاسه‌ت وه‌ك كایه)، ئه‌م
چالاكییه له ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كاندا ڕووده‌دات، هه‌روه‌ك مایك وڵیامس ده‌ڵێت،
به ئه‌منیكردن ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى " دیبه‌یتى گشتیه‌وه"، واته ئه‌و
كاته‌ى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ده‌ستپێده‌كات، شوێنێك نامێنێته‌وه بۆ دیبه‌یتى
گشتى. لێره‌وه، پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت سیاسه‌تى ئاسایی تایبه‌تمه‌نده به سێ پیتى دی له
زمانى ئینگلیزی‌دا (Ds - discussion, debate deliberation) (گفتوگۆكردن، دیبه‌یت
و ڕاده‌ڕبرین و بیروڕا گۆڕیینه‌وه)، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی سیاسه‌تى ئاساییه‌وه، به
ئه‌منیكردن یان سیاسه‌تى حاڵه‌تى له‌ناكاو به سێ پیتى ئێس له زمانى ئینگلیزدا جیاده‌كرێته‌وه
ئه‌وانیش :
silence, secrecy, and suppression، بێده‌نكی و كش و ماتی،
نهێنى بوون و سه‌ركووتكردن. ئه‌مه‌ش واته، سیاسه‌تى ئاسایی یان دۆخی ئاسایی ئه‌و
دۆخه‌یه كه پرسه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆ‌و دیبه‌یت و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌وه
دواجار بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت. به‌پێچه‌وانه، به ئه‌منیكردن ئه‌و دۆخه‌یه كه به تایبه‌ته‌مندی نهێنى بوون و سه‌ركووتكردن
و كش و ماتى جیاده‌كرێته‌وه، پرسه‌كان به‌نهێنى نه‌ك له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆی گشتیه‌وه
یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، ئامڕازی سه‌ركوتكه‌رى تێدا به‌كاردێت له‌ژینگه‌یه‌كدا كه
ناتوانرێت ده‌نگی ناڕازی بوون به‌رزبكرێته‌وه.
ده‌ره‌نجام، به پشتبه‌ستن به كیمیڵكا، پاوڵ ڕۆ
جارێكى تر باس له پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى مافی كه‌مینه‌كان ده‌كاته‌وه، كیمڵكا
ده‌ڵێت: " په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كه‌مینه‌كان و ده‌وڵه‌ت وه‌ك پرسێكى ئاسایی
دیموكراسی نابینرێت تاوه‌كو گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت، به‌ڵكو وه‌ك پرسێك ده‌بینرێت
كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئاسایشى ده‌وڵه‌ته‌وه، كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پرۆسه‌ى دیموكراسی
ئاسایی به‌رته‌سك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت. له‌م بارودۆخانه‌دا، خۆڕێكخستنه‌وه‌ى
كه‌مینه له‌ڕووى یاساییه‌وه به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه. سه‌ركرده‌ى كه‌مینه‌كان ئه‌شێت
بخرێنه‌ژێر چاودێریكردنى نهێنى پۆلیسه‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكاری تایبه‌ت (نه‌ته‌وه‌یی)
ئه‌شێت وه‌ك نایاسایی سه‌یربكرێت، بگره زیاتر له‌مه‌ش. بۆ ئه‌وه‌ى مافی كه‌مینه‌كان
له‌چوارچێوه ئاسایشییه‌كه‌ى ده‌ربكرێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ى كراوه پێچه‌وانه بكرێته‌وه،
ڕێگه به كه‌مینه بدرێت خۆى رێكبخات، چاودێرى نهێنى ئاسایشى له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ى
كه‌مینه‌كان هه‌ڵبگیرێت، داخوازی و داواكارییه‌كانیان به یاسایی بكرێت. دوو، پاوڵ
ڕۆ ده‌ڵێت جوتێلا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه گوایه من گریمانه‌ى ئه‌وه‌م كردبێت
پرسی كه‌مینه خۆى بۆخۆى بڕیار له چاره‌نوسی پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن ده‌دات، ئه‌مه‌ش
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه من پێموابووه زمانى ئاسایشى كۆمه‌ڵگه‌یی-ناسنامه‌یی
زمانى مافی كه‌مینه‌كانه، به‌واتایه‌كى تر، كه‌مینه‌كان به زمانى ناسنامه گوزارشت
له مافه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن. لێره‌وه جوتێلا گه‌یشتووه به‌و باوه‌ڕه‌ى كه من پێموابووه
مافی كه‌مینه‌كان یه‌كسانه به پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن".
پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت:
" من پێموایه مافی كه‌مینه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به پاراستى ناسنامه‌ى جیاوازی
ئه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ وا له كه‌مینه‌كان ده‌كات به‌شوێن ئاسایشى
ناسنامه‌یی خۆیانه‌وه بن. به‌ڵام، ئه‌مه ماناى وانییە كه من پێموابووبێت له
هه‌ر جێگه‌یه‌ك پرسی ئاسایشى ناسنامه‌یی هه‌بێت ئه‌وا پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن و سیاسه‌تى
حاڵه‌تى له‌ناكاو هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئاسایشى ناسنامه گرنگی ده‌دات به مه‌ترسییه
وجوودیه‌كان له‌سه‌ر ناسنامه‌ى هاوبه‌ش، به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌ترسی
و هه‌ڕه‌شانه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه ئیداره بدرێن ئه‌وا پاساوی گرتنه‌به‌رى
سیاسه‌تى حاڵه‌تى له‌ناكاو له‌لایه‌ن كه‌مینه‌و زۆرینه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه. پاوڵ ڕۆ
ده‌ڵێت هه‌رگیز من بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌م نه‌كردووه كه مافی كه‌مینه‌كان یه‌كسانه
به به‌ئه‌منیكردن، به‌ڵام بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌م كردووه كه مافی كه‌مینه‌كان ده‌چێته‌چوارچێوه‌ى
ئاسایشى ناسنامه‌وه-ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه‌وه.
لێره‌وه پاوڵ ڕۆ هه‌رسێ چه‌مكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى
ئۆلی وه‌یڤه ده‌هێنێته‌وه به‌رباس بۆ پێناسه‌كردنى دۆخی ئاسایشى كۆمه‌ڵگه كه
ئه‌وانیش بریتین له (insecurity, asecurity, security)، insecurity واته: دۆخێك كه
به‌شێوه‌یه‌ك نیشانده‌درێت كه مه‌ترسیدارو هه‌ڕه‌شه‌ئامێزبێت ، دۆخێك كه ئاكته‌رێك
ئامڕازى پێویستى نییە بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگری له‌خۆى بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی
و هه‌ڕه‌شانه‌دا، لێره‌دا ئه‌و ئاكته‌ره له مه‌ترسیدایه.Asecurity به‌پێچه‌وانه‌ى دۆخه‌كه‌ى پێشووه‌وه،
حاڵه‌تێكه كه بابه‌تى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له ئارادا نییە(ئاسایش بابه‌تی نیگه‌رانی
نییە). به‌ڵام Securityئه‌و دۆخه‌یه كه
وه‌ها نیشانده‌درێت كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی تێدایه، به‌ڵام ئاكته‌ره‌كه ئامڕازی
پێویستى هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه. له كۆنتێكستى
مافی كه‌مینه‌كاندا، حاڵه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاسایشى ناسنامه‌وه، په‌یوه‌ندی
هه‌یه به پاراستنى ئه‌و ناسنامه جیاوازه‌ى كه كه‌مینه هه‌یه‌تى. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌به‌رو زه‌مانى/یاسایی/ میكانیزم هه‌بێت پێشوه‌خته، ئاكته‌ره‌كه
ئه‌توانێت ئامڕازی پێویستی هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كه‌دا.
به‌م تێگه‌یشتنه، ئه‌مه نموونه‌یه‌ك نییە بۆ پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن، له‌به‌رئه‌وه‌ى
سیاسه‌تى دۆخى له‌ناكاو پێویست نییە بگیرێته‌به‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له و‌ڵامى جوتێلادا
كه ئه‌پرسێت چۆن ئه‌كرێت كه‌مینه به زمانی ئاسایشى ناسنامه‌یی قسه‌بكات له حاڵه‌تى
ئیداره‌دانى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردندا، له‌كاتێدا به تێگه‌یشتنى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن
بۆ ئاسایش، هیچ لایه‌كیش له‌ژێر مه‌ترسی وجوودیدا نه‌بێت؟
جوتێلا ده‌نووسێت ئه‌م دۆخه
ده‌كرێت بڵێن هێشتا تایبه‌ته‌مه‌نده به زمانی جیاوازى، چه‌ندین نموونه‌ى زۆریش
هه‌یه كه دوو گرووپی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه له
چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژین. جوتێلا ئه‌نوسێت: پاوڵ ڕۆ پێی‌خۆش بێت یان نا نووسینه‌كه‌ى
وه‌ك " جووڵه‌ى به ئه‌منیكردن" ده‌ره‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه كه‌مینه
له‌باره‌ى ئاسایشى خۆیه‌وه بدوێت به‌وه‌ى كه له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ى زۆرینه‌دایه،
یان به‌پێچه‌وانه‌وه، واته بۆ پاوڵ ڕۆ زمانى ئاسایشى ناسنامه‌یی ته‌نانه‌ت له‌دۆخی
ئیداره‌دانى پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردنى كه‌مینه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت.
پاوڵ ڕۆ
به‌نموونه‌یه‌ك و‌ڵامى ئه‌م ده‌داته‌وه: له فه‌ڕه‌نسا له ساڵى 2003، جاك شیراك،
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، كۆمیته‌یه‌كى تایبه‌تى له‌باره‌ی ئاینه‌وه دیاری كرد: كۆمیته‌ى
لێكۆڵینه‌وه له جێبه‌جێكردنى پڕه‌نسیپى لایسته، یان كۆمیته‌ى ستاسی. ئه‌م كۆمیته‌یه
و‌ڵامى حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسی بوو بۆ ئه‌و شته‌ى كه فه‌ره‌نسا وه‌ك مه‌ترسی به ئیسلامیكردنى
وڵات ده‌یبینى. به‌تایبه‌تى، كۆمیته‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی سه‌رپۆش دامه‌زرابوو،
ئه‌و مافه‌ى كه ژنانى موسوڵمان له فه‌ره‌نسا هه‌یانبوو له قوتابخانه‌كانى ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌گه‌رچی له‌چه‌ك له‌سه‌ركردن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ك ده‌بینرا بۆسه‌ر
ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسا، جیاكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌و ده‌وڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنى
موماره‌سه‌ره ئاینییە ئاشكراكان له قوتابخانه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ى
حكومه‌ت ناچێته چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى حاڵه‌تى له‌ناكاو. له‌برى بوونى بێده‌نگی و
كپكردن و نهێنى بوون و سه‌ركوتكردن، كارى كۆمیته‌ى ستاسی له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆ‌و دیبه‌یت
و ڕاگۆڕینه‌وه‌وه ئه‌نجامدرا. له‌نێوان مانگی جوڵایی و دیسه‌مبه‌ری 2003دا، كۆمیته‌كه
داواى بۆچوون و ڕاگوڕینه‌وه‌ى كرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى قوتابخانه‌و، گرووپه‌كانى
ژنانى ناوخۆى وڵات و ڕێكخراوه‌كانى مافی مرۆڤ و سه‌ركرده ئاینییە‌كان له به‌ره‌ى
موسوڵمانان و كاسۆلیكه‌كان، له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى نیشتمانى موسوڵمانانى فه‌ره‌نسا.
ئه‌گه‌رچی پێشنیاره‌كانى كۆمیته‌كه به ئاراسته‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو سیمبوڵه
ئاینییە‌كان بوو له‌وانه‌ش سه‌رپۆش، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه یاساكه‌ى
2004 له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا ته‌به‌نی كرا ناكرێت به پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن پێناسه‌بكرێت.
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌ڕوونى پرسه‌كه‌ى وه‌ك پرسێكى ئاسایشیی ناسنامه‌یی
وێنا كردبوو، به‌ڵام خواستى ئه‌وه‌بوو كه
له‌چوارچێوه‌ى به ئه‌منیكردندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا نه‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه
كه من باسی ده‌كه‌م، كه ده‌كرێت پێی بوترێت جۆرێكى تایبه‌ت له سیاسه‌ت كه له‌نێوان
بیرۆكه‌ى سیاسه‌تى حاڵه‌تى ئاسایی و سیاسه‌تى حاڵه‌تى له‌ناكاوی قوتابخانه‌ى كۆپنهاگندایه(نه
سیاسه‌تى ئاساییه‌و نه سیاسه‌تى حاڵه‌تى له‌ناكاو).
پاوڵ ڕۆ دوو تێبینى سه‌ره‌كی
هه‌یه له‌سه‌ر ستراتیجییه‌كه‌ی جوتێلا.
یه‌كه‌م، پاوڵ ڕۆ پێیوایه بیرۆكه‌ى سیاسه‌تى
فره کو‌لتووریی، له ده‌رئه‌نجامیشدا بونیاده فره‌کولتوورییه‌كان، به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌كرێت له چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراودا پیاده‌بكرێت هاوشێوه‌ى ستراتیجییه‌كه‌ى
من. ستراتیجییه‌كه‌ى جوتێلا فۆكه‌س ده‌خاته‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له ڕۆژئاوا نه‌ك له ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاست.
دووه‌م، ستراتیجییه‌كه‌ى جوتێلا
زۆر هاوشێوه‌ى ئه‌و ستراتجیه‌یه كه من بۆ ئیداره‌دانى مافی كه‌مینه‌كان پێشكه‌شم
كردووه. له‌ڕاستیدا ئه‌توانم بڵێم ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ى ڕێگه بۆ فره‌کولتوورى خۆشده‌كه‌ن
وابه‌سته‌ن به سه‌ركه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى ستراتیجی ئیداره‌دانى مافی كه‌مینه‌كان.
به‌واتایه‌كى تر، پاوڵ ڕۆ پێیوایه بیرۆكه‌ى فره کولتوورى كه له‌لایه‌ن جویتلاوه
پێشنیازكراوه ته‌نها ئه‌و كاته زه‌مینه‌ى جێبه‌جێكردنى بۆ ده‌ڕه‌خسێت ئه‌گه‌ر بێت
و بیرۆكه‌ى ئیداره‌دانى مافی كه‌مینه‌كان (فیدڕاڵیزم) سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،
پاوڵ ڕۆ دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه جوتێلا زۆر گرنگى به دووباره بوونیاتنانه‌وه‌ى
ناسنامه ده‌دات، به‌ڵام پاوڵ ڕۆ پێیوایه دووباره دروستكردنه‌وه‌و بونیاتنانه‌وه‌ى
ناسنامه له‌دواى ماوه‌یه‌كى كاتى ڕوودات دواى ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تایبه‌تانه
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن. به‌كورتى ستراتیجییه‌كه‌ى پاوڵ ڕۆ جیاوازه له
ستراتیجییه‌كه‌ى هیوسمان له‌و ڕووه‌وه‌ى كه پاوڵ ڕۆ پێوای وایه ستراتیجییه‌كه‌ى
هیوسمانس بۆ به نائه‌منیكردنى " تاكی كۆچبه‌ر" له ئه‌وروپا گونجاوه،
ئه‌گه‌ر بێت و پیاده‌بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ى كه له‌ڕووى نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
جیاوازن، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى له‌ناوچوونی ئه‌و گرووپانه له‌ڕووى ناسنامه‌ییه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌بۆچوونى پاوڵ ڕۆ، گرووپه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان هه‌میشه به‌زمانى
ناسنامه/ئاسایشى ناسنامه‌یی گوزارشت له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به نائه‌منیكردنیان
و سه‌یرنه‌كردنیان وه‌ك ئه‌ویتر دواجار ئه‌وه ده‌سڕێته‌وه كه ئه‌و گرووپانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بیپارێزن " مافی هه‌بوونى ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان".
له‌لایه‌كى تره‌وه، ستراتیجییه‌كه‌ى پاوڵ ڕۆ جیاوازه له ستراتیجییه‌كه‌ى جوتێلا
له‌و ڕووه‌وه‌ى كه ستراتجیه‌كه‌ى پاوڵ ڕۆ هه‌نگاوێكى له پێشتره‌و ده‌كرێت به هه‌نگاوی
پیشمه‌رج وه‌سفبكرێت بۆ به‌دیهێنان و پیاده‌كردنى ستراتیجییه فره کولتوورییه‌كه‌ى
جوتێلا. به‌مانایه‌كى تر، جوتێلا هه‌نگاوێك بازیداوه به‌سه‌ر ستراتیجییه‌كه‌ى پاوڵ
ڕۆدا كه مه‌رجی له پێشینه‌یه بۆ پیاده‌كردنى سیاسه‌تى فره کولتوورى. وردتر، به‌بۆچوونى
پاوڵ ڕۆ ناكرێت ئێمه بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه كه گرووپه نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى
نێوخۆى ده‌وڵه‌تێك گوتارى دژ به یه‌كترى به‌كارنه‌هێنن، ئه‌گه‌ر بێت و پێشوه‌خته
ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئیداره نه‌درێن، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئیداره بدرێن دواتر ده‌بێت
بیرله‌وه بكرێته‌وه كه ئه‌م گرووپانه گوتاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكبخه‌نه‌وه
كه یه‌كترى نه‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى سیاسی. هه‌روه‌ك پاوڵ ڕۆ خۆى ده‌ڵێت:
" سه‌ره‌تا ئیداره‌دان (فیدڕاڵیزمى فره کولتوورى)، دواتر دووباره بونیاتنانه‌وه
(فره‌کولتوورى)(17).
ده‌ره‌نجام
لایه‌نگرانى تیۆرى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن پێیانوایه
پرۆسه‌ى به ئه‌منیكردن پرۆسه‌یه‌كى نه‌رێنییه له‌و ڕووه‌وه‌ى دژى بنه‌ماكانی دیموكراسییه،
به‌م هۆیه‌وه پێشنیارى ئاساییكردنه‌وه‌ى پرسه به ئه‌منیكراوه‌كان ده‌كه‌ن، پێیانوایه
ده‌بێت پرسه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕۆتیناتى سیاسه‌تى ئاسایی‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێت نه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ئاسایش‌دا. به‌ڵام، لایه‌نگرانى قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن نه‌یانتوانییە‌وه
چوارچێوه‌یه‌كى ڕوون و دیاریكراو پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن و به‌چ میكانیزمێك
ده‌كرێت پرسه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه. بۆ نموونه، قوتابخانه‌ى كۆپنهاگن چوارچێوه‌یه‌كى
ڕوونى نییە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن و به‌چ ستراتیجییه‌ك ده‌كرێت پرسی كۆچبه‌ر له مه‌ترسییه‌كى
ئه‌منییە‌وه بگۆڕدرێت بۆ پرسێكى ئاسایی؟ به‌م هۆیه‌وه، هیوسمانس چوارچێوه‌یه‌كى
تیۆرى داڕشت بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره. به‌ڵام، هه‌روه‌ك پاوڵ ڕۆ ده‌ڵێت، ستراتیجییه‌كه‌ى
هیوسمانس ناتوانرێت پیاده‌بكرێت به‌سه‌ر كه‌مینه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌مان
ستراتیجی كۆچبه‌ر به‌سه‌ر كه‌مینه‌كاندا پیاده‌بكرێت، دواجار كه‌مینه "ناسنامه‌كه"ی
له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌وه‌ى كه كه‌مینه له‌ڕێگه‌یه‌وه گوزارشت له‌خۆى ده‌كات. به‌م
هۆیه‌وه، پاوڵ ڕۆ پێیوایه ناكرێت ناسنامه‌ى كه‌مینه به‌ته‌واوى به نائه‌منیكرێت،
به‌ڵكو ته‌نها ده‌كرێت ئیداره بدرێت. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى سیستمێكى فیدڕاڵى
فره کولتووریدا به‌دیدێت. به‌پێچه‌وانه‌ى پاوڵ ڕۆوه، جوتێلا پێیوایه ده‌كرێت
ناسنامه‌ى كه‌مینه‌كان به‌ته‌واوه‌تی به نائه‌منی بكرێت له‌ڕێگه‌ى پیاده‌كردنى سیستمی
فره کولتوورییه‌وه، كه هه‌ردوولا (كه‌مینه‌و زۆرینه) ده‌توانن گوزارشت له‌خۆیان
بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى ببنه سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كترى. پاوڵ ڕۆ، نكوڵی له‌گرنگی
فره‌کولتووریی ناكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه به ئه‌منیكراوه‌كانی نێوان
زۆرینه‌و كه‌مینه، به‌ڵام پێیوایه پیاده‌كردنى سیستمی فره‌کولتوورى ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى
سیستمى فیدڕاڵی‌دا ده‌بێت، كاتێك به‌دیدێت كه پایه‌كانى سیستمی فیدڕاڵی بچه‌سپێت.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە