تانیشا فهزاڵ
پێشه‌كی
وه‌ك
چۆن سه‌رۆكی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "جۆو بایدن" ده‌یه‌وێت
ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردن بۆ وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی شانۆی جیهانی،
پرسیاره گرنگه‌كه خۆی پیشانده‌دات كه‌وا چۆن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
پێویسته وه‌ڵامی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بداته‌وه كه به‌رده‌وام له
فراوان بوون و زیادبووندان. له‌دواهه‌مین كتێبی خۆیدا، پرۆفیسۆری بواری زانسته سیاسییه‌كان
جۆن مۆله‌ر John Mueller پێشنیاری
وه‌ڵامێكی نوێ و ڕاسته‌وخۆ ده‌كات: پێویست ناكات واشنتۆن ئامانجی بریتی بێت له گۆڕان
له‌پێگه‌كه‌ی له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی تر، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه به‌و پێگه‌یه‌ی
كه ئێستا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئاستی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ڕازی بێت. مۆله‌ر تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌م دۆخه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه پێویستی به
ستراتیژیه‌تێكه كه‌مترین هه‌وڵی پێویسته بۆ پارێزگاری كردن له ئاسایشی نیشتمانی
وڵاته‌كه. گریمانه‌كه‌ی مۆله‌ر له‌سه‌ر دوو بانگه‌شه ڕاوه‌ستاوه: یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه
كه به‌رپاكردنی جه‌نگه زۆره‌كان له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه
ده‌چن، نه‌وه‌ك به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی كه جه‌نگه‌كان ئیتر به‌كه‌می ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵكو
بیرۆكه‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه
چوون. دووه‌م، بریتییه له‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا وانیشان ده‌دات كه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی، یان هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بێته‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه پاساوێك بووه به‌ده‌ست
كاربه‌ده‌ستانی واشنتۆنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌زۆریش ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه
سه‌ربازییانه ده‌رئه‌نجامی خوازراوی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە