سوپای پاسداران و كابینەی ڕەئیسی؛ ئاسایشی ناوخۆ و تێڕوانینی دەرەكی

27/10/2021

ئه‌ژى ئازاد

پێشەكی
دوای هەشت ساڵ لە دووركەوتنەوەی سوپای پاسداران لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و پەراوێزخستنیان لە وەزاره‌تەكانی كابینەی حەسەن ڕۆحانی، هاتنەسەر دەسەڵاتی ئیبراهیم ڕەئیسی وەك نوێنەری ئوسوڵگەراكان، بەمانای سەر لەنوێ گەڕانەوەی سوپا بۆ ناو كابینەی حكومەت دێت و گرتنەدەستی چەند پۆستێكی گرنگ و هەستیار كە پەیوەستە بە داڕشتنی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەكی ئێران. سوپای پاسداران كە توانیبووی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەشێك لە كەسایەتییەكانی نزیك لەخۆی بگەیەنێتە پەرلەمان، لە ئێستادا لە سایەی یەكدەستبوونی دەسەڵات لە كۆماری ئیسلامیی ئێراندا و زاڵبوونی گوتاری ئوسوڵگەرایی شۆڕشگێڕ و ئامانجخوازانە، دەستی واڵا بووە كە لە ئاستی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە تێڕوانینی خۆی زاڵ بكات و لە دەیەی پێنجەمی كۆماریی ئیسلامیی ئێران كۆتایی بە گوتارە جیاوازەكانی ناوخۆی وڵات سەبارەت بە پرسە جیاوازەكان بهێنێت. ئەم توێژینەوەیە ئاوڕێكە لە پێگەی سوپای پاسداران لە كابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی و ناساندنی ئەو كەسانەی كە وەزارەتیان وەرگرتووە.    

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure