دانیاڵ بایمان
سه‌رچاوه:
واڵ ستریت جۆڕناڵ.
وه‌رگێڕانی:
فه‌رهاد حه‌سه‌ن عەبدوڵا
ویلایەتە
یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا هێشتا ئامانجێکی سەرەکی هێرشی گرووپه تیرۆریستی و جیهادییەکانه،
بەڵام ڕێوشوێنەکان وه‌ك به‌كارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکان
و هاوبەشیکردنی هەواڵگری ڕێگریان لە تیرۆریستان كردووه.
بیست ساڵ پێش ئێستا هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ر
نزیکەی 3000 ئەمەریکی کوشت. لەو کاتەوە تا ئێستا نیشتمانی ئەمەریکا هیچ دەستدرێژییەکی
تیرۆریستی هاوشێوه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه، تەنانەت یەک هێرشی تیرۆریستیش نه‌كراوه
یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر گه‌وره بێت. کۆی گشتی ژمارەی
کوژراوەکان لە هێرشی گرووپه جیهادییه‌كان لە ناوخاكی ئەمەریکادا لە ماوەی ئەم دوو
دەیەی ڕابردوودا لە 107 کەسدا وەستاوە، كه هێشتا زۆر بەرزە، بەڵام زۆر کەمترە له‌و
ژماره‌یه‌ی كه به نزیکەی هەموو سەرکردەکانی ئه‌مریكا و بەرپرسانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
تیرۆر لە مانگی ئەیلولی 2001دا ترسیان لێ هەبوو که له ئاینده‌دا ڕووبدات، به‌تایبه‌ت
كاتێك باس له‌وه ده‌كرا كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ هێرش بكرێت
سه‌رمان.
دوایین
هێرشی جیهادیی بۆ سەر خاکی ئەمەریکا لە ماوەی ساڵێک پێش ئێستا بوو، کاتێک فڕۆکەوانێکی
هێزی ئاسمانی سعودی كه پەیوەندی لەگەڵ لقی قاعیدەی یەمەن هه‌بوو لە وێستگەی
ئاسمانی دەریایی لە پێنساکۆلا لە فلۆریدا ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له سێ کەشتیوانی ئەمەریکی
کرد.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هێشتا گرووپه جیهادییه‌كان بە به‌هێزی
ماونه‌ته‌وه هه‌روه‌ك كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌م دواییانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی
تاڵیبانه‌وه ئه‌وه‌ی نیشاندا. ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکاش لە ماوەی چەند
ساڵێکدا تووشی چەند کەسێکی ترسناک بووە هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی کاتێک کە "بۆمبهاوێژی
ژێرده‌ریایی" کە لەگەڵ لقی یەمەنی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە کاریدەکرد، كه
لە ڕۆژی کریسمسی ساڵی 2009دا بۆمبێک لەسەر فڕۆکەیەک لەسەر دیترۆیت تەقاندەوە. زۆربەی
هەرە زۆری پیلانی گرووپه جیهادییه‌کان لە ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکادا
پلانی دواكه‌وتوون، لەگەڵ ئەوەشدا پلانی گرووپه جیهادییه‌كان خۆبەخشە فێرنەکراوەکان
کە به پڕوپاگەندەكانی داعش، یان ئەلقاعیدە فریودراون له خۆده‌گرێت. بۆ نموونه
عومەر ماتین ئه‌و تەقەکەرە کە لە پشت خراپترین هێرشی چه‌كدارییه‌وه بوو کە لە
2016دا 49 کەس لە یانه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شەوانە له فلۆریدا کوشت، لە دوایین خولەکدا
بەڵێنی خۆی بە داعش دا، بەڵام هیچ کاتێک ئەندامێکی ئه‌و گرووپە تیرۆریستییه‌ی نەبینی
بوو.
كه‌واتە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێرشی بچووک لە ناوخۆی ئه‌مریكا و شەڕی جیهادیی لە سەرتاسەری جیهاندا
بەردەوامی هه‌یه بۆچی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕێگرتن
لە دووبارەبوونەوەی 11ی سێپته‌مبه‌رێكی تر؟ پرسیارەکە هیچ وەڵامێکی تاک لایه‌نه‌ی نییە،
بەڵکو ژماره‌یه‌ك ڕێ و شوێن له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر گیرانه‌به‌ر كه
هەندێکیان زۆر بەرچاون وەک داگیرکردنی ئەفغانستان، به‌ڵام هەندێکی تریان لە پشت پەردەوە
جێبه‌جێكراون كه هه‌مان كاریگه‌ری و گرنگیان هه‌یه، وەک هاوکاری هەواڵگری كه سه‌لماندوویانه
کاریگەرن لە ڕاگرتنی هێرشه كوشنده‌كانی تیرۆریستان. ئێمە به جۆرێك ئاشنای ئه‌و ڕێوشوێنانە
بووین کە بە ئاسانی ئەو جیهانەمان لە بیرچوو کە پێشتر قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکانی
تر تێیدا کاریان ده‌كرد.
ئاسان
نییه زیاده‌ڕه‌وی له مه‌ركه‌زیه‌تی تاڵیباندا بكرێت كه پێش هێرشەکانی ساڵی ئەفغانستانی
ژێر دەسەڵاتدا بوو. لە ئه‌فغانستان و چه‌ند بەشێکی پاکستان ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە
و گرووپە جیهادییەکانی تر سوودیان له‌و په‌ناگه‌یه وه‌رگرت كه بۆیان دابینكرابوو،
كه لێیه‌وه سەرکردەکانی وەک ئوسامە بن لادن و جێگرەکەی ئەیمەن زەواهیری كه
دواجار شوێنی گرته‌وه توانیان ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی بەڕێوە ببەن و لە گرتن،
یان كوشتن قووتاریان بێت، له‌كاتێكدا ڕێنماییه‌كانیان ده‌رده‌كرد بۆ به‌رده‌وام
بوونی كرده تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هه‌روه‌ها
تاڵیبانی ئەفغانستانیش وەک ڤێرژنێكی جیهادیی كاریکردووە: کەسایەتییە جیهادییەکانی
وەک خالید شێخ محەمەد کە داڕێژه‌ری هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر بوو، سه‌ردانی
پاكستانی كرد به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی هاوکاری.
خالید
شێخ محەمەد پێشنیاری بۆچوونه‌كانی بۆ ئوسامه بن لادن کرد، چونکە پێویستی بە پارە
و کارمەند و پشتیوانی لۆجستی هەبوو کە ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە دەیتوانی بۆی دابینبکات.
بۆیه بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ گرووپەکە پلانی ئۆپەراسیۆن و په‌یوه‌ندیكردنیان
به ئه‌ندامه‌كانیان دانا و كه‌مترین پچڕانی تیا‌بوو، لەگەڵ ئەندامانی خانە پەیوەندیان
کرد، چونکە گه‌وره به‌رپرسانی گرووپه‌كه هاتووچۆیان ده‌كرد و ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدەش
ده‌ستپێشخه‌ری هێرشی تری بۆ ده‌کردن، هاوشێوه‌ی تەقینەوەی بەلەمێکی خۆکوژی لە ساڵی
2000 کە 17 ده‌ریاوانی ئه‌مریكای كوشت له كه‌شتی ی‌و ئێس ئێس كول (USS Cole).
رێكخراوی
تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە و گرووپە جیهادییه‌کانی تر ده‌یانویست چه‌ندین کەمپی ڕاهێنان
و شوێنی مانه‌وه‌ی ئارامیان لە ئەفغانستان و پاکستان هەبێت تا له‌وێوه مەشق و ڕاهێنانی
سەرەتایی بە خۆبەخشەکانیان لەسه‌ر چەکه سووكه‌كان و جه‌نگی پارتیزانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها
چه‌ند كۆرسێكی تری مه‌شق و ڕاهێنان به ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هه‌ڵبژارده بكه‌ن له‌سه‌ر
دروستكردنی بۆمب و ساختەکردنی پاسپۆرت و ته‌كنیكی دژە چاودێری و چه‌ند ته‌كنیك و
شاره‌زاییه‌كی تر كه بەسووده بۆ ئەنجامدانی
كرده تیرۆریستییه‌كان. بۆیه نزیكه‌ی 10 تا 20 هەزار کەس بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له
ساڵانی 1990كاندا ڕوویان لەئەفغانستان کرد، كه ئه‌و چه‌كدارانه سوودیان له هەردوو
وڵاتی پاکستان و ئێران بینی وەک ڕێگای گواستنەوە و داخڵ بوونیان بۆ ئه‌فغانستان.
ئه‌و تیرۆریسته مه‌شق پێكراوانه پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه به ئه‌نجامدانی
هێرشی تیرۆریستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، هەروەها ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە کە توندكردنی
پێكدادانی چه‌كداریی له جەزائیر و ئیندۆنیزیا و فلیپین و سۆماڵ و یەمەن و وڵاتانی
تر.
رێكخراوی
تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە نەک تەنیا مەشق و ڕاهێنانی به چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان ده‌كرد،
به‌ڵكو ته‌ڵقینیشی ده‌كردن. بۆ نموونه هه‌ند‌ێك له‌وانه وەک سەرۆکی شانه‌ی تیرۆرستی
هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر محەمەد عەتا و هاوڕێكانی كه لە ئەڵمانیاوە گەیشتبوون و
پابه‌ندبوونی خۆیان به شەڕی دژ به ڕووسەکان لە چیچان دووپاتكرده‌وه، کە شەڕی ئەو
کاتەیان پرسێكی جیهادیی بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌لقاعیدە دواتر قه‌ناعه‌تی بە محەمەد
عەتا کرد کە ئەوان بەشێکن لە خەباتێکی فراوانتر کە موسڵمانان دژی ڕووسیا و ئەمەریکا
و ئیسرائیل و ڕژێمە گومڕاكان لە جیهانی عەرەبیدا.
لە
ساڵی 1998دا ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە دوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە ئەفریقا ته‌قانده‌وه
کرد كه 224 کەسی کوژران (بەزۆری ئەفریقی) بوون. لە کۆتاییدا ئەمەریکا ناچار بوو
جموجۆڵه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار دژی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستپێبکات، كه تەنها جاریش
بوو پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر هێز لە دژی قاعیدە بەکاربهێنێت. بەڵام هێرشە
موشەکییە کروزەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەفغانستان و سوودان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان
نه‌بوو: چونكه هیچ سەرکردەیەکی ڕێكخراوه‌كه‌ی نه‌كوشت، به‌ڵكو تەنیا وای لە قاعیدە
کرد کە لە بەرامبەر فشاری زلهێزدا یاخی و خۆڕاگر دەربکەوێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هێرشه‌كان
لە کاتێکدا ڕوویدا کە کۆنگرێس به پرسی دوورخستنه‌وه‌ی سەرۆک بیل کلینتۆن سه‌رقاڵ
بوو، ڕەخنەگرانی ئیدارەکەی كلینتۆن بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئه‌و هێرشانه ته‌نها
جوڵه‌یه‌ك بوو بۆ لادانێکی فۆكەس له‌سه‌ر سكانداڵه سیاسییه‌كانی سه‌رۆك.
لە
هەموو جیهاندا گرووپ و چه‌كداره جیهادییەکان سوودیان لەو ژینگەله‌باره وه‌رگرت
كه بۆیان ڕه‌خسا بوو، چونكه زۆرێک لە دەزگا ئەمنییە گرنگه‌كان کەمترین گرنگیان
به چالاكی گرووپه جیهادییه‌كان ده‌دا و وه‌ك کێشەیه‌كی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
نەک وڵاته‌كانی خۆیان لێیان ده‌ڕوانی. بۆیه زەواهیری خۆی لە ساڵی 1993 بە ناوێکی
خوازراوه‌وه کاریده‌كرد و لە ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا کۆمەکی بۆ ڕێكخراوه‌كه
كۆده‌كرده‌وه. ئەو جۆرە لاموبالاتیه زۆر گرنگ بوو: به‌تایبه‌ت كاتێك ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە
چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی بۆ هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری لە مالیزیا و ئیسپانیا ئەنجامدا
و پارە و هاوكاری داراییشی له به‌خشه‌ره‌كان له ئیماراتی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ده‌هات.
بۆ
ئاسانکردنی کاری تیرۆریستان به‌شی بەرگری نیشتمانی لە ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا
زۆر كه‌مكرایه‌وه و دەزگا دیاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش بە زۆر به
لاوازی هه‌ماهه‌نگیان ده‌كرد. بۆ نموونه نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (ئێف بی
ئای) جه‌ختیكرده سەر لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەمەریکییەکان لە هێرشە تیرۆریستییه‌كانی
دەرەوەی وڵات و هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌بەرده‌ستدا نه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی
كه فرۆكه‌كانیان له 11ی سێپته‌مبه‌ردا ڕفاند. هه‌روه‌ها ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی
(سی ئای ئەی) شکستیهێنا لە دانانی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی فرۆكه‌ڕفێن له لیستی ئه‌و
تێرۆریستانه‌ی كه له‌ژێر چاودێریدابوون و
هه‌روه‌ك هیچ زانیارییەکی گرنگیان بۆ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (ئێف بی ئای)
نەدا دەربارەی ئه‌گه‌ری داخڵ بوونی ژماریه‌ك تیرۆریستی فرۆكه‌ڕفێن بۆ ناو خاكی ویلایەتە
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا کە بە ئینگلیزیه‌كی لاواز قسەیان دەکرد. به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ش ئه‌و تیرۆریستانه زۆر كێشه و گرفتیان هه‌بوو لێره وه‌ك خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی
هاوكاری بكرێن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕه‌وه‌ندی موسڵمانانه‌وه له كاڵیفۆڕنیا.
ئێستا
به له‌به‌رچاوگرتنی هەموو ئەم هۆكارانه‌ی
له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی
ئەمەریکا لە چه‌ند دەستێوەردانێكی سنوورداردا زۆر شاره‌زا بووه: به‌كارهێنانی هێرشێکی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کوشتنی سەرکردەی تیرۆریستان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی
لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەكانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ندین شێوازی
تر. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێرشه سه‌ربازیانه نەک
ته‌نها سه‌ركرده تیرۆریستییه‌كانی ده‌كوشت، له‌ناویاندا ئوسامە بن لادن و ئەبو بەکر
بەغدادی سەرۆکی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و چەند سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریستی تر، بەڵکو
تیرۆریستانیشیان ناچارکردووە بەردەوام خۆیان بشارنه‌وه.
لەو
وڵاتانه‌ی كه جەنگی تێدایه هاوشێوه‌ی عێراق، مالی، سۆماڵ و یەمەن هێشتا گرووپه
جیهادییەکان سوود له چه‌ند په‌ناگه و شوێنی مانه‌وه ده‌بینن، بەڵام ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی
ئەمەریکاش لەو شوێنانەدا لە بەکارهێنانی هێزی سه‌ربازی لە دژی تیرۆریستانی گومان‌لێکراو
هیچ دوودڵ نەبووە.
ئێمە
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و ئۆپەراسیۆنی تایبەتمان لە یەمەن ئەنجامداوە و کۆمەکی هێزه
ئه‌منییه‌كانی عێراقمان لە دژی ڕێكخراوی داعش کردووە، هه‌روه‌ها لەگەڵ هاوپەیمانه‌كانمان
وەک سعودیە لە دژی لایه‌نگرانی ڕێكخراوی قاعیدە لە یەمەن کارمان کردووە و پشتگیری
هەوڵەکانی فەڕەنساشمان له مه‌غریب کردووە. لە ساڵی 2016دا ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی
ئەمەریکا زیاتر لە 150 چه‌كداری له ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده و گرووپی ئەلشەبابی سەر
بە قاعیدە کوشتووه، کاتێک لە کامپێکی مه‌شق و ڕاهێناندا لە سۆماڵ بۆردوومانی
كردن.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له ئێستادا ئەفغانستان کێشە و گرفتی تایبەتی دروستكردووه. سه‌ركه‌وتنی
تاڵیبان به‌سه‌ر هێزەکانی ئەمەریکادا مژدەیەکی باشە بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە
کە تائێستا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان لەگه‌ڵ گرووپه ئەفغانییه‌كاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها
بۆ ئەمەریکا ئاسان نابێت كه قه‌ناعه‌ت به هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی بکات بە پێدانی
زانیاری لەسەر چه‌كداره جیهادییەکان، هه‌روه‌ك هێرش و هەڵکوتانە سەری سه‌ربازی هێزەکانی
ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمەریکا پرۆسه‌یه‌كی مەترسیدارتر دەبێت.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وانه‌ش هێشتا هێشتنه‌وه‌ی کامپەکانی مه‌شق و ڕاهێنانی تیرۆریستی لە ئەفغانستان،
یان شوێنەکانی تر ته‌واو كارێكی مەترسیدار ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان. چونكه
ئەگەر ئەفغانستان پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر "سندوقێکی ڕەش" بووبێت
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا، ئەوا ئێستا ناوچه‌یه‌كی زۆر شەفافتر و كراوه‌تره
بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مریكا. تەنانەت له‌ئێستادا بەبێ بوونی سەرباز لەسەر زەویش
ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا دەتوانێت ڕێگە لە پەیوەندیی تیرۆریستان بگرێت و
لە ئاسمانەوە چاودێری چالاکییه‌كانیان بکات و هەوڵ بدات لەگەڵ ئەفغانییە ناڕازییه‌كاندا
کاربکات. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو كه تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست
له‌ئێستادا كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان
كاری له پێشینه‌یه‌تی.
به‌هۆی
دانی باجێكی قورس له‌به‌رامبه‌ر هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، وایكردووه كه تاڵیبان
خواستێكی بەهێزیان هەبێت بۆ خۆلادان لە پشتگیری کردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، وەک
پاكستان ده‌یكات. چونكه هێشتا ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا دەتوانێت ئەفغانستان
بۆمباران بکات و فشارێکی ئابووری سه‌خت بخاتە سەر تاڵیبان و بە تایبه‌ت باجێكی
قورس بدات ئەگەر ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە بیه‌وێت له‌وێوه هێرشی تیرۆریستی نێودەوڵەتی
ئه‌نجام بدات. هه‌رچه‌نده زۆر زەحمەتە ئیدارەی بایدن، یان هەر ئیداره‌یه‌كی تری کۆشکی
سپی لە نزیکەوە کار لەگەڵ تاڵیباندا بکات، بەڵام هێشتا بەرژەوەندی هاوبەشیان هه‌یه
لە سەرکوتکردنی داعش لە ئەفغانستان کە ئێستا زیاتر هەڕەشەیە بۆ سەر حوکمی تاڵیبان
تا بوونی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا.
هیچ
پەناگەیەکی به‌دیلی تری جیهادیی له ئێستادا بوونی نییه. لە ماوەی 20 ساڵدا كه هێرشه‌كانی
11ی سێپته‌مبه‌ر ڕوویداوە، هه‌ندێكجار ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە بەدوای ڕه‌خساندنی
پەناگەوه بووه له ئێران، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت گرووپه جیهادییەکان
به‌لاوازی بمێننه‌وه و كه‌مترین جموجۆڵیان هه‌بێت و بێ متمانەیی نێوانیان گه‌یشتووەته
به‌رزترین ئاست. زیاتر لەوەش ڕژێمی شیعی ئێران ڕژێمێكی گومڕا و نه‌فرین لێكراوه بۆ
زۆربه‌ی گرووپه جیهادییه سوننه توندڕه‌وه‌كان (ئه‌مه‌ش مه‌ودای هه‌ماهه‌نگی نێوانیانی
كه‌مكردووەته‌وه).
لەكاتی
هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌رەوە هەریه‌ك له دەزگا حکومییەکان و شارەزایانی جیهانی
نیگەرانی خۆیان نه‌شارده‌وه لە ئەگەری دروستبوونی پەناگەی گریمانه‌ی (ئۆنلاین) بۆ
گرووپه جیهادییەکان، بەڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌یه كه ئاسان نییە
متمانه له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه دروستبكرێت و کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
له سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاونت و حساب و كۆنتێنتی چه‌كدار و گرووپه جیهادییه‌كان زۆر
چالاكن. زیاتر له‌وه‌ش ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كان چاودێری چڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دەکەن، کە تائێستا بووه‌ته هۆی دەستگیرکردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی جیهادی، ئه‌مه‌ش
وایكردووه كه جیهادییه‌كان له‌ڕووی ئۆنلاینه‌وه بە لاوازی بمێننه‌وه.
لە
سەرانسەری جیهاندا پۆلیس و دەزگا هەواڵگرییەکان بەردەوامن لە تێکدانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
پلانی گرووپه جیهادییەکان و زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانن پیلانگێڕی و پەیوەندی و گەشت
بكه‌ن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مه‌به‌ستی مەشق و ڕاهێنان. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌زگای
هەواڵگری ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییەکان دەکات له ڕێگه‌ی دابینکردنی سیگناڵی
هەواڵگرییه‌وه كه وەک هێزێکی فرە ڕه‌هه‌ند کاردەکات. بۆ نموونه لەوانەیە چه‌كدارێكی
جیهادی کە لە مەغریب دەستگیرکراوە پەیوەندی تەلەفۆنی بە تیرۆریستێكی هێرشبه‌ره‌وه
لە فەڕەنسا کردبێت، کە پارەی لە کۆمەککارێک لە کوەیت وەرگرتووە کە په‌یوه‌ندی به
شانه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه له ئیندۆنیزیا و کینیا و له ژێر ڕێنمایی سەرکردەیەکی
تیرۆریستی لە پاکستان کاردەکات. ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا یارمەتی کردنەوەی
ئەم گرێ كوێره زەبەلاحە و هانی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان دەدات و لەو شوێنانه‌ی
کە دەستگیرکردنی جیهادیسته گومان لێكراوه‌كان قورسن، په‌نا ده‌باته به‌ر بەکارهێنانی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ لێدان له ئامانجه‌كه.
لە
ده‌ره‌ئەنجامی ئەو هەموو کۆکردنەوە هەواڵگرییە و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانه، چه‌كدار
و گرووپه جیهادییەکان چی تر ناتوانن بە ئاسانی سەفەر بکەن، یان پەیوەندی بکەن وەک
ئه‌وه‌ی پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌یانكرد. ئەو گۆشەگیر كردنه‌ی جیهادییه‌كان
نەک هەر ڕێگرە لە پلاندانانی تیرۆریستان، بەڵکو توانای ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدەشی په‌كخستووه
بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی خێرای گۆڕانكارییه‌كان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان
ئیداره‌دانی گواستنەوەی سەرکردایەتی گرووپه‌كه‌ش.
لە
زۆر ڕووەوە چین و ڕووسیا دوژمنایەتی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا دەکەن، بەڵام
ئەوانیش کێشەی تیرۆری خۆیان هەیە و ئامانجی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئەمەریکاش ئه‌وه‌یه
كه گرووپه تیرۆریستییه‌كان لێكهه‌ڵوه‌شێننه‌وه. بۆ نموونه ڕووسیا بەر لەوەی کێشەکە
لەژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بێت، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی دووبارە بووه‌وه له
دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی کە لە چیچان و ناوچەکانی
نزیک ئه‌و وڵاته جێگیرن. هه‌رچی په‌كینه ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی کەمتر بووه‌وه،
بەڵام هه‌رزوو ده‌ستیكرد به دروستكردنی دەزگای چاودێریی فراوان و ده‌ستگیركردنی یەک
ملیۆن موسڵمانی چینی.
سه‌ره‌ڕای
هه‌موو كه‌م و كورتییه‌كانی ده‌زگای بەرگری نیشتمانی لە ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا
له‌ئێستادا زۆر بەهێزترە به‌راورد به ساڵی 2001، به‌تایبه‌ت به‌شه نوێیه‌كانی ده‌زگاكه
هاوشێوه‌ی سەنتەری دژە تیرۆری نیشتمانی، یه‌كخستنی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی (سی
ئای ئەی) و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (ئێف بی ئای) و دەزگاکانی تر کە بەشدارن
لە تێكدان و گەڕان به‌دوای پلانی تیرۆریستان‌دا. بۆیه ده‌كریت هەر کەسێک کە گەشتی
نێودەوڵەتی کردووە، دەتوانێت گه‌واهی ئه‌وه بدات كه لێکۆڵینەوە لە سنوورەکان
توندترە بە تایبەتی به نیسبه‌ت ئه‌و کەسانەی کە لە وڵاتانەوە گەشت دەکەن چالاکی تیرۆریستی
زۆری تێدایه. له‌ئێستادا نووسینگه‌ی هه‌واڵگری فیدراڵی (ئێف بی ئای) زۆر تونده،
ته‌نانه‌ت هەندێک دەڵێن زۆر شەڕانگێزه لە گەڕان بەدوای جیهادیست و تیرۆریسته
شاراوەكاندا. ڕەنگە زۆر گرنگ بێت ئاماژه‌ی پێكرێت كه له دوای هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر
ترس له موسڵمانانی ناوخۆی ئه‌مریكا هه‌ڵه بسه‌لمێنرێت. به‌ڵام پێویسته بوترێت
كه موسڵمانانی ئه‌مریكا له نزیکەوە هاوکاریان لەگەڵ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی
(ئێف بی ئای) كردووه و جێبەجێکاری یاساكان بوون.
به
ڕەچاوکردنی کاریگەری کەڵەکەبووی هەموو ئەم گۆڕانکاریانە با دووبارە پیلانی 11/9 بگێڕینەوە.
چی تر ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە چەند ساڵێکی له‌به‌رده‌ستدا نییە بۆ دانانی
پلانی هێرشەکرن لە پەناگەیەکی وه‌ك ئەفغانستانەوە. تەنانەت ئەگەر ئێستاش بزووتنه‌وه‌ی
تاڵیبان هەندێک ئازادی بدات به ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده بۆ مانه‌وه له ئه‌فغانستان،
ئەوا هێشتا سەرکردایەتی ئه‌و ڕێكخراوه لە ژێر گوشاری بەردەوامدا ده‌بن. بۆ نموونه
كه‌سێكی وەک محەمەد عەتا ناتوانێت بە ئاسانی هاتووچۆ بكات بۆ ئەفغانستان و ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها ئەو و تیرۆریسته هاوڕێكانی ناتوانن بێ مەترسییەکی جدی مه‌شق
و ڕاهێنان بكه‌ن له ئه‌فغانستان.
ئەگەر
ئەندامانی گرووپێكی جیهادی پیلانگێڕ لە وڵاتی سێیەمدا هەوڵبده‌ن پرسیار بكه‌ن ده‌رباره‌ی
سه‌ركرده‌كانیان، یان پەیوەندیان پێوه بکەن ئەوا ڕه‌نگه به‌زوویی ئاشکرا بکرێن،
هەمان شت به‌نیسبه‌ت ناردنی پارە بۆ ئه‌و
گرووپانه ڕاسته. بۆ نموونه له وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، مالیزیا، ئیسپانیا و ئیماراتی
عه‌ره‌بی دەزگا هەواڵگرییەکان لەگەڵ ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا كارده‌كه‌ن
بۆ دەستنیشانکردن و تێکدان پلانی گرووپ و چه‌كداره جیهادییه‌كان و ڕێگرتن له کۆکردنەوەی
كۆمه‌كی دارایی بۆ ئه‌و گرووپانه له خاكی ئه‌و وڵاتانه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك
له‌و تیرۆریست و جیهادیانه له‌و هه‌وڵه هه‌واڵگریان ڕزگاری بێت ئه‌وا دواتر ڕووبەڕووی
لێکۆڵینەوەیه‌كی توند دەبنەوە کاتێك ده‌چنە ناو ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکاوە.
كاتێكیش له ئه‌مریكان ئه‌وا لە لایەن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (ئێف بی
ئای)ەوە ده‌دۆزرێنەوە، یان لەلایەن موسڵمانی ئەمەریکاوە ڕاده‌ستده‌كرێت.
له
كۆتاییدا خودی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. هەرچەندە ئەمەریکا
چەندین بنکەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێشتووەته‌وه و بۆ ماوەی 20 ساڵە شەڕی
دژ به گرووپە جیهادییەکان بەرپا کردووە، ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە تواناكانی خۆی
گواستووەتەوە بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان، ئەمەشی تا ڕادەیەک هێچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی
نه‌بووه، چونکە هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا دژی تیرۆریستان ئەمەریکا زۆر
توندتربووه به‌راورد به ساڵانی پێشتر. بەڵام هەلپەرستیش ڕۆڵی زۆری هەبووە به‌تایبه‌ت
به بوونی ئازادی زیاتر بۆ گرووپە جیهادییە ناوخۆییەکان بۆ چالاكی كردن لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا لە دوای کارەساته‌كانی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه
گرووپە جیهادییه‌كانی نزیك له ڕێكخراوی ئه‌لقاعیدە بەرپرسیارن لە كوشتنی هەزاران
كه‌س لە چەندین شەڕی ناوخۆییدا. ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌و ململانێیانه‌دا تێوه‌گلاون
كه‌مترین كاتیان هه‌یه بۆ دانان و پیلانگێڕی هێرشی تیرۆریستی نێودەوڵەتی. هه‌روه‌ها
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌وه‌ی نیشانداوه کە هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی لە ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست دەتوانێت هاندەر بێت بۆ ڕاكێشانی پشتیوانی زیاتر به‌راورد به تەرکیز
خستنه‌سه‌ر دووژمنایەتیكردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
بەڵام
هەڵەی لێتێنەگەیت: هێشتا ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا وەک ئامانجێک بۆ گرووپە
جیهادییەکان و لایەنگرانیان ماوه‌ته‌وه و
لیستی تووڕه‌ی و ناڕه‌زاییه‌كان دژی ئه‌و وڵاته درێژە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەمەریکا
تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی سه‌ربازی بەرچاوی هەیە، هه‌روه‌كو ژمارەیەکی
سنوردار سەرباز لە سوریا و عێراق و بنکە سه‌ربازییه‌كانی لە میسر و سەرتاسەری وڵاتانی
کەنداوی هەیە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چالاكی گرووپه جیهادیی سستیی خۆی هەیە به‌هۆی ئه‌وه‌ی
چەندین ساڵ شەڕ و ته‌ڵقینكردن لە نەوەی ئێستای ڕۆچووه. هاوكات به‌شێك لە سەرکردەکان
لەوانە ئوسامه بن لادن و زەواهیری لە شەڕی دژی ئەمەریکادا منداڵیان لە دەستداوه،
كه بووه‌ته هۆی تێكه‌ڵكردنی هاندەرێکی کەسیان به دۆزی فیکریی و ئایدۆلۆجی خۆیان
له جه‌نگی دژ به ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له كۆتاییدا ئەمەریکا بەگەورەترین
هێزی سەربازی و فەرهەنگی جیهان ماوه‌ته‌وه و هێرشکردنە سەر بەهێزترین وڵاتیش هەمیشە
دڵنیایی ده‌دات لەگرتنی ئەو مانشێتانەی کە هەموو تیرۆریستان حەزی لێدەکەن.
په‌تای
جیهانی كۆرۆنا وایکردووە کە زۆرێک لە ئەمەریکییەکان ئاشنا بن به مۆدێلی "پەنیری
سویسری - Swiss Cheese
Model" ی
پاراستن، كه تیایدا چینه‌كان بەرگری ده‌کەن. هه‌رچه‌نده له هه‌ر چینێكدا كونێك،
یان چه‌ند كونێكی تێدایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنی جیاوازن كاتێك چینه
په‌نیره‌كان ده‌لكێنرێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌وان كونه‌كان داده‌پۆشن و ڕێگری له ڕۆشتن
بۆ چینێكی تر ده‌كرێت. ده‌كرێت هه‌مان مۆدێڵ بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریزم
موماره‌سه بكرێت.هیچ کام لەو ڕێوشوێنانەی باسم کرد ناتوانێت خۆی له خۆیدا ڕێگری
لە تیرۆر بکات، بەڵام به‌یه‌كه‌وه کاریگەرییەکی کەڵەکەبوویان لەسەر توانای گرووپه
تیرۆریستی و جیهادییه‌كان هه‌بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا
و یارمەتیده‌ربوون له پاراستنی ئه‌مریكا بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەگەر بەتەواوی نەبێت،
بۆ 20 ساڵی ڕابردوو.