موحسینی ئێژەیی لە وەزارەتی هەواڵگرییەوە بۆ سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری

10/11/2021

یاسین عازه‌م

پێشەكی
لەگەڵ ئەوەی بەپێی دەستووری كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەسەڵاتی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیدایە كەسێك بۆ سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دیاریبكات بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای هاوڵاتی و پەرلەمانی وڵاتەكەی، بەڵام دیاریكردنی موحسینی ئێژەیی وەك حەوتەم سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن بەشێكی بەرچاو لە هاوڵاتیان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان. هەرچەندە بەر لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێژەیی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی هەمان دامەزراوە كاری كردووە، بەڵام بە هۆكاری ڕەفتار و شێوازی بڕیارەكانی لە ماوەكانی ڕابردوودا دیاریكردنی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ناڕەزایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكاش لەسەر ئەو بابەتە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بەدژایەتی ئەو بڕیارەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی خستەڕوو، بەڵام خامنەیی خۆی ستایشی ئێژەیی كرد لەو نامەیەی كە بۆ دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئاڕاستەی كرد، ئێژەیی دوای دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی بەدرێژایی ئەو ماوەیەی كە بەشداری لە پۆستە حكومی و دادوەرییەكان، یان لە وەزارەتی هەواڵگری (اطلاعات) كاری كردووە، یان لە دەسەڵاتی دادوەری، ئەوەش وای كردووە كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ و پتەوی بە لێپرسراوانی ئێرانییەوە هەبێت، بەتایبەتی خودی ڕابەری باڵا، جگە لەوەش كارەكەی ناچاری كردووە تاڕادەیەك دڵڕەق و ڕەفتار توند بێت، ئەوەش بووەتە مایەی ئەوەی بەشێكی زۆر لە نەیارەكانی ڕەخنەی توندی لێبگرن.
ئەم نووسینەی بەردەست بۆ قسەكردنە سەبارەت بە موحسینی ئێژەیی، هۆكارەكانی دیاریكردنی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لە لایەن خامنەییەوە، هاوكات خستنەڕووی هەڵوێستی بەشێك لە هاوڵاتیان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەو بارەیەوە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure